ديکتاتۆرەکان لەيەك دەچن

Tuesday, 15/06/2021, 22:32

4817 بینراوە


ووردبەرەوە لە دەورووبەر
مۆرانە لێيداوە نەك تەنها لە دار
لەهەموو کون و کەلەبەر
بێ بەختيە لە کوردی ڕەنجدەر
نەبڕايەوە ئەنفال و سووتان و دزينی
ڕەنجی جووتياری کۆڵنەدەر

خەڵکی کوردستان هەموو دەم خاك و ئاو و نيشتيمانی خۆيان خۆش ویستووە پارێزگاريان لە کەلتورو داب و نەريتی کوردەواري کردوە پەندوو قسەی نەستەقی باوك باپيرانمان هەموو دەم لەسەر زاری پيروو گەنجەکانمان بووە هەر ئەوەش بۆتە هۆکاری ئەوەی گەنجی کورد راستگۆ مەرد پەروەردە کراوە سەری بۆ کەس دانەنواندوە
کاتێك کورد باسي رابردوو ئەکات لەکاتی فەرمان رەوايی سەدام حووسين دا زۆر شت هەيە قەت لەبير ناکرێ وەکوو ئەنفالی کورد ئەوە کارەساتێکی دژ بە مرۆڤايەتی بوو بە زيندوويی مناڵ و ژن و پياو زيندە بە چاڵ بکەی زەوی و باخ و بێستانيان بسووتێنی رەنجی زەهمەت کێش و جووتياران بەبابدەی ئەبوايە وەکوو ئەرمەنيەکان هەوڵ بدرايە بۆ ئەوەی بە ژينۆسايد بناسرێت هەرچەندە هەتا ئێستا نەکراوە . تاوەکو چیتر کۆمەڵکوژی ئاوا روونەداتەوە وە کيميا بارانی هەڵبجە کە ٥٠٠٠ كەس تيدا شەهيد بوون کيميا بارانی باڵيسان و شێخ وەسان زيندانی کردنی سەدەها گەنجی کورد و ئەشکەنجەدانيان چەندەها گەنجی کورد لە سێدارە دراون چەندەها شوێن بزرن چەندەها گەنجی کورد لە شەڕی هەشت ساڵەی ئێران ئيراق شەهيد بوون چەندەها بە ديل گيران شەڕێکی خۆ کوژی بوو جگە لە ماڵ وێرانی هيچی لێ شين نەبوو چەندەها گەنجی کورد نە چوو بوونە شەڕ بەتابەتی ئەوانەی کوليەيان تەواو کردبوو هەر لە ماڵەوە خۆيان شاردبوەوە ئەوکاتيش سيخوڕ هە بوو بۆ رژێم ئيشيان دەکرد حکوومەت دەی زانی خەڵکەکی زۆر فيراری عەسکەريە زۆر جار ماڵان ئەگەڕان پڕۆپاگەندەيان بڵاو ئەکردەوە ئەوەی بگيرێ لەبەر چاوی دايك وباوکيان گولە باران دەکرێ خەڵکی کوردستان لە ترس و دڵە ڕاوکی دەژيا ئەگەر ئەوکات خەڵکی کوردستان ووشيار بوايە و مافی مرۆڤ هەبوايە خەڵکی کوردستان هەقی خۆی بوو شکات بکات ئەوەی ئێستا لە کوردستان روو ئەدات درێژ کراوەی ئەو رژێمەيە بە ڵام بە جلی کوردی مۆرانە چۆتە ناو هەموو ماڵێك ئەوەی لە باشوور روو ئەدات لە هيچ ووڵاتێکی ئەم سەرزەمينە نيە خەڵکی کوردستان تەنهاو تەنها جێ بە جێ کارن هەرچی حکوومەت بڵێ ئەوەيە بێ گوێ دانە مافی خەڵکی کوردستان بۆ مووچەلێ بڕين سەرۆکی حکوومەت ووتی بۆ يەك مانگە بەڵام هەتا ئێستا بەردەوامەحزبەکانی کوردستان هەر حزبەو بۆخۆی کار دەکات دوورووی حزبەکان زێتر کوردستانی بەم رۆژە گەياند ئەوە ڵێدوانی گيرفان پڕەکان و خۆپەرستەکان کەهەريەکەو پارێزگاری لە دەسکەوتوو داهاتی خۆی دەکات گيرفان پڕەکان بەپێ ی ڕۆژگار لێدوان ئەدەن چی بۆ ئەوان باشە ئەوەی خەڵکی کوردستان و كوردستان بێت لە بيريان نيە تەنهاو تەنها بۆ دەستکەوتی خۆيان هەوڵ دەدەن لەلايەکی تر کوردستانی ڕۆژبە
ڕۆژ بەرەو نەهامەتی برد ياسا نيەکەس لێ پرسينەوەيان لێ ناکات بۆريس جۆنسن هەموو چوارشەمان لە پەرلەمان حازرە هەرچی پرسياری لێ بکەن بە داتاو بەڵگە جوابی پەرلەمان دەداتەوە کاتێ . بەريتانيا لە يەکێتی ئەوروپا هاتەدەرێ راپرسيان کرد تاوەکو بزانن خەڵکەکە چی دەوێ چەندەها کۆبوونەوەی پەرلەمنيان کرد تاوەکوو درنگانی شەو بەردەوام بوون لەدواييدا کە زانيان خەڵکەکە حەزدەکات لە يةکێتی ئەورووپا بێتە دەر ەوە باسی لايەنی خراپی و باشيان کرد خۆيان بۆ ئەو پێشهاتانە ئامادەکرد کە روو لە ووڵاتەکە ئەکات خەڵکەکە لەوە دڵنيا بوون ئەگەر بەريتانيا لە يەکيێتی ئەورووپا بێتەدەرەوە بەريتانيا گەشەدەکات لەبەرئەوەی ساڵانە پارەيەکی زۆری دەدايە ئەورووپا ئەو پارەيەی بۆ گەڕايەوە بەريتانيا پارەيەکی زۆر ئەداتە ووڵاتە هەژارەکان وەکوو يەمەن و سوودان چەندەها ووڵاتی تر بۆ ئاوی خاوێن و بۆ ژينگە پارێزی و نەخۆشی بووجەی تايبەتی داناوە ساڵانە کاتێ جيهان تووشی کۆڤيد ۱۹ بوو بەريتانيا سوود مەند بوو لە هاتنە دەرەوەی لە يەکێتی ئەورووپا لە بەرئەوەی بەخۆی ڤاکسينی دروست کرد توانی زۆرترين خەڵکی بەريتانيا ڤاکسينەکە وەر بگری ئەوە سەرکەوتنێکی گەورە بوو بۆ حکوومەتەکەی بۆريس لە کوردستان بەتەمای شەڕێکی خۆکوژن پرسيار لە
لە خەڵکی کوردستان ناکەن ئەوشەڕە لەسەر چيە بۆخەڵک روون کەنەوە لە پڕ هێزوو تانک و تۆپ ئەنێرن بەيانی زوو بێ ئاگادار کردنەوە وەکو ئەوەيە بەسەر ماڵێک دابدەی قەتل و عاميان بکەی ئەوەی لە شەنگاڵ رويدا دووبارە بێتەوە پێشمەرگەو pkk کوڕی ئەم گەلەن ئەبێت گەل بڕيار بدات گەل ئەڵێت نابۆ شەڕ هەردوولا کوردن ئەوشەڕە دووژمنی کوردان سوودمەند دەبن لێ کوردستان يەك پارچەيە بێ سنوورە ئەوە دوژمنە سنوور دروست ئەکات بۆيە لە کاتی روودانی هەر شەڕێک خەڵکی کوردستان بەرەو سنوورەکان ڕا دەکات خەڵکەکە بەرەو پيريان دەچن يارمەتيان دەدەن کاتێ کۆچ ڕەوی کوردان روويدا لە ۱۹۹۱ ئێمە بەرەو کوردستانی رۆژهەڵات رۆيشتين خەڵکی رۆژهەڵات ئاوا بەرەو روومان هاتن ئێمەيان لەباوەش ئەکرد کە ئێمەيان ديت هەر دەگريان چوونکە ئەوانيش کوردن هيوايان رزگاربوونی کوردستانە لەژێر دەستی گەلی کوردستان ووشيارە چارەنووسی خۆی بە خۆی دياری دەکات چی تر نابێت چارەنووسی گەلێك لەدەست چەند کەسێك بێت گەل ئەبێت بڕياری خۆی بدات بۆ ئەوەی چی تر کارەساتەکان لە نەوەيکەوە نەگوازرێتەوە بۆ نەوەيکی تر گەنجی کورد لە کچ و کوڕەکانمان ژيانی خۆيان هەبێت ئازاد بن هەردەم لەشەڕ نەبن نا بۆ شەڕی قەنديل !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە