کەسایەتیی و هەڵوێستی مرۆڤ لە خۆمان زیاتر دە‌ژین

Saturday, 03/07/2021, 23:07

2695 بینراوە


کاتێ تەیموری لەنگ دوای قاتی و قڕکردنێکی زۆر باکوری ئێرانی داگیر کرد.فەرمانیدا کرمانی شاعیری ناوداری ئێرانی بۆ بێنن بۆ  تەلارەکەی بۆ ئەوەی بۆ پرۆپاگەندەکردن بۆ خۆی بە کاری بێنێ، کرمانیان هێنایە کۆشکی تەیمورلەنگ و لە ڕیزی دارودەستەو ڕاويژکارەکانی تەیموردا جێیان بۆ ئامادەکرد، پاش بەخێرهاتنکردنی لەلایەن تەیموری لەنگەوە ، تەیموری لەنگ دەستی کرد بە پیاهەڵدانی ئەوشاعیرە هەست ناسک و نەتەوە پەروەرەی ئەوسەردەمەی ئيران و پاشان بۆ گاڵتەوگەپ ڕوی کردە کرمانی و لێ ی پرسی ، ئەی کرمانی ،  ئەگەرمن خۆم مەزاد بکەم ، تۆ بە چەن ڕوپیە دەمکڕی ؟
دیارە تەیموری لەنک سەرتاپای خشڵ و ئاڵتون بوو، بێگومان ئەو خشڵ و ئاڵتونەش هەموی لەونەتەوانە دزرابوون کە تەیمور داگیری کردبوون.
کرمانی بە هێمنی سەیری تەیموری لەنگی کردو لە سەریەوە تا ژێر پێ ی وبەوردی لێ ی ڕاما و پاشان وتی، من تۆ بە ١٠ ڕوپیە دەکڕم.تەیمور زۆر شێواو بە توڕەیەوە لێ ی پرسی ، ئاخر کرمانی من هەرکەوشەکانم لە ١٠ ڕوپیە زیاتر ئەکەن، ئەی ئە و هەموو خشل و ئاڵتون و هەیبەتەی من ؟
کرمانی بە هێمنی و لە سەرخۆ  وتی : ئاخر بۆیە منیش ١٠ ڕوپیەم پێ دای، ئەوەش دیارە نرخی کەوشەکانتە، چونکە تۆ خۆت و هەیبەتەکەت یەک ڕوپیەش ناکەن.
دیارە تەیمور زۆر شپرزەو توڕە بو ، نازانین چی بەسەر کرمانیدا هێنا، بەڵام دەزانین ئەو وشە بەرزانەی کرمانی چونە ناو مێژوەوە و هەتاهەتایە ناسڕێنەوە.
لێرەدا ئامۆژگاریم بۆ ئە و قەڵەم فرۆش و کاسە لێس و ماستاوچیە سوک ڕسوایانەی پەسنی ستەمکارو دەسەڵاتی بۆگەن و گەندەڵ و خۆفرۆش دەدەن، ئەو ڕوداوەی کرمانی بێننە بەر چاوی خۆیان و سڵ لە مێژوی نەتەوەکەیان بکەنەوە، مێژو کەس ناپارێزێ و زوو یا درەنگ هەموو شتێک روون و ئاشکرا دەبێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە