کوڕەکەی نێچیرڤان دەستی بەسەر هەموو پارە و موڵکی خزمەکانی باوکیدا گرت

Wednesday, 06.09.2021, 0:06

4988 بینراوە


لە نوێترین تاوانی (ئیدریسی کوڕی نیچیره‌ڤان بارزانی

پاش ده‌ستگیر كردن و بەزۆر هێشتنەوەی لە ماڵی خۆی ، هه‌ریه‌كه‌ له‌ سالار مسته‌فا حه‌كیم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی بانكی كوردستان و  هاوژینەکەی کە پوری نیچیره‌ڤان بارزانییە و، محه‌مه‌د شاسوار ئاغا كوره‌ خالی نیچیره‌ڤان بارزانییە، کە له‌لایه‌ن ئیدریس نیچیره‌ڤان بارزانی یه‌وه‌، به‌راسپارده‌ی نیچیره‌ڤان بارزانی باوکی، کە زیاتر له‌ دوو حه‌فته‌ ئه‌و دوانە زیندانی كران، له‌ ژێر فشار ته‌واوی پشكه‌كانی هه‌ریه‌كه‌ له‌ شیخ سالار مسته‌فا حه‌كیم و محمه‌د ئاغا كوره‌ خالی نیچیره‌ڤان بارزانی و نازەنین حه‌مه ‌ئه‌وره‌حمان ئاغا پوری نیچیره‌ڤان بارزانی، كه‌ له‌ بانكی كوردستانی نێو ده‌وڵه‌تی   هه‌یان بووه‌، به‌ فشار و هه‌ره‌شه‌ و چاوسوركردنه‌وه‌، به‌ شێوه‌ی فێڵی یاسایی هه‌موو پشكه‌كانی كردۆته‌ ناوی خۆیه‌وه‌ ( ئیدریس نێچیر بارزانی).

له‌گه‌ڵ ئه‌م راپۆرته‌ به‌ڵگه‌كان لە خوارەوە بخویننه‌وه‌


لە کۆتایی ئەم راپۆرتە هەواڵەدا دوو بەڵگەی تر ببینە:

له‌ هەفتەی رابردوو ئه‌و هه‌واڵه‌مان بلاو كرده‌وه‌، كه‌ ئیدریس نیچیره‌ڤان بارزانی ناسراو به‌ عوده‌ی بارزانی، له‌ هه‌ولێر كابینه‌ی ده‌یه‌می پێك هێناوه‌، ده‌ستی  كردووه‌ به‌ ده‌ستگیر كردن و سه‌رانه‌ وه‌رگرتن ، له‌ زۆربه‌ی سه‌رمایه‌دار و بازرگانەکانی سنووری بادینان، به‌ هاوكاری باندێكی  شاره‌زای دارایی و ئابووری و بازرگانی ، به‌هاوكاری فه‌وجێكی زیره‌ڤانی به‌ فه‌رمانده‌یی ره‌وان بارزانی.
هه‌ریه‌كه‌ له‌ (دادوەر كاوه‌ فه‌تحی) و، پارێزه‌ر( عومه‌ر گه‌ردی) و،( برزو شه‌قڵاوه‌یی) شاره‌زا له‌ بواری دارا ییدا.
تا ئێستا هه‌ردوو كه‌سایه‌تی و بنه‌ماله‌كانی سلیمانی له‌ خاڵوانی نیچیره‌ڤان بارزانی ، له‌ ماڵه‌كانی خۆیان له‌ پیرمام ده‌ستبه‌سه‌رن ، ناتوانن بۆ ده‌ره‌وه‌ی ناو بیناكه‌ش هاتوچۆ بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی شایانی گووتنه‌، محمه‌د شاسوار ئاغا منداڵه‌كانی له‌ دوبه‌ی ماوه‌ته‌وه‌، ڕێگه‌ی پێ نادرێت سه‌ردانی منداڵه‌كانی بكات له‌ئیمارات.
له‌لایكی تریشه‌وه‌ شه‌وی رابردوو شیخ سالار مسته‌فا حه‌كیم باری ته‌ندروستی تیكچووه‌و، ڕێگه‌ی پینه‌دراوه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ ببرێت .
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ( باوه‌ر) ناوێكەوە، کە ئیستا به‌ریوه‌به‌ری بانكی كوردستان لقی هه‌ولێرە، ئاشكرابووه‌ كه‌ گشت ژماره‌ حسابه‌كانی زیاتر له‌ 12 به‌رپرس و ده‌وروبه‌ری شیخ سالارو محمه‌د ئاغا بلۆك كراوه‌.
له‌لایكی تره‌وه‌ ئه‌مرۆ دیندار زیباری كه‌ زاوای محمه‌د ئاغا كوری خالی نیچیره‌ڤان بارزانی یه‌، دوو جار هه‌وڵی داوه‌ سه‌ردانی  شیخ سالار و محمه‌د ئاغا بكات، له‌لایه‌ن ده‌زگای ئاسایشی ئیدریس نیچیره‌ڤان بارزانی ڕێگه‌ی پێ نه‌دراوه‌.