گەر تـۆ چـیرۆکـنووسێکی منـداڵانی کوردمانی. ئەوە دەزانیـت کە داڕشـتنی دیالـۆگ بە وردی و جـوانی و دروسـتی، کـارێکی هەمیـشە ئاسان نییە. بۆ ئەوەی کە چـیرۆکێکی جـوان و پوخـت و بەسـوود بۆ منـداڵانی کوردمـان بنووسـیت، بتوانیت وەکو رووداو و بەسەرهاتێکی راستی وێنەی بکێشیت و دایبڕێژیت و پێشکەش بە منداڵانی بکەیـت، تا پەسەنـدی بـکەن و چـێژ و خـۆشی و سـوود لە چـیرۆکـەکەت وەربـگـرن. پێـویستە لە هەموو روویەکەوە، داڕشتن، زمانەوانی، هـونەری، بەپێی قۆناغەکانی تەمەنی منداڵی و مـەرج و بنەماکـانی چـیرۆکی منـداڵان، لێکـدانەوەی ورد بـۆ چـیرۆکەکانت بکەیـت. ئەگـینا زوو کاڵـدەبنەوە و لەبیـردەچنـەوە و بەبێ هـۆگـری و ئاشـنایی سەردەنێـنەوە.
بۆ ئەوەی چیرۆکێکی پوخت و شیرین بنووسن کە نزیک بێت لە راستییەوە، دایالۆگ و قسەکانت گونجـاوبن و لەگەڵ تەمەنی منـداڵانـدابن، بە راستیش گوزارشت لە بیر و لە فەرهـەنگی زمانی منـداڵان بکەن، دەتـوانن سـوود لەم چەنـد پێویستییانە وەربگـرن:
١ـ زۆر گوێگـرتن لە گفتوگـۆ و لە قسەکانی منـداڵان و بیرکـردنەوە وەکو ئـەوان. دەشێ هەوڵـدان بۆ نووسینی دیالۆگێکی سروشتی و دروست، کارێکی قـورس بێت لە چیرۆکی منداڵان. پێویستە ئەوە بزانن، کە کەسایەتییەکانی چیرۆکەکانتان، بیر لە چی دەکەنەوە و چی دەڵـێن و چـۆن گوزارشت دەکەن. پێش ئەم نووسینەم، کۆمەڵـێک چـیرۆکی کوردیـم خوێندەوە کە بۆ منداڵان نووسراون. لە نووسینی چیرۆکنووسانی ناسراوی کوردمان کە ئەو چـیرۆکانەیان بۆ منداڵان نووسیون. تێبینی ئەوەم کـرد کە بەشـێک لە دیالۆگەکانیان سروشتی نین و نەگونجاون و زیادە رۆییان تیاکردوون. لە قسەی راستی منداڵان ناچن.
تەنیا رێگا بۆ ئەوەی هەست بە دیالۆگێکی سروسشتی و گونجاوی نزیک لە راستییەوە بکەن و چیرۆک بۆ منداڵان بنووسن. پێویستە گوێ لە منداڵان بگرن، تا بزانن کە چۆن دەدوێن و چـۆن گفـوگـۆ لەگەڵ یەکتریـدا دەکەن. هەرگـیز لە گـوێگـرتنیان بێـزار مەبـن. چونکە راستی و دروستییەکـان لە زاری خودی منـداڵانەوە دەبیستن و وەریـان بگـرن.
خۆ ئەگەر هێشتا سەڵتن و بوخچەی نەکراوەن و هاوسەرگیریتان نەکـردووە و منداڵتان نییە و نەبـوونە بە دایـکان و باوکـان. یا پەروەردەکـار و دادە و مامۆسـتانین. یا مـام و پـوور نین. بە هـیچ شێوەیەک پەیوەندی و تێکەڵیتان لەگەڵ منداڵاندا نییە. دەتوانن بچنە هـەر شوێنێک کە منـداڵانیان لێ هـەیە، لە جیهـانە وەنەوشەییە سەیر و سەمەرەکەیان نزیک ببنەوە، کە پڕە لە خەونی سەوز و لە هـیوا و راز و نیازی پاک و بێگەرد. پڕ بە دڵتـان و بە هـەوەسی خـۆتـان گوێیـان لـێبگـرن، بزانـن کە چـۆن بە سروشتی و بەبێ رتـوش و ئارایـش دەدوێـن و گـفتـوگـۆ و ئاخـاوتن لەگـەڵ یەکـتریـدا دەکـەن.
وێنەکـێشێکی ئیتاڵی پسـپۆر لە بـواری شـێوەکاری منـداڵان، دەڵـێت: تا نەچـوومـە ناو منداڵان و وەک ئەوان لەسەر سک لەسەر زەویدا رانەکشام و بە تەباشیر وێنەم نەکێشا، لە راستی و سادەیی منداڵان و لە هونـەر و راستیی وێنەکێشانی منداڵان تێنەگەیشتبووم. بۆیـە هـێڵـێکی راسـت و چـەپـم بەسەر را و بۆچـوونەکـانی پێشترم، دەربـارەی وێنـەی منـداڵان هـێنا و لەسەرەوە دەسـتم پێ کـرد.
٥ـ زیـادەڕۆیی بە دەمی منـداڵانەوە مەکـەن و قـسەی زل و داتـاشرا و واتاشـارەوە بە دەمیانەوە هەڵمەبەستن. پێویستە دیالۆگەکانتان بەپێی تەمەنی منـداڵان بن و گوزارشت لە بیر و توانای راستی منداڵان بکەن. ئەو وشە و رستانە بنووسن، کە لە زاری خودی منـداڵانەوە گوێتـان لێیـان بـووە. پێـویستە وەکو منـداڵان بیـربکەنەوە و دیالـۆگەکـانتان بنووسن. بۆ نموونە ئەم گۆزارشتە بە دەمی منداڵێکی (٦) ساڵانەوە کە لە باخچەکەیاندا لەبەر هەتاو دانیشتووە و تینوویەتی:" دایکە گەر ئەزێت نییە، پەرداخێک ئاوم بۆ بێنە، خەریکە لە گەرما هەڵپڕووکێم" ئەم وشانە بە دەمیی منداڵێکی ئەو تەمەنەوە، دروست و گونجاو نین و هەڵبەستراون و زیادەڕوویی تیـادایە. گەر چـیرۆکنووس بینووسیایە:
"دایکە ئاو دەخۆمەوە.. گەرمامە" پێموایە راست و گونجاو دەبوو. گەر ئەو وشانە و رستانەی بە دەمی منداڵێکی (١١) ساڵانـەوە بینووسیایە، دروست و گونجـاو دەبـوون.
٦ـ چیرۆکەکانتان بۆ منداڵان بگێڕنەوە یا بخوێننەوە. تا بزانن تا چ راردەیک بە لایانەوە پەسەنـدن و چـێژیان لێـوەردەگرن و چ کاردانەوەیەکیـان هـەیە. ئەمەش کارێـکی زیـاتر پراکـتیکییە، بە تایبەتیش لەگەڵ منـداڵانی هەراشدا، چونکە بە زۆری دەتـوانن بە را و بۆچـوونەکـانی خۆیـان، چـیرۆکەکـانتان هەڵبسەنگـێنن و تێبینی و رەخنەکـانیان پێـتان بڵـێن. تا خـاڵە بەهـێز و لاوازەکانی چـیرۆکەکـانتان بـزانن.
٧ـ ئەوە بزانن، هەر ئەوە نییە کە منـداڵان گەورە نین و منداڵـن. بەڵکو ئەوەش بزانن کە ئەوان وەکو گەورەکـان بیرناکەنەوە و وەکو ئەوانیـش نادوێـن و گـوزارشت ناکەن.
٨ـ پێویستە وشەی ئابستراکی "موجەرد" بەکار نەهـێنن. کە منداڵان توانای تێگەیشتن و لێکدانەوەیـانی نییە. لێکوڵینەوەکان دەربارەی دەروونی منداڵان، جەخت لەسەر ئەوە دەکەن، کە منداڵان لە چەمکی ئابستراکی و لە رستەی ئاڵۆز تێناگەن. منداڵان لە وشەی سـووک ئاسانی مانـا زانـراو و رسـتەی کـورت و سادە تێـدەگـەن و وەریـان دەگـرن.