ئایا حاجی بەرهەم دوای ئەم حەجە لە گوناهەکانی پاکدەبێتەوە؟

Monday, 14/06/2021, 21:18

18264 بینراوە


یوستاین گاردەر دەڵێت:

" هەندێک لە مرۆڤەکان تەنها لەبیستنی درۆ بێزارن، دەنا لەگەڵ درۆکردندا هیچ کێشەیان نییە"


 بەرهەم ساڵح .. کەسێکی درۆزن، ترسنۆک، بێشەهامەت، هیچ لەباردانەبوو، چەندڕوو، دز، لەسەرو هەموویانە، بێحورمەت، کەسێکە هەموو شتێک دەکات  بۆ ئەوەی  تەنها لەپۆست و پلەدا بمێنێتەوە.
حاجی بەرهەم زۆر باس لەڕەوشت دەکات، خۆشی خاوەنی مسقاڵێک لە حورمەت نییە.
 حاجی باسی حورمەت دەکات، لە کاتێکدا لەلای ئەم حاجیە حورمەت غایبە و بوونی نییە.
 حاجی هەموو شتێک بۆ بەرژەوەندی خۆی هەراج دەکات  چونکە وافێرکراوە.
حاجی لەڕۆژی لەدایک بوونی سەدامدا لەسەفارەتی عێراق لە لەندەن هەڵدەپەڕێت و  چەقەنە لێدەدات .....
لەدوایی ئەوەی ڕژێمی سەدام  نەما و هاوپەیمانان بەسەرۆکایەتی ئەمەریکا عێراقیان داگیرکرد .. لەو کاتەوە سێ جارە کورد دەبێتە سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی وڵاتی خوێن و تاوان  . ئەم سێ مرۆڤە پیسە کە بوونەتە  سەرۆک کۆماری ئەم ووڵاتە قەشمەرەی ناوی عێراقە .
ئەمانە لەسەر حسابی میللەتێکی تا سەر ئێسقان  ماندوو، داگیرکراو، ئەنفالکراو، جینۆسایتکراو، کیمیاوی پێکراو، ووڵاتێکی داڕماو  لەهەموو بەهایەکی مرۆڤ، بەهەموو ئەو قوربانیدان و  سزایەی ئەم گەلە چەشتویەتی، کەچی  ئەم سێ  مرۆڤە پیسە  لەسەر کورسی فۆڕمیکای سەرۆک کۆماری دانیشتوون ...

 حاجی تاڵەبانی، حاجی فواد مەعسوم، حاجی بەرهەم ساڵح ... 

 ئەم سێ سەرۆک کۆمارە بە درێژایی ئەم هەموو ساڵە  هێندەی  نوکە دەرزیەک سودیان بۆ کورد و دۆزی کورد نەبووە، جگە لەوەش ئەمانە لەعەرەبی شۆڤێنی و ئیسلامی سەلەفی و سیاسی  زیاتر زیانیان لە کورد و لەدۆزی گەلەکەمان داوە.
 ئەوەی ئەم حاجی  بەرهەم و سەرکردە و بەرپرسانە دەیکەن هەرگیز بە مرۆڤی ڕەسەن ناکرێت. ئەمانە  زۆر ترسنۆکانە  لەهەراجی نیشمان و دۆشینی خاک و وێرانکردنی ئەم گەلەدا لە پیشی پێشی هەمووانەوەن .

حەجکردن

حەجکردن  لە ئیسلامدا  دوا قۆناغی پاکبونەوەیە و تۆبەکردنە لەهەموو ڕەفتاری ناشرین و کردەوە ناقۆڵا و خیانەتەی کە دیندارێک  لە تەمەنیدا کردویەتی.
حەج گەیشتنە بە مەلکوتی خوا، لە حەجکردندا ئیتر  مرۆڤ دەبێت: لایەنی کەم ئیتر ڕەوشت بەرزبێت و زمان و دڵی بۆ خیانەت و دزیی و نادادپەروەری بەکار نەهێنێت.
حاجی دەبێت مرۆڤێک بێت ڕەوشت بەرز، نەترس، ئازا، بێمنەت لە ژیان و خزمەتکاری خەڵک و خاک و تاکی کۆمەڵگا بێت.
حاجی ئیتر نمونەیەکی باڵای  ئایندارانە.

(ئەوانەی کە سوێند دەخۆن و دەڵێن سوێند بەوەی دەستم پێوە گرتووە، مەبەست دەستگرتنە بە کەعبەوە، ئیتر بەرامبەر باوەڕ بە سوێندخۆرەکە دەکات.)

- لە رشتەی مراوری عەلادین سوجادیدا وەکو نوکتە باسی حاجیەکی دوکاندار دەگێڕێتەوە، کە جارێک ژنێک دەچێتە دوکانەکەی، پاش سەوداو مامەڵەکردن بۆ دڵنیایی لێی دەپرسێ ئاخۆ  ئەو شتە باشە یان نا؟ حاجیش سوێنی بۆ دەخوات و دەڵێت بەوەی دەستم پێوەگرتووە عەیبی نییە، کە ژنە سەیر دەکات  حاجی لە کاتی سوێندخواردەنەکەدا دەستی بە دەعباکەیەوە گرتووە. ئیتر بەدەم جنێوپیدانەوە، دوکانی حاجی بەجێ دەهێڵێت. جەلال و فوئاد مەعسوم و بەرهەمیش لە فێڵ و ساختەچیتی و نیشتیمانفرۆشیدا سوێند و شەرەف دەخۆن کەس نازانێت لەو کاتەدا دەستیان بە چ شتێکەوە گرتووە.

بڕوانن ئەم سێ حاجیە  سەرۆک کۆمارە ... قێزەوەترین مرۆڤی سەر ئەم زەویەن .

1- حاجی تاڵەبانی لەدوای خۆی ڕەوەیەک دز، فاسید، ئیتڵاعات، میت، خۆفرۆش، مرۆڤ کوژ و، ترسنۆک، بەدڕەوشتی  جێهێشت، خاک دز، خاک داگیرکەر..... 
2- فواد مەعسوم کە هێشتا  لەخەوهەڵنەساوە  کچە بە ئەخلاقەکەی بۆ جێهێشتووین کە هەموو ڕۆژێک  دەڕشێتەوە باسی قارەمانێتی مرۆڤێکی قەزمی وەک مەسعودمان بۆ دەکات  کە بەدرێژایی مێژوو ئەم خێڵە خیانەت لە نیشتمان دەکەن و لەئاستی تورک و داگیرکەراندا پاساو دەهێنێتەوە و دەڵێت :" ئەو دارانەی  کە بڕیانەوە هیچ نین لەچاو ئەو دراماخۆشانەی بۆمان دەنێرن"  لەچاو ئەو ماستە  شیرینەی لە منی دکتۆر  شیرینترە ...!
3- حاجی بەرهەمیش  کە دوێنی  ووتی:" داربرێنەوە  قابیلی قبوڵ نییە" .. هەندێک داماو قسەی ئەم مرۆڤە ترسنۆک و درۆزەیان بڵاو دەکردەوە و بەفریاد ڕەسیان دەزانی، دوای کەمێک ئەردۆگان تەنها چاوی بزکردەوە، هیچی نەوت.  حاجی  بەرهەم  دوای دارەکان  وێنەی گەشتی حەجی خۆی بڵاو کردەوە، تا بڵێت لە مەکە قوفڵی کەعبەم ڕاوەشان و نزام کرد، تا دارەکان  ووشک  بن و تورک سودی لێ وەربگرێت و بیکەنە مێز وکورسی و تەپڵەک و دەرگا ..
خوایە گیان نزاکەم قبولە خۆ بە پارەی دزی و هەراجی نیشتمان و شیرینی نەوت گەشتی حەجم نەکردوە، حاجی بەرهەم ڕۆیشت تا نزا بۆ قوربانێکانی ١٧ی شوبات بکات، ئەوەی لەدوایدا لەگەڵ پیرێژنە هێرۆدا خەڵاتی کردن و پلەکانی بەرز کردنەوە، حاجی بەرهەم ووتی:  هەر لەبەر ئەوەی چۆتە مەکە و وێنەی گرتوە  تا ئیسلامە سەلەفییەکان بزانن دوایی حەج من ئیتر پیاوێکی ناپیاوان نیم  کە بیدەنەوە بە ڕووما کە حورمەتی خۆمم نەگرتوە . !
 پرسیارەکە لێرەدایە مرۆڤێک حەج کات، ئایا شەرم نییە  لە مەکە بیت و لەگەڵ ئەردۆگانیشدا لەسەر دەریا ڕاکی زەهر بکەیت و پلانی نیشتمان فرۆشی مۆر بکەیت، لەولاشەوە بە ئەمەریکێکان بڵێیت پەکەکە لەناوبەرن ئەوانە بەڵان بۆ ئێمە!
ڕەنگە لای  حاجی بەرهەم ئەم گەشتەش هەر بە حەج تێگەشتبێت بۆ لای ئەردۆگان و شاری ئەستەنبوڵ! 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە