KURDISTANPOST
بەڵێن رەواندوزیی
مووچە
Thursday, 07.01.2021, 21:04
3103
بینراوە
وتیان مووچە هات بەنیوە چڵی
ووتم زووخاوی کردووە بە دڵم
وتیان دڵنیابە هەر وەری ئەگری
وتم تۆ بڵێ ی بچێتە باخەڵم
وتیان ئەمەیان مووچەی بەهارە
وتم هاوینە وا بووە بە هەڵم
وتیان پاشەکەوت هیچی نافەوتێ
وتم کەوتۆتە گیرفانی زاڵم
وتیان ئەو مانگە خۆگونجاندنە
وتم بەزەهری ماریان بێ ماڵم
نیشتیمان بۆمن وەك دۆزەخێکە
ئۆقرەی بڕیوە لە ماڵ و مناڵم
بۆ دزو جەردە شامی شەریفە
تا ماوم دەبێ هەر تیای بناڵم
بەڵێن رەواندوزیی
© 2019- Kurdistanpost