کۆنووسەر

بریتییە لە نووسین، یان تۆماری ڤیدیۆیی، کە کۆمەڵێک نووسەر و کەسانی دیکە، لە سەر مەسەلەیەک راوبۆچوونی هاوبەشیان هەیە، یان دژ بە یەکتر قسە دەکەن. لە ژێر ئەم ناوەدا بڵاویان دەکەینەوە.
تۆی خوێنەریش دەتوانیت هاریکار بیت.


تورکیا و بارزانی وەک دوژمنی گەلی کورد

Sunday, 13/06/2021, 2:53

9851 بینراوە


نیاز حامید ئیبراهیم:

پارتی ئیسپاتیکردەوە ، جگە لە جاشپۆلیسێکی سوکو ریسوا ، هیچی دیکە نییە!.

پارتی بێگویدانە هیچ رێورسمێکی دیپلۆماسی و سیاسی دژی ئاشتی و روونەدانی شەڕی ناوخۆ کاردەکات..
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانتارێكى ئه‌ڵمانى،هاکان تاش، پەرلەمانتاری پارتی چەپی ئەڵمانیا ‘Die Linke’، شەوی ڕابردوو لە فڕۆکەخانەی هەولێر ، لەلایەن مێلیشیاتەکانی پارتی بەفەرمانی دەزگای جاسوسی میت ،دەستگیرکرا.
ئەو پەرلەمانتارە ئەندامی گروپی ‘ئاشتییە’، تۆمارێکی گەورەی هەیە لە پرۆسەی ئاشتی وپێکەوەژیانی گەلان لە ناو ئەڵمانیان ودەرەوەی ئەڵمانیا بە ئامانجی ، سەفەری بۆ باشوری کوردستان  ئامانج لێێ هەوڵدانە بۆ بەرگرتن بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، بڕیاربوو سەردانی لایەنەکانی باشووری کوردستان و حکومەت و پەرلەمان بکەن لێ لە فرۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر ده‌ستگیركرا.
دیسان شاندێكى تر له‌نێو فرۆكه‌خانه‌كەی نێوە دەوڵەتی لە هەولێر‌ ده‌ستگیركران كه‌ ئه‌ندامى ڕێكخراوى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌رگرى له‌ماف و ئازادیه‌كان بوون.
لە ناو شاندەکە ،ئه‌ندى فۆرموت سه‌رۆكى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه ‌و عزیز عسمان سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ نوسینگه‌ى بڕۆكسلى ڕێكخراوى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ماف و ئازادیه‌كان له‌کاتی هاتنیان بۆ هەولێر لە  فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌وڵێر ده‌ستگیركران.
چەتەکانی پارتی -میت بە  شاندەکانیان ڕاگه‌یه‌ندووە، له‌م كاته‌دا به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچوون بۆ شه‌ڕو ئاڵۆزیه‌كان و هێرش و داگیركارى توركیا له‌ هه‌رێمى كوردستان، ڕێگه‌ نادرێت هیچ شاندێكى بیانى  سه‌ردانى هه‌رێم بكات.
ئەم هەڵسوکەوتەی پارتی سێ راستی دووپات دەکاتەوە:
- لە ژێر فشاری تورکیا ، پارتی هیچ  رێزێک بۆ هیچ پرۆتۆکۆلێکی دیپلۆماسی رەسمی و گەلەری دانانێت ، بەلایەوە گرنگ نییە ئەوروپا چۆن دەڕوانتە هەرێم، گرنگ ئەوەیە دەوڵەتی تیرۆر ، کە تورکیای ئەردۆگانە،لێی رازی بێت. 
- پارتی دەبێت لەتەک سوپای داگیرکاری تورکیا و داعش وجەبهەتولنەسرە دژی گەریلا بکەوێتەشەڕ ، هیچ هەوڵێک بۆ ئاشتی قەبوڵ نییە. گەلی ئێمە دەبێت ئەو راستیە بزانن ، کە چەتەکانی پارتی بڕیاریانداوە خوێنی گەریلا برێژن بۆ تورکیا.
- پارتی جگە لە پۆلیسێک بۆ فەرمانەکانی تورکیا ، هیچ نییە ،بۆ تورکان مورتەزەقەیەک وجاشپۆلیسێکی سوک وریسوایە  .
وێنەکە: هاکان تاش ، پەرلەمانتاری  پارتی چەپ لەناو کۆمەڵێک پەناهەندەی ئەفریقی لە ئەڵمانیا..

جەعفەر کەریمی:

جیاوازیی سیمۆهایها دەگەڵ چەکدارەکانی پاڕتی!

سیمۆهایها قارەمانێکی ناسیاوی خەڵكی فەنلاندە.ئەو قارەمانە سەرەتا جووتیار بووە.کاتێک وڵاتەکەی لە شەڕی دووهەمیی جیهانیدا تێوەگلا،دەستی دایە تفەنگێک کە ئەوکات بۆ خۆیان دروستیان کردبوو!
سیمۆ،وەک قەناسە بەدەستێک کە دووربینیشیی لەسەرنەبووە،ئەڕتەشی رووسەکانی وەئامان هێنابوو.نەیاندەزانی ئەو تەک تیرئەندازە لە کوێوە سەربازەکانیان دەپێکێ!بە چەکی ئوتووماتیکیی نزیکەی نزیکەی ٧٠٥ سەربازیی دووژمنی کوشتووە.چەند جاڕێک بریندار بووە،ئەو شەڕانەی لە سەرمای ٤٠ و٤٥ دەرەجەدا کردوە.
سیمۆ، لە تەمەنی ٩٦ساڵیدا کۆچی دوایی کردوە ووەک قارەمانێک قەت لە بیر نەکراوە.
پێشمەرگەکانی سەربەبارزانی:
سیمۆ هایها،بۆ رزگاریی وڵاتەکەی شەڕی کردوناوی هەتاهەتای ژیان لە دڵی خەڵكەکەیدا ماوەتەوە.ئەدی ئەو چەکدارەی کە لە سەر ناوی پێشمەرگایەتی خەریکە ئاوری شەڕیکی خۆکوژیی بە فەرمانی ئەردۆغان ونۆکەرەکانی ئەردۆغان لە سەری رەش،خۆش دەکا،چۆن ناوی لە مێژووی کوردوکوردستان دەمێنێتەوە؟
ئەو چەکدارەی کە فیشەک بەرانبەر بە نەتەوەی خۆیدا دەتەقێنێتەوە کاتێک دەگاتەوە ناو ژن ومنداڵی خۆی ئەگەر لێیان پرسی لە کوێ بووی؟بۆ چی ئاواماندووی؟
.... دەبێ بڵێ:ڵە شەڕی کورد دەگەڵ کورد بوم!ئەوەیە جیاوازیی شۆڕشگێڕێکی وەک سیمۆهایها وچەک دارێکی ناتێگەیشتووی کورد.

سەباح عەلی قارەمان:

ئەزانن جیاوازی نێوان پەکەکە و ئەم حیزبە ڕزیوانە چییە؟

باشە ڕۆژنامەنوسێک بەیەک سەردان ئەزانێت هەولێر و دهۆک ئەردۆغان و میت بەڕێوەی دەبات، کەچی کۆمەڵێک گەمژەش ئەڵێن کوردستان ئازادە؟ (قسەی ئەو رۆژنامەنووسە لەو وێنەیەی سەرەوەدا بخوێنەرەوە)

لە کاتی شەڕی داعش نوێنەری یەکێک لە وڵاتە زلهێزەکان لەگەڵ نوێنەری پەکەکە لە کەرکوک کۆدەبێتەوە، لە کۆبونەوەکە پێیان دەڵێت: چەکتان پێویستە، پارەتان پێویستە؟ وەفدی پەکەکە لە وەڵامدا دەڵێن هیچمان لە پارە و چەک پێویست نییە. پشتیوانی لە دۆزی کوردمان پێویستە.
دواتر کە کۆبونەوەکە تەواو دەبێت، وەفدی ئەو وڵاتە زلهێزە لەناو خۆیاندا دەبێتە گفتوگۆیان، دەڵێن مامەڵەکردن لە گەڵ ئەم هێزە خۆشە کە بۆ پارە خۆیان نافرۆشن، ناخۆشترین مامەڵەمان لەگەڵ پارتی و یەکێتییە کە بۆ پارە و چەک خۆیان ئەفرۆشن.دواتر  ئەو گفتوگۆیە وەرگێڕە کوردەکە بۆ وەفدەکەی پەکەکەی ئەگێڕێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە