هەندێک لە ملازم موحسینەکانی ئاسایشی سلێمانی بناسن

Wednesday, 09/06/2021, 0:33

11002 بینراوە


1- خالید ماوەتی بەرپرسی پێشووی هۆبەی ڕامیاری پلەی ئێستای: بەرپرسی ئاسایشی ناوشار 
2- عمر محمد ڕەحیم حاجی ناسراو بە (مفەوەز حاجی) پلەی ئێستا: بەرپرسی ئاسایشی ماوەت 
3- عەقید سەرخێڵ ناسراو بە مامۆستا سەرخێڵ پلەی ئێستای:  بەرپرسی ئۆپراسیۆنی ئاسایش SWAT 
4- عەقید هونەر:،بەرپرسی لێکۆڵینەوەی ئاسایش

ئەم ناوانەی سەرەوە کە لە ڕابردوو پلەکانیان مفەوەز بوو بە فەرمانی هێرۆی براهیم ئەحمەد بێوەژنی جلال طاڵەبانی دوای درووستکردنی گۆڕان کران بە نەقیب و عمید و عقید و بەرپرسیارێتی باڵایان پێدرا لەپای خزمەتەکانیان بە ماڵباتی طاڵەبانی لە تەصفیەکردن و فڕاندن و ئەشکەنجەدانی نەیارانی بنەماڵەی طاڵەبانی و خۆپیشاندەران و خەڵکی سڤیل و تەنانەت نازناوی کوڕە بچوکەکانی جلال طاڵەبانیان پێدرا 
بەسەرهاتێک لە بەسەرهاتی گرتن و فڕاندنەکانم لەلایەن جەللادەکانی پارتی و یەکێتی بۆ دەگێڕمەوە کە بۆ یەکەمجارە باسی دەکەم  لەساڵی ٢٠٠٨ لەسەر نووسینێکم کە لەسەر تاوانەکانی چەند بەرپرسێکی یەکێتی بڵاوم کردبۆوە دوای چەند ڕۆژێک لەبڵاو کردنەوەی ئەو بابەتە بەپلان لەبەردەم ئامادەیی هەڵکەوتی کوڕان فڕێندرام و ڕاستەوخۆ بردیانمە ناو ئاسایش لەوێ ئەم ناوانەی کەباسم کردوون ئەوکات پلەکانیان مفەوەز بوو تەنها خالید نەبێت عقید بوو بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەوانی دی مسموح کرابوون کورد ووتەنی دەستکراوەبوون لەلایەن خوودی جلال طاڵەبانیەوە لە ناو ئاسایشدا و بە پاڵپشتی خالید ماوەتی کە ئەوکات بەرپرسی هۆبەی ڕامیاری بوو لەوێ  هەر بە چونە ژورەوەم لەناو ساحەی ئاسایش بە قۆناغەتفەنگ لێیاندام ، ئاسایشی سلێمانی دووبەشە ئاسایشی سلؿمانی و ئاسایشی گشتی هەبوو من برامە بەشی ئەمبەر ژوورەکەی خالید ماوەتی کەلەوێ عەقید ناصر و مفەوەز محمد و مفەوەز هەرێم دەموچاو سوتاوی لێبوو لە تەنیشت ئەوان وێنەی جەلادەکانی ئاسایش هەڵواسراوە کە لە ڕابردوو کوژرابوون بەڵام لە ئاسایش پێیان دەڵێن شەهیدەکانی ئاسایش !!

 لە پشتی وێنەکان بینایەکی چەند قاتیە 

 بردیانمە ژوورەکەی سەرخێڵ کە لە بەشی ئاسایشی سلێمانی دادەنیشت کە دەچیتە ناو بیناکە ژێر زەمینێکی لێیە و بە چەند پلیکانەیەک بۆی دادەبەزیت مەسافەی ١٠ مەترێک دەڕۆیت بە دەستەچەپدا یەکەم ژوور نا دووهەم ژوور سەرخێل بوو ، لە تەنیشت ژوورەکەی چایخانە و خواردنگەی بەشەکانی ئاسایش بوو ئەتوت کاروان سەرایە ئەم دەچوو ئەو دەهات خەریکی چا خواردن بوون ، سەرتان نەئێشێنم ماوەی ٥٠ دەقە بە کەلەپچەکراوی لە دواوە منیان لەبەردەم دیواری ژوورەکەی سەرخێڵ وەستاند و ڕووم لە دیوار و بەبؿ سەر بەرز کردنەوە سەرم بەرز بکردایەتەوە بە هێز دەیان کێشا بەسەرمدا وەک ئەوەی بەرپرسێکی طاڵیبانیان گرتبێت و جەنگێکی نەفسیان لەگەڵ دەکردم هەرئاسایشێکیش لەوێوە تێپەڕیایە جنێوێک یا تەعلیقێکی ئەدا ، ئەوە بوو دوای چاوەڕوانیەکی زۆر بردیانمە ژوورەوە مفەوەز حاجی دانیشتبوو لەسەر قەنەفەیەکی دوو نەفەری و لە پشتی میزەکەشەوە سەرخێڵ دانیشتبوو ، سەرخێڵ ووتی کەلەپچەکانی لەدەست بکەنەوە ، بێ ئەملاو لا سەرخێڵ ووتی ناوت فڵانی کوڕی فڵانە و تەمەنت ئەوەتدەیە و دانیصتووی فیسار شوێنن ووتم بەڵێ 
ووتی ئەزانی بۆ لێرەیت ووتم نەخێر!
بەبێ پرسیارکردن منتان فڕاندوە بۆ ئێرە چی بزانم ، ویستم دابنیشم حاجی هەڵی دایە و ووتی هەستە سەرپێ واللە جوانە بەتەمایە چایەکیشی بۆ بانگ بکەین دەرگاکە کرابۆوە هەڵبەت بە تاکتیک دانەخرابوو غەڵبەغەڵب دەهات سەرخێڵ ووتی دەرگاکە دابخە ویستم دەرگاکە دابخەم کە دەرگام داخست و ئاوڕم دایەوە چاوم گڕی گرت لە هێزی ئەو زلەیەی سەرخێڵ لەلای ڕاستی یام، هەندێک جنێوی دا کە کەڵکی گێڕانەوەی نیە بەڵام ئەوەی سەیر بوو چۆن لە چاو تروکاندنێکدا سەرخێڵ لە پشتی میزەکەی هاتبوە ئەمدیو و زلەکەی لەمندا ئێستاش نەمزانی دواتر ووتم بۆ زلەم لێئەدەیت جنێو ئەدەیت تۆ بەبێ فەرمان منت فڕاندوە دڵنیاشبە ئەم بابەتە دەگەیەنمە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و لەوێشەوە بۆ جلال طاڵەبانی ، سەرخێڵ پێکەنی و ووتی مام جلال ، تۆ لەسەر مام جلال لێرەیت ووتم چۆن ؟؟ ووتی بابەتێکت نووسیوە لەسەر بەرپرسانی یەکێتی کە ئەوە جێی قبوڵکردن نیە ووتم بەڵام ئێوە بانگەشەی دیموکراتی دەکەن و خودی جلال طاڵەبانی ووتویەتی کە گەر ڕەخنەشتان لەمن هەبوو بینوسن زلەیەکی تری لێدام ووتی جوان قسە بکە مەڵێ جلال طاڵەبانی بڵێ بەڕێز مام جلال دوای بگرە و بەردەیەکی زۆر و زیاتر لە ٧ کاتژمێر مانەوە لە ئاسایش چەند وەرەقەیەکیان پێ ئیمزا کردم لەژێر زەبری هەڕەشە ئەوکات من بارم لاربوو لەولاوە پارتی کە بەدوامدا دەگەڕا بۆیە ناچار وەرەقەکانم ئیمزا کرد بەوەی کە لەسەر بنەماڵەی طاڵەبانی و بەرپرسانی یەکێتی نەنووسم ئەوکات بەرەی ناڕازی زۆر زۆر کەم بوو بە پەنجەی دەست ئەژمێردران بۆیە نەدەکرا ژیانی هاوڕێ ڕۆژنامەنووسەکانیشم بخەمە مەترسیەوە بەوەی ئەم بابەتە گەورە بکەم ..
پێناسەکەم ومۆبایل و هەرچی کەل و پەلی ترم هەبوو لێیان سەندم ئەو ڕۆژە پێنج شەممە بوو ووتیان ٢ شەمە ئەبێت بێیتەوە بۆ ئێرە ٢ شەممە کە چوومەوە ناصر بانگی کردم ووتی کوڕی خۆم تۆ نابێت لەسەر یەکێتیمان بنووسیت ئێمە پارێزەری ئێوەین ئێوە نەوەی داهاتوون و لەخزمەتی ئێوەداین و ئەوەی کە ڕوویداوە نابێت بگاتە ئاستی کاری جیاوازتر بەرامبەرت کورد ووتەنی سوکە هەڕەشەیک بوو لەهەمان کاتیش بۆ ئەوە بوو بابەتەکە گەورەتر نەبێت بەڵام ئەوەی ئەوان لێی بێ ئاگا بوون بەردەوامیم بوو لە نووسین بەناوی خوازراوەوە دوای ئەوەش چەندین جاری تر جیاوازتر لە جاری یەکەم بە تەبلیغ بانگدەکرام بۆ ئاسایش بۆ لێکۆڵینەوە کە ئایا من ئاگام لەو نووسینانە هەیە یا دەیان ناسم منیش بێ ئاگایی خۆمم لێ دەردەخست تا ساڵی ٢٠١٠ بابەتەکانم کردەوە بە ناوی خۆم و لە هاوڵاتی و ئاوێنە و چەند ڕۆژنامەیەکی تر بڵاوم دەکردەوە و لە ساڵی ٢٠١١ ەش ئیدی بابەتەکانم لە کوردستان پۆست زیاتر بڵاو دەکردەوە لەسەر سێهەم بابەتیشم لە کوردستان پۆست پارتی منی فڕاند لەناو جەرگەی سلێمانی کە ئەوە بۆ کاتێکی تر باس دەکەم ، بەڵام ئەوەی گرنگ بوو ئەم جڕ و جانەوەرانەی ئاسایشی سلێمانی و کوڕە بچووکەکانی طاڵەبانیتان پێ بناسێنم کە خەریکی چ زوڵم و ستەمێکن بەبێ یاسا و وەک کۆمەڵێک بەڵتەجی و مافیا مامەڵە لەگەڵ خەڵک دەکەن .
تێبینی : هەر یەکێک لەو ناوانە بەبەڵگەوە فایلی بەدئەخلاقی و مامەڵەکردن بە مادەی بێهۆشکەریان لەسەرە .
بەڵام بەهۆکاری نەبوونی یاسا لێپێچینەوەیان لەگەڵ ناکرێت 
تؿبینی دووهەم : دڵنیام دوای چەند ڕۆژێکی تر ووتەبێژی ئەم جەللادانە و پەیجە فەیکەکانیان دەکەونە تۆمەت بەخشینەوە و بابەتێکم لەسەر درووست دەکەن بەڵام گوێیان پێ نادەین و بەردەوام دەبین لە ووتنی ڕاستی .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە