ئایا داخستنی هیوا تاکه هیوایه؟!

Thursday, 24/06/2021, 23:21

10802 بینراوە


هیوا : بریتییە له گەورەترین ئومێدی مرۆڤ ؟!

لەوانەیە هیوا بۆ کەسێکی لەش ساغ  و کەسێکی نەخۆش جیاوازبێت , بەبڕوای من بۆ کەسێکی نەخۆش کۆتائومێدە. ..بابەتەکە شیکردنەوەی " ووشە " یەک نیە بەڵکوو کارەساتێکە لە هەناوی کارەساتێکە ، وەک دەبینن گەورەتری" نەخۆشخانەی سەرەتات" لە سنووری سلێمانی له هەوڵی داخستنی دایه وه دانی به چەند لایەنێکی تایبەت بە کە ئە مە خە مێکی گەورەی لەی هاووڵاتی بە گشتی و نە خۆشەکانی نە خۆش خانه کە بە تایبەتی درووست کردووە ،  لە دوای هه وڵی هه ڕاچ کردنی چەند قوتابخانە یەک و کردنیان بە موڵ و بینای بازرگانی ئەمەیان دووەم گەورە ترین و گرنگ ترین سێکتەرەکانی ووڵاتە کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی یان بە چارەنوسی هاووڵاتیانەووە هه یە  .

(حیزبە دەستەڵاتدارەکانی حوکمەت لەژێر زەویە وە هاتنه سەرزەوی)   

چی سامانی سروشتی ژێرزەوی کوردستان هه یە لە ( نەوت و گازو. ……….) ئاودیو ووڵاتی ئێران و ووڵاتانی دراووسێ کووردستانیان کردن بەبێ دیاربونی داهاتەکانیان.           ئێستاش کەوتوونەتە ڕوخاندن وفرۆشتنی " قوتابخانه و خەستەخانەکان "  

وه ک له چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین گەندەڵی وەزارەتی تەندرووستی لەلایەن ( دکتۆرە باخان ئازاد ) ەوە کە شف کراوو بڵاوکراوەیە ، لەلایەن ئاسایشی حیزبەوە چۆن گیراو وسوکایەتی پێکراو لەژێر هه ڕەشەی کوشتندا بەناچاری لە سلێمانیی هه ڵهات.

ئە مانه بەڵگەی دەرخەری ئەوڕاستیەیە ئەوگەندەڵیەی لەڕابردوو لە ئێستادا هه یە لە ئایندەش دا بەردەوام دەبێت هه تا ئە م حوکمەت و حیزبانە لە دەستەڵاتدابن.

رێگری کردن لە هه راج کردنی ووڵات بۆ حیزبە کان ئەرکێکی ڕاستە قینە ی نیشتمانی و مرۆڤ دۆستانەیە , هه ر چەندە لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین خۆپیشاندان ئەنجام دراوە بە تایبەتی لە شاری سلێمانی و قەزاو نا حیە کانی چواردە وروبە ری بە داخەوە کە کەچەندین خۆپیشاندەرلە لایەن چەکدارەکانی حیزب و حوکمەتەوە بەشێوەیەکی دڕندانه و دوورله هه موو بە ها کانی مرۆڤایەتی بە شێووەیەکی دڕندانه گیران و ئەشکنجە دراون و وە چەندین خۆپیشاندەریش شەهیدکران.

هیوا تەنها نەخۆش خانەیەک نیه ، بەڵکو هیوا هیوای کۆمەڵانی خەڵکە ، هیوای خەڵک مێژوومان سەلماندوویەتی ڕووخێنەری چەندین دەستەڵاتی دیکتاتۆروو گەندەڵ و ستەمکارە

بیرمەپێش هاتنی کرۆنا ڤایرۆس و بڵاوبووەوە ووشەی ڤایرۆس لە جیهاندا لە ووتارێکمدا ووشەی" ڤایرۆسی گەندەڵی "یم بەکارهێنا ئه و کات دە تووانم بڵێم ووشە یە کی نوێ بو بۆ ناو فه رههنگی زمانەوانی کوردی بەڵام لە ئێستادا نیشانەکانی و ئاستی بەرزی ڤایرۆسی گەندەڵی و مەترسیە جدیەکانی بۆسەرهاووڵاتی لە چ ئاستێکی چەند ترسناک دایە.

لە کۆتایدا دە بێت هیواو هیوای خەڵک ببێته ڤاکسینێک بۆ ڤایرۆسی گەندەڵی.

چالاکوانی سیاسی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە