وێنەگری تایبەتی هێمن هەورامی بە ٧٦ گرام تلیاکەوە لەناو پەرلەمان دەسگیرکرا.

Monday, 21/06/2021, 18:35

6100 بینراوە


پەرلەمانیش وەکو هەموو دەزگاکانی تری هەرێمی کوردستان لەم خولەدا بەمەبەست سوککراوە پڕکراوە لە خەڵکی ئاست نزم و کۆیلەی حیزب 
دوێنێ لەناو پەرلەمانی کوردستان وێنەگری تایبەتی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەناوی سامان حسن بە بڕی ٧٦گرام تلیاکەوە گیراوە ، ئەم بڕە تلیاکە لای هەرکەسێک بێت بۆ بەکار هێنان نیە بەڵکو بۆ بازرگانیە.
هەرچەندە هێمن هەروامی ویستیویەتی ئەم هەواڵە بەهەموو شێوەیەک بشاردرێتەوە نەگاتە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەڵام سەرچاوەیەک لەناو پەرلەمانەوە بە تەڤدای ڕاگەیاند کەوا ئێستا سامان گیراوە وە هێمن هەورامی لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەیەتی هەموو هەوڵێکیشی داوە ئەم ئابڕووچوونە نەگاتە نێو دەزگاکانی ڕاگەیاندن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە