هەقە مەسعود بارزانی نیوەی گونی پیاوانی کورد بفرۆشێت

Tuesday, 08/06/2021, 20:08

6470 بینراوە


مەسعود بارزانی دار و درەختی کوردستانی بە تورکیا فرۆشت، هەقە جەنابی  نیوەی گونی کوردیش بفرۆشێت، چونکە هەر ئەوە ماوە بیکات. 


وەکو بۆیان گێڕامەوە، مەسرور  بارانی موچەی فەرمانبەران و مامۆستایانی بۆیە راگرتووە، لای هەندێک لە پیاوە نزیکەکانی خۆی وتوویەتی: ئەوانە پارەیان بۆ چییە خۆ دەوامی تەواو ناکەن، شایستەی ئەوەش نیین پارەیان پێ بدرێت، با هارتر نەبن.
مەسرور بارزانی ئەو پیاوە سێکۆپاتە ناپیاوەیە، کە تا بۆی کرا لە دەزگا سەرکوتکەرەکەیدا سەدان تاوانی بەرامبەر بە هاوڵاتیانی کورد ئەنجام دا، بە ناوی ئەوەی  گوایە ئەوانە نەیار و دژی ئەزمونی هەرێم و حکومەتن، لە یاسا لایان داوە.
 کاتێک دەڵێم تاوان بەرامبەر هاوڵاتیانی کورد ئەنجامدا، بۆ ئەوەیە قسە لەسەر  ئەو راستییە بکەم، دەزگای پاراستن لەلایەن میتی تورکەوە بەڕیوە دەبرێت، زۆربەی کارمەندەکانی دەزگای پاراستن ئەمڕۆ راستەوخۆ بوونەتە میت و کاریان بۆ دەکەن، وەک نمونە ئەو دەزگایە بۆی نییە تورکمانێک یان تورکێکی خاوەن کۆمپانیایەکی تورکی کە لە باشوور کار دەکات، ئەگەر لاساری لە یاسای هەرێمدا کرد، بە هەر بیانوویەکەوە بێت نابێت  لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت. 
تاوانەکانی مەسرور بارزانی لەناو ئەم دەزگا بەدناوەدا زۆرن، کە بۆ ئەم باسە لەوە زیاتر ناهێنێت قسەی لەسەر بکەین. دەمەوێت لێرەدا ئاماژە بەوەش بدەم، کە هونەری ئاڵوگۆڕی سەرۆکی ئەم دەزگا بەدناوە لەوەدایە، کە تەنیا کوڕەکانی مەسعود بۆیان هەیە یەک لە دوای یەک بەڕێوەی بەرن، هەر یەک کوڕەکانی تا لە کوشتن و بڕین و خیانەت تێردەبن، بۆیەکێکی تریان جێ دەهێڵن، دەچن پۆستێکی دیکە وەردەگرن، واتا قوتابخانەی تاوان و خیانەتی بارزانی لە دەزگای پاراستنەوە دەست پێدەکات، ئەویش کوشتن و ئازاردانی هاوڵاتیان کورد و نەیارانی بنەماڵەکەیانە، خۆیان بە خەڵکی هەژاری کورد تاقی دەکەنەوە، هەریەکەیان  بە دەستی خۆیناوییەوە دەچێت پۆستێکی گەورەتر وەردەگرێت.
 دوای ئەوەی مەسرور بوو بە سەرۆکی وەزیران، رێبین هەردی کە هاوڕێی ئارین هەرسینیشە، بۆ پاساوهێنانەوە و رەوادان بە پیاوەتی و دڵسۆزی مەسرور وتی وازی لێبهێنن ئێمە جارێ کاک مەسرور ناناسین. با رێگەی بدەین بزانین چی دەکات... (رێبین ناماقوڵی زۆرتری کرد.. ڤیدۆکەی جارێکی تر ببینەوە،)
مەسرور وەکو سەرۆکی وەزیران رۆژ بە رۆژ کارەکانی تا بێت لە باوکی ناموبارەکی زیاتر و خراپتر دەردەکەوێت، لێ یەک کەس لەم روناکبیر و موناکبیرانەی باشوورمتق ناکەن، چاوەڕێی ئەوەن ئەگەر قسە، یان شتێکی وایان کرد و خەڵکی ساویلەکەی بێدەخەڵەتێن و دێنە دەنگ.
دەسەڵات ئەمانەشی وەکو روناکبیر و نووسەر و رۆژنامەنووس بەسەر باشووردا فەرز کردووە، کاتێک راگەیاندنەکان ناوی ئەمانە دەهێنن، وەکو روناکبیر و رۆژنامەنووس و نووسەر و رۆماننوس پێیاندا هەڵدەدەن، بە مەبەست وشەی روناکبیر دەئاخنە مێشکمانەوە تا قبوڵیان بکەین، کە لە راستییدا ئەمانە  نە روناکبیرن نە تەڕەماش. وەکو بەڵگە گوێ لە رەحمان غەریب بگرە، تکایە وەکو من مەکە، کەمێک بە ئارام بە، چونکە کاتێک، گوێم لێگرت وتم: (یەع)
خەڵکی کوردستان ئەمڕۆ کە لە بێموچەیی و هەژاریی و بێ پارەییدا ناچارن کەلوپەل و پێویستی ناوماڵیان بفرۆشن، لە پاڵدا ئافرەتی واش هەیە مێردەکەی چەکداری ئەم حیزبانە بووە، ئەمڕۆ هیچی نییە، ناچارە دەست بۆ فرۆشتنی ناموسی خۆی دەبات، یەکەم کەسێک کە دەستی بۆ درێژ دەکات هاوڕێ چەکداری مێردەکەیەتی، یان بەرپرسێکی بێناموسە، کە  بە بڕێ پارە دەیکات بە دۆستی خۆی.
کارەکە تا بێت قوڵتر و گەورەتر دەبێت لە لەشفرۆشییەوە کار گەیشتۆتە ئەوەی پیاوانیش ئیستا جگەر و گونی خۆیان کە پێیان زیادە دەیفرۆشنەوە،  ئەمەش بۆتە نوکتەی سەر زاری پێشکەشکارەکای ناو راگەیاندنی کەناڵەکان، هەرچەندە وا باسکراوە، ئەمە راست نییە و درۆیە.
لە کۆتاییدا کاتێک ئەوەم بۆ برادەرێک گێڕایەوە، لە وەڵامدا وتی: زۆر ئاساییە، مەسعود بارزانی نیوەی باشووری بەناوی ریفراندۆمەوە لە دەست دا، لەو نیوەیەی تر کە مایەوە نیوەی ئەوەشی داوە بە تورکیا، تەنیا خەڵکەکەی بەدەستەوە ماوە، بیانفرۆشێت، کە دیارە ئەمڕۆ لە باشووردا پیاوی تێدا نەماوە، پیاوان پێویستیان بە گون نییە دەچن دەیفرۆشن. لێرەوە پێشنیاریی ئەوە دەکەم، کە مادام  مەسعود بارزانی دار و درەختی کوردستانی بە تورکیا فرۆشتووە و جەنابی وەکو تاکە پیاو و خاوەن گونی جامانەسور، هەقە نیوەی گونی کوردیش بفرۆشێت، چونکە هەر ئەوە ماوە بیکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە