بۆچی پەكەكە تیرۆرستە؟!

Wednesday, 16/06/2021, 0:02

9894 بینراوە


پەكەكە پارتێكی ڕێكخراوەی كوردیە، وەكوو ھەر حیزب و پارت و ڕێكخراوەكانی دیكەی پارچەكانی تری کوردستان. پارتی کرێکرانی کوردستان لە ڕوانگەی دەوڵەتی تورکیا وا وێنا کراوە، کە ئەوان گروپێکی چەکداری تیرۆرستن. 
ھەرچەندە ئەوان لە ناو خاکی تورکیادا تەنھا دەیانەوێت بە شێوەیەکی ڕەسمی لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە بناسرێن. ئەمە لە واقعدا مافی ھەموو قەوم و نەتەوەیەکە یاسا و ماف و ئازادییەکانی بەرجەستە بکرێت. 
مێژووی دژایەتیکردنی دەوڵەتی تورکیا زۆر دوورترە لەم ڕوداوانەی، کە ئێستا ڕوودەدەن. تورکیا ھیچ کاتێک نەیویستووە دان بە کورد و بوونی کوردا بنێت. ئەگەر سەیر بکەین لەوەتەی دەوڵەتی تورکیا لە ناو سنورەکانی 
ھەرێمی کوردستان و ھەروەھا سنورەکانی عێراقشدا لەشکرکێشی کردووە، لە ھەرجێگەیەک پێشڕەوی کردبێت مۆڵگەو بنکەو بارەگای سەربازی خۆی لەو جێگایانەدا جێگیر کردووە و ماوەتەوە و داگیری کردووە و دەرنەچووە.
ئەمە جگە لە بۆردومانکردنی تورکیا بە فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، کە بووەتە ھۆی زیانگەیاندن بە خەڵکی سڤیل و کوشتن و بریندارکردنی ھاوڵاتیانی مەدەنی و ئاوارەبوون و ناچارکردنی سەدان گوندی ئەو ناوچانەی، کە شەڕ تێدا دروستبووە.
ئێمە دەزانین و ڕونە، کە پارتی نێوانی لە گەڵ پەکەکەدا خراپە و باش نیە. بیانووەکانی تورکیا بۆ ھەموو ئەو لەشکرکێشیانەی دەیانکات، ھۆکارەکەی دەبەستێتەوە بە پارتی کرێکرانی کوردستانەوە. دەوڵەتی تورکیا دەڵێ بوونی پەکەکە لەو ناوچە سنوریانە جێگەی نیگەرانیەو ،
ھەروەھا ناسەقامگیری دروست دەکات بۆ تورکیا. ئەگەر سەیر بکەین پارتی کرێکرانی کوردستان لە دوای ساڵی ھەشتاکەنەوە لە گەڵ دەوڵەتی تورکیادا کەوتونەتە ململانێی چەکداریەوە. پەکەکە دەڵێن ئێمە خەباتمان کردووە لە پێناو بە دەستھێنانی مافی ئۆتۆنۆمی بۆ کوردانی تورکیا.
ئەگەر تەماشە بکەین وەکوو لە سەرەتاوە ئاماژەم بۆ کرد ئەمریکا و ئەوروپاش پارتی کرێکرانی کوردستان( پەکەکە ) لە زاری تورکیاوە بە ڕێکخراوێکی تیرۆرستی ناوزەرد کردووە. ئەگەر سەیری وتارە توند ئامێزەکانی پارتی بکەین بەرانبەر ( پەکەکە ) ،
کە لە ڕودانی کوشتنی ئەو چەند پێشمەرگەی بوونە قوربانی ئەو گەمە نەگریسەی دەوڵەتی فاشستی تورکی دەستی پێکردووە، ئەویش بە چاوساغی پارتی دیموکراتی کوردستان. لەسەروبەندی ئەو ڕەوش و بارودۆخەدا دەوڵەتی تورکیا کەمپی پەنابەرانی مەخموری بۆردومانکرد،
کە لەژێر سەرپەرشتی و چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکاندا بووە. دۆخەکە تا دێت خراپتر دەبێت ، ئەگەر پارتی و بارزانی بەم جۆرە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەدا بکەن ڕونە بە فیتی تورکیا، چونکە پارتی ھیچ دەستەڵاتێکی نیە لەبەرانبەر دەوڵەتی تورکیا دا.
دەوڵەتی تورکیا لە ڕێگەی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دانشتنی لەگەڵ ھەموو حیزبە کوردییەکاندا کردووە، ھەروەک چۆن مامۆستا عەلی باپیر لە تویتێکدا نوسیبووی : تورکیا داوامان لێدەکات پەکەکە بە تیرۆرست بناسێنین. 
پارتی داوا لە پەکەکە دەکات، لە کوردستان دەربچن و بیانوو مەدەن بە تورکیا چۆڵی بکەن، وەکوو بڵێیت تورکیا تازە بێت لەناو خاکی ھەرێمی کوردستان، لە کاتێکد پارتی کرێکرانی کوردستان لایەنێکی باشیان بۆ پارتی گرتووە، کە بەشێکی گرنگ لەو ناوچانەی گرتۆتە ئەستۆ، کە پارتی و
بەشێکی کوردستانی پاراستووە لە گروپە چەکدارە ئیسلامیە توندڕەوەکانی ( داعش ). بەڵام ئەوەی تورکیا دەیکات و دەستی پێکردووە بە بیانووی پەکەکەوە دەیەوێت، وەکوو چۆن عەفرینیان داگیرکرد دەیانەوێت کوردستانی باشوریش داگیربکات. ئەگەر پەکەکە لە ناو ببات، کە ئەوە مەحاڵە دەوڵەتی تورکیا 
ئەوە ئێمە یەقینمان ھەبێت شتێک نامێنێت بە ناوی کوردەوە. پارتی ئەو سیاسەتەی ئێستا دەستی پێداوە گەمەکە ھیچ لە مەسڵەحەتی پارتی و کوردا نیە. ئێمە ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ ئەو کاتەی کە ( داعش ) ھێرشی 
کردە سەر عێراق و بەرەو کوردستان کەوتەڕێ پەکەکە ھێزی خۆبەخشی خۆی نارد بۆ ھاوکاری ھێزی پێشمەرگە، خۆ ئەمانە ھەر ئەو کەسانەن تا دوێنێ برا بوون ئێستا بوون بە تیرۆرست و مایەی ئاژەوە و سەرئێشە . 
دەبێت کورد و پارتی باش بزانن ئەوەی ڕێگربێت لە سەرنەکەوتن و نەبوون بە دەوڵەت دەڵەتی عەرەبی و فارس نین تەنھا و تەنھا دەوڵەتی تورکیایە.
ھیوا ھیدایەت موحەمەد 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە