سێكوچكه‌ى دزی و مافیایی نێوان سامانه‌ سروشتیه‌كان و ئاسایش و كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان بناسه‌

Tuesday, 22/06/2021, 1:24


سێكوچكه‌ى دزی و مافیایی نێوان سامانه‌ سروشتیه‌كان و ئاسایش و كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان بناسه‌
باندێكی  مه‌ترسیدار دزی و ته‌نده‌ر وه‌رگرتن و ده‌ركردنی خه‌ڵك له‌  نێوان وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتیه‌كان و ئاسایشی گشتی  خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ى ده‌یان ملیۆن  دۆلاره‌ و له‌ده‌ره‌وه‌ى كاره‌كانیان هه‌فتانه‌ كۆده‌بنه‌وه‌ و كۆمپانیای وه‌همیان دامه‌زراندوه‌ و سه‌رانه‌ له‌خه‌ڵك وه‌رده‌گرن و  تۆمه‌ت بۆ خه‌ڵك دروست ده‌كه‌ن .
  بانده‌ دزه‌كه‌ پێكهاتوه‌   له‌  نێوان ( ئاسایشی گشتی و  وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتیه‌كان و كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان)  بریتین له‌مانه‌ى خواره‌وه‌ :

*سه‌باح -  به‌رپرسی به‌شی سیاسی ئاسایسی گشتی .

*كاروان بابان - به‌رپرس و راوێژكارى ئه‌منی  له‌ وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتیه‌كان.

*سیامه‌ند كریم  - كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان ( كۆمپانیای ئۆرێكس كه‌ ئیستا ناوىگۆریه‌ بۆ FORZA ئێستا ئه‌و ناوه‌ به‌كار دێنێ) .

  ئه‌م گروپه‌ ته‌ندر و به‌كرێ گرتن و گواستنه‌وه‌ى تاوه‌رى كۆلین و ته‌نده‌ری كۆمپانیا ئه‌منیه‌كان  بۆ خۆیان قۆرخ كردووه‌ هه‌ر كه‌سێك ببێته‌ به‌ربه‌ستیان  له‌ كۆمپانیاكان تۆمه‌تى  جه‌لالی بوون و ده‌ستی ده‌ره‌كى و  فایلی بۆ دروست ده‌كه‌ن .
  سه‌باح پێشتریش  له‌ ریگه‌ى  محمد میرزا  خه‌ریكی ئه‌و كارانه‌ بووه‌  به‌لام ئێستا خۆی ئه‌و كارانه‌ ده‌كات به‌ شه‌ریكی له‌گه‌ل سیامه‌ند و  كاروان بابان.
 ماوه‌یه‌كه‌  سیامه‌ند و كاروان به‌ هه‌ماهه‌نگی  سه‌باحی ئاسایش خه‌ریكی ته‌سفیه‌ و ده‌ركردنى ئه‌و مۆزه‌فانه‌ن  كه‌ له‌ كۆمپانیایی ئۆرێكس بونه‌ته‌ به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م دزییه‌كانیان، به‌ بیانوو و دروستكردنى تۆمه‌تی هه‌لبه‌ستراو و چه‌ندین كارمه‌ندیان ناردۆته‌وه‌ مالێ و فایلی جاسوسیشیان بۆ هه‌ندێك دروست كردووه‌  له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا  سیامه‌ند  8 ده‌فته‌ر دۆلاری داوه‌ به‌ سه‌باح و محمد میرزا  له‌به‌رامبه‌ر ده‌ركردنى ئه‌و  8 كه‌سه‌ی كۆمپانیای ئۆرێكس .
هه‌فتانه‌ كاروان بابان و سیامه‌ند كریم و سه‌باح  له‌ شوێنه‌كى تایبه‌ت كۆده‌بنه‌وه‌ و پلانی دژی  نه‌یاران و هه‌ندیكَ خه‌لك داده‌نێن كه‌ له‌ بازنه‌ى ئه‌واند نین .
 سیامه‌ند كریمى كۆنه‌ جه‌لالی له‌ كۆمپانی په‌نجه‌ى  راوه‌شاندیه‌  گۆتیتی هه‌ركه‌س  له‌ خۆی لابدا  له‌و شته‌ى داواى ده‌كه‌م  و نه‌یكا  به‌ئاسایش ده‌ریده‌كه‌م و  كاك سه‌باحه‌ و به‌ یه‌ك ته‌له‌فۆن  كتابی پێده‌كه‌م  ، سیامه‌ند مه‌به‌ستى له‌وه‌دا اوه‌ بوو هه‌ر هه‌ركه‌س ببێته‌ رێگر له‌به‌رده‌م دزییه‌كانى   به‌ نووسراوى ئاسایش ده‌رده‌كرێ .
كاروان بابان  كوری لیوا به‌ختیار بابانی كۆنه‌ حسكه‌ و دزی و حیزی به‌ میرات بۆیان ماوه‌ته‌وه‌ و كۆرێكی  گه‌نده‌له‌ وه‌كو بابی و سه‌رانه‌ له‌ كۆمپانیاكان وه‌رده‌گى و  چه‌ندین ته‌نده‌ر و خزمه‌تگوزاری له‌ كۆمپانیاكان وه‌رگرتووه‌.
كاروان  له‌گه‌ل سیامه‌ند شه‌ریكه‌ دزه‌ و له‌و ماوه‌یه‌ له‌ دانیشتنێك گوتبووی  غه‌زاله‌ ( به‌رێوبه‌ری گشتى گرێبه‌سته‌كان له‌ و. سامانه‌ سروشتیه‌ ) كه‌سێكی بێ 
مسته‌وایه‌  ئاژانسی پاراستن كردیتیه‌ ماكه‌ر له‌ سه‌ر ئێمه‌ و  نازانی نووسراوێك بكات هه‌موو ده‌سه‌لاته‌كانیشی لای خۆی قۆرغ كردووه‌. 
كاروان و سیامه‌ند  دواى ئه‌وه‌ى كێشه‌ی ته‌نده‌رێكیان  هه‌بووه‌ له‌ سامانه‌ سروشتیه‌كان   وه‌ك ئه‌وىى ویستویانه‌ بۆیان نه‌كراوه‌  و له‌ لایه‌ن غه‌زاله‌وه‌  به‌ربه‌رستیان بۆ دروستكراوه‌  كه‌وتوونه‌ته‌ دروستكردنى تۆمه‌ت بۆ غه‌زاله‌ و له‌ چه‌ندین شوێن  قسه‌ی خراپیان له‌سه‌ر كردووه‌ و كه‌مپینیان له‌ دژی ده‌ست پێكردووه‌ . 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە