نەمری و ھەرگیز نامریت...مردنی تۆ گرێدراوە بە مردنی کورد و ھونەرەکەیەوە.....سڵاو لە ڕۆحی پاک و خزمەتی دڵسۆزانە و بێنیازت...گڵکۆت چراخان و گوڵزار و مێرگوڵانی نێرگز و ریحان بێت!...
بنوو ئارام بنوو، دوا وشەکانی سەر تەختی مەرگت ھێشتا لە گوێماندا دەزڕنگێتەوە... چارەنووسە تاڵ و دژوارەکەی تۆ خەتای من و ئەو نەبوو، ئەوە قەدەری تاکێکی کوردی نیشتمان داگیرکراو و دابەشکراو و بێبەش کراوە لە ژیان....
ئەمانە ئەو ھەنگاوە سەرەتاییانەن کە مێژوومان و ژیانی تاکە ھەڵکەوتووەکانمان دەکەینەوە بە ئەرشیف و مێژوو و جێنزرگە و مۆزەخانەی سەروەریی و زیندوویی نەتەوەکەمان.. ئەوەی «مۆزارت و بتھۆڤن و ئوم کەلسوم» و کێ و کێ کردوویانە، ھیچ لەوە زیاتر نییە، کە زیرەک کردووە، ئەگەر بەراوردی دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی بە ویژدانەوە بۆ بکرێت...
- بە واتای ئەوەی ئازاد بوایە و میللەتێکی خوێندەواری ھوشیاری ھەبووایە و نیشتمانەکەی بە ھەزاران زانکۆ و پەیمانگای ھونەری ڕازاوە و دەوڵەمەند بوایە و تیپی ئۆکسترای زەبەلاحی لەپشت بوایە دەیان پرۆفیسۆر و دکتۆر و شارەزایانی ھونەری ھاوکاری بوونایە و دەوڵەت بە « سیاسەتی فەرھەنگی» پشتیوانی لێ بکردایە ، وەک لەو نموونە ئاماژە پێکراوانەدا دەیبینین، ئەوا دەڵێم بەشانازییەوە زیرەک گەورەترە، داھێنەرترە -....
من ھێندەی من ئاگادار بم، تەنیا ماڵپەڕی «ڕۆژھەڵات - بۆکان» بەرنامەیەکی ئامادە کردووە بۆ یادی 100 ساڵەی ئەو ھونەرمەندە..ھەر کەسێک بیەوێ بە بابەتێک و بیرەوەرییەک بەشداری بکات، خزمەت بە ھونەری کوردی دەکات، گیانی ئەم دەنگ و چریکە ئەفسوناوییە شاد دەکات...