لە ئارامیەوە بۆ ڕاچڵەکین

Saturday, 03/07/2021, 5:50

3408 بینراوە


لە ئارامیەوە بۆ ڕاچڵەکین بە دەنگی گوللە دۆشکە و تێکدانی سەقامگیری شار ، دروشمی یەکێتی لە دواین هەڵبژاردن ئارامی بوو ، ئەوە ئارامیەکەیان بوو لەبەر کچی یەکێک لە بەرپرسەکانیان خوینی پارێزەرانی وڵات بڕێژن ، ئەو هێزانەی بانگەشەی ئارامیان پێدەکردن ،بەربوونتە گیانی یەکتر چیە کچێکی ناجسن بەربەستێکی هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش بێ لێکۆڵینەوە ببڕێ ، ئەبێ دەستێکمان لە ئاسمان بێ و بپاڕێینەوە کوڕێکی شێخ نەبووە گەرنا ژمارەی کوژراوان لە دەیانەوە دەگۆڕا بۆ سەدان و میلان و باجڕ بەکار دەهاتن ، هاوسەرۆکانیش لیژنەیەکی چاخۆرەوەی ماستاوچیان پێک هێناوە دوای ڕۆشتنی چەند ڕۆژێک بێ ئەنجامە دڵنیاشم سزای کوڕی فەقیر دەدرێت و ڕەنگە خودی شێخ جەعفەر گوێی ئاسایش و پۆلیسە داماوەکان ڕابکێشێ ، بگرە ڕەنگە چەند کوڕە هەژارێکیش نان بڕاو بکرێن ، ئاخر نازانم سەیارەکەی ئەو لەگەڵ خەڵکی تر چی جیایە نایەڵێ بپشکێنرێ و هەرا و فەوزای نا مەنتق دەنوێنێ و ئارامی پایتەختی ڕۆشەنبیری دەخاتە ژێر نیشانەی پرسیارەوە ، بەجدی پێویستە لێرەوە هاوڵاتیان گیانی هێزە ئەمنیەکان بپارێزن چونکە ئەوان چیدی پارێزراو نین ...! 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە