هەڵبژاردنەکانی ئێران مێژووی ڕوداوەکانی

Friday, 18/06/2021, 0:15

7667 بینراوە


١٨ ی ئەم مانگە هەڵبژاردن بۆ سەرۆکێکی نوێی ئێران ئەنجام دەدرێت، حەسەن رۆحانی
 ماڵئاوایی لە کورسی دەسەڵات دەکات، لەکاتێکدا لە ٢٠١٣ وە لە کورسی دەسەڵاتە کە سەر بەباڵی ریفۆرمخوازان ناسراوە.
وەک وێبسایتی میدڵ ئیست ئای، بڵاوی کردۆتەوە ئەم هەڵبزاردنە لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێت کە ئابوری ئێران گورزێکی کوشندەی پێکەوتوە بەهۆی سزائابوریەکانی ئامریکاوە.
لە کاتێکا عەلی خامنەیی تەمەنی دەبێتە ٨٢ ساڵ بەڵام سەرۆکی نوێ دەبێت ئەوە قەبوڵ کات کە عەلی خامنەیی کۆتا بریاردەرە لە بابەتە چارەنوسازەکان.

شورای نگهبان (دەزگایی دیاریکردنی کاندیدەکان)

لە تەمەنی دەسەڵاتی مەلاکاندا دوازدە پرۆسەی هەڵبزاردن ئەنجامدراوە، تەنها هەڵبزاردنی یەکەم نەبێت گشت هەڵبزاردنەکانی تر ، کاندیدەکان لە رێگەی (شورای نگهبان) دیاری کراون .
لە کاتێکدایە ئەندامانی ئەم دەزگایە لە ١٢ کەس پێک دێن ، شەش کەسیان راستەوخۆ لەلایەن عەلی خامنەیی دیاری دەکرێن کە بەڕوحانی یان فەقێی ئیمام ناسراون، شەش کەسەکەی تریان لە لایەن سەرۆکی دادگای ئێران(قاضی ارشاد) دیاری دەکرێن ، بەڵام دیسان قاضی ارشاد، لەلایەن خامنەیی دیاری دەکرێت.
دیسان راستەوخۆ خامنەیی دەست تێوەردان لە دیاریکردنی کاندیدەکان دەکات، زۆرجار کاندیدەکان پرسی پێدەکەن پێش ئەوەی خۆیان بپاڵێون.
بەپێێ بارودۆخ و واقیعی سیاسی ئەوکاتە کادیدەکان خۆیان لەبەردەم ئەنجامی چاوەرواننەکراوی قەبوڵکردن یان نەکردن دەبینەوە، وەک مەحمود ئەحمەدی نەجاد کە دوجار بە سەرۆک کۆمار هەبڵبژاردرا بەڵام ئەم جارە وەک کاندید قەبوڵ نەکرا، خرایە لیستی ڕەشەوە.
لە هەبژاردنەکانی ساڵی ١٩٨٠دا ١٠٦ کاندید بونیان هەبو بەڵام لەگەڵ دروست بونی دەزکای دیاریکردنی کاندیدەکان گۆڕانکاری گەورە روویدا، تەنها لە ٢٠٠١ دا رێگە بە ١٠ کاندید درا پێشبڕکێێ هەڵبژاردن بکەن بەڵام زۆربەی جارەکانی تر ٤ یان ٦ بوون . هەتا ئێستا رێگە بە کەسێکی ئاسای نەدراوە بەشداری هەڵبژاردنەکان بکات.
لە هەڵبزاردنی ئەم جارە ٧ کاندید بونیان هەیە ، پێنج دانەیان کە (کۆنسێرڤاتیڤ)ن محافزکارن تەنها دوو دانەیان زیاتر وەک ریفۆرم خواز ناسراون.

یەکەم:

 ئیبراهیم ڕەئیسی تەمەن ٦٠ ساڵ وەک بەربژێرێکی سەرەکی دادەنرێت، کەلە ئێستادا لە دەزگایی دادوەری کاردەکات،لە هەڵبژاردنەکانی رابردوودا %٣٨.٣٠ بەدەستهێنابو.

دووەم:

سەید جەلیلی تەمەن ٥٦ ساڵە ئەندامی سەرۆکایەتی دەزگایی دیاریکردنی بەرژەوەندیەکانی ئێرانە سەر بە موحافزکارەکانە، ئەندامی دانوستانەکانی ئەتۆمی بو لە ساڵانی ٢٠١٣ و ٢٠١٧ دا، لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٣داش کاندید بو ڕێژەیی %١١.٣٦ دەنگەکانی بەدەستهێنابو.

سێیەم:

موحسین ڕەزایی٦٦ ساڵەی وەزیری دیاریکردنی بەرژەوەندیەکانی ئێرانە، لەساڵانی ١٩٨٠ بۆ ١٩٩٧ بەرپرسێکی باڵای سوپای پاسداران بوە، دامەزرێنەری وێبسایتی( تابناک)ە ، لە ٢٠١٣ دا کاندید بوە و ڕێژەی دەنگەکانت %١٠.٥٨ بوە.

چوارەم: 

عەلی ڕەزا زەکانی یە کە تەمەنی ٥٦ ساڵە و ئەویش موحافیزکارە، ئەندام پەرلەمانەو بەرپرسی لیژنەی لێکۆڵینوەی پەرلەمانە، لە ٢٠١٧ لەلایەن شورایی نگهابانەوە ڕێگری لە کاندید بونی کرا. دامەزرێنەری وێبسایتی جیهان نیوزە.

پێنجەم:

ئەمیر حوسێن غازیزادە هاشمی یە تەمەنی ٥٠ ساڵە لە ئێستادا جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانە، لە ٢٠٠٨ وە ئەندامی پەرلەمانی ئێرانە،دامەزرێنەری دەزگایی سەقامگیری شۆڕشی ئیسلامی ئێرانە. بۆ یەکم جارە خۆی کاندید دەکات.

شەشەم:

موحسین میحرالی زادە ی تەمەن ٦٥ ساڵە و بە ریفۆرمخوازێکی مۆدێرن ناسراوە،لە ئێستادا سەرۆکی دەزگای زورخانەی وەرزشی یە،لە ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٥ جێگری سەرۆک کۆمار بوە هەوەها لە ١٩٩٧ بۆ ٢٠٠١ پارێزگاری پارێزگای  خوراسان بوە و لە ٢٠١٧ بۆ ٢٠١٨ پارێزگاری پارێزگایی ئیسفەهان بوە. لە ٢٠٠٥ یش کاندید بوەو %٤.٤٠ ی دەنگەکانی هێناوە

حەوتەم:

عەبدولناسر هیمەتی ،٦٣ ساڵ کە وەک ریفۆرمخوازێکی سەربەخۆ ناسراوە، پرۆفیسۆرە لە زانکۆی تاران بەشی ئابوری ، سەرۆکی بانکی ناوەندی بوە لە ٢٠١٨ بۆ ٢٠٢١، لەگەڵ ئەوەشدا سەرۆکی بەشی هەواڵەکانە لە تەلەفیزیۆنی حوکمی ئێران . یەکەم جارە خۆی کاندید دەکات.
جێگای ئاماژەیە جگە لە خامنەیی کە بوە ڕابەری روحی ئێران گشت سەرۆکەکانی تر سەرئەنجامێکی باشیان نەبوەیان مردوون یان روویان لە دەرەوەی ئێران کردوە یان یان دادگای کراون دواجار لەماڵی تایبەتدا نیمچەزیندانی کراون.
مەهدی بازرگان یەکێکە لە نمونەکان کاتێک سەرۆک وەزیران بو دەستی لەکارکێشایەوە، وەک نارەزایی دەربرین بەرامبەر بە خومەینی بۆ دروست کردنی سیستەمی ویلایەتی فەقیە، دواجار حزبێکی بەناوی بزوتنەوەی ئازادیخوازان لە ئێراندا بەڵام دوای دادگایی کرا حزبەکەشی قەدەخەکرا تا دواجار لە ساڵی ١٩٩٥ لە سویسرا مرد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە