نە‌بە‌ز گۆران لە‌ نێوان رێباز حە‌ملان و عە‌مید شانازدا

Tuesday, 22/06/2021, 2:55

15335 بینراوە


رۆژگار زۆر كە‌سی وە‌ك نە‌بە‌ز گۆرانی بە‌ریكردووە‌، کە لە ویستگەی سیخوڕییەوە تلۆربوونەتەوە بۆ نێو زبڵدانی مێژوو

كاتێك من لە‌ هاوڵاتی بووم ، سە‌ردە‌می زێرینی كاری رۆژنامە‌نووسیم بوو، لە‌ و رۆژگارە‌دا نە‌بە‌ز گۆران لە‌ هە‌ولێرە‌وە‌، بە‌هاوكاری دە‌زگای پاراستن و ئاسایشی گشتی و بە‌تایبە‌تی لە‌ ڕێگە‌ی عیسمە‌ت ئە‌رگوشییە‌وە‌، بە‌كار دە‌هینرا و رە‌وانە‌ی ناو موسل و سنووری بیارە‌ دە‌كرا، كە‌ پێگە‌ی جوندولئیسلام بوو، بە‌هاوكاری عە‌بدوڵڵا گۆرانی برای كە‌ سە‌ربە‌ جوند ئیسلام بوو، زە‌خیرە‌یە‌ك زانیاری وەردەگرت، ئە‌وە‌ی پێویست بوو لە‌لایە‌ن دە‌زگای ئاسایشی گشتی لە‌ هە‌ولێر تۆمار دە‌كرا، بەشێک لەو زانیرییانە دە‌درایە‌وە‌ نە‌بە‌ز گۆران و ئە‌ویش بە‌ ریگە‌ی وتار لە‌ رۆژنامە‌ی هاوڵاتی بڵاوی دە‌كردە‌وە‌.
خوینە‌ر وە‌هایان دە‌زانی نە‌بە‌ز گۆران زۆر زیرە‌ك و پر زانیاریە‌، بە‌ڵام ئیمە‌ لە‌ رۆژنامە‌ی هاوڵاتی باش دە‌مانزانی کە نە‌بە‌ز چۆن و بە‌ چ شێوە‌یە‌ك كار بۆ پاراستن دە‌كات!
هەرچەندە لەو سەردەمەدا بۆ رۆژنامە‌كە‌مانی باشوور و بۆ ئە‌و قوناغە‌ بە‌ گرنگ دە‌زانرا، لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی هاوڵاتیی و ئاوێنە لەو بوارەدا پێشبڕكێی یەکتریان دەکرد. 
بەشی نەبەز گۆرانیش لە‌لایە‌ن عیسمە‌ت ئە‌رگوشی لەو کارانەیدا مانگانە‌ی باش و مە‌سروفاتی جگە‌رە ‌و خواردنە‌وە‌ی باشی پێدە‌دا، ئە‌وكات سمكۆ محە‌مە‌د و عە‌لی حە‌مە‌ سالح لە‌ نزیكە‌وە‌ ئاگاداری ئە‌و هەموو کەین و بەینە بوون و لە نزیکەوە نە‌بە‌ز گۆرانیان دەناسی.‌.
پاش ماوە‌یە‌ك کە لە لایەن پارستنەوە هاوكاریە‌كانی نە‌بە‌ز گۆرانیان‌ كە‌م كردبووە‌، ئیتر نەبەز كە‌وتە‌ وتار نووسین لە‌ دژی مە‌لا مستە‌فا و نیچیرە‌ڤان بارزانی، تا كارگە‌یشتە‌ ئە‌وە‌ی وە‌ك بە دەربڕینی ئیرانیە‌كان دە‌ڵێن پارتیی و پاراستن بۆ شۆخی كە‌مێك چاویان لێ سووركردبووە‌ و لێدانێكی منداڵانە‌یان لیدابوو، ئیتر نە‌بە‌ز گۆران كە‌وتە‌ بازار گە‌رمی كۆسرە‌ت رە‌سوڵ ‌و گۆڤاری جیهانی، لە‌سە‌ر داهاتی كۆسرە‌ت رە‌سول دەر‌دە‌كرد و، هە‌رچی هە‌بوو لە‌ دژی پارتی هە‌ڵیدە‌ڕشت، ئە‌وە‌ندە‌ كاری منداڵانەی‌ بە‌ناوی رۆژنامە‌وانی ئە‌نجامدا، بە‌ تە‌نها بۆ ئە‌وە‌ی جارێکی دی ئاوڕی لێبدەنەوە، بۆیە خۆی کردە سە‌رنووسە‌ر و خاوە‌ن ئیمتیازو نووسە‌ر و رۆژنامە‌نووس و پە‌یامنێر و ریپۆرتە‌ر، بە دە‌یان ناوی خوازراوە‌وە‌ شتی زۆر شتی دەنووسی و بڵاوی دە‌كردە‌وە‌، دوای ئە‌وە‌ی كۆسرە‌ت رە‌سول زانی نە‌بە‌ز گۆران کەسێک نییە جێی متمانە بێت و ناتوانیت كاری میدیای ئە‌قلانی بكات، بودجە‌كە‌یان لێ بڕی، گۆڤاری جیهان راگیرا.
نە‌بە‌ز گۆران لە‌ ڕێگە‌ی چە‌ند بە‌رپرسێكی پارتی و یە‌كێتییە‌وە‌ بە ‌ڕێگە‌ی بە‌كارهینانی وە‌ك سیخوری پارە‌یان دە‌دایە ‌و، ئە‌ویش بۆ رۆژی دواتر بە‌ هە‌واڵ و وتار بڵاوی دە‌كردە‌وە‌.
نە‌بە‌ز گۆران كاتێك زانی بازار گە‌رمی لە‌ هە‌ولێر نە‌ماوە‌، رووی كردە‌ سلێمانی و لە‌وی بۆ بوتڵێك عارق و چە‌ند پاكە‌ت جگە‌رە‌ و مە‌سروفاتێك بە‌ ڕیگە‌ی عە‌بدوللا گۆرانی برای، كە‌ ئاشكرا بوو سیخوربووە‌ لە‌ناو جوند ئیسلام و كاری بۆ دە‌زگای زانیاری كردووە‌، بە‌ نهینی لە‌ سلیمانی بە‌كاریان دە‌هینا، گۆمانی لە‌سە‌ر بووە‌ لە‌لای گشت هاوڕێکانی ، تا كاتی دامە‌زراندنی بزووتنە‌وە‌ی گۆران و خۆ نزیك كردنە‌وە‌ لە‌ نە‌وشیروان مستە‌فا ، بە‌ردە‌وام لە‌ گردە‌كە‌ بوو، تا ئە‌وكاتە‌ی كە‌وتە‌ هە‌وڵدان بۆ دە‌ستدریژی كردنە‌ سە‌ر كچە‌ پە‌رلە‌منتارێكی گۆران بە‌ناوی (X)، ئە‌و كچە‌ پە‌رلە‌مانتارە‌ لە‌لای نە‌وشیروان مستە‌فا باسی ئە‌وە‌ی كردبوو، كە‌ نە‌بە‌ز گۆران دە‌بێت لە‌ گردە‌كە ‌دە‌ربكرێت ، لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی تە‌شقە‌لە‌ی پیكردوە‌، نە‌شیروان مستە‌فا بانگی كردبوو، پێی گوتبوو نە‌بە‌ز گۆران دە‌زانین تا ئیستا سیخوری پاراستنیت، بە‌ڵام وتمان با راستی بكە‌ینە‌وە‌ دە‌ركە‌وت نە‌ك سیخوری ، بە‌ڵكو كە‌سێكی بە‌درە‌وشتیشی و هە‌ر ئیستا گردە‌كە‌ بە‌جێبهێڵە‌ تا بە‌ سە‌ركە‌وتی كوبە ‌و دلاوە‌ری حاجی عوسمانم نە‌گووتووە‌ وە‌ك سە‌گ بتۆپینن ، هە‌ر لە‌وێدا نە‌وشیروان مستە‌فا بە‌یە‌ك دێر پێ گوت بوو، بە‌ یە‌ك ووشە‌ لە‌سە‌ر گۆران و گردی زە‌رگە‌تە‌ بنووسیت، دە‌زانم چۆن تە‌مبیت دە‌كە‌م؟!
پاش ئە‌وە‌ نە‌بە‌ز گۆران ماوە‌یە‌ك بێ دە‌نگی هە‌ڵبژارد، تا لە‌ ڕێگە‌ی سە‌میر هە‌ورامی یە‌وە‌ گە‌یاندبوویانە‌ لای شاناز برایم ئە‌حمە‌د ، ئە‌ویش لە‌ نووسینگە‌ی خۆی داینابوو، وە‌ك راویژكار و جارجار وتاری پێ دە‌نووسی، سە‌رپە‌رشتی 4 پە‌یجی علوجی عە‌مید شانازی دە‌كرد، بە‌نهێنیش لە‌ رێگە‌ی كە‌سێكە‌وە‌ ڕیباز حە‌ملان بە‌ مانگانە‌ی 2000 دۆلار بە‌كاری هینابوو، بۆ 2 پە‌یجی علوج دژی بزووتنە‌وە‌ی گۆران و زۆرجار لە‌سە‌ر عە‌لی حە‌مە‌ سالحی كۆنە‌ هاوریشی دە‌نووسی، ئیتر گردە‌كە‌ی دابووە‌ بە‌ر وتار و هێرشکردنە سەریان و بوختان بۆ ئە‌وە‌ی خزمەتی ریباز حە‌ملان بە باشی بکات، چونکە رێباز حەملان لە ژێرەوە لەگەڵ پارتییدا رێکەوتبوو، ئەو هەموو هێرشانەش لە نەبەز گۆران بۆی دەنووسی لەلایەکی ترەوە لە خزمەتی دەزگای پاراستنیشدا بوو.
چە‌ند جارێك عە‌لی حە‌مە‌ ساڵح نە‌یشاردبووە‌وە‌، كە‌ نە‌بە‌ز گۆران بۆتە ‌سیخوری چە‌ند لایە‌نە‌ و بۆ پارە‌ هە‌مووشتێك دە‌كات.
شت زۆر ماوە‌ ئەگە‌ر نە‌بە‌ز حاشای كرد، زۆر نهینی تر بڵاو دە‌كە‌مە‌وە‌.

سیروان چوارباخی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە