بەرپرسێکی پاراستن کە دەستدرێژی کردبووە سەر ژنە پێشمەرگەیەک، دەموچاو و بیچمی خۆی دەگۆڕێت

Friday, 06.11.2021, 0:58

4812 بینراوە


به‌رده‌وام مه‌سعود بارزانی و مه‌سروری كوری بە دوای ئه‌و مرۆڤه‌ به‌دره‌وشتانه‌ن، کە تاوانێکی کۆمەڵایەتییان ئەنجام داوە، یان پێشتر جاش و خۆفرۆش بوون.
لە دواترین هەواڵدا کە دەستمان کەوتووە سیروان گه‌ردی ئه‌فسه‌ری زێره‌ڤانی و، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری رۆشنبیری له‌ هه‌ولێر، له‌لایه‌ن پاراستنه‌وه‌ پۆستی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی رێكخراوه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانی پێدرا، ئیستا كراوته‌ جیگری به‌رپرسی ئه‌و مه‌كته‌به‌ی پارتی له‌ پیرمام.
سیروان گه‌ردی پیش 6 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ده‌ستدرێژی كرده‌ سه‌ر ژنی پێشمه‌رگه‌یه‌كی پارتی و ژنە بەستەزمانەکەی بردبوویه‌ ڕێگای نیوان هه‌ولێر و پیرمام، بە زۆر لاقەی کردبوو، دوای ئاشكرابوونی ئەو تاوانە، سیروان گه‌ردی یه‌ك ساڵ خۆی شارده‌وه‌،  بەڵام كاكه‌مین نه‌جار و پشتیوان سادق و لیوا به‌هجه‌ت سیلكی هه‌ولیان دا ئەو تاوانەی بۆ پینە و پەڕۆ بکەن، تا دواجار كیشه‌كه‌یان به‌ (30) ده‌فته‌ر دۆلار بۆ چاره‌سه‌ر كرد، بەڵام كه‌سوكاری ژنه‌ پیشمه‌رگه‌كه‌، له‌ نیوه‌شه‌وێكدا ژنه‌كه‌یان برده‌ سەر رۆخی زێی گه‌وره‌ و كوشتیان.
دوای ئه‌وه‌ مه‌سعود بارزانی پیاوه‌ بچووك و خائینە گەورەکەی باشوری كوردستان، وینه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سیروان گه‌ردیدا گرد، تا کەسوکاری ژنەکەی پێ بترسێنێت، گوایە ئەو لە پشتی سیروانە و کەس ناتوانێت دەستی بۆ بەرێت، سەرچاوەکەی کوردستانپۆست ئەو نهێنییەشی ئاشکرا کرد، کە مەسعود بە سیروان گەردی وتووە:
 
هه‌موو مرۆڤێك تووشی هه‌ڵه‌ ده‌بیت، گوی مه‌ده‌رێ له‌ ڕیبازی بارزانی به‌رده‌وام به‌، خۆم به‌ مه‌سروری كورمدا (300) هه‌زار دۆلارم بۆ سه‌رفكردی، تا كیشه‌كه‌ت چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌نوینه‌رایه‌تی خۆمش سیداد بارزانییم نارده‌، ماڵی پیشمه‌رگه‌كه‌ ئه‌وانیش قبۆلیان كردووە.
ئیستا سیروان گه‌ردی به‌ پاره‌ی پاراستن و زێره‌ڤانی بیچم و شێوه‌ی خۆی گۆڕیوه‌، پرچی دەستکرد و، فیله‌ر و بۆتكسی به‌كارهێناوه‌، (هەموو وێنەکان ببینە ولەگەڵ یەکتردا بەراوردیان بکە)، سەرچاوەکە دەڵێت ئەم خۆگۆڕین و خۆلوسکردنە نزیکەی چوار دەفتەر دۆلاری تێچووە. وەکو لە نێو دەزگای پاراستندا تەشەری پێدەکەن دەڵێن، ئاخۆ ئەمجارە بە نیازە دەستدرێژی بکاتە سەر چ ژن و کچێکی پێشمەرگە وا خۆی گه‌نج كردۆته‌وه‌.
ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ ڕێگه‌ی نه‌جمه‌دین حه‌سه‌ن كادیری به‌رده‌ستی نه‌قیب كاروان محمه‌د سابیری پاراستن وه‌رگیراوه‌.

زانیاریی و هەواڵی هاوشێوە: