هاوسه‌ری مه‌سرور بارزانی و نهێنی رووداوه‌كه‌

Wednesday, 16/06/2021, 0:18

10957 بینراوە


چه‌ند رۆژی رابردوو (سه‌یران سابیر مسته‌فا بارزانی) هاوسه‌ری مه‌سرور بارزانی و خوشكی سیروان بارزانی، له‌ رووداوێكی گوماناویدا تووشی پیكدادانی ئۆتۆمبیلێكی تر ده‌بێت، له‌ سه‌ر ریگای سه‌ره‌كی سه‌ری ره‌ش.
به‌پی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ رزگار قه‌دۆ زیباری ئه‌ندامی باره‌گای بارزانی، كه‌ له‌ ماوه‌ی 4 سالدا ئه‌مه‌ دووه‌م جاره‌ (سه‌یران بارزانی) هاوسه‌ری مه‌سرور بارزانی به‌هۆی ململانێیه‌كان و كیشه‌ گه‌وره‌كانیان له‌گه‌ل هاوسه‌ری (وه‌جیه بارزانی) كه‌ برازای مه‌حمود ئاغای هه‌ركییه‌، تووشی پیكدادان ده‌بن، کە هه‌ردوو جاره‌كه‌ به‌ ئانقەست دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌ری مه‌سرور بارزانی دوای ئۆتۆمبیلی هاوسه‌ری وه‌جیه بارزانی ده‌كه‌ویت، هه‌وڵ ده‌دات له‌ ڕێگای سه‌ره‌كی ناو سه‌ره‌ی ره‌ش لابدات و له‌ چیای سه‌ری ره‌ش بیخاته‌ خواره‌وه‌، له‌لایه‌ن ریبین وه‌جیه بارزانی فریای دایكی ده‌كه‌ویت، به‌ هه‌مه‌ری تایبه‌تی خۆی ریگری له‌ سه‌یران بارزانی كردووه‌، خۆی كیشاوه‌ به‌ هه‌مه‌ره‌كه‌ی ریبین وه‌جیه بارزانی داو، سه‌یران بارزانی هاوسه‌ری مه‌سرور بارزانی به‌ پەله‌ ده‌گه‌یه‌نێته‌ نه‌خۆشخانه‌ ئه‌هلی تایبه‌ته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی به‌ناو نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی لالاف له‌ هه‌ولێر.
شایانی باسە كیشه‌ و ململانێیه‌كانی نیوان خیزان و كورانی وه‌جیه بارزانی دژی، خیزان و كورانی مه‌سرور بارزانی و مه‌نسور بارزانی زیادی كردووه‌، هه‌رچی كوره‌كانی وه‌جیه بارزانییه‌ داوای لیوای تایبه‌تی گولان ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ تا سالی 2004 وه‌جیه بارزانی فه‌رمانده‌ی ئه‌و لیوایه‌ بووه‌، دواتریش مه‌نسور بارزانی فه‌رمانده‌ی هه‌ردوو لیوای یه‌ك و لیوای گولان ده‌كات ، کە زیاتر له‌ 1000 بندیواری هه‌یه‌ و پاره‌كه‌ی ده‌چیته‌ گیرڤانی مه‌نسور بارزانی یه‌وه‌.
ئیستا كیشه‌كانی نیوان كوڕانی مه‌لا مسته‌فا به‌تایبه‌تی نیوان نیهاد بارزانی و مه‌سعود بارزانی زیادی كردووه‌، له‌لایەكه‌ی تریشه‌وه‌ كیشه‌ی نیوان مه‌سرور بارزانی و نیچیره‌ڤان بارزانی به‌ره‌و ته‌قینه‌وه‌ی زیاتر ده‌چێت ، ئەمەش وای کردووە کە كیشه‌ی نێوان خیزانه‌كانی مه‌سرور بارزانی و وه‌جیه بارزانی مامی زیادی كردووه‌

حەمید سورچی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە