کاتێک ئاین دەبێتە سیاسەت، ئازادیی تێیدا ون دەبێت

Saturday, 03/07/2021, 22:57

4103 بینراوە


ئایین ومەزهەب کە بەسیاسی کرا ، دەبێتە گەورەترین کەرەستە بۆ تاوانی دژی مرۆڤایەتی!.
سەرۆک وەزیرانی کەنەدا لە تویتێکدا ئاشکرایکرد: دۆزینەوەی  گۆڕی ئەو ٢١٥ منداڵە  لە خوێندنگایەکدا  و، لە پێکهاتە رەسەنەکەی کەنەدان، یادەوەرییەکی زۆر بەئازارە و قۆناغێکی شەرمهێنەرە لە مێژووی کەنەدا.
ئەم بابەتە لەمیدیاکانی کەنەدا زۆر گرنگی پێدەدرێت، ماوەیەکە گۆڕی بە کۆمەڵ هی ئەو خوێندکارانە   لە خوێندگاکانی سەر بە کڵێسەی کاتولیکن،دەدۆزرێنەوە.
لە سەدەی نۆزدەهەمەوە تا کۆتایی سەدەی بیستەم ، بۆ گۆڕینی کەڵچەر وزمانی پێکهاتەی رەسەنەکانی کەنەدا ، خوێندنگاکانی کڵێسەی کاتولیک ئەرکدار کرابوون ، ئەو کارە بکەن ، کە لەساڵی ٢٠٠٨ ئەم کردەیە بە کۆمەڵکوژیی کەڵچەریی ناوزەدکرا.
بەشێک لەو خوێندنگایانە ، گۆڕی بەکۆـەڵیان تێدا دۆزراوەتەوە ، هی ئەو منداڵانەیە کە بەرپرسانی لەو خوێندنگایانە هەستاون بە ئەشکەنجەدانیان ، برسیکردنیان و دەستدرێکردنە سەرییان و دواتر کۆمەڵکوژکردنیان.
ئاشکرابوونی ئەو تاوانە ، خەڵکی کەنەدای زۆر نیگەران کردووە ، کە جڤاکێکی مرۆڤدۆست وژیاندۆستە  ، لەوەش زیاتر ماهیەتی ئاین یا مەزهەب زیاتر دەناسێنێ بە خەڵکی، کە چەندە کارەساتهێنە ، کاتێ بیەوێت دەستوەربدات لە دەسەلات و سیاسەتی پێبکات.
شۆڕشی فەرەنسا کە لە نیوەی دووەمی سەدەی هەژدەهەم ، دەستی کڵێسەی قوتکرد لە دەسەڵاتدارێتی ، ئەم شۆڕشە بووە وەرچەرخان لە مێژووی بەشەرییەت.
ئێران وتورکیا ، دوو دەوڵەتن لەسەر بناغەی ئیسلامی سیاسی ، تیرۆر بەڕێوەدەبەن وکۆمەڵکوژیی ئەنجام دەدەن . داعش نوێنەری راستەقینەی ئیسلامی سیاسییە بۆ تاوان ئەنجامدان دژی مرۆڤایەتی. دیمان بە سەدان هەزار لە شنگالییەکان  دەربەدەربوون ، کوژران ، برینداربوون و دەستدرێژییانکرا سەرێ .
کاتێ دین ومەزهەب دەستوەردەدات لە سیاسەت و دەسەلاتدارێتی ، کارەسات دەخوڵقێنێت ، چونکە بەناوی خوا ، دەکوژێ ودەبڕێ و، سڵ لە هیج ناکاتەوە.
کاتێ قەشەیەک بڕیاردەدات کەسێکی بێ ئاینی سەر بە پێکهاتەی رەسەنی کەنەدا بکوژێت ، بەڕەوای دەزانێت ، بە هەمان شێوە خامنەئی وئەردۆگان بە رەوای دەزانن ئێزیدییەکان بکوژن ، زەردەشتیەکان لەناوببەن ، بەهەمان شێوە دەوڵەتی ئیسرائیل ئەویش بەرەوای دەزانێت فەلەستینییەکان بکوژێت.
ئاینی ئیسلام کەڵچەرە بۆ گەلێ ئێمە و، رێزلێگیراوە ، بەشێکی گرنگی کەڵچەری تاکەکانی داگیرکردووە ، بەڵام نابێت دەستوەربدات لە دەسەلاتدا ، چونکە بیەوێ ونەیەوێت بەناوی خوا، تاوانی گەورە دەکات و هەقیش بەخۆی دەدات !.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە