هێزی هەژێن

Monday, 05/07/2021, 3:54

8521 بینراوە


بیرم دێت ڕۆژێک، مامۆمۆستای بایلۆژیمان لە کوردستا، پێی وتین ؛ (ئەگەر توانای وەزیری ڕۆشنبیریم هەبوایە، هەموو ڕۆژێک گێزەرێکم دەرخواردی خوێندکارەکانم ئەدا، لە بەر ئەوەی گێزەر بۆ چاو باشە) . منیش ئەمڕۆ دەڵێم؛ ئەگەر توانام هەبوایە،  ئەم سەپاناد بە سەر هەموو خوێنداکارەکانی کوردستاندا، ئەم وتارە بخوێننەوە لە بەر ئەوەی بۆ ڕۆح باشە و باسی شیکاری دەرونی دەکات.
وانەی مامۆستایەکی فەرەنسیە، واتە تێستەکە وتاری نوسراو نیە، بەڵکو قسەیە،  بە زمانێکی سادە ؛ بیرۆکەی هیزی هەژێن لە ئیفلاتونەوە هاتە فرۆید ڕوون دەکاتەوە، هەر چەندە ئەم زانیاریانە لە کۆلێژەکانی فەرەنسادا دەخوێندرێن، بەڵام خوێندکارانی ڕۆژهەڵات نامۆن پێی.
 بێ شاک لە دوای فرۆیدەوە، چەند کەسێکی تر بەجۆرێکی تر ئەم باسەیان ڕاڤە کردووە، بەڵام فرۆید وەک بنچینە و دامەزرێنەری دەرون شیکاری دەناسرێتەوە و دەمێنێتەوە، بە باشم زانی بیخەمە بەردەم خوێنەری کورد، هەتاوەکو هونەرمەندان تێ بگەن بۆچی کاتێک پەیکەرێک دەکەن بۆ بەرگری کردن لە مێێنە، پەیکەرەکە دژی مێینەیە و  پێچەوانەکەی دەردەچێت، کاتیكیش دەیانەوێت پەیکەرێک بۆ شەرەڤانان بکەن، بە پێچەوانەی بۆ چوونی ئەوانەوەیە، لە بەر ئەوەی ئەو هونەرمەندانە ئاگاییان بە نەستی خۆیان نیە. 
ئەم وتارە دەچیتە خانەی بە ئاگا هەتنەوەی کۆمەڵگەی کوردی و بەو مەبەستە کراوە، لە داهاتودا بە پێی کاتم چەند وتارێکی هەمان مامۆستای فەلسەفە تەرجومە دەکەم لەسەر زۆر چەمکی فەلسەفی.
هەموو دەستەواژە و وشەکان لە ناو تێکستەکەدا لەلایەن مامۆستاکەوە ڕوون کراونەتەوە، تەنها بۆ تێگەیشتن لە تێکستەکە وشەی ؛( نەست ) م بە مانای ؛ inconcience   بەکار هێناوە وشەی ؛  (ئاگایی) بە مانای ؛concience  .
***

ڕۆژتان باش.

ئەمڕۆ باسی نوسەرێک دەکەین کە دیبەیتی زۆر لە سەر بووە و هەتا ئەمڕۆش دیبەیتی لە سەرە، بۆیە ئەتوانین بە لایەنی کەمەوە بڵێین؛ تێزەکانی ڕای گشت نین.  ئەو نوسەرەش ناوی؛ سیگمۆند فرۆید (Sigmond Freud ) ە،  دەروون شیکار و نۆرۆلۆگی نەمسایی، لە کۆتایی سەتەی نۆزدە و سەرەتای سەتەی بیست.
 فرۆیدا وەک دامەزرێنەری ئەم دیسپلینە نوێیە دەبینرێت، کە دەروون شیکاریە، لە کۆتایی سەتەی نۆزدەهەمدا. هەروەها، لێرەوەش پێ داگری تێدا دەکەم کە کە ئەمڕۆ دەروون شیکاری وەک دسپلینێکی زانستی نابینرێت، دەروون شیکاری، زانستێک نیە، خاوەنی هەمان ستاتووی دەروون ناسی نیە، هەمان ستاتوی زانستی دەروونی، کە وەک زانستێک پێناسەی بۆ دەکرێت.
بۆیە هەرچیەک بلێم لە بارەی فرۆیدەوە بە هیچ جۆرێک لەلایەن زانستەوە نەسەلمێنراوە،
گرنگی تیزی فرۆید زانستی نیە، زیاتر فەلسەفیە، یارمەتیمان ئەدات و سەرە داومان ئەداتێ لە رووونکردنەوە لە سەر سروشتی دەرونی مرۆڤ، کە بەشێکی گەورەی سروشتی دەروونی مرۆڤ ناڕوونە، نابینرێت، ئەتوانین بڵیین؛ ناتوانین گوزارشتی لێ بکەین، لێمان هەڵ دێت. شۆڕشی فرۆیدی پێمان دەڵێت؛ بە پێچەوانەی ئەوەی وەهامان باوەڕ بوو، مرۆڤ خۆی ناناسێت، بە پێچەوانی بۆ چوونمانەوە، بە پێچەوانەی هەستی ڕاستەو خۆمان، ئێمە نازانین چی لە هزرماندا، نازانین چی لە ناخماندا ڕوو ئەدات، واتە لەوەی کە دەردەکەوێت، کە خۆی دەنوێنێت بە ئاشکرایی بە هۆشمەوە. ئاوا ئێمە ئەمانەوێت تێ بگەیەن لە ڕێنمایی، لە ئامانجەکانی شیکاری دەروونی.
 ئەبێت بە خێرایی کلیلی کۆنسێپتی شیکاری دەروونی رونبکەینەوە کە  بریتیە لە کۆنسێپتی نائاگیی، دەروون شیکاری بوونی نیە بە بێ کۆنسێپتی نائاگایی، ئەمە کۆنسێپتەش بەردەوام دەبێت وەک شۆڕشیکی راستەقینەی زانستی، واتە نزیکبوونەوە و تێگەیشتنە لە  ڕۆح ( پسیشێ ) ی مرۆڤ.
ووشەی پسیشێ ( Pcyché ) م بەکار هێنا، پسیشێ، بە یۆنانی دەبێتە سیوکێ ( Sukê )، بە مانای؛ ڕۆح دێت، بەڵام لە سەتەی نۆزدەهەمەوە وەرمان گێڕا بۆ ؛ ئێسپری( esprit ). کەواتە دەروون شیکاری واتە؛ شیکاری ڕۆح، شیکاری دروونی مرۆڤ.  شیکاری دەروونی وەهای باوەرە کە بەشیکی زۆری دەروونی مرۆڤ نە ناسراوە، شاراوەیە، ئەتوانین بڵیین کە ناتوانین گوارشتی لێ بکەین. ئەم بەشەی دەروونی مرۆڤ، فرۆید ناوی ناوە ؛ نائاگایی، نەست ( inconcien ce  ).
کەواتە، نەست چییە ؟ پێش هەموو شتێک ئەبیت بڵێین کە نائاگایی خۆی ناناسێت، بۆ وەڵام دانەوەی ئەم پرسیارە، ئەبیت ئەوە بزانین کە نائاگایی مەبەست لە بێ هۆشی نیە، نائاگایی بەو مانایەی پێچەوانەی ئاگایی بێت، بۆ نمونە، کاتێک کەسێک لە هۆش خۆی دەچێت، ئەڵێین ؛ بێ هۆشە، بێ هۆشی، لێرەدا مەبەست لەوەیە کە پەیوەندی هەستەوەری بە ژینای دەرەوەی نیە، ئێمە بێ هۆشین کاتێک توانای ئەوەمان نیە هەست بەو شتانە بکەین کە لە دەوەری ئێمە روو ئەدەن بە هەستەکانمان.
ئەمەیە نائاگایی لای فرۆید ؟ نەخێر. شتێکی زۆر قوڵتر و بەهێز ترە، هەروەها پێشتان دەڵیم کە نائاگایی فرۆیدی بە مانای ئەوەش نایەت کە ناومان ناوە ؛ کاری ئۆتۆماتیک ( خۆڕسکانە) ی، واتە هەڵس و کەوتی میکانیکی، جوڵاندنەوەی میکانیکی ؛ کاتێک بیرمان دەچیتەوە کارێکمان ئەنجام داوە یان لەو کاتەدا کە کارێک دەکەین ئاگامان لەخۆمان نیە. بۆ نمونە بە ئۆتۆمۆبیل دەڕۆیت بۆ شوێنێک، یان بە پلیکانەیەکدا سەردەکەویت، یان دەچیت ئاو بخۆیتەوە، دوای چەند خولکەێک بیرت نایەتەوە چیت کردووە، یان بۆ کوێ ڕۆشتویت، واتە هۆشت نیە بە وەی کە کردووتە. کەواتە ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە تۆ نائاگایت بەو ئاراستەیەی کە فرۆید باسی دەکات ؟ نەخێر، ئەمە لێرەدا پێی دەڵێن ؛ کاری ئۆتۆماتیکی، چونکە لێرەدا باسەکە مەبەست لە تەرکیزە، نەبوونی تەرکیز وەها دەکات کە ئێمە بیرمان بچێتەوە لەو کارەی کە کردوومانە، بۆیە دەبێت باش جیاوازی لە نێوان ئەو دوو چەمکەدا بکرێت، نا ئاگیی  بەو مانایەی کە شتێکمان لە بیر دەچێەوە لە گەڵ نائاگایی بە مەفهومی فرۆیدی.
کەواتە ئێستاکە کە زانیمان نائاگایی ئەوانە نین کە باسمان کردن، ئەتوانین بڵێین نائاگایی چیە ؟ هۆکاری نائاگایی چیە ؟ نائاگایی ناوچەیەکی دەروونە، ناوچەیەکی ( پسیشێ )ە، کە ڕاستە و خۆ خۆی دەرناخات بە ئاگایی، خۆیمان نیشان نادات،  لێمان رادەکات، بەڵام کاریگەری لە سەر ئێمە هەیە و کارایە بە هێزێکی ئێجگار گەورە، خۆی دەنوێنێت لە هەڵس و کەوتمانا، لە بیر و بۆچونماندا، لە ئارەزوماندا.
ئەگەر بمانەوێت کاریگەری نائاگایی بە چەندایەتی باس بکەیەن، ئەوا لەسەتا نەوەدی ژیانی پسیشێمان بە بۆچونی فرۆید، لەلایەن ئەوەوە بڕیاری لە سەر دەدرێت. ئەو ڕستە بەناوبانگەی فرۆیدا کە دەڵێت : من (خود) لە ماڵەکەی خۆیدا خاوەن ماڵ نیە. ئەمەش مانای ئەوەیە کە ئاگایی حوکمڕانی تەوای دەروونمان ناکات، ئاگایی سەرەتا و کۆتایی پسیشێمان نیە.
ڕاستیەکەی ئەوەیە کە بەشێکی زۆری ژیانی پسیشێمان،  لە لایەن نائاگییەوە بڕیاری لە سەر دراوە، بۆیە ئێستا ئەتوانین وێنەی ئەو ئایس بێرگ ( Isbergue )ە بخەینە ڕوو کە وێنەیەکی زۆر گرنگە بۆ باسەکەمان؛ سەری قوچی ئایس بێرگی نوقم بوو، کە لە دەرەی ئاوەکەیە، وەک ئاگایی دەبینرێت، بەشی ناوەوەی ئایس بێرگ وەک نائاگایی. ئەم وێنەیە، ئەم چواندنە، زۆر گرنگە، چونکە یارمەتیمان ئەدات تێ بگەین کە ئاگایی بەشێکی دانەبڕاوە لە نائاگایی، کە ئاگایی بەستراوەتەوە بە ئاگاییەوە، بەندە پێوەی، ئاگایی بڕیاری لە سەر دراوە بە تەواوی لەلایەن نائاگاییەوە.
بۆیە ئەتوانین بە پێی تێڕوانینی فرۆید بڵێین؛ ئێمە لە لایەن نائاگاییەوە حوکمڕانی دەکرێێن، هەرکاتێکیش تێ گەشتین و دانمان بەوەدا نا  کە ژیانی پسیشێمان لە لایەن نائاگاییەوە حوکمڕانی دەکرێت، ئەو کاتە ئەتوانین خۆمان لە دەستی ڕزگار بکەین، بە سەریا باز بدەین.
وەک مێتۆدی سپینۆزا، کە دەڵێت : (کاتێک ئێمە هۆشمەندین بە وەی کە کەسێکی سنور دارین، ئەمە یارمەتیمان ئەدات باز بە سەر سنورداریماندا بدەین ). کاتێک هۆشمەندین بەوەی کە ئێمە لە لایەن نائاگەییەوە بەڕێ دەکرێین، واتە ئێمە دەزانین کە ژیانی دەروونیمان بەوە ناوەستێتەوە کە ئاگایمان پێی هەیە، ژیانی دەروونیمان ئەوە نیە کە ئاگاین پێێ، دەتوانینن خۆمانی لێ ڕزگار بکەین.
 لێرەدا ئەی بینن چۆن هەندێ دیاردەی فیزیایتان بۆ ڕوون دەبێتەوە، یان بەشیکی ڕونکردنەوەکان لە هەڵس و کەوتی نائاگایی لەسەر ئێمە. بەڵام پیش ئەوەی بچینە ناو باسەکەمانەوە با دەورەیەک بکەین بە رابووردودا، بە مێژوودا بچینەوە، هەتاوەکو بزانین کە ئایا مەفهومی نائاگیی پیش فرۆید هەبووە ؟ واتە پێش سەتەی نۆزدە. 
لە سەردەمی ئەنتیکێتێ ( سەرەتای دۆزینەوەی نوسین هەتا روخاندنی ئیمپراتۆریەتی ڕۆم ) وە، ئیفلاتوون، تیۆریەکی ڕێک خست لە سەر ڕۆح، واتە  نەخشە رێگایەک لە سەر رۆح، کە ئەمڕۆ پێی دەڵێین ؛ ئێسپری ( Esprit)، بۆ ئیفلاتوون لە ناو ڕۆحدا شتێک بوونی هەیە کە ئەمڕۆ ناومان ناوە؛ نائاگایی، بۆ ئیفلاتوون هەموو مرۆڤێک، خاوەنی زانستێکە، هەموو مرۆڤێک خاوەنی زانیاریەکە، بەڵام ئاگایی نیە بەو  زانیاریە، ئەو زانیاریەی بۆ روون نەکراوەتەوە. کەواتە بۆ ئیفلاتوون، مرۆڤ خاوەنی زانیاریەکی بێ ئاگایە ( بێ ئاگا لێێ )، بەو مانایەی کە ئەو زانیاریە خۆی دەرناخات، بۆیە ئەوە کاری فەیلەسوفەکانە مرۆڤ بە ئاگا بکەنەوە لەو زانیاریە، بە مەش دەڵێن تیۆری ڕێمینیسانس (réminiscence ). بە گوێرەی ئیفلاتون،  ڕێمینیسانس بە مانای ؛ وەبیر هێنانەوەی بیرەوەری بە دەست هێنراو لە ژیانی پێشوتردا )  دێت.  
ئەمەش بە مانای ئەوەدێت کە زانیاری ( مەعریفە ) لە ئێمەدا  بوونی هەیە، بە کاری لێکدانەوە، ڕاڤەی بیرۆکە، بە هزرمان، ئەتوانین ئەو مەعریفەیە هەلهێنجینە سەرەوە، بۆ ئاستی ئاگایی، ئەتوانین وەها بکەین کە ئەو زانیاریە نائاگییانە ببن بە ئاگایی، ئەمە تایبەتە بە ئەرکی فەیلەسوف. ئەمەیە کە سوقرات ناوی ناوە ؛ مینۆن ( Ménon ). 

روون کردنەوە لە سەر Ménon 

مرۆڤ نازانێت بە دوای ئەوەدا بگەڕیت کە ئاشانیی پێی نیە، لە بەر ئەوەی ئاشانیی بەوە نیە کە بە دوایدا دەگەڕێت، نە ئەوەی ئەیزانێت. کەواتە، لە بەر ئەوەی نازانێت بگەڕیت بە دوای ئەوەی کە ئەیزانێت، بۆیە ئەبێت لە ساتە وەختێکدا، ئاشناییمان پێ پەیدا کردبێت بەوەی بە دوایدا دەگەڕیین. ئەمە بریتیە نیە لە زانین بە تەنها، بەڵکو وەبیرهاتنەوە.

بە ئنگلیزی ؛

 not know what he must seek, nor what he knows, since he cannot seek what he already knows. Therefore, somewhere we must have already known what we are looking for; it is no longer a question of knowing only, but above all of remembering .

بە فەرەنسی ؛

l'homme ne saurait chercher ce qu'il ignore, puisqu'il ignore alors ce qu'il doit chercher, ni ce qu'il sait, puisqu'il ne saurait chercher ce qu'il sait déjà. Dès lors, il faut que, quelque part, nous ayons déjà su ce que nous cherchons ; il ne s'agit plus alors de savoir seulement, mais surtout de se souvenir.

مێنۆن (Ménon)  بە مانای هونەری زایینی ڕۆح ( esprit ) دێت،  مێتافۆری زایین  زۆر گرنگە، لە بەر ئەوەی کاتێک ژنێک دوو گیانە و ئەزێت بە مندالێک، ئەو  منداڵە، لە وە و بەر بوونی هەبووە، لە بەدەنیایە، بەڵام هێشتا نا دیارە، لە بەردەمیا نیە و رانەوەستاوە بەرامبەری، نای یبنێت، لە دەرەوە نیە، کەواتە نائاگایە، کەواتە هێشتا خۆی نمایش نەکردووە،  کەواتە زانیاری نائاگیی ئەبێت بێتە دەرەوە بە بیرکرددنەوە و تێ رامان، بە لێکۆڵینوەی فەلسەفی، ئەوەش دیالەکتیکی سوقراتیە کە بریتیە لە هێنانە دەرەوەی زنایاری و خۆ بینینەوە بەرامبەری. 
لای ئیفلاتون شتێکی لەو جۆرەمان هەیە کە  گوزارشت دەکات، کە خۆی دەبینێتەوە لە نیشانە ( نیشانەی دەرکەوتنی شتێک) دا، لە دوایدا ئەیبینن بە چ ئاستێک نیشانە زۆر گرنگە لای فرۆیدا.
هەتا سەدەی شانزە مەفهومی نائاگیی بە تەواوی پشت گوێ خرابوو. کۆنسێپتێک بوونی نەبوو وەک فرۆید بۆمانی باس بکات لە نزیک و لە دورەوە پەیوەندی بە نائاگییەوە هەبێت.
بە جۆرێک کە لە سەتەی حەڤدەدا لە گەڵ دیکارت (  Descartes )، ژیانی پسیشیک، یان ژیانی سپیریتویڵ، کورت کرابوەوە تەنها لە ئاگاییدا، لە فکری  دەرکەوتوودا، فکری مانیفێست، ئەوەی کە دەردەکەوێت لە ئاگایی، لە کاتێکدا لای فرۆیدا نائاگایی ( نەست ) دەرگای بۆ ناکرێتەوە لەلایەن ئاگاییەوە.
بیرتان دەهێنمەوە  ئەوەی گرنگ بوو بۆ دیکارت ؛ ئەوەی گرنگە و مرۆڤێکمان پێ ئەناسێنێت، پێش هەموو شتێک بیرکردنەوەیەتی، دیکارت پێمان دەڵێت : هەستەکانمان هەڵخەڵەتێنەرن، تەنها شتێك کە ئەتوانین سوور بین لێی و دڵنیا بین، ئەوەیە کە بیر دەکەینەوە. ئەتوانم شک لە بینینم بکەم، شک لە بیستنم بکەم، شک لە هەستم بکەم، بەڵام ناتوانم شک لەوە بکەم کە بیر دەکەمەوە، شک بکەم لەو کاتەی کە بیرۆکەیەک بە مێشکمدا تێ پەڕ دەبێت. ئەتوانم وەهمێكی هەستکردنم هەبێت، بەڵام ناتوانم وەهمێکی بیرکردنەوەم هەبێت، لە بەر ئەوەی کە فکرەیەکی خەیاڵی هەر وەک فکرەیەک دەمێنێتەوە. ئەوەی دەژیم ڕاستی نیە، بەڵام لەبەر ئەوەی خەو دەبینم، راستیە، کەواتە بۆ دیکارت، پێشبینیەک هەیە کە هیچ شتێک بوونی نیە لە دەروەی ئاگایی، ئەمەش بیرۆکەی ئەوەیە کە خود( من ) ئاگاییە. فکرم فێنۆمێنێکی ئاگاییە، کەواتە مرۆڤ خۆی سنوردار دەکات بە ئاگایی خۆی. 
دوای دیکارت، فەیلەسوفێکی ترمان هەیە بەناوی : لێبنیز ( 1646-1716 Leiibniz )، لێبنیز، کە باسمان کرد بە بۆنەی هێزی شەڕانگیری، لێبنیز باسێکی تری هروژاند ئەویش میکرۆ هەستکردن بوو، کە ناوی نابوو؛ هەستکردنی  گچکەی نا ڕوون، ئەمەش یەکەم هەوڵدان بوو بۆ گەیشتن بە چەمکی  نائاگایی (نەست )، یان فکرەی فێنۆمێنی نائاگایی،  کە ناوی نابوو ؛ هەستکردنی ناڕوون.
بۆ  باشتر تێگەیشتن نموونەیەکی پتەوتان ئەدەمێ، نمونەیک دەهێنینەوە کە هومووتان دەیزانن، ئەویش وێنەی سیوبلیمینال ( sublimunale )، وێنەی سوبلیمینال چیە ؟ وێنەیەکە کە خزێنراوەتە ناو فیلمێکەوە، ناو کورتە فیلمێکەوە، یان لە ڤیدۆیەکدا، وەها هەست دەکەن کە ئێوە ئەو وێنەیەتان نەبینیوە، ئاگاییتان بە بینینی نیە، بەڵام ئەی بینن، ئەیبینن بە ئاستی ئەنفرا ئاگایی، ئاستی سیوب ئاگایی ( سەروئاگایی )، واتە چاوت ئەو وێنە سیبلیومینالە دەبینێت، بەلام ئەو وێنەیە شوێن پێی جێ ناهێڵێت لە ئاگاییتا، وەک ئەوەی نەت بینیبێت، وێنەی سیوبلیمینال ئەوەیە کە خۆی چاپ ناکات لە سەر بیلبیلەی چاوت، وێنەیەکە کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر هەسەتەکانت نیە، هەرچۆنێک بێت هێندە کاریگەر نیە کە بتوانیت شوێن پێی خۆی دیاری بکات، بۆیە هەندێک کەس بە بێ گوێدان دەڵێن ؛ وێنەی سیوبلیمینال لەلایەن چاوەوە نەبینراوە  و لایەن مێشکەوە بینراوە، بەڵام راستیەکەی ئەوەیە کە ئەو وێنەیە دەبێت بە چاودا تێ پەڕ ببێت هەتاوەکو بگاتە مێشک،  بەڵام نەبوونی تەرکیزی بیلبیە، وەها دەکات کە وا هەست ناکەیت ئەو وێنەیەت بینیبێت،  بێ گووما ئەتوانین دژی ئەم بیرۆکەیە بوەستینەوە بەوەی کە بڵیین ؛ ئاگایی، بینین و هەستکردن نیە، دوو شتی جیاوازن، راستیش دەکەین ئەو تێبینیە بەکین، بەلام ئەوەی لیبینیز پێمان دەڵیت زیاتر وورد ترە، ئەوەی ئەیەوێت پێمانی بڵێت ئەوەیە کە ئەوەی هەستی پێ کراوە لە لایەن ئاگییەوە و ئەوەی هەستی پێ نەکراوە لەلایەن ئاگاییەوە بەردەوامیەکی هەیە، کە جیوازیەک نیە لە نێوان ئاگایی و نائاگایی جگە لە جیاوازیەکی پلە نەبێت. بۆ لیبینیز هەموو ئەو شتانەی هەستمان پێ کردون بە سشێوەیەکی ئاگایی، لە ڕاستیدا بە نا ئاگایی هەستمان پێکردون. نمونەیەکی تر دەهێنمەوە بۆ روونکردنەوەی ئەم بیرۆکەیە ؛ فکرەی ئەوەی کە ئەو شەپۆلانەی دەیان بینین لە سەر دەریا، کاتێک سەیری ئەو شەپۆلە دەکەیت لە دەریادا، تۆ هەموو ئەو دڵۆپە ئاوانە نابینیت کە شەپۆلەکانیان پێک هێناوە، کۆی دڵۆپەکان نابینیت، تۆ تەنها شەپۆلێک دەبینیت، ئەتوانین بڵیین تۆ سەنتێزی ئەو گەردیلە بچوکانە دبینیت کە شەپۆلەکەیان پێک هێناوە، تۆ تەواوی میکرۆهەستپێکردنی شەپۆلەکە نابینیت کە شەپۆلەکە پێک دەهێێنێت، تۆ شەپۆلەکە دەبینیت، کەواتە تۆ دەرئەنجام دەبینیت، کە پێکهاتەی کۆی میکرۆهەستە، ئەمەیە هەستی میکرۆ هەست لای لیبینیز، لێرەشدا هەست دەکەین کە دوورین لە چەمکی نائاگایی فرۆیدیەوە. لەو بیرۆکەیدا نین کە دەڵێت ؛ نەست ناوچەیەکە لە ناو ماشینی پسیشیکدا، ناوچەیەکی ژیانی سپیریتوێلە. نائاگایی لێرەدا بریتیە لە فێنۆمێنێک کە گرێ دراوە بە هەستکردنەوە، بە میکرۆ هەستکردنەوە، واتە بەو هەستکردنەی کە خۆی دەرناخات بە ئاگایی، بۆیە دەتوانین بڵێین کە لە سەتەی نۆزدەدا لە گەڵ فرۆیدا ئەگەین بە تیۆری نائاگایی ( نەست ). تیۆری نائاگایی لە ئاست پسیشیکدا، چونکە بۆ فرۆیدا نائاگیی ناوچەیەکی سپیریتوێلە، ساتێکە لە ماشینی فیزیایی ( جەسەدی ) پێمان دەڵێت کە نائاگایی پێک هاتووە لە بیرۆکە و لە هەوەسی چەپێنراو.ئەمە یەکەم مەفهومە کە یارمەتیمان ئەدات تێ بگەین نەست چیە و هەروەها مەفهومی چەپاندن. 
کەواتە چەپاندن چیە بە مانا ئەدەبیەکەی ؟  بەرپەرچدانەوەیە، خستنە کەنارەوە. کەواتە نەست پێک هاتووە لە هەموو ئەو شتانەی دژی دەوەستینەوە، ئەیخەینە دەرەوەی ئاگایی خۆمان.  ئەمەیە کە دوایی ڕوونی دەکەینەوە بۆچی هەموو ئەو شتانەی لە ناو نەستان بە شێوەیەکی گشتی لای مرۆڤ بە شەرم دەبینرێن، شتێکە کە شانازی پێوە ناکەین، لە ئاستی دانین و نامەناوێت ئاشکرای بکەین، لە ئاستیدا نین، بۆیە نامانەوێت پەردەی لە سەر لابدرێت، هەندێک جار ناشمانەوێت بیناسین، هەندێک جار نەست ئەوەیە کە تێڕوانینمان وەهای باوەڕە کە نابێت پەردەی لە سەر هەڵ بدرێتەوە، یان خۆی نمایش بکات، چونکە جێگا نابێتەوە لە ژینی ئاگاییدا، پیسە، نەست جێگای نابێتەوە لە ژینای ئاگاییماندا، بۆچی جێگای نابێتەوە ؟ لە بەر ئەوەی بە پێچەوانەی ئەوەی نۆرم یان عورف و قانونی کۆمەڵگەکەمان رێگە ئەدات، بە شێوەیەکی تر ئەوەی کە نەست لێی پێکهاتووە ئەوەیە کە ڕەقابە کراوە، قەدەغەکراوە، وەلا خراوە، دەتوانین بی چوێنین بەو بەشەی کە پێی دەڵێین ؛ جەهەنم لە کتێبخانەکانماندا. وەک ئاگادارن جەهەنەم  لە کتێبخانەکاندا، برتی بوون لەو بەشەی کە تایبەت بوون بەو کتێبانەی کە قەدەغە بوون بۆ خەڵکی. ئەگەر ئەو مەفهومە شەیتانیەی تێدایە، ئەو مەفهومە خراپەیە، لە بەر ئەوەی لە دینی مەسیحیدا جەهەنم بە خراپە ناو براوە، شوێنی کۆتایی ئەو کەسایەتیانەیە کە خراپەیان کردووە، تاوانیان ئەنجام داوە، بە شێوەیەکی تر، ئەو کارانەی کە قەدەغەکراون، ڕێگە پێ نەدراون لە لایەن مۆراڵەوە. 
کەواتە نەست ناوچەیەکی ماشینی جەسەدیە، جێگای هەوەس و ئارەزووی چەپێنراوە، لە بەر ئەوەی ڕێک ناکەون لە گەڵ داواکانی ژیانی کۆمەڵایەتیمان، لە بەر ئەوەی لە هەموو ژیانێکی کۆمەڵایەتیدا، هەندیک داواکاری هەیە، داواکاری ڕێگە پێ نەدراو، هەنوکەیی و هەندێک شت هەن نابێت بکرێن. نەست ئەوەیە؛ ئاگایی و جەهەنمی ڕۆحی ئێمەیە. ئەمەش بە رێکەوت نیە کە لە زۆربەی میتۆلژۆیدا، جەهەنم یان جەهەنمەکان لە ژێر زەویدان، واتە لە پلەی زۆر نزمدان، نزمیش بە مانای ئەو شتەی قێزەونە، جێگای ڕێز نیە و دەبێت بشارێتەوە، بەڵام ئاسمانی بەهەشت بە پێچەوانەوە، هیمای گەورەیی و پیرۆزی و پوختەییە .
بۆیە ئێمە ناتوانین لە ناتوری نەست تێ بگەین، ئەگەریش تێ ناگەین لە نەست، لە بەر ئەوەی بەرهەمی شارستانیەتە. نەست بوونی هەیە لە بەر ئەوەی شارستانیەت بوونی هەیە، لە بەر ئەوەی پێکەوە ژیان هەیە لە نێوان تاکەکانیدا، بۆیە ئەبێت هەوەس و ئارەزویان قەمع بکەن، هەتا بتوانن پێکەوە بژین. پرەسنیپی ژیانی کۆمەڵگە، پرەنسیپی پێکەوە ژیانە، پێکەوە هەڵکەوتنە، کەواتە پرەنسیپی بە قوربانی دانی خودە،  بە وەی کە ناتوانین هەڵس و کەوت بکەین لە کۆمەڵگەدا وەک ئەوەی کاتێک بە تەنیا ئەژین، یان کاتێک لە دارستانێکداین، پێویستمان بە سنوردانانە بۆ هەڵس و کەوتەکانمان، ناتاوانین وەها بجوڵێینەوە وەک ئەوەی ئەوی تر بوونی نەبێت، هەر بۆیەش لە هەموو کۆمەڵگەیەکدا، قانون و سنور هەنە، ئەگەر ئەوانە نەبونایە ئێمە وەک ئاژەڵان ئەژیاین، بە جۆرێکی تر ئەتوانین بڵێین؛ ژیانی کۆمەڵایەتی بوونی نە دەبووو.
لەگەڵ ژۆن ژاک رووسۆدا باسمان کرد کە ژیان لە کۆمەڵگەدا بەندە لە سەر کۆنترا، کۆنترای کۆمەڵایەتی، ڕوسۆ داوامان لێ دەکات  بەشێک لە سەربەستیمان لە دەست بدەین بەرامبەر سێکوریتێمان، ئەگەر ئەو کۆنترایە ڕیزی لێ نەگیرێت، ئەگەر داڕمێت، واتە گەڕانەوەیە بۆ ژیانی سروشتی، کێوی، واتە بە یکجارەکی بۆ شەڕ؛ یەک دژ بە یەک.  بۆ فەیلەسوف ؛ ئۆبس  ( Thomas Hobbes1558.1679 )،  مرۆڤ لە بنەڕەتەوە خۆ ویستە، دژوارە، لای فرۆید هەمان بیرۆکە ئەبینینەوە لە سەر مرۆڤ، هەمان ئەنترۆپۆلۆژی. بۆ زانیاریتان ئەوەی مرۆڤ ئەبزوێنێت بە قوڵایی، هەژاندنە، هەژاندنە کە ئەیکات بە دڕندە و دژوار، ئەگەر کۆنترۆڵی هەژاندان نەکرێت، ئەوا دەبێتە هۆی دڕندەیی، واتە؛ لە ناوچوون و داڕمانی شارستانیەت، ئەگەر قەمعی هەژاندنی سەرەتایمان نەکەین، ئەگەر دژی نەوەستینەوە ناتوانین بژین، بۆیە ئێمە ناچارین ئەو کارە بکەین، دژ بەو هەژاندنە ئاژەڵیە بووەستینەوە، خەفەکردنی ئەو هەژاندنە لە ئەنستاتی ئاژەڵیمان، دەنا ناتوانین بە جۆرێکی تر بژین.  بهێنە بەرچاوی خۆت، بەو جادەیەدا پیاسە دەکەیت، لە هەر ئان و ساتێکدا کەسێک بیەوێت هەڵ بکوتێتە سەرت بۆ تێرکردنی هەوەسی سێکسی، یان تێرکردنی بکوژی، زۆر بارێکی ئاڵۆزدەبێت، بۆ فرۆید، ئەمەیە کە ئێمە دەهەژێنێت، ئەو ئەنستاتەیە کە پاڵنەرە بەرە و داڕمانمان، لە بەر ئەوەی مرۆڤ لە بنەڕەتەوە داڕمێنەرە، دژوارە بەرامبەر بە وانی تر، بۆیە کۆمەڵگە دەبێت نۆرمێکی بۆ دابنێت، قانونێک بۆ سنوردارکردنی، بۆ ڕیگری کردن لە هیزی هەژێنی، کە خۆی دەنوێنێت و ژیانی کۆمەڵگە دەخاتە مەتریسەوە.
لێرەدا فکرەی کانت ئەدۆزینەوە، ناسۆسیالی سۆسیالی مرۆڤ، بە مانای چی دێت ؟ واتە مرۆڤ لە هەمان کاتا خۆ ویستە بە کارەکتەری ئاژەڵی و مرۆڤ دۆستە بە کارەکتەی مرۆڤی خۆی، بەڵام مرۆڤ وەک ئاژەڵێک دەمێنێتەوە، مرۆڤ ئەو هەستە ئەنساتاتەی تێدا پارێزراوە، ئەو هەستە ئاژەڵیەی، ڕێگری کردنە لەو بەشە ئاژەڵیە لە مرۆڤ، کە وەها دەکات لە ناخیدا ملاملانێ و ناکۆکی دروست ببێت، ململانێیەکی فیزیکی، ململانێیەک کە فرۆید ئەگاتە ئەوەی ناوی بنێت :  نێڤرۆز ( Névrose ). 
نامەویت بچمە ناو وردەکاری ئەو کۆنسێپتەوە، تەنها لێڕەدا ویستم بە سادەیی ڕوونی بکەمەوە کە نێڤرۆز دەرئەنجامی ناکۆکی فیزیکی ناخی مرۆڤە لە نێوان دوو بەرەی دژ بە یەکدا، لە نێوان دوو داواکاری ناهەڵکەوتا، لە نێوان، بۆ نمونە ئارەزوی پەیوەندیەکی سێکسی لە هەمان کاتا مانەوە بە پاکژی، لە نێوان ئارەزووی لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیلێکی گران بەها و سەفەرکردن، لە هەمان کاتا هەستان لە خەو هەموو بەیانیەک بۆ چونە سەر کار. نێڤرۆز، دەرئەنجامی ناکۆکیە لە نێوان ئارەزوو و ئەرکی سەرشان، هەر کاتێکیش ئێمە لەم ناکۆکیەی ناخی خۆمان تێ گەشتین، لە نێوان هەوەس و ئەرک کە دەیبینیەوە لە تراژیدیای یۆنانیدا، لای بەتەڵە تراژیدیەکان کە لە سەر ئەقڵانی و هەوەس بنیات نراون، لە بەر ئەوەی تراژیدی ئیولستراسیۆنە، لە هەمان  کاتا راستیە، واتە ڕێگایەکە بۆ دەربڕینی ئەو ناکۆکیەی نێوان ئەقلانی و هەوەس، ئەو ناکۆکیەی نێوان ئەرک و ئارەزوو. بەتەڵی تراژیدی، لەبەر ئەوەیە کە هەوەسی زۆر بەهێز ترە، لە بەر ئەوەی هەوەسی تیرانیکە و گوێ بە فەرمانی ئەقلانی نادات، گوێ بە ئەرکی سەرشانی نادات، گوێ بە قانون نادات، بە قانونی مۆراڵ، لە بەر ئەوەی لە قانون لا ئەدات، بۆیە سزا ئەدرێت، سزا ئەدرێت لە لایەن قەدەرەوە، لە لایەن خواوەندەکانەوە، لە لایەن فاتوم (  Fatum) ەوە، ئەوەیە رەوایەتی بوونیان، یان جۆرێک لە ڕەوایەتی بوونیان. ئیلوستراسیۆن و دەرهاویشتنی خۆپاکردنەوەی ناکۆکی نێوان ئەقڵ و هەوەسە لای مرۆڤ. کەواتە بۆ ئەوەی راستە و خۆ پێتان بڵێم ؛ بە بیری فرۆیدا ئێمە هەموومان نیڤرۆزێین، هەموومان بە بێ جیاوازی، لە بەر ئەوەی هەموومان بە شیوەیەکی گشتی ڕاکێشراوین لە نێوان هەوەسمان و یان هەموومان بە جۆری جیاواز لە ژێر زەختی فەرمانداین ( ئەرکی سەرشان)، بۆ هەندێک کەس کە لە کەش و هەوایەکی جیاواز دا ئەژین، کە خێزانەکانیان ڕێگایان پێ ئەدەن، زیاتر هەوەس و ئارەزویان تێر بکەن، بێ گوومان شانسمان هەیە زیاتر هەوەسی چەپێنراومان بنوێنین، بێ شک ئەگەر لە مۆناستێردا گەورە ببین دەبین بە قەشە، بە پیچەوانەوە ئەگەر لە کەش و هەوایەکدا بژین کە  کەمتر هەست بە زەختی ئەو فەرمانە، زەختی ئە قانونە بکەین، ئەوا ڕیی تێ دەچیت کە ئێمە کەمتر هەست بە  نێڤرۆزی بکەین.  بیرتان دێتەوە کاتێک باسی ڕێزداریمان کرد، ڕێزداری هەوڵێکە بەرامبەر بەوی تر کە یارمەتیمان ئەدا لەگەڵ ئەوی تردا هەڵبکەین، ئەگەر ئەو ئەرکە دەخەینە سەرشانی خۆمان بۆ پێکەوە ژیان، لە گەڵ ئەوی تردا، ئەمە ئەرکێکە و زەختێکە بە سەر هەوەس و ئارەزوی ئاژەڵیمان، ئاژەڵ پێویستی بە ڕێزگرتن نیە.
ئاژەڵ خزمەت بە خۆی دەکات، ئەگەر یەکێکیان لە گەڵ ئەوی تردا ڕێک نە کەوێت، یەکتری دەکوژن، حاڵەتی  نێڤرۆز لای ئاژەڵی کێوی بوونی نیە، چەپاندنی هەوەسیش بە هەمان شیوە، کەواتە نائاگایی ( incocinece ) بوونی نیە، کەواتە ئەم قانونە، کە دەڵێم ئەم قانونە مەبەستم  هەموو یاسا و ڕێسای کۆمەڵگە کە تێیدا دەژین، کە لە پەروەردەوە بۆمان ماوەتەوە،  ئەم قانونە تەنها لە لایەن کۆمەڵگەوە بە سەرمانەوە نە سەپێراوە، بەڵکو لە کۆتاییدا لە لایەن خۆمانەوە بە سەرماندا دەسەپێنرێت، بە جۆرێکی تر ئەتوانین بڵێین ؛ خۆمان دەبینە سوڵتەیەک بە سەر خۆمانەوە رێگری لە هەندێک هەڵس و کەوتمان دەکەین و ڕێگا بە هەنذیکی تر ئەدەین، بە جۆرێکی تر بۆ فرۆیدا زۆنێکی تری ئیسپری هەیە پێی دەڵێت ؛ منی باڵا ( sur moi)، سەروی خود، واتە  داواکاری قانون، داواکاری نۆرم، پۆلیسی بچوکی ناخە، کە سەرپەرشتی دەکات و ڕێگەمان لێ دەگرێت بە کوێرانە دوای هەوەس بکەوین. ئەتوانین بڵێین کە منی باڵا، داواکاری ئاگاییەکی باشە،.لە ڕووی ئاگایی مۆراڵەوە، ئەو فریشتەیە کە بە سەر شانمانەوەیە، کە پێمان دەڵیت ؛ باشتر وایە ئەو کارە نەکەیت، بۆت نیە، ئەمە باشە، ئەوە خراپە. ئەمەیە منی باڵا، لێرەدا ناوم نا؛ پۆلیس، ئەتوانم ناوی بنێم ؛ دادیار، لە بەر ئەوەی دادیار ئەو کەسەیە کە سزات ئەدا، دادیار  قانونە، کەواتە هەموومان دادیارێکی بچوک هەیە لە ناخماندا، ئەو دادیارەی لە ناخماندا هەیە، منی باڵایە، منی باڵا ئەوەیە کە چوارچیوەیەکی دیسیپلینەرت بۆ دائەنێت، خود دیسیپلینەر، خود دسیسیلننەڕیک کە پێویستیە و باشە بۆ تۆ، بەڵام هەر ئەمەیە کە توشی خەتابریشمان دەکات؛ شتێکت کردووە دەبوایە نەتکردایە بە گوێرەی ئەو قانونەی کە منی باڵا بە سەرتا دەسەپێنێت، ئەمەیە کە دەبێتە بەرهەم هێنانی شەرم، منی باڵا هەموو ئەمانەیە، چاوی ئاگاییە لە گۆڕدا کە سەیری (یەک ) دەکات وەک لە هۆنراوەی ڤیکتۆر هیوگۆدا، واتە چاوی خەتاباری، چاوی نۆرمی بە خۆدا چونەوەیە، منی باڵا لە بە خۆداچونەوەی قانونەوە دێت. بۆیە منی باڵا، لای منداڵان زۆر پەرەی نەسەندووە بە نیسبەت هەرزەکارەوە، لە بەر ئەوەی پرۆسەیەکی دینامیکە، پرۆسەی بە خۆدا چونەوەی قانونە، بە خۆدا چونەوەی قانون بە مانای ئەوەی لە سەرەتاوە بە سەرماندا سەپێنراوە لە دەرەوەی خۆمانەوە، لە لایەن کۆمەڵگەوە، لە لایەن دایک و باوکمانەوە، لەلایەن مامۆستاکانمانەوە، لە لایەن برا و خوشکمانەوە، لە کۆتاییدا بە جۆرێک خۆیان دەگونجێنینن لەگەڵ ئێمە، دەگاتە ئاستێک کە ئێمە نایان دەینە بەر پرسیار، بە جۆرێک کە هەستیشی پێ ناکەین کە ئەوە لە دەرەوەی ئێمەوە خۆی سەپاندووە، بە خۆداچونەوەی قانون بە مانای ئەو شتەی کە لە دەرەوەی ئێمەوە دێت، بە خۆداچونەوەی قانون بە مانای قبوڵکردنی قانونە وەک ئەوەی لەشێک بێت لە ئێمە،  زۆر گرنگە لە مە تێ بگەین، ئەگەر نا ئەمە بچوک دەکەینەوە وەک ئەوەی داوایەکی سادە بێت لە سە روی ئێمەوە لە دەرەوەی ئێمە، بەڵام وەها نیە، زۆر سادەیە بڵێین ؛ قانونێک هەیە لە سەروی ئێمەوە خۆی دەسەپێنێت و ئێمە بۆمان نیە وەها هەڵس و کەت بکەین، نا ئەوە نیە کە بۆمان نیە ئەوەی ئارەزومانە بیکەین،  بۆمان نیە هەوەسمان تێر بکەین، ئەوەیە کە خۆمان ڕێگە بە خۆمان نادەین ئارزووەکانمان تێر بکەین، بەو بیرۆکەیەی کە ڕێسا و نۆرم هەن، کە ڕێگامان پێ نادەن، کە ڕێگریمان لێ دەکەن گەش ببینەوە، شتەکان وەها ڕوو نادەن، هیچ کەسێک ڕیگریت لێ ناکات ئەوەی ئەتەوێت بیکەیت لە زۆر بواردا، ئەوە خۆتیت، ئەوە خۆتیت کە دەڵێیت ؛ ئەوە بیرۆکەیەکی باش نیە، نابێت بیکەم، هەڵەشەییە، ترسناکە، خۆمان بە خۆمانی دەڵێین. فرۆیدیش باش لەمە تێ گەشتبوو، لەوە گەشتبوو کە زۆر سادەیە ئێمە پاڵەپەستۆی سۆشیال،  پاڵەپەستۆی شارستانیەت بچوک بکەینەوە بە تەنها زەختی ئەو قانونەی کە حوکمان دەکات، لە ڕاستیدا هەر لە منداڵیەوە ئێمە قانونی کۆمەڵگە دەخۆینەوە  ( internalized )، هەندێک جار بۆشی زیاد دەکەین، لە کۆتاییدا ئێمە دەبینە جەندرمەی خۆمان، دادیاری خۆمان، سەرپەرشتی کەری خۆمان، ئەمەیە کە نێڤرۆز بەرهەم دەهێنێت، ئەم نامومکینیەی کە نەتوانین جەمسەری هەژێنی خۆمان تێر بکەین دەبێتە نیڤرۆز، ئەمەش ئەوەمان بۆ ڕون دەکاتەوە کاتێک بە زمانی ڕەشۆک دەڵیین ؛ تەقیەوە، فیوزیەکەی سوتا، لە بەر ئەوەی ماوەیەکی زۆرە بەرگری کردووە لە قانونێک کە خۆیان خۆیان سەپاندووە. 
ئێمە دەمێکە باسی منی باڵا دەکەین، بەڵام چی بە سەر نائاگییماندا هات ؟ ئەبێت ئەوە بزانینن کە بۆ فرۆیدا، بەشێکی زۆری منی باڵا  نائاگاییە، واتە ئێمە ئاگاییمان بەوە نیە کە خۆمان سەرپەرشتیکەری خۆمانین،  جەندرمەی خۆمانین، هەندێک جار وەهامان باوەڕە کە ئێمە بە شێوەیەکی نۆرماڵ هەڵس و کەوت دەکەین، واتە بە گونجاو لە گەڵ داخوازیەکانی  ژیان بە کۆمەڵ، ئێمە هەستی پێ ناکەین کە لە پرۆسەیەکی داپلۆساندنداین، لە پرۆسەی چەپاندنداین، لە سنوردارکردنی هەوەس و ئارەزومانداین، بەشێکی زۆری منی باڵا نائاگایە. ئەوەی ناومان نا نائاگایی تۆزێک لە مەوبەر، بریتیە لە کۆی هەوەس و ئارەزوی چەپێنراو  لەلایەن منی باڵاوە ، ئەم نائاگاییە لە زۆنی خوارەوەی ماشینی پسیشیکدایە، کە فرۆیدا پێی دەڵێت ؛ (ئەو) بە فەرەنسی : ( ça )، بۆیە کاتێک من لە کۆلێژ، گوێم لەو وشەیە بووم، تێ نەگەشتم مەبەست لەو وشەیە چیە، وەهام باوەڕ بوو کە وشەیەکی کۆنسێپتوێل نەبوو، بە مانای چی دێت ؛ ( ئەو)  وەک دەستەواژە ؟  لە کاتێکدا منی باڵا شتێکی لێ تێ دەگەین، بەڵام ( ئەو ) تۆزێک نا ڕوونە. چەند سالێکی بە سەردا چوو، ئەوسا تێ گەشتم کە ئەوە شتێکە ناتوانرێت گوزارشت لە خۆی بکات، شتێکە نایەوێت خۆی سنوردار بکات، بۆیە ناتوانین هێڵکاری بە دەوردا بکێشین، ئەمەی کە هەوەسی بێ ئاگایی تێیدا خۆی شاردۆتەوە، لە ناو (ئەو) کە کاریگەری لەسەر کەسایەتی هەیە، هەمیشە  لە ململانێی بەردەوامیدایە لەگەڵ منی باڵادا. ئەو، هەمیشە لە دژایەتی بەردەوامدایە لەگەڵ منی باڵادا، وەک تۆزێک لەوە و بەر باسمان کرد ، ( ئەو) بریتیە لە زۆنێکی هەژێنەر، عەمباری هەژێنەرە، عەمباری هەوەسە کە دەگەڕیت بە دوای ئەوەی گوزارشت لە خۆی بکات، خۆی بنوێنێت،  چش  لە داخوازی منی باڵا، چش لە سنوری گومرکی منی باڵا، کە بریتە لەو تۆفانە بە تینەی، ئەو هێزەی کە دەیەوێت گوزارشت لە خۆی بکات، بەرامبەر و دژ بە هەموو، دەیەوێت خۆی بنوێنێت لەو دیوی سنوری قەدەغەکراو و ڕێگە پێ نە دراو.  کە واتە دوبارەی دەکەمەوە کە نائاگایی بریتیە نیە تەنها لە ؛ ( ئەو ) لە بەر ئەوەی بەشێکی منی باڵا نائاگاییە، بەڵام  ئەوەی سورین ئەوەیە، بەشێکی زۆری نائاگایی پێک هاتوە لە : ( ئەو)، هەندێک کەس ( ئەو ) بە ژێرخان دەچوێنن، لە بەر ئەوەی ژێرخان شوێنێکە بە شێوەیەکی گشتی تاریکە و شێی هەیە و منداڵان لێی دەترسن، بەو بۆنەیەوە ئەو فیلمەی کە لە ڕۆمانی (Stephen King )  وەرگیراوە بە ناوی؛ ئەو، بریتیە لە چیرۆکی کلاونێکی  بکوژ، کۆمەڵێک منداڵ ئەتۆقێنێت و دەیان خاتە حاڵەتێکی دژوار و شکەوە، لە بەر ئەوەی ڕۆمانەکە ناوی ( ئەو )ە ، بە ڕێکەوت نیە، لە بەر ئەوەی بەسەرهاتی بەگژداچونەوەی ئێش و ئازارمانە، بەسەرهاتی بە گژداچونەوەی ناراسیۆنێلە. لە فیلمەکەدا ئەبینین منداڵێکی بچکۆلە، ئەچیتە  ژێرخانی خوارەوەی ماڵەکەیان، ئەیەوێت گڵۆپەکە داگیرسێنێت بەڵام داناگرسێت، منداڵەکە خێر ئەڕوات بە دوای شتێکی پێوستا دەگەڕێت هەتا بتوانێت  بەلەمەکەی بخاتە ناو ئاوەکەوە،  لێرەدا تێ دەگەین کە وێنەی ئەو ژێرخانە چەندە بۆ ئەو منداڵە دژوارە، لە بەر ئەوەی جیهانێکی شاراوەیە، نە ناسراوە، ناتوانین بی گرین، گوازرشتی لێ بکەین، کەواتە ئەو، کە بریتیە لە ژێرخانی رۆحمان، شوێنێکە کە زۆر حەزناکەین سەردانی بکەین، لە بەر ئەوەی ئەترسین لە وەی دەیدۆزینەوە تیایدا، ئەوەیە بەڕاستی ( ئەو)، ئەوەی ئەتوانین بڵێین دەربارەی ئەو، ئەوەیە کە بە ئێمەدا گوزارشت لە خۆی دەکات، بە مانای ئەوەی کە ئێمە هەژێنراوین، هاندراوین لە لایەن ئەو هێزەوە،  کە ئێمە هەمیشە لەگەڵیدا لە ململانێ داین، کە منی باڵا بە بەردەوامی لە ناکۆکیدان،  لێڕەدا قەوسێک دەکەینەوە بۆ تێگەشتن لە کارتۆگرافی پسیشیزمی مرۆڤ بە دیدی فرۆید، کە لە ساڵانی 1920 پەرەی پێدا، بە تێپەڕکردنی دووەم (تۆپیک ).  تۆپیک چیە ؟  تۆپیک پیشاندانی شتێکی ئەپسراکتە لە ژێر شکڵی شوێنێکدا، نەخشەیەک، نەخشەی پسیشیزمی مرۆڤ، ئەتواین پیشانی بدەین وەک ساروخێک، نهۆمی خواری خوارەوە بریتیە لە ؛ ئەو، واتە؛  پۆلی هەژێن، نوکەکەی بریتیە لە (منی باڵا)، واتە شوێنی قانون، شوێنی نۆرماتیڤ، لە نێوان هەردوکیاندا نهۆمێکی تر هەیە کە فرۆیدا ناوی ناوە ؛ خود، واتە شوێنی مەحکەمە، لە نێوان (ئەو) و (منی باڵا) دا، بە جۆرێکی تر ئەتوانین بڵیین ئەو بەشەیە کە ناکۆکی نێوان (ئەو) و (منی باڵا) بەڕی دەکات، پەیوەندی کەرە لە نێوان هەوەسی هەژێن و ئەقڵانی نۆرماڵدا. ئەوەیە خود. 
بێ گومان ئەو ناکۆکۆکیە کاریگەری لە سەر خود هەیە، پێکراوە بەو ناکۆکیە، دەرئەنجامیشی هەیە. ئەوە  خودە کە دەبێت لە نێوان ئەو دوو هێزە دژ بە یەکەدا هەڵس و کەوت بکات، بۆیە خود رادەستی نیڤرۆز کراوە، لە بەر ئەوەی لە هەمان کاتا کە ناتوانێت لە بەیەک گەشتنی لەگەڵ منی باڵادا کەم بکاتەوە،  هەروەها ناتوانێت هەوەس و هەژێنی خۆی لە بیر بەرێت، ناتواێت ئارەزوی بخاتە پشوەوە، بەتاڵی بکاتەوە،  شەکەتی بکات. خود ئەو تەنگژیە ئەگرێتەخۆی، شوێنی مەحکەمەیە، لە نێوان ئەو دوو پۆلەی جیهازی پسیشیکدا. لێرەدا باسی یەکەم تۆپیکی فرۆیدا ناکەین کە تۆزێک جیاوازە. لە تۆپیکی یەکەمدا  فرۆید جیاوازی دەکات لە نێوان؛ ئاگایی، نزیک لە ئاگایی و نائاگایی، لەبەر ئەوەی کە جارێکی تر پیاداچونەوەی بۆ کرد و راستی کردەوە، بۆیە بە باشی دەزانم ڕاستەو خۆ باسی دووهەمتان بۆ بکەم کە بەڕای من تێ گەشتنی ئاسانترە. 
وەک وتمان مرۆڤ بە ڕێژەیەکی زۆر گەورە لە لایەن نائاگاییەوە بە ڕێ دەکرێت، لە هەمان کاتا ئێمە ڕیگای چونە ناویمان نیە، چونە ناو نائاگایی. ئەڵێم ؛ ناتوانین بچینە ناویەوە، نەخێر ئەتوانین، بە ڕێگای پێچاو پێچا، بە شێوەیەکی نا ڕاستە و خۆ، لە چەند ڕێگایەکەوە نائاگایی خۆی نمایش (مانیفێست) دەکات بە ئاگایی، یەکەم نمایش خەوە، خەو بۆ فرۆیدا شانۆیەکە کە تیایدا هەوەسی نائاگایی خۆی تیادا نمایش دەکات، بۆیە لە زۆربەی خەوەکانماندا ئاشناین بەو جسمانەی کە دەردەکەون، زۆر جاریش باس و لەشەکان ئەوانەن کە تیایاندا ژیاوین، بە شیوەیەکی گشتی لەو ڕۆژەدا یان ڕۆژێک پێش،  لە بەر ئەوەی ئەزمونمان ماتریاڵی پسیشیکمانە، وەک وتم خەو شوێنی هەوەسی نائاگاییە، ئەبێت پێ داگری لەوەشدا بکەین کە بۆ فرۆیدا ئەوە ئێمە نین بە مانای وشە کە خەو دەبینین، ئەوە نائاگاییمانە کە خەو دەبینێت، ئەم جیاوازیە زۆر گرنگە چونکە بەو شێوەیەی کە فرۆیدا پێمان دەڵێت ؛ خود ساحێب مال نیە لە ماڵی خۆیدا، بە هەمان شیوە فرۆید  پێمان دەڵێت کە ئێمە بەرپرس نین لەو خەوەی دەیبینین، خەوەکانمان ئێمە نین، خەوەکانمان نائاگایمانە، ئێمەش نائاگایی خۆمان نین، بە شێوەیەکی ئاگایی ئەوە هەڵنابژێرین کە ئارەزوی دەکەین، فرۆید پێمان دەڵێت کە ئێمە بەرپرس نین لە نائاگاییمان، کەواتە ئەگەر ئێمە بەرپرس نەبین لە نائاگاییمان کەواتە ئێمە لە هەڵەدا نین ( تاوانبار نین )، بۆیە نابێت شەرم لە خەوەکانمان بکەین، نابیت شەرم لە خەوی نائاگاییمان بکەین، نابێت خۆشمان خەتابار بکەین.  لە سەرو ئەوەشەوە  بۆ فرۆید، ئەبێت جیاوزای بکەین لە نێوان ئەوەی ناومان ناوە ناوەرۆکی نمایش (مانیفێست)، لەگەڵ ناوەرۆکی شاراوە، ناوەرۆکی مانیفێست بریتیە لەوەی کە بەرهەمهێنراوە لە خەوەکانماندا، ئەگەر بی چوینین بە فیلمێک ئەوەیە کە لە فلیمەکەدا ئەبینرێت. بۆ نمونە بی هێنە بەرچاوی خۆت، دەگەڕییتەوە بۆ کۆلۆێژ، تاقیکردنەوەی بەکەلۆریا دەکەیت، ئەچیتە پۆلێکەوە لەگەڵ کەسانێک کە بیست ساڵ لە تۆ گەنج ترن، لە گەڵ سەرپەرشتیار و شتی تردا، بەمە دەڵێین ؛ ناوەرۆکی مانیفێست، ئەمە ناوەڕۆکێکی پتەوە کە لەخەوەکانتا تیایدا دەژیت، ئەوی تر بریتیە لە؛ ناوەرۆکی شاراوە، ناوەرۆکی شاراوە، بریتیە لە مانای خەوەکەت، بە مانای ئەوەی کە نابینرێت لە خەوەکەتا، بەڵام بە خەوەکەتا تێ پەڕ دەبێت، واتە مانای خەوەکەت، ئەمەیە کە پێی دەڵێین ناوەرۆکی شاراوە،  بۆ فرۆیدا ئەوەی گرنگە ناوەرۆکی شاراوەیە، ناوەرۆکی مانیفێست تەنها مۆدێک یان ڕێگایەکی گوزارشتە. ناوەرۆکی مانیفێست بەهانەیەکە بۆ ناوەرۆکی شاراوە هەتا  ڕێگایەک بدۆزێتەوە بۆ گوزارشتکردن لە خۆی، وەک ئەوەی کە نائاگیتان خۆی گۆڕی بێت بە جۆرێک کە بتوانیت بیبینیت بە بێ ئەوەی بیناسیتەوە، ئەڵێم ناتوانیت بیناسیتەوە، لە بەر ئەوەی نازانیت کێ لە ژێر ئەو جل و بەرگەدا خۆی شاردۆتەوە، کێ خۆی شاردۆتەوە لەژێر ناوەرۆکی مانیفێستی خەوەکەتا، کاتێک خەو دەبینیت کە لە تاقیکردنەوەی بەکەلۆریدا ئەژییێیتەوە، مەبەست ئەوە نیە کە کاتێک گەنج بویت لە تاقیکردنەوەی بەکەلۆریدا دەرنەچوویت، تەنها ئەیەوێت پێت بڵیت کە جۆرێکە لە خۆ گۆڕینی، کە بکەلۆریا تەنها بەهانایەکە، مێتافۆرێکە، گوزارشتێکە لە ناو چەندەها جۆری تردا، ئەوە مەرج نیە کە بەکەلۆریا بێت کە نائاگاییت  دەهروژێنێت. 
ئەو ناوەرۆکە مانیفێستە هەتا رون نەکرێتەوە و شیکاری بۆ نەکرێت بە کاری ڕاڤەکردن، ناتوانیت هیچی لێ تێبگەیت، رونکردنەوەی خەوێک ئەوە نیە کە ئێمە ناوەرۆکی مانیفێست وەربگرین وەک مەسجێک، مانای خەوێک سنوردار ناکرێت بە ناوەرۆکی مانیفێست، رونکردنەوەی خەو بریتیە لە داشکاندنی دەوری ناوەرۆکی مانیفێست لە ناوەرۆکی لاتان ( شاراوە )، چۆن ناوەرۆکی مانیفێست گوزارشتە، ئەمەیە رونکردنەوەی خەو.
 ڕێگایەکی تر هەیە کە لێوەی نائاگایی دەیەوێت خۆی بنوێنێت، ئەویش زەلەیە، زەلە ئەتوانرێت وەک هەڵەیەکی زمانەوانی ببینرێت، بەڵام هەڵەیەکی زمانەوانی بۆ ئاشکراکردن، ئەبێت ئەوە بزانین کە دەستەواژەی؛ ئاشکراکردن، بە مانای هەڵماڵینی هەقیقەت دێت، هەڵماڵین بەمانای ئەوەی هەقیقەتی شاردۆتەوە، بۆیە زەلە بۆ فرۆید دەرخستنە، دەرخستنی نائاگییە، دەرخستنی بیرۆکەی تایبەت بەخۆ نیە، ‌دەرخستنی هەوەس و ئارەزوە کە لێتەوە خۆیان دەرباز دەکەن، بیرۆکەیەکە کە تۆ بەرپرس نیت لێی، بۆ فرۆید کاتێک تۆ زەلە دەکەیت، وشەیەک لە بری وشەیەکی تر بەکار دەهێنیت، کە زۆر جار مانایەکی سێکسوێلیان هەیە، بۆ فرۆید واتە؛ تۆ زوڵملێکراوی نائاگیی خۆتیت، کە دەیەوێت ڕێگایەک بدۆزێتەوە بۆ گوزارشت کردن لە خۆی لە رێگای زمانەوە. بۆ نمونە بەیانی دەچیت بۆ کۆبونەوە لە کارەکەتا، پاشان نیوەڕۆ دوای کۆبونەوەکە بە یەکێک لە هاوڕێکانت دەڵێیت، ئێوارەیەکی خۆش. کاتێک دەڵێیت ؛ ئێوارەیەکی خۆش لە هەمان کاتا نیوەڕۆیە، ئەمە بە مانای ئەوە دێت کە تۆ هیلاکیت و بە ڕاستی ئەو کۆبونەوەیە بێ تاقەتی کردویت، بۆیە وەها ئارەزو دەکەیت کە رۆژەکە تەواو بیت و بەسەربچێت.  ئەمە نمونەیەکی زەلەیە، زەلە بریتیە لە جێ گۆڕکێ کردنی وشەیەک بە وشەیەکی تر، بریتیە لە هزری تۆ بە شێوەیکەی نائاگایی، هەوەسی ئارەزو کراو بە شیوەیکی نائاگایی،  هەر بۆیەش زۆر لە زەلەکردن کارەکتەری سێکسوێلیان هەیە، لە بەر ئەوەی بۆ فرۆید هێزی هەژێن کە ڕێبەڕیمان دەکات، هێزی هەژێنی نائاگیی، ئۆردەری سێکسوێلن، بۆیە زۆر جار ڕەخنە لە فرۆیدا دەگرین کە هەموو شتێک دەباتەوە بۆ ئۆردەری سێکسویالیتێ، ڕاستیشە لە بەر ئەوەی کە ئەوە چەمکێکە کە فرۆیدا دانی پێدا دەنێت، لە بەر ئەوەی بۆ ئەو هێزی هەژێنی سێکسوێل سەرەتا و کۆتایی هەوەسی ئاژەڵیمانە، ئەتوانین زیاتر لە سەری بڕۆین کە بۆ فرۆیدا هەموو ئارەزویەک سەرچاوەکەی بۆ هەوەسی سێکسوێل دەگەڕێتەوە، بۆیە زەلەکردن بۆ فرۆید هیچ شەرمێکی تێدا نیە، لەبەر ئەوەی ژیانی پسیشیکی ئێمە،  بە تەواوی لەلایەن نائاگییمانەوە حوکم دەکرێت، واتە؛ بە تەواوی لەلایەن هیزی هەژێنی سێکسوێلەوە حوکم دەکرێت.
دواهەمین مۆدی گوزارشتکردنی نائاگیی لای فرۆید، بریتیە لە کاری  لە کیس چوو. من هەندێک جار کاری لەکیس چوو  دەچوێنم بە زەلە، بە ڵام بە کردار،  بۆ نمونە ؛  بەیانی گوێت لێ نابێت کاتژمێرەکەت زەنگی لێ داوە، لە گەڵ ئەوەشدا مەوعیدێکی زۆر گرنگت هەبووە بۆ وەدەست خستنی کارێک؛  شەوێک پێش ئەوە خۆت ئامادە کردووە، هەموو کەل و پەلت ئامادە کردووە ؛ کاتژمێرەکەت خستۆتە سەر زەنگ، ئەو شەوە زوو تر لە شەوانی تر خەوتویت،  بەڵام هەموو ئەم ئامادەکاریانە بەس نین، بەیانی گوێت لە زەنگی کاتژمێرەکەت نابێت و درەنگ خەبەرت دەبێتەوە، پەلە پلە دەکەیت و ڕادەکەیت بۆ ئێستگەی شەمەندەفەر بۆ خۆ گەیاندنت بە کارەکەت، بەڵام شانست نیە لە بەر ئەوەی هەر کە دەگەیتە بەردەم شەمەندەفەرەکە، دەرگاکانی دادەخرێن و ناتوانیت خۆت بگەیەنیتە مەوعیدەکەت.  تۆ لەم حالەتەدا سوریت لەوەی کە شانست نەبووە، تۆ سوریت لە وەی کە ویستووتە بچیت بۆ ئەو مەوعیدە، ئەتویست ئەو کارە وەدەست بخەیت، بەڵام  شتێک ڕێگەی لێ گرتیت، ئەمە بۆ فرۆیدا بریتیە لە؛  کاری لە کیس چوو، واتە مەسجێکە لە  نائاگاییەوە، کە پێت دەڵێت ؛ تۆ ئارەزوی ئەوەت نە دەکرد ئەو کارە وەدەست بخەیت، شتێک لە تۆدا دژی دەوەستایەوە. ئەمەیە کە پێی دەڵیین ؛ کاری لە کیس چوو، کاری لە کیس چوو، وەک زەلە شکستی هەڵماڵینن، ئاشکراکردنن، شکستێکن کە راستی نائاگایی تۆ ئاشکرا دەکەن. ئەتوانین بڵێین ئەم سێ جۆرە گوازرشت کردنە (زەلە، کاری لە کیس چوو، خەو ) زۆر پێوستن، پیرۆزن، لە بەر ئەوەی بە ڕێژەی خۆیان، پالەپەستۆ لە سەر نائاگایی کەم دەکەنەوە، ڕێگا بە نائاگایی ئەدەن گوزارشت لە خۆی بکات کاتێک منی باڵا پشتی تێ کردوین، ئەمەش گرنگە باسی بکەین، چونکە ئەگەر هەوەس، نائاگیی هیچ ڕێگایەک نەدۆزێتەوە بۆ گوزارشت کردن لە خۆی، ئەو کاتە نێڤرۆز دەکەوێتە هەڵەشەییەوە، ئەبێتە پسیکۆز، هیستێریک،  ئەبێتە زۆر شکڵی تری نەخۆشی کە فرۆید باسی کردوون، کە هەموو جارێک تەرجومەی بێ توانایی قبوڵکردنی ئەو ناکۆکیەی  نێوان ؛ منی باڵا و ئەو دایە. 
بۆ کۆتایی هێنان بەم بەرنامەیە ئەمەوێت باسی کۆنسێپتێکی گرگتان بۆ بکەم کە فرۆید خۆی دای ڕشتووە، کۆنسێپتێک کە لێوەیەوە هەوەسی نائاگیی خۆی مانیفێست دەکات، ئەویش کۆنسێپتی بە جوانکردن ( سیوبلیماسیۆن،Sublimtion)، دەستەواژەی؛ سوبلیماسیۆن، لە سەرەتاوە لە بواری فیزیادا بوو، واتە تێ پەڕبوون لە حاڵەتی رەقیەوە بۆ حالەتی گاز، تێ پەڕبوونی راستە و خۆی ماتریالی ڕەق بە بێ ئەوەی بە حاڵەتی شلەمەنیدا تێ پەڕ بێت، گرنگیشە لێرەدا ئەوە باس بکەین کە ئەو گۆڕانکاریە؛ ئەو وەرگێرانە لە حاڵەتی رەقەوە بۆ گاز، لە فیزیادا لە کاتێکدایە کە لەش وزەیەکی پێ دراوە، خاوەنی وزەیەکە، وەک ئەوەی کە هەوەس خۆی بریتیە لە وزە، وزەیەکە کە سەرچاوەی هەڵس و کەوت و هەوەسمانە، لە چەند ڤیدیۆیەکی تردا ئەم دایردەیەم باس کردووە، پیش هەموشتێک هەوەس هێزێکە کە حەرەکەی پێ دراوە، خراوەتە جوڵەوە، پاڵی پێوە دەنێین بۆ بە دەست هێنانی ئەو بەشەی کە  کەمیمان پێی هەیە.
کەواتە سوبلیماسیۆن چیە ؟  سوبلیماسیۆن پرۆسەی بەلادابردن و خستنەوە سەر رێگەی هەوەسە بۆ ئامانجێکی باڵا تر، بۆ هەدەفێک، کە وەهای دەبینن زۆر بەرزترە، پیرۆز ترە، ئەتوانین بڵێین کە سوبلیماسیۆن بە کاراکردنی، بە گەڕخستنی، هەوەسی سێکسوێلە  بە ئامانجێکی ناسێکسوێل، ئەمەیە سوبلیماسیۆن. نمونەیەکی  ڕون دەهێنینەوە، نمونەی پیاوێک کە هەوەسی سێکسوێلی هەیە، بەڵام شانسی نیە و بەتەنیا دەژی، ئەم پیاوە چەند هەڵبژاردەیەکی هەیە؛ یەکەم هەڵبژاردەی ئەوەیە کە سنورێک دابنێت بۆ ئەوەی هەوەسی سێکسوێلی بچەپێنێت، بەو ریسکەی کە پێ دەچێت ببێتە جۆرێک لە نێڤرۆز، هەڵبژاردەی دوهەم ئەوەیە کە بچێت دەستپەڕ بکات، بەمەش دەڵێن؛ ڕازیکردنی هەوەسی سێکسوێل بە شێوەیەکی ڕاستە و خۆ، تەنگژی لەم هەڵبژاردەیەدا ئەوەیە، (بێ گومان کە دەڵێین؛ تەنگژی، لە نێوان دوو کەوانەدا ) کە وزەکەی بە فیڕۆ ئەدات، لە بەر ئەوەی ئەو ووزە سێکسوێلە نەخراوەتە گەڕ بۆ کارێکی باڵا تر، بێ شک یارمەتی ئەو کەسە ئەدات هەوەسی تێر بکات، ڕزگاری بێت لە هەوەسی هەژێن، بەلام ناگاتە کۆتاییەکی باڵا لەم خۆ خاڵیکردنەوەیەدا، ناگاتە ئامانجێکی پیرۆز لە خۆ خاڵیکردنەوەیدا. سێ هەم هەڵبژاردە بۆ ئەم کەسایەتیە ئەوەیە کە وزەی سێکسوێلی بخاتە گەرەوە لە کاریکی داهێناندا، لە کارێکی هونەریدا، بەرهەمهێناندا، ئەمەش ناودەنێین ڕازیبونی مێدیاتیک، مێدیاتیزێ بە مانای ئەوە دەێت کە شتێکی تر، ناوەندێک بەکار دەهێنێت بۆ تێ پەڕبوون، کارای  داهێنان بریتیە لە ناوەندێک لە نێوان هەوەس و تێربوون لە هەوەس، ئەو نمونەیەی کە فرۆید دەیهێنێتەوە نمونەی هونەرمەندە، هونەرمەند کاتێک کارێکی هونەری دەکات پێویستی بە لیبیبیدۆ( Libidos)  هەیە، پێویستی بە هێزێکی داهێنەر هەیە کە گوزارشت لە خۆی دەکات لە بەرهەم هێنانی کارێکی هونەریدا،  بە شێوەیەکی گشتی ئەتوانین بڵێین کە هونەرمەند ڕوی هەژێنی سێکسوێلی وەردەگێڕێت بە شکڵێک، بە کارێکی هونەری کە کۆمەڵگە بەهای پێ ئەدات، لێرەدا نمونەی هونەرمەندمان هێنایەوە، ئەتوانین نمونەی زانا ( باحس)، یان ئەنتەلەکتوێل بهێنینەوە، یان زانایەک لە بواری زانستیدا،  ئەو ئەتوانێت وزەی سێکسوێلی بگۆڕیتە سەر وزەی ئەنتەلەکتوێل، لەو دوو نمونەیەدا؛ هونەرمەند و ئەنتەلەکتوێل، ئەبینین کە وزەی سێکسوێل ئەتوانێت بگاتە کۆتاییەکی تر، دەرئەنجامێکی نا سێکسوێل، کۆتاییەکی ئەپستراکت، رەمزی، کەڵچەری، کۆتاییەک کە هیچ روکەشێکی سێکسوێلی نیە. 
تۆزێک لەمەو بەر پێم وتن کە بۆ فرۆیدا هەموو شتێک دەگەڕیتەوە بۆ سێکسیویالیتێ،  ئەمە بەتەوای ئەوەیە کە سوبلیماسیۆن پێمان دەڵێت،  لە بەر ئەوەی هەرچەندە هەوەس خۆی تێردەکات لە شکڵێکی ناسێکسوێلدا، لە هەمان کاتا ئەو هەوەسە لە بنەچەدا ناتوری سێکسوێلە،  هێزی هەژێنی داهێنان لە بنەڕەتا هێزی هەژێنی سێکسوێلە، لە بری ئەوەی هەوەسی سێکسوێلمان بە فیڕۆ بدەین بە شێوەیەکی هەڵەشەیی، تاک ئەتوانێت هێزی هەژێنی خۆی ببات بە لای داهێناندا، لە کارێکی بەهاداردا، من لێرەدا نمونەی هونەرمەندم هێنایەوە، نمونەی ئەنەتەلکتوێلم هێنایەوە بەڵام ئەتوانین نمونەی وەرزشەوانێکیش بهێنینەوە،  نمونەی ئەتلێتێک لە پێرفۆرمەنسێکی جەسەیدا، لە چووارچێوەی کێبرکێیەکی وەرزشیدا، پێویستی بە خڕکردنەوەی وزەیەکی پێویستە، خڕکردنەوەی لیبیدۆیە بۆ ئەوەی بتوانێت پێرفۆرمەنسەکەی بهێنێتە دی، هەموو ئەو کەسانی کە یاری بۆکسیان کردووە باش ئەزانن کە نەبوونی پەیوەندی سێکسی سەپێنراوە بەسەر یاریکەردا چەند هەفتەیەک پێش یاری بۆکس،  چونکە بۆکسەرەکە ناتونێت ڕیگە بە خۆی بدات وزەکەی بە فیڕۆ بدات پیش زۆرانبازیەکەی، بۆیە بۆکسەرەکە ئەو لیبیدۆیە، ئەو دژواریە سێکسوێلە بەکار دەهێنێت بۆ مەبەستی خۆی، وەک هێزێی شەڕانگێری، وەک وزەی داهێنەر.
لەوە و بەر پێم ووتن کە ئارەزوی ( ئەو ) ،  وزەی سێکسوێلی (  ئەو )، فرۆیدا ناوی نابوو ؛ لیبیودۆ( Libidos )، وشەی لیبیدۆ داهێنانێکی سەردەمی مۆدێرن نیە، وشەیەکی لاتینیە لەوە و بەر لای سانتۆگوستین (saint Augustin, 354-430) ئەیدۆزینەوە، پێنج سەتە دوای عیسا،  ئەبێت باسی ئەوەش بکەین کە لەو سەردەمەدا، سانتۆگستین سێ جۆر لیبیدۆی دیاری کردبوو، سێ جۆر لیبیدۆ بە واتای سێ جۆر وەزی سێکسوێل، کە هەر یەکێکیان ئامانجێکی جیاوازایان هەبووە،  بۆ ئەوەی کە باسەکەمان باش پتەو بکەین لێرەدا ناوی دەنێین ؛ یەکەم لیبیدۆ لای سانتۆگوستان ناوی نابوو ؛ سانتیەندی( santiandy)  کە وزەیەکی راستە و خۆی سێکسوێلە، ڕاستەو خۆی هەستیاریە کە هەوەسی جەسەدەی بەرهەمهێنەریەتی، بۆیە ئەتوانین بڵێین کە لیبیدۆی سانتیاندی لای سانتۆگوستین، هێزی هەژێنی پوختەی سێکسوێلە، هەوەسی سیکسوێلە کە بەلادا نەبراوە لە ئامانجی پێکراوی، ئەوەیە کە ناگەڕێت بە دوای بازدان بە سەر خۆیدا بۆ بەرهەمهێنانی کارێکی باڵا تر. دووهەم لیبیدۆ، لیبیدۆی دۆمینەندی (  dominandi)ە ، بە شێوەیەکی گشتی بە ؛ فیز، بە؛ خۆ بە گرنگ ناساندان  تەرجومەی دەکەین، لای سانتۆگوستین ئەم هەوەسە ئارەزوی حوکمکردن، زاڵبوون بە سەر ئەوی تردا، ئەم حاڵەتە ئەتوانین بدۆزینەوە لای شەڕکەرەکان، شەڕکەرەکان بە شێوەیەکی گشتی وزەی سێکسوێلی خۆیان وەردەگێڕن بۆ شەڕکردن دژی دوژمن، وەک لەوە و بەر باسمان کرد، بۆکسەرەکە وزەی سێکسوێلی خۆی بەکار دەهێنێت بۆ بردنەوەی یاریەکەی.
سێهەم لیبیدۆ لای سانتۆ گوستان، لیبیدۆی سیاندی( Siandy ) ە کە ئەتوانین بی چوێنین بە هەوەسی فێربون و زانین ( عیرفان ) هەمەن ئەو دیاردەیەیە کە فرۆید بۆمانی ڕون دەکاتەوە لە پرۆسەی سوبلیماسیۆندا، واتە بە لادابردنی هەوەسی سێکسوێل بەرەو شتێکی ئەپستراکت، ئەپستراکسیۆن واتە بەرزکردنەوەی، گەیاندنی هەوەس بە هەقیقەتێکی پیرۆز تر. ئەم سێ لیبیدۆیە کە سانتۆگوستین ناوی بردوون، لە لایەن پاسکال (   1623 –1662 Blaise Pascal ) ەوە  لە سەتەی حەڤەهەمدا وەرگیراونەتەوە کە ناوی نابوون ؛ سێ کۆنکیوپیوسەنس،  واتە سێ هەوەسی مرۆڤ کە یەکەم گوناح ( خواردرنی سێوەکە لە لایەن ئادەمەوە ) ی مرۆڤ دیاری دەکەن ، لێرەدا زیاتر ئەچینە ناو بوارێکی زیاتر دینیەوە، بەڵا ئەوە گرنگ نیە، ئەوەی گرنگە تێگەیشتنە لە پرۆسەی وەرگێرانی هەوەسی سێکسوێل بۆ شتێکی نا سێکسوێل، بۆ پاسکال لیبیدۆی سیاندی سانتۆگوستین واتە هەوەسی عیرفان، تەنها پرسنیە، پرسنی ئادەم  و حەوا بە وەی کە بچن تامی میوەی قەدەغە کراوی بەهەشت بکەن و دەربکرێن لە باخچەی عەدەن، بۆ پاسکال لیبیدۆی سیاندی جیازوازی نیە لەگەڵ ئەوانی تردا، لە بەر ئەوەی هەمان سەرچاوەیان هەیە . هەروەها بۆ پاساکال لە بەر ئەوەی ئێمە بونەوەری ناتەواوین، گەندەڵین، بەرتیلخۆرین، گوناحبارین، بۆیە حوکم دراوین بە داماوی و هەژاری، ئێمە ئەو توانایەمان نیە بگەینە ئاستی خواوەندەکان، کەواتە لای پاسکال و لای سانتۆگوستین ئەو بیرۆکەیە هەیە کە مرۆڤ بە تەواوی لە بنەڕەتەوە  حوکمداری دەکرێت لە لایەن هەوەسیەوە، لە لایەن لیبیدۆیەوە، لەلایەن هێزی هەژێنی سێکسوێلیەوە. پێش سانتۆگوستینیش، لای ئیفلاتون هەمان بیرۆکە ئەدۆزینەوە، ئەو بیرۆکەیەی کە هەوەس ئەمان هەژێنێت، ئیفلاتون کۆنسێپتێکی بۆ ژیانی مرۆڤ هەبوو، کۆنسێپتی پسیشێ کە لای ئەویش دابەش کرابوو بە سەر سێ بەش دا، بەشی خواری خوارەوەی ناو نابوو ؛ لیپیتومیا، کە بریتیە لە هەوەسی جەسەدی، هەوەسی ماتریاڵ، هەوەسی نانەوە، واتە وەک سانتیاندی سانتۆگوستین کە برتیە لە هەوەسی پوختەی سێکسوێل، دوهەم بەشی ڕۆح لای ئیفلاتون بریتیە لە بەشی ناوەند، ناوی نابوو ؛  تیومۆس،  تیمۆس بریتیە لە توڕەبوون، لە هەڵچوون، هەڵچوونی شەڕەڤان، کە هەوەس و بوێری ئەداتێ  بۆ بردنەوە و سەرکەوتن، لێرەشدا بیرۆکەی وەرگیڕانی هەوەس، بەلادانی هەوەس بەرە و ئامانجێکی باڵا تر، ئینجا دواهەمین بەشی ڕۆح لای ئیفالتون بریتیە لە بەشی  هەرە بەرزی کە پلاتۆن ناوی نابوو؛ لۆگۆس،بریتیە لە بەشی راسیۆنێل، ئەو بەشەی کە بەرەو عیرافان دەڕوات، ئەمەش بەرامبەر سوبلیماسیۆنی فرۆیدیە، واتە وەرگێرانی هەوەس، وەرگێڕانی هەژێنی سێکسوێل بۆ عیرفان.
 کەواتە ڕاستە بۆ فرۆیدا هەموو شتێک سوێکسوێلە، بەڵام ئەبێت بزانینن بە چ ئاراستەیەک سێکسوێلە ؟  فرۆید پێمان ناڵیت هەموو شتێک سێکسوێلە واتە ئێمە تاکە ئاماجمان پەیوەندی سێکسوێل بێت، فرۆید پێمان دەڵێت هەموو شتێک سێکسوێلە بەو مانایەی کە هەموو ئەوەی ئەمان هەژێنێت، سەرچاوی سێکسوێلن، سەرچاوەی سێکسوێلیش مەبەست لەوە نیە بە ئاراستەی سێکسوێلدا بڕۆن، بنچینەی سێکسوێل مەبەست لەوە نیە کە هەموو ئارەزوەکانمان خۆیان لە سێکسویالیتێدا ببیننەوە، ئەمە زۆر گرنگە لێی تێ بگەین، لە بەر ئەوەی لەگەڵ کۆنسێپتی سوبلیماسیۆن، فرۆید پێمان دەڵێت ئەگەری ئەوە هەیە کە کۆنترۆڵی هەوەسی سێکسی خۆمان بکەین، ئا لەویادا بەشی ئازادی خۆمان دەبینینەوە، بوارێکی ئازادی دەمێنێتەوە بۆ مرۆڤ، مەجالی ئازادی مەبەست لە هەڵبژاردنی ئەو جۆرەی کە هەوەس دەیەوێت گوزارشت لە خۆی بکات،  بریتیە لە بڕیاردان بەو ئاراستەیەی کە هێزی هەژێنی سێکسوێل بەرەو ڕوی دەڕوات، ئەوەی بۆ نمونە ناومان ناوە ؛ ئێپستۆمۆفیلی ( épitémophilie )  ئەنتیمۆلۆژی وشەکە بەمانای خۆشەویستی بۆ عیرفان، ئێپستیمۆفیلی جۆرێکە لە بەلادا بردنی هەوەسی سێکسوێل،  ئایە بەو هۆیە ئەتوانین ئێە ئۆپسێدێ یەکی سێکسوێل و کەسێکی ئاشقی عیرفان بخەیەنە هەمان ڕیزەوە ؟  ئایا ئەتوانین دەستپەڕی بە فیڕۆدان بخەینە هەمان ئاست لەگەڵ ئەوەی دەیەوێت لە ژیان تێ بگات ؟  بۆ فرۆید بێ گوومان دوو کاری جیاوازن، بەڵام لە هەمان سەرچاوەن  بەڵام ئایا هەمان بەهایان هەیە ؟ نەخێر هەمان بەهایان نیە، لە بەر ئەوەی لە باری خۆ ڕەحەتکردنی خێرادا، ئەوە هەوەسە کە بەکارمان دەهێنێت بۆ خۆی، بەڵام لە حاڵەتی سیوبلیماسیۆندا، ئەوە ئێمەین کە هەوەس بەکار دەهێنین بۆ بەرهەم هێنانی شتێکی پیرۆز و باڵا، بۆیە لەو کاتەدا هەوەس هێزێک نیە کە بڕیار بۆ ئێمە ئەدات، هیزێک کە ئێمە دەبینە کۆیلەی، هەوەس دەبێتە ئالەتی گەیشتن بە ئامانجەکانمان، هەوەس دەبێتە وزەیەک کە ئێمە دەگەیەنێتە بارێکی باڵا، لەو کاتەدا ئەگەر ئێمە تەواو بڕیاردراوین لە لایەن نائاگایمانەوە، ئێمە تەواو بە شەرتکراوین لەلایەن نائاگییمانەوە ئەوا بەشیک لە ئازادیمان ماوە کە لێوەیەوە ئەبین بە شتێکی زیاتر لە هەوەسێکی سادە، شتێکی زیاتر لە هێزێکی سادەی هەژێن، ئەبین بە بونەوەری مرۆڤ کە لەتوانامندا هەیە داهێنان بکەین، لە تواناماندا هەیە جیهان بگۆڕین، لە توانامندا هەیە ژیان سوبلیمێ بکەین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە