گه‌وره‌ترین (فه‌زیحه‌ی) راوێژكارێكی مه‌سعود بارزانی ئاشكرابووه‌

Tuesday, 06.08.2021, 23:57

4915 بینراوە


به‌ سه‌فقه‌یه‌كی گه‌وره‌ پۆستێكی گه‌وره‌ی دراوە بە ئه‌فسه‌رێكی پله‌ باڵای سه‌ربازی
به‌پی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ لیوا ئه‌حمه‌د كویی فه‌رمانده‌ له‌ فه‌رمانده‌یی زیره‌ڤانی ئاشكرای كردووه‌، كه‌ لیوا روكن حه‌ماده‌ دزه‌یی ، پاش شكت و هه‌لهاتنی له‌ شه‌ره‌كانی داعش و، ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی به‌ 100 ملیۆن دۆلار، كه‌ بۆته‌ خاوه‌نی كارگه‌ی جگه‌ره‌ی مارلیبۆرو له‌ سنووری دبس سه‌ربه‌ پاریزگای كه‌ركوك و، خاوه‌نی چه‌ندین كۆمپانیا و پالاوتگه‌و كۆمپانیای ده‌رمام و نه‌وت ، به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستاوه‌ به‌ڕێگه‌ی سه‌فقه‌یه‌كی دارای و دۆلاری زۆر به‌، نزیكه‌ی 200 ده‌فته‌ر دۆلار، نزیكه‌ی دوو ملیۆن دۆلار به‌ریگه‌ی فه‌ریق عسیا عوزێر راویژكاری سه‌ربازی تایبه‌ت به‌ مه‌سعود بازرانی ئه‌و پۆستی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی پاسه‌وانی سنوور بۆ ناوچه‌ی یه‌ك!.
بۆ زانیاری زیاتر لیوا روكن حه‌ماده‌ فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی پاسه‌وانی سنووری، 12 پاسه‌وانی له‌ كارگه‌ی جگه‌ره‌كه‌ی داناوه‌و، 10 پاسه‌وان بۆ مه‌زره‌عه‌كه‌ی و، 4 پاسه‌وان و شۆفیر تایبه‌ت كراوه‌ به‌ دایكی به‌ دوو ئۆتۆمبیلی سه‌ربازی.
زیاتر له‌ 200 بندیواری هه‌یه‌ و، گشت پۆسته‌كانی ئه‌و فه‌رمانده‌ی یه‌ به‌ سه‌فقاتی دۆلار ئه‌ویش فرۆشتویه‌ته‌ ئه‌فسه‌رانی نزیك خۆی.
ئێستا دیاره‌ی فرۆشتنی پۆسته‌كانی ئه‌منی و سه‌ربازی و ئیداری له‌ناو كابینه‌ی نۆیه‌م بۆته‌ دیارده‌ی ئاشكراو، به‌تایبه‌تی بواری سه‌ربازی و پیشمه‌رگایه‌تی گرتۆته‌وه‌.
هه‌روه‌كو فرۆشتنی پۆستی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی سوپای سلیمانی، به‌ عه‌مید سه‌فه‌ر بێسه‌ری له‌لایه‌ن ئه‌نوه‌ر جاحی عوسمان بریكاری پیشووی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه‌و، ئه‌ندامی له‌شكری پارتی له‌ پیرمام، كه‌ به‌ 80 ده‌فته‌ر دۆلار و دووسه‌یاره‌و ، بوونی 50 پیشمه‌رگه‌ی بندیوار و، خۆراكی مانگانه‌ی 50 پیشمه‌رگه‌ی بنیدوارو سووته‌مه‌نی مانگانه‌ بۆ ئۆتۆمبیلی ئه‌نوه‌ر حاجی عوسمان و محمه‌دی كوری و پاسه‌وانه‌كانی،به‌و شیوه‌یه‌  ئه‌و پۆسته‌ درایه‌ عه‌میدی گه‌نده‌ڵ و هه‌لهاتووی شه‌ره‌كانی داعش سه‌فه‌ر بێسه‌ری .
هه‌روه‌ها هه‌موو بنه‌كه‌كانی پۆلیس و ئاسایش له‌ گه‌ره‌كه‌كانی هه‌ولیرو دهۆك،به‌ڕێگه‌ی سه‌فقه‌ی نهینی فرۆشراوه‌ته‌ ئه‌فسه‌ران سه‌دان ده‌فته‌ر دۆلار.

حه‌مید سورچی