پێشکەشکارێکی كه‌ناڵی (ئێن ئارتی 4) شاسواری جێهیشت

Friday, 06.11.2021, 0:19

2811 بینراوە


به‌پی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هۆبه‌ی به‌رنامه‌كانی كه‌ناڵی ئین ئارتی چوار (NRT4) زانراوه‌، كه‌ (تریفه‌ جه‌لال مه‌لا ساڵحی گه‌وره‌)، كه‌یه‌كێك بوو له‌ پێشكه‌شكاره‌كانی ئەو کەناڵە، له‌سه ر ئه‌وه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید داوای لێكردبوو، كه‌ له‌سه‌ر لیستی نه‌وه‌ی نوێ خۆی  كاندید بكات، بۆ هه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.ئەو کەناڵەی بەجێ هێشت و دوورکەوتەوە.
لە وەڵامدا تریفه‌ جه‌لال  به‌ شاسواری گوتووه‌ ناتوانم خۆم له‌سه‌ر لیستێك كاندید بكه‌م، كه‌  سه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌یان كیشه‌ی بۆ هاولاتیانی پارێزگای سلیمانی له‌سه‌ر پشكه‌كانی چافی لاند دروست كردووه‌ و بۆته‌ هۆكاری لیكترازانی كۆمه‌ڵایه‌تی و هاوسه‌رگیری خیزانی كۆمه‌لگای كورده‌واری.
له‌و رۆژه‌وه‌ تریفه‌ جه‌لال كه‌ناڵی ئین ئارتی جێهێشتووه‌. سەرچاوەکە دەڵێک، کەوا دیسان شاسوار عه‌بدولواحید بۆ جاری دووه‌م بریاری داوه‌، سروه‌ی خوشكی كاندید بكات بۆ په‌رله‌مانتاری عیراق، هەر وه‌ك حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود کە چۆن هخه‌ریكی عه‌به‌ی برایه‌تی، هه‌موو جارێک یان دەیکات بە په‌رله‌مانتار یان بە وه‌زیر.

سیروان چوارباخی