لیستی سەوزی مامۆستا واتاکەی چییە؟

Thursday, 06.10.2021, 23:37

390 بینراوە


لەگەڵ نزیک بونەوەی دۆخی هەڵبژادن حیزبەکان پێدەچێت میکانیزمی بانگەشەیان گۆڕی بێت هەر جارەو بەشانۆگەریەکی ناشرین دەمان خەڵەتێنن جارێک هەڵمەتی دەرگا بەدەرگا جارێک هەڵمەتی دەمانچە تەوزیع کردن جارێکی تر بەرنامەو شانۆگەری لیستی سەوزو شینو زەردی مامۆستایان ئەم جۆرە سیناریۆیانە سیناریۆی شکست خواردون تەنها ئەندامو لایەنگرو دەروێشی خۆتان دەگرێتەوە دەنا پیشەی مامۆستای زۆرلەوە پیرۆز ترە تۆڕەنگی دیاری کراوی حیزبێکی تێوە بئاڵێنیت بیکەیتە لیستی سەوزو زەردوشین بۆیە پەروەردە حاڵی جوان بوە لەم کاولستانەدا من نازانم لیستی سەوزو شینیو زەردی مامۆستا لەکوێ خەوتون کاتێک موچە بە پەنجاڕۆژ جارێک دەدرێت؟ ئێوە لەکوێن کاتێک یەک بەڕێوەبەر بەتەزکیەی حیزبی نەبێت کۆمیتە داینەنێت دانانرێت، ئێوە لەکوێن لەمامۆستا هەڵدەدرێت، ئێوە لەکوێن پەروەردە لێک هەڵوەشاوە ئێوە لەکوێن هتد.....کاتێک ئێوە ئێسکو پروسکی پەروەردەتان هاڕی کاتێک ئێوە خوێندنتان ڕسواکرد بەقبوڵ خاس کاتێک ئێوە دکتۆراو ماستەری تەزویرو بەپارە کڕاوی وڵاتانتان هێناو داتان نان لەزانکۆ کاندا ئەوکاتە خوێندن ڕسواو سوکو سەلیم بو کاتێک قەسابەکان دەیان نوسی ئێسقان بۆ مامۆستا لیستی سەوزو شینو سور لەکوێ بون ؟ مامۆستا شکۆی شکا بێحورمەتتان کرد شتی ناو ماڵی فرۆشت کتێبخانەکەی هەڕاج کرد لیستی مامۆستایان دەیانگوت سەری بەرزمان بۆ موچە نەوی ناکەین کەچی نەک سەریان پێ نەوی کردین دایانینە بەرشەق موچەیان کەم کردینەوە دەستیان بۆ قوتی سەر سفرەی ماڵو منداڵی مامۆستا برد پێم ناڵێن لیستی مامۆستایانی سەوز لەکوێ بون ؟