بە کێ دەڵێن جاش؟ جاشایەتی چۆن لێکدەدرێتەوە؟

Thursday, 24/06/2021, 23:27

8010 بینراوە


مەنگوڕەکان لە مهاباد،چۆن بووچەکیان بۆ کۆماری ئیسلامی هەڵگرت؟

سەرەتا دەبێ بڵێم،من زۆر بێزارم لە بەکار هێنانی ئەو وشەیە،تەنانەت بۆ ئەو کەسانەی کە چەکی داگیرکاریان دەشآنکردوە ودژی نەتەوەکەیان تەواوی پیرۆزیەکانی نیشتمانی کورد دەخەنە ژێر پێیان وژیانێکی نزم وسووکانە بۆ خۆیان هەڵدەبژێرن!بۆ ئەو جۆرە کەسانە دەکرێ دەستەواژەی تریش بەکار بهێنرێ.لەو وتارەدازیاتر ئاماژە بەو ڕێکارە دزێوە دەکرێ کە خۆی خزاندۆتە ناو دیرۆکیی گەلەکەمان.گەلێک سەرکردە وحیزبیی کلاسیکیی زۆر بێ بەختانە لەو وشەیە بە قازانجی مانەوەی خۆیان وبە لاڕێدابردنی کۆمەڵگای ساویلکە کەڵکی باشیان لێوەرگرتووە!زۆر جار بۆ داپۆشینیی هەڵە مێژووییەکانی خۆیان لایەنی خێڕنەخوازیان وەک لەمپەرێک بەکار هێناوە وگرێکوێرەکانی سیاسیی خۆیان خستۆتە سەر لایەنێکی دیکە وبە جاشیان پێناسە کردون! لە زۆر قۆناغیی گرینگیی سەردەمیشدابۆ راکردن لە راستیەکان هەڵەکانی خۆیان خستۆتە گەردنی ئەو کەسانەی کە ناویان ناوە جاش!

شڕۆڤەی جاشآیەتی

سێ گرووپ گیانلەبەر لە سەر گۆی زەوی شک دەبەم.دارودەوەن وگژوگیا،مرۆڤەکان،ئاژەڵەکان وباڵەندەکانی سەر زەوی.لێرەداباس لە سەر دارودەوەن و باڵندە وگژووگیانییە.بەڵام هەر سێک بابەت بە بێ یەکترناژین وژیانیان بە شێوەیەک گرێدراوی یەکترە،ئەوەش رێکاری سرووشتە وحاشآی لێناکرێ.لەو بابەتەدا پەیوەندیی نێوان ئاژەڵ ومرۆڤەکان دێتە سەرباس.مرۆڤ بێ ئاژەڵ ناژی وئاژەڵیش بە بێ مرۆڤ ناتوانێ درێژە بە ژیان بدا.بۆ ئەوەی لە بابەتەکە باش تێبگەین وخراپ شڕۆڤەی نەکرێ لە ناوگیانلەبەرەکانی ئەو سێ گرووپەدا من / کەر / هەڵدەبژێرم.چون لەوەتی لە بیرمە ومێژووش شاهیدیی دەدا کە کەری بەستەزمان جگە لە خزمەت وکارهاسانی بە مرۆڤ هیچ زیانێکی ئەوتۆی بۆ مرۆڤایەتی نەبووە.هەر خەسارێک لە جەستەی کەر درابێ مرۆڤ لێی داوە!زۆر جار مرۆڤ بێ رەحمانە کاری لە کەر کێشاوە وکاتێک کاریی پێ نەماوە بەرەڵلای کردوە!بۆیە من لە روانگەیەکی دیکەوە دەڕوانمە ئەو گیانلەبەرە بێ ئازارە.هیوادارم خراپ لێی تێنەگەن.مەبەستیشم شکاندنی پێگەی مرۆڤ ومرۆڤایەتی نییە.

بۆ کەریان جاشە کەر؟

ئەوەندیی کە من لە ئەموئەوم بیستووە بۆ یەکەمجاروشەی / جاش / لە زاری مامۆستا هەژار موکریانی هاتۆتەدەرێ!هەرکەسیش کەسیی دیکە پێ شک دێ کە ئەو ناوەی بەکار هێناوە، با ناوەکەی بنووسێ وروونکردنەوە بدا.هەژار،ئەو وشەیەی بۆ ئەو کەسانە بەکار هێناوە کە دەبنە داردەستی دوژمن ودژی نەتەوەکەیان یان چەک هەڵدەگرن ویان دەبنە سیخۆر بۆ قازانجی سیاسیی داگیرکار.لێردە هەژار مەبەستی ئەوەیە ئەو کەسانەی لە کەرچێ دەبن ،دەبنە بێچووە کەر یان جاش.بۆیە دەبێ پێیان بگووترێ جاش.بەواتایەکی دیکە نۆکەرو خۆفرۆش.زۆر سەرکردەی حیزبە کلاسیکەکان بۆ ئەوەی رێگا لە رەخنەی نەیارەکانی خۆیان بگرن بۆ ئەوەی دمکوتیان بکەن تا بێ دەنگیی هەڵبژێرن یان کەسایەتیان بشکێنن هەر زووپلەی جاشەتی دەدەنە سەر خەڵکی بێتاوان تا جاشآیەتیی خۆیان بشارنەوە!
من لە مامۆستا هەژارو لایەنگریی ئەو سیاسەتە دەپرسم،ئەگەر قەرار بێ سەرۆک عەشیرەیەک یان عەشیرەیەکی کورد وێنەی مەنگوڕەکان لە شآری مهاباد کە چواردەیە زیاترچەکی کۆماری ئیسلامیان دەشآن کردوە ودژی کۆمەڵەکان ودێمۆکڕاتەکان وەستاونەوە جاشبن،ئەدی خۆ مەلامستەفای بارزانی وبنەماڵەی بارزانی بۆ یەک ڕۆژیش بە بێ چەکو چۆڵ وپارە ونۆکەریەتی تورک وفارس وعەڕەب نەیان توانیوە هەناسەش بکێشن!لەوەش بترازێ سیخۆرایەتیی ناو نەتەوەییشیان کردوە بۆ زۆر وڵاتی بیانی!بۆ مەنگوڕەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان جاشن؟بەڵام بنەماڵەی قیادەمووەقەت شۆرشگێرن؟ئەگەر مەنگوڕەکان دژی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بون،خۆ بنەماڵەی بارزانی زیاتردژایەتیان کردوە!ئەوە نییە سێ دەیە زیاتر نێوئاخنی کەمپەکانیان کردون!ئەگەر بەڵگە جاشآیەتی بێ هەردووکلا دەگرێتەوە.ئەگەر لێکۆڵینەوەی راستەقینەش لەو ئاکارە ناحەزە بکرێ من دەتوانم بڵێم:بنەماڵەی بارزانی ناتوانن پاکانە بۆ خۆیان بکە.
گووتم من لەروانگەیەکی دیکەوە دەڕوانمە / کەر/ و / جاشەکەر /.لەوەتی کەر بونی هەیە خزمەتی مرۆڤ دەکا.هیچ زەرەرێکی جگە لە قازانج بۆ مرۆڤ نەبووە.زۆر ئاکاری دزێوم لە مرۆڤی سەردەم دیوە کە لە هیچ ئاژەڵێك روونادا!زۆر بەی ئاژەڵی دیکەش هەن کە مرۆڤ سوودی باشیان لێوەردەگرێ ودۆستیی لە مێژینەی مرۆڤن لە سەر گۆی زەوی.ئەوەی لە ماوەی ئەو سی ساڵەدا ئەو دووبنەماڵەیە بەسەر کوردیان هێناوە،کام کەر یان جاشە کەر بەسەر کوردیی هێناوە؟

چەک هەڵگرتنی مەنگوڕەکانی لە مهاباد؟

من زۆر ناگەرێمەوە بۆ مێژووی عەشیرەی مەنگوڕوچۆنیەتی خەبات وتێکۆشآنی ئەو هۆزە.بەڵام دیرۆکی تێکۆشآنی ئەو هۆزە بە دژی دەسەڵاتی ناوەندیی لە ئێران دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٨٨٠ زایینی لە سەردەمی تێکۆشانی شێخ عەبدولقادری کوڕی کوڕی شێخ عوبەیدوڵلالە ئیڕان.چون وایاندەزانی دەتوانن ئەو کوڕيی شێخ لە ئێڕان بکەنە پادشآ!بەڵام کاتێک بنەماڵەی پەهلەوی دەسەڵاتیان لە دەست چوو،حیزبە کوردیەکان بە پەرشوبڵاوی وپڕ لە ناکۆکۆکیی ناوخۆیان گەرآنەوە بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان.سەرەتا مەنگوڕەکان نیازیی چەک هەڵگرتنیان نەبووە بەڵام چۆن تووشی ئەو کارە بون دەبێ ئاماژەی پێ بکەم:
لە کتێبی ئاڵەکۆکدا لە نووسینی نەمر غەنی بلووریان لە لاپەڕەی ٣٠٦ دا بەو جۆرە باس لە چەکدارکردنی مەنگوڕەکان کراوە: ژمارەیەک لە ئاغاکانی مەنگوڕ دەچنە لای قاسملوو وپێی ڕادەگەیەنن کە:حکومەت رایسپاردوە کە ئاغاکانی مەنگوڕ بچنە شآری ورمێ ویارمەتیی ماڵی وچەکوچۆڵ وەرگرن!
دوکتور قاسملوو ئەوەی دەگەڵ من هێنایە گۆڕێ وگووتی: ڕای تۆ چییە؟ 
منیش گووتم پێێان بڵێ: گوێ نەدەنە حکومەت وخۆیان تووشی ئاژاوە نەکەن.
قاسملوو،لە وەڵامی گووتی: مەنگوڕەکان لە رابوردوودا یارمەتی یان بە حیزب کردوە،ئەوان لە تاڵان وبڕۆی سەربازخانەی مهاباد هیچیان وەچەنگ نەکەوت،بگرە بە هۆی چەکدارەکانی ئێمەوە کەس وکاریشیان کووژرا!من بۆ قەرە بوو کردنەوەی ئەو کەمایەسیە،رێگا دەدەم بچنە شاری ورمێ وپارە وەرگرن وئەگەرحکومەت چەکیشیان بداتێ حیزب کاتی خۆی لە دەستیان دەردێنێ!
بەوجۆرە بووە کە مەنگوڕەکان لە شآری مهاباد چەکی کۆماری ئیسلامیان دژی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەشآن کردوە!دوای ئەو رووداوەش سەریاهەڵداوگووتیان هیچ جۆرە چەکێک نادەینە حیزب وبۆ خۆمان ،خۆمان دەپارێزین!
حیزبێک بە ڕێبەرایەتی قاسملوو بەوشێوەیە سیاسەت بەرێوە بەرێ ئاوا تووشی رووداوی نەخوازراو دەبێ.لەوەش بترازێ خۆ خودی قاسملوو بە رادەی ١٢٠٠٠ چەکدار دیناری لە سەددام حوسێن وەردەگرت وراستەوراست ئەو پارەیە دەگەیشتە دەست خۆی!لە حالێکدا ئەو کات ئەو حیزبە رەنگە ٤٠٠٠ چەکداریی هەبووبێ.پرسی من لێرەدا ئەوەیە:
مەنگوڕەکان چەک وپارەیان لە کۆماری ئیسلامی وەردەگرت وناوی جاشیان پێوە لکێندرا!خۆ قاسملووش راستەوراست پارەی لە شەخسیی سەددام وەردەگرت.ئەدی بۆ مەنگوڕ جاشن وقاسملوووحیزبەکەی قارەمان ورزگاریدەرن!؟من لێردا پاکانە بۆ هیچ لایەکیان ناکەم،بەڵام داییم گووتنی راستیەکان تاڵ بووە!مێژوومان پڕە لەو تاڵانە،نابێ لە ئاستیان بێ دەنگ بین.ئەرکی مرۆڤی راست بێژئەوەیە کە نەوەکانی داهاتوومان وشیار بکاتەوە.رەنگە کەسانێک هەبن بەو قسانەزوێڕ بن،بەڵام گرینگ نییە،دەبێ بوێریی کورد خۆی لە راستیەکان نەشآرێتەوە،خۆ شآردنەوە لە راستیەکانی دیرۆکیمان خەیانەتێکی نیشتمانییە،شەهیدەکانمان لێمان خۆش نابن.

کۆتاوتن!

کۆمەڵەکانی زڕگوێزەڵە کاتی خۆی چەک وچۆڵ وپارەیان لە سەددام وەردەگرت تا شەڕی کۆماری ئیسلامی پێ بکەن!؟
دێمۆکڕاتەکانی کۆی سەنجەق کاتی خۆی پارەو چەکوچۆڵیان لە سەددام وەردەگرت تا شەڕی کۆماری ئیسلامی پێبکەن!؟
قیادەمووەقەتی بنەماڵەی بارزانی پارە وچەکوچۆڵیان لە کۆماری ئیسلامی وەردەگرت تا شەڕی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی پێ بکەن!
ئەوچەند حیزبە قارەمان وشۆڕشگێڕن! بەڵام ئەو مەنگوڕآنە بە فیتی پارەو چەکوچۆلیان لە کۆماری ئیسلامی وەرگرتووە جاشن؟!
جوابی ئەو پرسیارانە لە لای کوردیی وشیاردەدرێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە