دیکتاتۆری زار بە پێکەنین

Thursday, 01/07/2021, 5:05

5286 بینراوە


گویکران و خوینەڕانی بەڕێز 

ئەو فیلمەی کە لە خوارەوە دیبێنن ،بۆ بەرپەرچدانەوەی درۆ و بۆختان و چەواشەکاری رێبەرانی حیزبی دیمۆکراتە بە هەڕ دووک باڵیەوە لە سەرخۆم کە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو دا لە سەر باسکردنی ڕاستیەکان و بڵاوکردنەوەی ئەو ویدویانەی لە سەر شەڕه نیوخۆیەکان و ترور و کوشتنی جیا بێران و کەسانی بێ تاوان و بێ گوناح ، و دزین و و تاڵانی سەروەت و سامانی حیزب کە بە نیوی پێشمەرگە و شۆرشی خەلکی کوردستانەوە لە وڵاتانی دەرەوە بە گشتی و حکۆمەتی بەعسی عیراق بە تایبەتی وەرگیراوە ، لەو پێوەندیە دا بە هۆی گوی لە مست و کۆیلە و کەسانی بێ پڕنسیب و بێ ئەخڵاق بۆ بەڵاریدا بڕدنی ڕاستیەکان ،  دەستیان کرد بە دروست کردنی بوختان و توهمەتی ناڕەوا ، کە هەڕ شیاوی خۆیان و ڕیبەرەکانیانە ، بۆیە بە پیویستی دەزانم بە بەلگەی حاشا هەلنەگروە لە سەر هاتنەدەرم لە حێزب لەو کورتە فیلمە دا ڕاستیەکانتان بۆ باس بکەم .

دیکتاتۆری زار بە پێکەنین.

من هیچ دوژمنایەتێکم لەگەڵ  ڕەحمانی قاسملوو نییە، زۆریشم پێ ناخۆش بوو کە بەدەستی ڕێژیمی جینایەتکاری کۆماری ئیسلامی ئێران تێرور کرا. پێم خۆش بوو مابا و خەڵکی دیکەش ناسیبای. ئەو لایەنەی کە بەناوی ڕێبەرایەتی لە سەر لیستەی فیکسی کۆنگرەی ٨ لە حیزب جودابوونەوە، تا ڕادەیەکی زۆر قاسملوویان ناسیبوو و پاش جودا بوونەوە زۆریان ئیفشاگەری لەسەر کرد، بەڵام کاتێک تێرۆر کرا بایانداوە و دەستیان کردەوە بە پێهەڵاگوتنی قاسملوو.
لەم ویدیۆیەدا من بەسەرهاتی خۆمتان بۆ دەگێرمەوە پاش ئەوەی دژایەتیم کرد لە گەڵ شەڕی برا کوژی چیم بەسەر هات و چۆن پەلامار درام و چۆن ویستیان، بمکووژن و تێرورم بکەن. ڕاستی ئەوەیە کەس نەیدەویرا لە ترسی قاسملوو هیچ هەلویستێک بگرێ. من دڵنیام زۆر پێشمەرگە و ئەندامی حیزب دژی شەڕی براکوژی بوون بەڵام نەیاندەویرا هیچ بڵێن چونکە لە چارەنووسی من و مامۆستا هێمنەکان و سەید ڕەسووڵی بابی گەورەکان و کەریمی حیسامیکان دەترسان کە ئەوانیش وەک ئێمەیان بەسەر بێت. نموونەشی ڕێبەرایەتی بوو کە ڕۆژی دوای جودابوونەوەیان لە قاسملوو شەڕیان لەگەڵ کۆمەڵە تەواو کرد و ئاگربەسیان ڕاگەیاند. 
بەڵام هەڕ لە رۆژی یەکەمی جیابوونەوەیان ، باڵی مامۆستای دیمۆکراسی!؟ شەڕیکی نارەوایان بەسەر دا سەپاندن ودەیان کادر و پێشمەرگەی بێ تاوان و شۆرشگیری کوردیان لەخوین گەوزاند .
قاسملوو لە دەرەوەی حیزب سیاسەتمەدارێکی لێزان و زار بە پێکەنین بوو بەڵام لە نێو حیزب دا ئەوەی پێیخوش بایە دەیکرد و هەرکەس دژایەتی بۆچوونەکانی ئەوی کردبا لەناوی دەبرد.
 دیارە هۆکاڕی ئەو سەرەرویی و دیکتاتوریە دەگریتەوە بۆ ئەو کەسانەی کە بە نیوی کۆمیتەی ناوندی یان دەفتەری سیاسی لە دەوری خۆی کۆ دەکردنەوە ، ئەو عالێ جەنابانەش لە بەڕ جیگە و پێگەی خۆیان وەباڵیان بۆ هەموو ناحەقی و بریاریکی  تاوانباڕانە دەکیشا بۆ ئەوەی دلی دیکتاتور لە خۆیان نەرەنجینن و جیگەیان پاریزراو بێت .
 . من دڵنیام ئەگەر ئاوا نەبایە شۆڕشەکەمان بە ئاقارێکی دیکەدا دەڕۆیشت و چارەنووسێکی دیکەی دەبوو. نە ئەو هەمووە ئینشعاب و جودابوونەوانە لە نێو حیزب دا پێک دەهات. نە ئەو هەمووە شەڕە براکوژیانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووی دەدا، نە ئەوهەمووە عالەمەی ئاوارە و دەربەدەری وڵاتان بوون وایان بەسەر دەهات. نە جووڵانەوەکەشمان ئاوا تووشی شکست و نائومێدی دەبوو.
بەو هێوایە ئەو ڕابردووە پڕ له تاوان و کارەساتە چەپەلە ببێت بە دەرسیکی مێژویی و نەوەکانی ئەورو و داهاتووی وڵاتەکەمان ئەزموونی لی وەرگرن و جاریکی دیکە کەسانی دیکتاتور بە درۆ و چەواشەکاری نەکەن بە مامۆستای دیمۆکراسی و ‌پێغەمبەری ئاشتی !؟ و خۆل لە چاوی خەلک و پێشمەرگە نەکەن .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە