سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


ئەمانە چەپکە گوڵەکانی نەوشیروان مستەفا بوون

Friday, 18/06/2021, 1:41

6527 بینراوە


خۆم بە نەوشیروان مستەفام گوت: تۆ موعجیبی خەڵکی فاشیلی، هەروەک چۆن لە شاخیش موعجیبی عومەرفەتاح بویت و بەرگریت لێ کردوە، ئیستاش لە ناو گۆڕانیش موعجیبی حاجی ئاواتیت.
حاجی ئاوات ئەو کەسە عاقڵ و روناکبیرە بوو، کە یەک کاتژمێر لە (کەی ئین ئین) پێیان وتبوو بڵێ (ئاسایش)، ئەو هەر ئەیگوت (ئاشایس)، دوایش چووە ناو یەکێتییەوە.
ئەم هەڤاڵە و ئەوانەشی کە لە دەوری نەوشیروان مستەفا بوون، مرۆڤی ماستاوچی بوون.
وەکو یادگار دەیگێڕمەوە، کە ئێوارەیەک لە باخەکەی کۆمپانیایی وشە لە گەڵ نەوشیروان مستەفا و ئەم هەڤاڵە دانیشتبووین، نەوشیروان مستەفا لە منی پرسی:
جیاوازی لە نێوان کوردستانپۆست و گۆڤارەکەی جەمال عەبدوڵادا چیە؟
منیش وەڵامم دایەوە و وتم ئەزانم کوردستانپۆست ئەم ماوەیە باشی لە سەر نوسیویت، بۆیە ئەوەندە داخ لە دڵی بەرانبەریان.
ئەم هەڤاڵە کە گوێی لە وەڵامەکەی من بوو، ڕەنگی زەرد هەڵگەڕا، بەتایبەتی کە منی بینی بەو شێوەیە وەڵامم دایەوە.
جا ئەم ترسنۆکانە لە دەور و پشتی نەوشیروان مستەفا وەکو میزراح دەخولانەوە، تەنیا لە پێناو بەدیهێنانی خەونە نابوتەکانیان، کە هەمو جۆرە ماستاوچێتیەکیان تاقی دەکردەوە. 
من بە حوکمی ئەوەی لەو ماوانەدا لە نەوشیروانەوە نزیک بووم، دەتوانم بیسەلمێنم، کە درۆیە دەیان گوت نەوشیروان مستەفا حەزی لە خەڵکی ماستاوچی و شەرواڵپیس نییە. بە پێچەوانەوە نەوشیروان پۆستی بەو کەسانە دەبەخشی کە شەرواڵپیس، یان ماستاوچی بوون.
هەموو (پۆست سوڕاو)ەکانی گردەکەش باش دەزانن، کە تاکە کەس بووم بەرانبەر بە نەوشیروان مستەفا  دژی کۆمەڵێک لە بۆچونەکانی دەوەستامەوە.
نەوشیروان مسەفا بە زانایی ئەم کارەی دەکرد، تاکو هەموویان بەو سوکی و رەزیلی ببنە ژێر دەستەی کوڕەکانی، چونکە داینابوو، کە کوڕەکانی بکاتە خاوەنی گۆڕان و دەستی بەسەردا بگرن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە