هاوڕێ سورە و فیکری ڕەش

Sunday, 20/06/2021, 21:24

4353 بینراوە


لە ڕۆژنامەی هاوڵاتی هاوڕێ سورە وتارێکی نوسیوە،باس لەوەدەکات کە "داگیر کەران دەیانەوێت حکومەتی هەرێم بڕوخێنن و پاسدارو جەندرمە و حەشد و عەلەوی بەعسی دەیانەوێت لەلوتکە چیاکان چاودێری کوردبکەن ،هەروەها دەڵێت :دیارە کێ یارمەتی پەکەکە دەکات تاکێشە بوحکومەتی هەرێم دروستبکات. لەهەمووی گرنگتر دەڵێت:شوێنی خەباتی پەکەکە باکورە و بیانو دەدەنە دەست تورکیاتا تورکیابێت بۆناو هەرێم.
جا بەکورتی ،وڵامی ئەو پیرە شیوعیە دەدەمەوە. د.شێرکۆ لە تەنزێکدا دەڵێت :"شیوعی وەک کالیارە تا بەتەمەن بێت زەردتر دەبێت. ئینجا ئەمە لەسەر ئاستی ئەندامیش وایە.
بەڕێز هاوڕێ سورە ،من لەجەنابت دەپرسم چۆن شیوعییەک ئاوا قەڵەمەکەی دەخاتە خزمەت بنەماڵەی فیوداڵی بارزانی و لەژێر ناوی کوردایەتیدا بەمێنتەلێتی بارزانی دەڕوانییە دونیا. 
بەڕێزم تۆ کێشە لەجوگرافیای مێشکت دایە،کە دابەش بووەو ناتوانێت بیر لەکورد بکاتەوە لەبەشەکانی دیکە .خۆ داگیرکەران هەر ئەمەیان مەبەستبووە کە لەگەڵ جوگرافیای کوردستان جوگرافیای مێشکمان دەبەشبکەن.
من باسی ئەوەناکەم کە ئەم نوسینەت بێ ئاگاییە لە قوڵایی ستراتیژی "کتێبەکەی داود ئۆغڵۆ"باس لەوەش ناکەم کە تورکیا ستراتیژی خۆی هەیە پەکەکە هەبێت یاننا دەیهەوێت میرنشینەکەی بارزانی بەخودی بارزانی و جەنابیشتەوە بخاتەوە باوەشی خۆی.باس لەوە ناکەین تورکیا بەگوێرەی میساقی میللی و خەونی زیندوکردنەوەی خەلافەتی هەیە،نەک لەکوردستان لەتەواوی ناوچەکە خەریکی دەستدرێژی و شەڕفرۆشی و داگیرکارییە.ئەمانە ئەوەدەسەلمێنن کە تۆ تەنها بۆ نیعمەتەکانی بارزانی دەنوسیت ،نەک کوردایەتی. بەڕێزم حکومەتی هەرێم بەوە دەروخێت کە ئابوریەکەی تەسلیمی دوژمنانی کورد کردووە،بەوە دەڕوخێت کە پایەگای تورک دەیپارێزن!بەوەدەڕوخێت کەبارزانی ڕاوێژکاری میتی هەیە،بەوەدەڕوخێت کە میدیاکەی پارتی تەسلیمی میت کراوە،کە یەکەم کەناڵی ئاسمانی پارتی میت کردیەوە !بەوە دەڕوخێت کە زانکۆکان قوتابی تورکێندراو بەرهەم دێنن،کە هەزاران کۆمپانیای تورکی بازاڕی کوردستانیان قۆڕغکردووە.بەوە دەڕوخێت کەبارزانی خۆی دەڵێت سێ هەزار پێشمەرگەمان بەکوشت داوە بۆ تورکیا.بەوەدەڕوخێت کە خەڵک لەداخی حکومەت کۆچ دەکات و عەرەب خانوەکان دەکڕن. .. ئێ بەڕێزم پەکەکەش نەبووە پارتی سوپای تورکیای هێنا بۆلێدان لەیەکێتی.کاکە هاوڕێی دڵسوتاوی کوردوکوردستان پارتی لەڕێگەی بەعسەوە خۆی سەپاند ،نەک پەکەکە .بەڵێ ئەگەر لەلۆژیکی بارزانی دەرچیت پێویستە پەکەکە هەولێر ڕزگڵربکات.چونکە هیچ گومانی تیانیە پارتیمان بەکرێگیراوی تورکیایەوە ،لە ئێستادا هەولێر تورکیایەکی بچوکە بەقسەی خودی تورکەکان...ئەوە حکومەتی هەرێمە لەڕێی داگیرکەرانەوە خۆی بەسەر خەڵکی کوردستان سەپاندووە.ئەوە پارتییە پێشمەرگە شەهید دەکات بۆ ئەوەی بیانو بداتە تورکیا.ئەوەپارتی بوو ئەنفالی گەریلاکانی کرد لەپێناو جندرمە.ئەوە پارتییە کاردرەکانی جاسوسی بەسەر پەکەکەوە دەکەن بۆخاتری تورکیا. ئەمە تورکیایە بەهاوکاری پەدەکە پێشمەرگەی ڕۆژ دروستدەکات بۆلێدان لەشۆڕشی ڕۆژئاواو باکور....
جاران خەڵکی گومانی هەبو قەندیل بێ پەکەکە ،ببێتە تورابۆرا،بەڵام ئێستا ئەوگومانەش نەما واتورکیا چەتەکانی بە فڕۆکە خانەی حکومەتی هەرێمدا دەگوازێتەوە.ئەرێ جەنابت لەوڵاتی! یان لەهەسارەیەکی تردەژیت.بەڕێزم ئەمە ئەقڵی میرنشینە،ئەقڵی ناسیۆنالیزمی سەرەتایی بارزانییە کە شوێنی کوردانی باکور هەرباکورە. ئادەی ئەگەر ڕاست دەکەیت وخەمی کوردتە پێمان بڵێ بابارزانی هاوکاری تورکیا نەکات بۆ ڕوخاندنی ئەزمونی ڕۆژئاوا.باشە ئێوە زاکیرەتان لاوازە ،یان هەربەگاڵتە و هەست نەکردن بە بەرپرسیاریەتی ئاوا دەنوسن. برام تۆچیت هەیە تانەڕوخێت،بۆ هیچ شتێک ماوە؟ بۆ تا ئێستا نازانی پارتی بە ئاشکرا بۆتە جاشی تورکیا. یانی تۆ دەتەوێت بەم قسە بێتامانە بەرگری لەبارزانی بکەن.تۆ باسی پاراستنی ئەزمونی هەرێم دەکەیت ،بەڵام بەو ئەزمونەتەوە زۆر لەهێمن هەورامی وێرانتری.خۆڕەنگە ئەم وتارەت تەنها لەبەر ڕۆحی هاوڕێیەتی لەهاوڵاتی دابەزیبێت! 
خاڵی خۆم وانابێ،بیربکەرەوە پەکەکەش نەبوو ،خەلیفەی عەباسی موجاهیدی دەناردن بۆچیاکان تا چاودێری کوردبکەن،وەک ئەو بنکە سەربازیانەی تورکیا هێناونی.ئاخر عەیب نییە گەنجانی شیلادزێ ڕاپەڕین لە سوپای تورکیا و پارتیش دەستی کردووە بەگرتنیان و تۆش ئەمە بیرکردنەوەت بێت. برام ئەگەر حکومەتی هەرێم بڕوخێت،تورکیاش لەهەرێم دەڕوخێت.تورکیا دەستی بەسەر سیاسەت و ئابوری حکومەتی هەرێم داگرتووە،ئەوە تۆ ترسنۆکیت ناتوانی وەک گەنجانی شیلادزێ ڕوبەڕوی سوپای تورکیا ببیتەوە ئەگینا حکومەتی هەرێم لەدەستی تورکیایە، سوێند بەگۆڕی مارکس ئەردۆغان حەزی لێنەبێت حکومەتی هەرێم ناتوانێ موچەش دابەشبکات.دەستی بەسەر بەشێکی پەروەردەداگرتووە.زۆرێک لەمەلاکانی کڕیووە،دارەکانیشی کڕیوە وا دەیانبڕێتەوەو خەتای پەکەکەش نییەهاهاها.
بەڕێزم نازانم نەبگریم نەپێبکەنم ،وا کەوتویە چاڵی چاڵدێران،ئەگەر کەسێک دەستت بگرێ لەو پارادیمە ڕزگارت بکات ئەڵێی پەکەکەیە،دەی بۆخۆت هەر لەگەڵ بارزانی خەریکی پاراستنی حکومەتی هەرێمبە بەڵکو بەسەرتانا بڕوخێتهاهاها ئاگاداربە دیواری ئەم حکومەتە بەبندیوار ڕاوەستاوە هەر بندیوارەکان هەستن ئەڕوخێت. 
ئا بیرم نەچێت ،هیچ داگیر کەرێک پێویستی بەبیانو نییە،هەرکات هێزیان هەبێت دێن کوردستان داگیردەکەن.
خەمت نەبێت ئەگەر ڕوخا ئەم تڕە کەڵەکە،دەکەوێتە دەست پەکەکە ،بامن پێت بڵێم بارزانی و حکومەتی هەرێم چۆن شەنگالیان پاراست هەرئاواش هەولێر دەپارێزن . ئەمە فیکری ڕەشە لەبازاڕی کوردایەتی ساغی ئەکەنەوە.ئێوە بەلۆژیکی کوردایەتی بارزانی بیردەکەنەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە