دوو هاككەری دەزگای پاراستن بناسن

Friday, 18/06/2021, 2:21

7371 بینراوە


ماوەی دوو ساڵە پاراستن بە ڕێگەی دوو براوە بە ناوەكانی(هاورێ و هاوكار) كوڕی دلشاد تۆفیقی مفەوەزی ئاسایش و هونەرمەند، لەلایەن شەعبان شەعبان بەڕێوەبەری پێشووی نووسنیگەی مەسرور بارزانی و نەقیب كاروان محمەد سابیر كە ئیستا ریسوا كراوە، چەندین دەفتەر دۆلار و مووچەی مانگانەی 2000 دۆلاریان لەسەر حسابی كەنالی كوردستان 24 بۆ براوەتەوە. هەردوکیان بەردەوام خەریكی هاككردنی دەیان پەیج و ئاكاونتی لایەن و كەسایەتییەكانی دژ بە پارتین، تەنانەت دەیان پەیجی بێ دایك و باوكیان بەناوی چەندین سەركردە و پەرلەمانتاری نەوەی نوێ و گۆران و یەكێتی كردۆتەوە، لەپاڵ ئەوەشدا پەیجی( كێشەی كۆمپیوتەر)یان داناوە، زوو زوو ریكلام بۆ هەواڵەكانی مەسعود بارزانی خائین و مەسرور بارزانی و منداڵەكانی بنەماڵەکەی دەكەن.
دڵشاد تۆفیق باوکی دوو هاککەرەکەی پاراستن
لە ماوەی دوو ساڵدا ئەو دوو برایە بە پارەی پاراستن و سیخوری كردن بەسەر خەڵكی هەولێرەوە، 4 جار گەشتیان پێكراوە بۆ ئەلمانیا و فەرەنسا و ئیتالیا و توركیا.
دلشاد تۆفیقی باوكیان پیاوی بارزان قەسابە، كە دەستی لە تیرۆر كردنی شەهید زەردەشت عوسماندا هەبوو.
لە پال ئەوەشدا كوڕەكانی دلشاد تۆفیق بە پارە هەرچی پۆست لەسەر بەرپرسانی پارتی لە كیشەی كۆمپیوتەر دەكەن، هەوڵی گەورەكردنی ئەو خائینانە دەدەن.
بەهۆی سیخوریكردن بۆ پاراستن، ئیستا بوونەتە خیرو بەرەكەت بۆ دلشادی باوكیان، کە 2000 مەتر زەویان پیداوە و كردویەتی بە هۆلی گۆرانی ووتن، هەروەها بۆ هەر یەكە لە حازم بندیان و جاسم بندیان كە ئەمانەش سیخوری و گۆرانیبیژی پاراستنن، یەكی 3000 مەتر زەوییان بۆ وەرگرتوون، دلشاد تۆفیق و کوڕە هاککەرەکانی، ئیستا بونەتە شەریكی ئەو دوو برا سیخورە كە خاوەنی هەموو شتێكن.

حەمید سورچی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە