بنەماڵەی بارزانی تەنیا شەڕی پەکەکە ناکات، بەڵکو شەڕی لەناوبردنی کورد دەکات

Sunday, 13/06/2021, 0:33

14120 بینراوە


شارەزاییەکەم ئەووتۆم دەربارەی بنەمەڵەی دەسەڵاتدارەیەکەی مستەفا بارزانی نەبوو، کەچی کوێرانە وەک زۆرینەی خەڵک مستەفا بارزانی بووبووە پالەوانی هەڵبژرادەی ئەفسانەیم، خۆڕسکانە لە دارودیوار دەم نووسی بژی باوکی کورد مستەفا بارزانی، بەبیرم دەێت کە هاوێنیکیان مستەفا بارزانی هاتە گوندەکەمان هەڵەدن، بەڵام خێمەی خۆی هەڵدا لە سەروچاوەی گووندەکەمان، نەیدەوێرا نانی ماڵی هیچ کەس بخوات، بەڵام ٣٠تا٤٠ کەسی ناردە میوانی ڕەوانشاد باپیرە گەورەم حاجی حەمە ئەمینی هەڵەدن، لە خۆشیاندا گەشکەم کردبوو، ئەوساتە نەمدەزانی کە مەلا مستەفا خۆی لەگەڵ میوانەکان نەهاتووە تەنها ئاغاو دەرەبەگەکانی ناردووە. هەروەها بیریشم دێت کە جەلال تالەبانیشم جارێک دیووە لەماڵی باپیرەم، هەر ئێستا مام، مامە کەمالم ووتی کە جەلال تالابەنی لە منی پرسیووم کە ئایا من جەلالییم یان مەلایم، هەر ئەکاتە گوایە من ووتوومە کە مەلایم، ئەوەش پاش تەواو بوونی قوتابخانە ودەستپێکردنی پشووی هاوینان دەیانبردم بۆ هەڵەدن، پاشتر زانیم کە مام ڕەوانشاد "عەلی دڵسۆز" مەلا مستەفا ئەو نازناوەی داوەتێ، هەروەها ئاگاداریش بووم کە ڕەوانشاد "مەلا ڕەسوڵ" خاڵی گەورەمان کەسێکی باڵابووە لە بەناو شۆڕشکەی مەلا مستەفای بارزان، ئاگاداریشبووم کە سەرەپای خزمەکانم پێشمەرگەی بارزانیبوون جگە لەتاکە خزمێکم کە شیوعیبوو، ئەوەیش لە شێخەکانی شەدەلەبوو، بەکورتی یەکێک بووم لە شەیداکانی مەلا مستەفای بارزان.

هەتا بۆ یەکەم جار لە مقەڕەکەی ڕەوانشاد "مام سەید باقی" لەخڕی ناوزەنگی قەندیل نۆرەم هات کە هاوکاری چێشتلێنان بکەم، لەگەڵ هاوڕێیەک کەناوەکەیم بیرنەماوە بادینی بوو، ئەوەش یەکەم جاربوو کەلەنزیکەوە گوێم لە زاراوەی بادینی بێت، بۆیەلەلام ئاسایی نەبوو، بەڵام بێسنوور هۆگری بووم، خوستوو ئاکسەنتی شێوازی لێداوانەکەی"سایتۆپلازما"ی هەڵدەپەراندم(سایتۆپلازمای مرۆڤ بە هەڵوێست و قسەی خۆش سەما دەکات)، بەبزەوە هەمیشە دەمگووت بەڵی هاوڕێ گیان، وەک پێشاندانی ڕێز، تا ئەو چرکەی کە ووتی من خزمی "فاخیر مێگەسووریم" باسێکی زۆری قارەمانێتی شەهید فاخیر مێرگە سووری کرد، تائەو چرکەی کە ووتی بە دەستی مەلا مستەفای بارزان پاش ڕاگەیاندنی ئاشبەتاڵ، شەهیدیان بەست بەدارێکەوەو ڕووتیان کردەوە، هەتا مێش و زەردەواڵە گیانیان هەلا هەلایان کرد، ئەو چرکەساتە، ئەو هەواڵە یەکسەر ڕێزو خۆشەویستیمی گۆڕی بەرانبەر بەهاوڕێ شیوعیەکەم کەلەیەک سەنگەردا پێکەوە بڕیاری ڕووخاندنی سەداماندابوو، یەکسەر خۆشەویسیتیم بۆ هاوڕێکەم بە گۆشەیەکی ١٨٠ پلە پێچەوانەبوویەوە، لە دۆستێکی خۆشەویستەوە لە پێشچاووم بووبە دوژمنێکی سەرسەخت، یەکسەر بیرم بۆ ئەوەچوو کەئەم هاوڕێیەم لەجاشە زێبارییەکانە، بەڵام ڕەوانشاد سەید باقی باوکی شەهید"بایزی" هاوڕێم، لەپڕ بانگی کردموو ووتی هاوڕێ تەها دارەرەکانی ژێر مەنەجەڵە برنجەکە دەربێنە بەسیەتی با برنجەکە نەسووتێت، بەدەم سەرپەرشتیکردنمانەوە، ووتی بەڕاستی مەلا مستەفا غەدرێکی گەورەی لە شەهید فاخیر مێرگە سووری کرد، هەروەها هاوڕی سەید باقی ووتی بەڕاستی قارەمانێکی نموونەی بوو، ئەگەر هەڵە نەبم وابزانم ڕەوانشاد"ئەحمەد دڵزار" ووتی هەموو شەڕەکانیش شەهید فاخر کردی کەچی بەناوی مەلا مستەفاوە بڵاو دەکرایەوە و شانازیەکەی بۆ مەلامستەفا بوو، بەتایبەتی نەبەردەکەی "هەدرێن" کەبەهێزێکی کەم و چەکێکی لاوازەوە، کەلە چاو چەکی پێشکوتووی حکومەت هەر هیچ نەبوو، تەنانەی کە پسپۆڕە ئەمەریکی و ئیسرائیلەکان کە ئاگاداری ژمارە و هێزی حکومەت بوون پێشنیار دەکەن بۆ مەلا مستەفا کە شەرەکە نەکات و ناوچەکە چۆڵ بکەن، ئەوە شەهید فاخیر مێرگەسووری بوو کە پێداگری دەکات کە شەڕەکە دەکات و دڵنیاشە لەسەرکەووتن، مەلا مستەفاش ئاگاداری قارەمانێکی شەهید فاخیر بووە، بۆیە بەپەلە لەناوچەی شەڕەکە دوور دەکەوێتەوە.

شەهید فاخیر شەڕەکە دەکات و تەنها شەهیدكیان دەبێت بەڵام گەورەترین سەرکەووتن بەدەست دەهێنن.

هەر ئەو چرکە کە گوێم لە دوا ووتەی مامۆستا دڵزاربوو، ئیتر تەواوی بیروڕاکانم هەرەسی هێنا، ئاخر ناکرێت کەباوەڕ بەکەسێکی ڕاستگۆو دڵسۆزی وەک هاوڕی سەید باقی نەکەم، ئەگەر چی ساڵانە هیواو ئاواتی کەلەکەبووم دەڕووخێنێت، ئەو چرکە هەستم و بیرکردنەوە لەو ئاسەتدا بوو کە هەرە خۆشەویستیرین کەس دڵت دەشکێنێت، وام هەست دەکرد کە خۆشەوسیەتەکەم چۆتە باوەشی دوژمنێکەوە، هێندەی دیکە هەرەس ئەژنۆی شکاندم.

هەردوێنێ خێڵی ماستەفا بارزانی بست بەبستی خاکی ڕزگارکراوی خۆرهەلاتیان گەڕاندەوە ژێر پۆستاڵی سوپای پاسدارانی خوێنخۆر،باس لە پێش زاینن ناکەین باسی لە قۆناغی رووخاندنی شای ئێران هاتنە سەرکاری خومەینیەکان دەکەین، بە بیانووی دوو چلە ئێسقانی مەلا مستەفا، هەر سەرانی ئەم بنەمالەی مستەفا بارزانیەبوون کە سەنگەریان دژ بە ڕۆژئاوای نیشتیمان لێداو هاوکاری فاشیترین ڕژێمی سەر زەوی تورکیای فاشی کرد،، هەر ئەم بنەماڵە بوون کە دەبابەی بەعسیان هێنایە سەر پەلەمانەکەی باشوور، هەر ئەم بنەماڵەبوون کەدەیان سیخوڕو جاشی وەک حەمەخانی حاجی دارا، قالە فەرجیان دووبارە و دەبارە کردەوە خوێنخۆری گەلەکەمان.

ئێستاش دەیان سەدان بەڵگەهەیە کە فڕۆکەی تورکیای فاشی هێرشی کردە سەر ترومبێلی پێشمەرگە ٥ کەسیانی کوشت، کەچی هێندە نامەردن، پەکەکەی پێتاوانبار دەکەن، ئاخر هەوو دەزانین کەپەکەکە شەڕ لە گەڵ بەهێتزرین ئەندامی ناتۆ دەکات، هەموو ناتۆش پشگیری تورکیای فاشی دەکەن، چ پێویستی بەوەیە کە شەڕێکی لاوەکی دیکە دژی خۆی سازبکات؟!

ڕاستیەکە ئەوەیە کە ئەم بنەماڵە بەخێو دەکرێن لەلایەن دوژمنەوە، کە ڕەوڕەوی ئازادی کورد لە جێگای خۆیدا قەتیس بمێنێت، ئەوەش بەدیدی خۆمان دەبینن، کەهەرکاتێک کورد لە ئامانج نزیک بووبێتەوە، ئەوا سەرانی خێل لەقەیەکیان لەو بەرەوپێشجوونە سرەواندووە، بۆیە شەڕ دەمێکە دەستی پێکردووە نەک ئەمڕۆو سبەینێ، لەوکاتەوە کەمەلا مستەفایەکی نەخوێندەوار و چەتە گەیشتە ترۆپکی دەسەڵات، "مام خان شێروانێ" لەباسی بارزانیەکان و ڕەچەڵەکیان دەنووسێت، کەمەلا مستەفا گوومان لێکراو بوو بەکوشتن، بەلام دابو نەریتی ئەو دەڤەرە بەوەشیوەیە، کە گوومان لێکراو توانی بچێتە ژێر تەرمی کۆچکردویەوەکەوە، ئیتر داب و نەریتی دەڤەرەکە دەیبەخشێت، واتا مەلا مستەفا تەنها چەتەیەک بووە، بۆیە ئەنجامی ئەو چەتەیی مەلا مستەفا دەبینن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە