وەڕەزنامە!

Sunday, 13/06/2021, 0:26

4026 بینراوە


کاتیك مرۆڤ گەیشتە لووتکەی گەنجیی وئەو قۆناغە لە ژیانی تێپەرآند،بەرەوپیریی هەڵدێردەبێ.کاتێكیش تەمەن رێڕەوی حەفتا ساڵەی تێپەڕآند،جار ناجار داخ وخەمۆکیی ودەردوئازاربەرگینگیی پێدەگرێ.واهەیە چەند جۆر نەخۆشیی ناخواستە لێی دەبنە میوانێکی دزێو وخوێن تاڵ!ئەوەی کە مرۆڤ لە هەرئازارێک ودەردێکی هیش هێنەر زیاترشکەنجە دەدا،کۆمەڵگای نەخۆش وکەسانی گیرۆدە بە کۆمەڵگای نەخۆشە!ئەوئازارە گرانە لە دەوەرێک کە حیزبیی دواکەوتووی کلاسیکیی کوردیی ولایەنگرانی حیزبە کوردیەکانی لێ بێ بینەقاقات بەرناداوشکەنجەت دەدا.تۆ وەرە وڵاتت جێ هێڵە، حاڵ ودەردیی غەریبی وەک خۆرە وردەوردە بەرەو توانەوەت بەرێ،سەرەڕای ئەوانەش سەرکردەی شکاووحیزبەکەی ،لێرەش بەرۆکت پێ بگرن ولە بەر چاوت قووت ببنەوە! نەهامەتیی لەوەش زیاتر ئەوەیە کە لە هەندەرانیش جیران ماڵت بن!لێرەدایە وەرزیی،وەڕەزیی تەمەن هەست وخوستت لێ وشک دەکا،وات لێدێ لە عەرزوئاسمان وەڕەز دەبێ.
بۆ چەند سەت میترێک ئەولاترلە ماڵێکی چەند نەهوومیدالە قاتی چواردەگەڵ خێزان ومنداڵەکانی دەژیا.جار جار یەکترمان دەدیت وسووکە سڵاوێکمان پێکەوە دەکرد.ئاخر ئەویش کورد بوو،منیش هەر کوردبووم.ئەو خەڵكی باشووری کوردستان بوو،منیش لە رۆژهەڵاتی کوردستان مەزن بووم.تا تووشی دەبووم وقسەمان دەکرد،دەیگووت پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووم!لە پێنج خوڵەک قسەکردندا دووجار سوێندی بە گۆڕی مەلامستەفاو ئیدریس بارزانی دەخوارد!وەڕەزی دەکردم،زۆر جاریش مەست بوو!
ماوەیەک بوونەمدەدیت.تا رۆژێک لە پڕلە کۆڵان تووشی بووم.گووتم: کاک،ب،ئا،ناتبینم ماوەیەکە دیارنی؟ کە زاری کردوە یەکڕآست گووتی: لە گۆڕی مەلا مستەفای بارزانی بەم!زۆرم پێ سەیربوو!گووتم:بۆ چی ئاوا جنێو بە مەلامستەفا دەدی؟گوتی:مەسعودی کوڕی رێک هەشت مانگە مووچەکەی لێ بڕیوم!زۆرم پێ سەیربوو! مووچە؟چی بە مەسعود بارزانی داوە؟مەگەر تۆ لێڕە سوسیال پارەت ناداتێ؟ژیانی تۆ لێرە ئەووولاتە دابینی دەکا،گووتی راستە.بەڵام لەوشآرەدا ولە شوێنی دیکەش بۆ ئەوەی بنەماڵەی بارزانی دەنگ وەرگرن وسیخۆریی لە سەر نەیارەکانی ئەو بنەماڵەیەبکە،لە لایان کومیتەکانیان پارە دەدرێتە کەسانی هۆگریی خۆیان!خەڵكی رۆژهەڵاتی کوردستانیشمان دەگەڵە کە لێرە بۆتە پیاوی بارزانی وزانیاریان بۆ کۆدەکاتەوە!ئەوانەی رۆژهەڵات لە پێشوودائەندام ولایەنگریی حیزبەکانی لای خۆیان بون،بەڵام ئێستێ لایانداوە! پاشآن دوای لێکۆڵینەوەیەکی پۆخت بۆم دەرکەوت کە بنەماڵەی بارزانی لە وڵاتانی ئازاد ودێمۆکڕاتیکدابنکە وبارەگای سیخۆرپەروەریان دامەزراندووە تا لە کەسانێک بگەڕێن کە رەخنە لە سیاسەتەکانی قڕێژیان دەگرن!
مەرحومی،ب،لە یەکێک لە سەفەرەکانیدا بۆ باشووری کوردستان بە هۆی زێدەڕۆیی لە خواردنەوەی ئەڵکۆڵ دا گیانی سپاردولەوێ کۆچی دواییکردونەهاتە لای ئیـمە.من پێموایە ئەوەندەی قازانج کردبوولە ژیانیداکە لە ناوخۆی وڵات ئەسپاردەی خاکی نیشتمان کرا.چۆن مردن لە غەریبیی دا تاڵ ودژوارە.
دوای مردنی باوکیان؟
مەڕحومی ب،ئا،لە ناوماندا نەما.جارێکی تووشی خێزانی بوم زۆر بەڕاشکاوی گووتی: لە دەست ب،ئا،رزگارمان بوو!لێرەش وەک کۆیلەیەک هەڵسوکەوتی دەگەڵ خێزانەکەی دەکرد!حیسابی بۆ هیچمان نەدەکرد!نزیکەی دووساڵ لە مردنی ب،ئا،تێپەڕیوە.ویستم لە حاڵورۆژیی بنەماڵەکەی بپرسم.گووتیان چۆتەوە بۆ باشووری کوردستان وکچ ونەوەکەشی کە کوڕە دەگەڵ خۆی بردۆتەوە.هۆی چوونەوەشی بۆ باشوور ئەوەدەبێ:
زاوایەکی ب،ئا،وبنەماڵەکەی کوردنییە وسەربەئایینی ئیسلامیش نییە.خەڵکی ئەووڵاتەیە کە لێی دەژی.کاتێک داوای کچەکەی ب،ئای ،کردوە مەرجیان بۆ داناوە کە دەبێ ئیمان بە ئایینی ئیسلام بێنێ ولە تەمەنیی ٢٥ساڵیدا خۆی خەتەنەش بکا!چون دەبێ مسڵـمان بێ دەنا کچی نادەینێ.کابرای گێژوحۆلیش ئەو مەرجەی قەبوڵ کردوە بۆیە توانیویە دەگەڵ کچە کوردێک ژیانی هاوبەشیی پێکبێنێ!؟ئێستێش خێزانی ب،ئا،پارەیەکی زۆریی قەرزکردوە تا نەوە کوڕەکەی کە لە دایک ڕاکوردە ولەباوکیشڕا ناکوردوە،بەرێتەوە باشووری کوردستان لە وێ خەتەنەی بکا!
مرۆڤ چۆن لە خۆی ولەو کۆمەڵگایە تووشی وەڕەزیی نابێ.نەتەوەکانی پێشکەوتووبە هۆی پێشکەوتنی تێکنۆلۆژیای سەردەم لە ئاسمانەکاندا وەدووی ژیانێکی پڕ لە زانست وتازەگەریی دەگەرێن.کۆمەڵگای ناهوشیاریی کوردیش بەوجۆرە لە ژیان دەنەڕێ!بۆیە جار جار بەرادەیەک وەڕەزیی دامدەگرێ کەمات وگێژ بە دەوری خۆمدا دەسووڕێمەوە وناتوانم بە باشی بیربکەمەوە.حیزبی سەقەت،کۆمەڵگای سەقەت بەرهەم دێنێ.کۆمەڵگای سەقەت،تاکی سەقەت بەرهەم دێنێ!لە پاش مردنی ،ب،ئا،هاوسەرەکەی هیچ گرفتێكی لە ژیاندا نەبوو؟ تەنیا ئەوەندە نەبێ کە نەوەکەی بەرێتەوە باشووری کوردستان تا خەتەنەی بکا!؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە