نێچیرڤان: سەددام سێ مامی منی کوشت، نازانم بۆچی مەسعودیشی نەکوشت (بەشی یەکەم)

Tuesday, 06/07/2021, 5:42

29009 بینراوە


پێشەکییەکی پێویست:


سەرباری ئەو هەموو نەهامەتیی و کارەساتانەی، لە رابردوودا و پێش راپەڕین، بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی و برایم ئەحمەد کە بە هۆی خیانەت و دزیی و تاڵانی، کە بەسەر کوردیاندا هێناوە و زیاتر لە سێ چارەکە سەدەیە بە ناوی شۆڕشەوە باشووریان وێران و کوردیان زەلیل و بێ کەسایەتیی کرد، بەڵام خەڵکەکەی ئەخلاق و رەوشتی بەرزی خۆیان پاراستبوو. تا ئەمانە نەهاتبوونە ناو شارەکان. دوژمن و داگیرکەرانیش رێزی رەوشتبەرزی و ئەو موڕالەی جوانەی کوردیان دەگرت. ئەمەش لە کەسایەتیی تاکی کورددا رەنگی دابووەوە، وەک ئەمڕۆ تێک نەشکێنرابوو. نمونەیەکی بچوک، کە وەک بەڵگە بۆ ئەو بەراوردە پێویستە ئاماژەی پێ بدەین: لە سلێمانی قوتابخانەی کچان نزیک بەڕیوەبەرایەتی ئەمن بوو، هیچ کارمەندێکی ئەمن نەیدەتوانی لە ئاست ئەو کچانەدا سەری بەرز بکاتەوە کە بە لای بەڕێوەبەرایەتی ئەمنەدەکەدا تێدەپەڕین. چ قورەت بوو، لە گەڕەکێکدا لەشفرۆشێک، یان ئافرەتێکی خراپ بتوانێت وەکو ئەمڕۆ بە ئاشکرا بازرگانی بە لەشی خۆیەوە بکات، هەر کەسێک بیزانیایە ئافرەتێک لە گەڕەکەکەیان ناوبانگێکی خراپی هەیە، خەڵکی لێیان دەکردە هەڵا و دەریان دەکرد. نمونەی رەوشت بەرزی کورد لە چیرۆک و کتێبە مێژوویی و رووداو و بە سەرهاتەکاندا زۆر باسی لێکراوە. ئەم رەوشت بەرزییە بەردەوامی هەبوو، تا ئەو کاتەی سەرکردە و بەرپرسە چەتەکانی شاخ هاتنەوە ناو شارەکان.
کاتی خۆی کە بە پلانی دوژمنان روویان کردبووە شاخ و ئەو یاخیبوونەیان ناولێنابوو شۆڕش، تا رادەیەکی زۆر هەندێک گۆڕانکاری خراپیان بەسەر ئەخلاق و کەلتوری کوردییدا هێنا، وەکو دڕندەیەکی برسی بەسەر ئەو شاخ و کێوانەدا وەر بووبوون، چونکە کەسانی شۆڕشگێڕ و سیاسیی نەبوون، زۆربەیان تاوانبارەکانی ناوشارەکان بوون و هەڵهاتبوون، لە شاخ خۆیان کردبوو بە رابەر و سیاسیی، بۆیە توانیان رەوشتی کەلتوری لادێکانیش تێک بدەن، ئەو کاتە دەستیان بە شاردا نەدەگەیشت، دەستیان بۆ ناموسی کچ و ژنانی لادێکان دەبرد، تەنانەت لاقەی ئاژەڵەکانیشان دەکرد. کاتێکیش مەفرەزەیەکیان دەناردەوە بۆ ناو شار، بەشێک لە چالاکییەکانیان بۆ ئەوە تەرخان کردبوو، ئەگەر بیانزانیایە هەر ئافرەتێک لە شار ئەمان دەستی بێنامووسیان پێیدا ناگات بە بیانووی دەستتێکەڵکردن لەگەڵ بەعس و موخابەرات و ئەمن، تیرۆریان دەکرد. لەو سەردەمانەدا زۆر ژن لەناو شارەکاندا بەو بیانووەوە  دەکوژران.
ئێمە ئەم دیاردەیە نابەستینەوە بە کەلتوری پیاوسالاری و سنوردارکردنی ئازادی ژنان، یان پشتگیریی لەو بیروباوەڕە داخراوەی کۆمەڵگا.
لەو سەردەمەدا شارەکانی باشوور وەکو ئەمڕۆ هێندە مزگەوت و مەلا، پێشنوێژ و چەنەبازی وەک مەلا مەزهەر و مەلا شاهۆ و لەتیف سەلەفی، مەلا کرێکارەکانی تێدا نەبوو، بە نەبوونی ئەمانە خەڵکەکەی بە بێ باڵاپۆشیی رەوشتی بەرزی خۆیان پاراستبوو، خیزان مانا و نرخی تایبەتیی خۆی هەبوو، وەکو ئەم مەلایانە کە ئەمڕۆ داوای دەکەن، باڵاپۆش نەبوون، مەلاکان چونکە سەرێکیان لای دەسەڵات و دوژمنی کوردە، لەو لاشەوە بۆ فریودان و ساختەچێتی سەرەکەی تریان روو لە خواکردووە. توانیویان بە ناوی ئیسلامەوە سوکایەتیی بە ئافرەت و ژنانی کورد بکەن. ئەمڕۆ مەلاکانی کورد و سەلەفییە سیخوڕەکان بوونەتە بەشێک لە بڵاوکردنەوەی فەسادیی و نەزانین و جەهالەت، ئەو ئاینەی ئەم مەلا سیخوڕانە بانگەشەی بۆ دەکەن، مێشکی خەڵکیان داخستووە، تا توانای بەرگریی و بیرکردنەوەیان نەمێنێت، فێری نەزانینیان دەکەن تا جیاوازی لە نێوان رەوشتبەرزیی و بێ ڕەوشتیدا نەکەن، رەخنە لە خۆمان بگرین، نەک لەو فەسادییەی کە بەرپرسەکانی کورد بڵاوی دەکەنەوە، ئەمانە  لە گۆشەنیگایەکی تەسک و تێڕوانینی جل و بەرگەوە پێناسەی ئافرەتمان بۆ دەکەن، بە پێی پلانی داگیرکەر و دەسەڵاتی کوردی، ئاینەکە هەڵدەسوڕێنن و کۆمەڵگا بەرەو دواوە دەگەڕێننەوە.
بڕوانە هیچ مەلایەکی موچەخۆری دەسەڵات رەخنە ئاڕاستەی دەسەڵات ناکات، دەشزانن بەرپرسەکان خاوەنی قومارخانە و شوێنی رابواردنەکانن، باشووریان پڕ کردووە لە ئافرەتی سوزانی و بەڕێوەیان دەبەن، بەڵام ئەگەر کچ و ژنێک باڵاپۆش نەبێت و سەرپۆشی بەسەرەوە نەبێت ئیتر دەیکەنە بابەتی رۆژ و هێرش دەکەنە سەری. هەموو مەلا موچەخۆرەکانی دەسەڵات و وەزارەتی ئەوقاف، ئەو پارەیەی وەریدەگرن بەرهەمی قومارخانە و شەوانی سووری ناو مەلها و شوێنی رابواردنەکانە. مەلا ئاینییەکان بەشێکن لەو فەسادییەی، کە بە ناوی هاندانی چوارژنە خۆشیان رادەبوێرن، عەقڵی خەڵکی موسوڵمانیان بەرەو خورافیات و جادوگەری بردووە، خەریکی خەساندنی تاک بەتاکی کۆمەڵگای کوردین. گەنجەکانیان سەرقاڵی جەهل و نەزانین کردووە، وایان کردووە هەموو کەسێک هەست بە تاوان بکات، بە نوێژکردن خۆیان خاوێن بکەنەوە و ئەرکیان لە ژیاندا تەنیا ئەوە بێت بپاڕێنەوە، ئاگایان لە دەوروبەری خۆیان نەبێت، تەنیا سەریان لەسەر ئەو بەرماڵە بێت، بەرزی نەکەنەوە، کە تورکیا بەمزوانە لە ژێریاندا دەریدەهێنێت و نیشتیمانەکەیان داگیر دەکات.
نووسەر، رۆژنامەنووس، هونەرمەند و کچە مۆدێلەکان، لەگەڵ مەلا سەلەفییەکان، هەموو پێکەوە بۆ یەک ئامانج کار دەکەن، ئەویش فەسادکردنی کۆمەڵگای کوردییە.
-------------------------
ئەمانەی سەرەوە کە باسمان کرد، بە دیوێکی تردا هەر هەمان دیاردەیە کە راگەیاندنەکان، رۆژنامەنووس و نووسەر و گروپە بە ناو رۆشنبیرەکانی کورد، وەکو مەلا و پیاوەئاینییەکان کاری لەسەر دەکەن. ئەو مەلا سیخوڕانەی کورد وەکو دۆلاربیرەکانی کورد بۆ یەک ئامانج کار دەکەن، بۆیە دەسەلاتیش بایەخیان پێ دەدات و پارەی زۆر و بودجەی تایبەتی بۆ تەرخان کردوون.

ئەوەندەی دەسەڵاتی پارتیی و یەکێتی دوژمنی کوردن، داگیرکەرەکە دوژمنی کورد نییە.

مەلا و پیاوی ئاینیی، روناکبیر و رۆژنامەنووس، هونەرمەند و پێشکەشکاری کەناڵەکان لەگەڵ کچە مۆدێلەکان لەسەر هێڵی خیانەتی پارتەکان دەڕۆن، ئەرکی دوژمن و داگیرکەرانی کوردستان ئاسانتر دەکەن. ئەمانە پێکەوە هیچ جیاوازییەکیان نییە، موو بە نێوانیاندا ناچێت، لەگەڵ یەکتردا تەبان، لەسەر یەک هێڵ هاوتەریبی یەکترن، کەسیان رەخنە لەویتر ناگرێت، بە ئاشکرا و بە شێوەیەکی ناشرین خەریکی فەسادکردنی کۆمەڵگان. ئەمانیش بە ناوی کاری راگەیاندن و هونەرەوە کار دەکەن و دەستدرێژیی دەکەنە سەر کچ و ژنانی کورد، بوونەتە تەڵەی گرتنی ئافرەت بۆ شەوی سووری خۆیان و بەرپرس و دەسەڵاتداران. زۆربەی رۆژنامەنووس و میدیاکار و هونەرمەند و پیاوە ئاینییەکان ئەمڕۆ خاوەنی ملیۆنەها دۆلارن، دەیان شوقە و باخ و مۆڵ و شوێنی رابواردنیان هەیە، کە دەسەڵات و بەرپرس و بازرگانەکان بۆیان فەراهەم کردوون.
لێرەدا درێژەی نادەینێ هەوڵ دەدەین کە یەکێک لەو کەسانەتان بە بەڵگەوە پێ بناسێنین، کە هەموو خەسڵەت و تایبەتمەندییە ناشرینانەی تێدا کۆبۆتەوە، ئەویش کەسێکە لە بواری راگەیاندندا ناوێکی بۆ خۆی دروست کردووە، لای هاوەڵ و میدیاکارەکانی بە دەمی یەکتردا دەڕشێنەوە، بە یەکتر دەڵێن رۆشنبیر و روناکبیر، ئەویش (توانا عوسمان)ـە کە لە نێوان هەموو حیزب و باڵەکان و بەرپرس و بازرگانەکاندا هاتوچۆ دەکات و پەیوەندیی لەگەڵیاندا خۆشە، ئەوانیش بڕوایان پێیەتی، دەستکراوەیە بۆ دەستدرێژی و فریودانی ئافرەت. کۆمپانیای قەیوان شوقەی تایبەتی پێداوە پڕی کردووە  لە کەرەستەی رابوردن، وەک قامچی، کۆندۆم و ڤیاگرا، دەعبای لاستیک و جلی رەنگاورەنگی ژێرەوەی ژنان. بەردەوام بە دوای کچانەوەیە هەم بۆ خۆی و هەم بۆ بەرپرس و کەسە دەستڕۆیشتوەکانی ناو پارتەکان، ئەم بۆیان خۆشە دەکات.
نمونەی ئەم کەسە، جیاوازییەکی ئەوتۆی نییە لەگەل سیخوڕێکی خائین. ئەمانە لە سیاسییەکی بێموراڵ بێموڕاڵتر، لە بازرگانێکی بێویژدان بێبەزەییتر، خائین و بەدرەوشتترن، کە دەبێت لە پاشەڕۆژدا بە سزای دادگای گەل بگەیەنرێن.
 ئەو کەسەی کە ناومان هێناوە بە بەڵگەوە باسی لێوە دەکەین، ناوی (توانا عوسمان)ـە، خەڵکی سلێمانیی و کوڕی (عوسمانی وێنەگر)ـە.
توانا عوسمان ئیستا بە (توانای تەباخ) ناوبانگی دەرکردووە، ئەویش لەبەر ئەوەی نووسینێکی بڵاوکردەوە داوای کرد کچان لە چێشتخانەکەی ماڵەوە بێنە دەرێ و ببن بە کچە مۆدێل.
(ماوەیەکە لە سۆشیال میدیا، هەڵمەتێک ئەگوزەرێ دژ بە کچەکانی سۆشیال میدیا "مۆدێلەکان")
(کلیکی ناونیشانەکە بکە بۆ خوێندنەوەی نووسینەکە).
 لەو نووسینەدا بە ئاشکرا پشتگیری لە ئافرەتی مۆدێل و لەشفرۆشی دەکات، داوا دەکات کچان لە چێشتخانەی ماڵەوە بچنە دەرێ و خەریکی کاری مۆدێلی بن. توانا عوسمان ئەمەی ناولێنا ئازادیی، نەک فەسادی. کاتێک باس لە ئازادیی دەکات، بەرەو بەڕەڵایی ئاڕاستەیان دەکات، بەو مەبەستەی کچان لە ماڵ بچنە دەرێ سەرەنجامەکەی بەوەش دەشکێتەوە، کە دەچنە باخەڵی بەرپرس و بازرگان و میدیاکارەکانی هاوشێوەی خۆیان. توانا عوسمان ماڵەوە بە قەفەسێک دادەنێت و ئەم دەرگایان بۆ دەکاتەوە، کچی هەژار و بێ ئەزمونیش نازانێت کاتێک کە دەچێتە دەرێ گورگەکان پەلاماری دەدەن.

ئەمڕۆ پارتیی و یەکێتیی و بەرپرسەکانی ئەم حیزبانە لەم جۆرە تەباخانەیان داناوە.

 توانا عوسمان هەر وەک هەڵکەوت زاهیر بە دیوەکەی تردا بۆتە مێخۆشکەرە، کچان بێڕەوشت دەکات و سازیان دەکات بۆ خۆی و بۆ بەرپرسەکان. توانا عوسمان لە رێگای ئەو ناوبانگەی کە لە کاری راگەیاندندا پەیدای کردووە لەگەڵ نووسەرەکانی هاوشێوەی خۆی و سەر(بە خۆیان)، کۆمەڵگای کوردییان فاسید و بەدڕەوشت کردووە، خەسڵەتی توانا لە زۆر لایەنی تر لە (هەڵکەوت زاهیر)، (سۆرانی مام ئیسماعیل) و (سەنگەر کەمال) دەچێت. ئەمان لە بواری هونەر و مۆسیقادا، توانا عوسمانیش لە بواری راگەیاندن و میدیاکارییدا، هەموویان بۆ یەک ئامانج کار دەکەن و رۆڵیان هەیە. رۆڵی توانا عوسمان زۆر ترسناکترە، چونکە کارەکەی ئەم بە نهێنییە، وەکو ئەو سێ کەسەی سەرەوە نییە، کە ئەوان لە کەناڵەکاندا بە قسە و گفتوگۆی سێکسی و هەستبزواندن هەندێک جاریش بە بەرچاوی بینەرانەوە دەست بۆ ئافرەتیش دەبەن، لێ توانا عوسمان وەکو ئەمانە بە بەرچاوی کامێراوە قسەی سێکسی و هەست بزواندن لەگەڵ ئافرەتاندا ناکات.
ئێمە لەم بەشەدا هەوڵ دەدەین روویەکی دیکەی توانا عوسمان دەربخەین، ئەویش رووی هەلپەرستیی، بێ موراڵی، درۆزنیی و دوو رووییە، کە لە زۆربەی میدیاکارەکانی هاوشانی خۆییدا هەیە، ئەم کەمێک جیاوازتر، ئەویش ئەوەیە کە کەسێکی وەکو کەمال رەئوف، ئەحمەد میرە، شوان محەمەد هەر یەکەیان بۆ گیرفانی خۆیان تەنیا سەر بە بەرپرس و لایەکی دەسەڵاتن، بەڵام سیڤییەکەی توانا عوسمان پڕە لە پەیوەندیی جۆراو جۆر و لەگەڵ هەموویاندا بازاری گەرمە.
توانا عوسمان پەیوەندیی لەگەڵ زۆربەی بەرپرس و حیزبەکاندا هەیە، لە هەموویان پارە وەردەگرێت، یان وەریگرتووە. نمونەکان: ئەمانەی خوارەوەن:
1. کۆمپانیای قەیوان و فاروقی مەلا مستەفا کە هەردووکیان ناکۆک و رکابەری یەکترن، توانا عوسمان پەیوەندی گەرم و گوڕی لەگەڵ هەردووکیاندا هەیە، وەکو خۆی باسی دەکات، دەڵێت: (هەردووکیان دوژمنی یەکترن من دۆستی هەردووکیانم) لە نێوانیاندا دێت و دەچێت و بە پێی دەستکەوتی رۆژ قسەیان لەگەڵدا دەکات. نهێنی ئەم بۆ ئەو دەبات، هی ئەویتریش بۆ ئەم دەهێنێتەوە. زانیاریی لە نیوان هەردوو لادا ئاڵوگۆڕ دەکات. کەم تا زۆر ئەوانیش پارە و زەوی و شوقەیان پێی داوە. لە کۆتایی ئەم راپۆرتە هەواڵەدا وەک بەڵگە وێنەی تاپۆ و کڕین و فرۆشتنی بەشێک لە ماڵ و موڵکەکانی توانا عوسمان بڵاودەکەینەوە. تا هاوڵاتیانی کوردستان بزانن ئەم نمونە و دەعبایانە، چۆن بە ناوی راگەیاندن و میدیای سەربەخۆوە لەگەڵ بازرگان و بەرپرسەکاندا ژێر بەژێر و بە ئاشکرا کار دەکەن، بوونەتە بەشێک لەو کاوڵکاریی و ماڵویرانییەی خەڵکی کوردستان و کۆمەڵگایان بەرەو نەهامەتی و بێ موچەیی و هەژاری بردووە.
2. توانا عوسمان لەگەڵ لاهوری شێخ جەنگیدا پەیوەندیی باش بوو، دوایی نێوانیان تێک چوو، تەنانەت لاهور بەنیاز بوو بیکات بە بەرپرسی کەناڵە ئاسمانییەکەی خۆی، هۆکاری تێکچوونەکەش پەیوەندیی بەوەوە هەبوو، کە ستافی کەناڵەکەی لاهور لێی رازی نەبوون، دەوروخولی کچانی دەدا.
3. لەگەڵ شاسواردا پەیوەندیی هاوڕێیایەتی باش بوو، ساڵی 2010 پێکەوە کەناڵی NRT یان دامەزراند، تا ساڵی 2017 کاری بۆ شاسوار دەکرد. جارێکی دیکە لە مانگی 12ی ساڵی 2020 شاسوار داوای لێکرد بگەڕێتەوە بۆ ماوەی 6 مانگ بۆ رێکخستنی کاروباری ئیداریی ناو کەناڵەکە ، ئەویش بەمە رازی بوو، بەڵام پاش مانگێک شاسوار دەریکرد، چونکە کێشەی گەورەی لەگەڵ کارمەندەکاندا دروست کردبوو، هەروەکو لە زاری کارمەندێکەوە بۆ کوردستانپۆستی باس کرد، لەوێش دەورو خولی کچانی دەدا، ئەو کارمەندە وتی بە گوێی خوم بیستم، کە بە کچێکی دەوت: من شوقەم هەیە، حەیف نییە هەموو ژیانت لێرە بەسەربەریت! بۆ سەردانێکی شوقەکەم ناکەیت، هەروەها هەندێک زانیاریی نهێنی ناو کەناڵەکەی بردبووە دەرەوە، ئیتر پاڵیان پیوە نا و لەوێش نەمایەوە.
4. پاش ئەوەی لە کەناڵی NRT دەرکرا، ئیتر چووە لای چیای کوڕی نەوشیروان مستەفا، لە سەرچاوەیەکی تایبەت بە گردی زەرگەتە، کە بۆ کوردستانپۆستی ئاشکرا کرد، چیا داوای کردبوو گرێبەستەکەی نێوانیان کراوە بێت، بۆ دە - دوانزە ساڵ. تواناش وەڵامی دابوویەوە کەوا دەتوانێت تەنیا شەش مانگ تا ساڵێک  بمێنتەوە.
ئەمەش لەبەر ئەوە بوو، کە پاش چەند سەردانێکی بۆ لای نێچیرڤان لەگەڵیدا رێکەوتبوو، بیکات بە بەرپرسی کەناڵی (رووداو)، چونکە وەکو توانا خۆی باسی کردبوو، نێچیرڤان لە (ئاکۆ محەمەد)ی بەڕێوەبەری کەناڵەکە نارازییە، رەنگە دەری بکات، لە جێی ئەو توانا دەخاتە شوێنی، بەڵام لە ئیستادا نێچیرڤان توانای کردووە بە راوێژکاری راگەیاندنی خۆی.
تا بڵاوکردنەوەی ئەم راپۆرتە هەواڵە توانا عوسمان لەگەڵ کوڕەکانی نەوشیرواندا پەیوەندیی باشە، بۆتە بەرپرس و بەڕێوەبەری کەناڵی سبەی، کە بەنیازن مانگی 12 ی ئەمساڵ کەناڵەکە بکرێتەوە. وەک توانا باسی کردووە، کوڕەکانی نەوشیروان بڕی 100 ملیۆن دۆلاریان بۆ تەرخان کردووە، تا ساڵ و نیوێک بەش دەکات و دەتوانرێت کەناڵەکەی پێ بەڕێوە بەرن. سەرچاوەی ئەم زانیارییە لە گردی زەرگەتە دەڵێت: لە گەڵ بیستنی ئەم هەواڵە، کارمەندانی کەناڵی (کەی ئێن ئێن)، کە کەناڵێکی ناوخۆی گۆڕانە، توڕەبوون و ناڕەزاییان دەربڕی، چونکە کوڕەکانی نەوشیروان چەند مانگە بە بیانووی نەبوونی پارە، موچەی کارمەندەکانیان نەداوە، یان کەمی پێداون، کەچی لە ئیستاوە توانا عوسمان موچەی خۆی بە بەردەوامی لە کوڕەکانی نەوشیروان وەردەگرێت.
تێبینی: بۆ ئەم راپۆرتە هەواڵە کوردستانپۆست ئاگادارییەکی لە سایتەکە و لە فەیسبوکدا بڵاوکردەوە، تا چاوەڕوانی ئەم راپۆرتە هەواڵە بن، سەرچاوەکە لە نزیکەوە ئاگادارە و ئەوەی بۆ باسکردین، کە توانا عوسمان پەیوەندیی بە چیای نەوشیروان مستەفاوە کردووە، پێی راگەیاندووە هەر شتێک بلاوکرایەوە ئەم لێی دوورە و ئاگادار نییە.).
خاڵێکی گرنگ لەسەر پەیوەندییەکانی توانا عوسمان بە کوڕەکانی نەوشیروانەوە ئەوەیە، کە ئەو نهێنی و زانیارییانەی، توانا عوسمان لە دەمی کوڕەکانی نەوشیروانی دەبیستێت، هەرچییەک لە گردەکەش روودەدات  هەمووی بە گەرم و گوڕی دەگەیەنێتە دەمی نێچیرڤان بارزانی، تەنانەت ئەوەندە بەدنمەکە (نما و چیا) بە کەسانی مناڵ و سادە و نەزان و بێ ئەزمون ناو دەبات، کە ئەم توانیوێتی یاری بە عەقڵیان بکات.
5. شایانی باسە لە ئیستادا بە فەرمی و بە نهێنی توانا راوێژکاری نێچیرڤان بارزانییە، لە مانگی سێی ساڵی 2021ەوە پەیوەندییەکانیان تۆخ و گەرم بۆتەوە، هەرچەندە قسەکانی نێچیرڤان و جۆری پەیوەندییەکانی لەگەڵیدا دەهێنێتەوە بۆ سلێمانی. ئێمە لە خوارەوەوە بەشێک لەو نهێنییە سەرنجڕاکێشانە باس دەکەین.
 توانا عوسمان دەڵێت: تا ئیستا دوو جار سەردانی نێچیرڤانم کردووە، یەکەمجار لە (دار الضیافة) و دووەم جار زۆر بەڕێزەوە لە ئۆفیسەکەی خۆی لە پیرمام پێشوازی لێکردم.
هەروەها دەڵێت نێچیرڤان ئەم قسانەی لەلام درکاند: 
•  من نازانم سەدام حسێن دوو سێ مامی خۆمی کوشت، ئەی بۆچی مەسعودی نەکوشت.
• کە ناوی مەسعودی مامی یان مەسروری  دەهێنا، تەنیا بە ناوە رووتەکەی خۆیان بانگی دەکردن، پێشگری رێزگرتنی بۆ بەکار نەدەهێنا، نەیدەگوت: (مەسعودی مامم، یان کاک مەسرور).
(تێبینی کوردستانپۆست): بادینییەکان ئەگەر بانگی کەسێک بکەن، یان ناوی بهێنن هەر ناوەکەی خۆی بەکار دەهێنن، بەڵام بۆ کەسانی سیاسیی دەبێت زمانی دیبلۆماسی لە دەرەوەی کۆمەڵگای داخراوی وەک بادینی پێشگرێنی رێزلێنان بەکار بهێنێت. ئەوەی نێچیرڤان ئاسایی نەبووە، بەتایبەتی بۆ کەسێکی وەکو توانا کە یەکەمجارە دەیبینێت.
• ترسی من ئیستا ئەوەیە، کە کوڕەکەم پەیوەندی توند و تۆڵی لەگەڵ مەسعود و منداڵەکانیدا هەیە، جاری وا هەیە دەچێتە لایان، بە هەفتە نایەتەوە بۆ لای ئێمە.
• رێنیشاندەری من سێ کەس بوون، (ئەحمەد چەلەبی) و (جەلال تالەبانی) و (قاسم سلێمانی)، ئەوانە لە کەس نەڕۆیشتن لە من رۆیشتن.
• توانا عوسمان لای هاوڕێیەکی نزیکی خۆی، باسی نهێنێیەکی سەیر دەکات، دەڵێت لە یەکێک لە دانیشتنەکانمدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کە بڕیار بوو تەنیا لە کاتژمێرێک زیاتر نەخایەنێت، کەچی نزیکەی سێ سەعات منی گلدایەوە، دانیشتنەکەمان ئەوەندە خۆش بوو، تەنانەت نوکتەی سێکسیی و قسەی قۆڕیشمان دەکرد، پاش گەڕانەوەی بۆ سلێمانی بەردەوام بە تەلەفون پەیوەندییان هەیە، لە وەڵامی زۆر شتدا کە تێکست نانووسێت لۆگۆی دڵێک بۆ توانا دەنێرێت. توانا درێژە بە گومانەکانی دەدات، دەڵیت: دەترسم لە ژێرەوە نیازێکی تریشی لەگەڵمدا هەبێت.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەم نهێنییە، کاتی خۆی کوردستانپۆست لەسەر هێنانی ئەکتەرە سێکسییەکە (جۆنی سینس) بۆ هەولێر، کە بە بۆنەی ماراسۆنەوە نێچیرڤان بانگێشتنی کردبوو، لە نووسینێکدا باسی ئەوەمان کرد بڕوانە ئەو لینکەی خوارەوە:

لە خوارەوە بەڵگەی هەندێک لە ماڵ و موڵکەکانی توانا عوسمان بڵاودەکەینەوە:

1- 
ڤێلای ژمارە H14
235.8 m
18/6/2020
لە ئازاری 2022 تەواو دەبێت
کڕین لە بەرزاییەکانی سلێمانی (شێخ فاخر)
کڕیار توانا عوسمان محمد
-------------------------
2-
بەرامبەر فەوارەکەی بەرزاییەکان لە خوار خانووەکەی شێخ فاخر. بە هەردوو قاتەکە 500 م بنایە
نرخ
85 دەفتەر

_____________
3-
توانا عوسمان محمد
8/7/2019
خانوو لەبەرزاییەکان ژمارە 75/339
150 m
15 دەفتەر 
کڕین پاشان فرۆشتن بە شێخ فاخر
_____________
4-
خانووی ژمارە H212
نرخ 21 دەفتەر
16/1/2021
کڕین و پاشان فرۆشتن بە شێخ فاخر
توانا عوسمان محمد 
_______
5-
زەوی ژمارە 10/40
قەرەتوغان 200 m
5 دەفتەر
8/7/2019
کڕین و پاشان فرۆشتنی زەوی بە بەرزاییەکانی شێخ فاخر
فرۆشیار ن م دایکی توانا عوسمان
____________
6-
شوقەی نالیا ستی بینای 397
ژمارە 73 بەناوی توانا عوسمان
لەبەرواری ئازاری 2014
ئەم شوقەیەی بۆ ژنێکی دۆستی کڕیوە بە ناوی (ژ. هـ.حـ.) کە ناسراوە بە (سەوزە) لەگەڵ سەیارەیەکی  (ژمارە سفر) واتا تازە، کە لەبەر دەرگاکەیدا بۆ راگرتووە.
__________
7-
باخ لە سیتەک کڕاوە ڤیلا لە لایەن توانا عوسمان فرۆشیار دکتۆر سباح هەورامی نرخی باخەکەی
ئێستا 28 دەفتەر دۆلارە
31/8/2018
____________
8-
فرۆشتنی زەوی لەلایەن توانا عوسمان
3/8/2019
2 10/41ژمارە
5 دەفتەر
________
9-
فرۆشتنت زەوێکی بازرگانی بەرامبەر شاری جوان
50 دەفتەر
__________-

شوقەیەکی تری توانا عوسمان بۆ رابواردن و لەشفرۆشی

10-
شوقێکی 50 متری لەبینای B1
ژمارەی شوقە
205
بەناوی توانا اوامان
لەمانگی یەکی 2020 کڕاوە 
تلیاک جمس
ئەدەواتی جنس
لباسی یەک تەڵی ژنان
شوقە (فلات) بۆ رابواردن و لەشفرۆشی
لە نمونەی ئەم جۆرە بوکەڵەی سێکسی، قامچی، جلی رەنگاورەنگی ژێرەوەی ژنان، ڤیاگرا و کۆندۆم لەو شوقەیەدا بۆ رابواردن بەکار دەهێنێرێت
____________
11-
توانا عوسمان خاوەنی چێشتخانە (مطعم) و کافیتریایە لە گەڕەکی عەقاری (خوار ئەمنە سورەکە) بەناوی (کەستانە)

تێبینی:

لە 17-05-2021 توانا میوانی نیچیرڤان بارزانی بوو لە سەری ڕەش.... 
لەو دانیشتنەدا بەلێنی شوقەی 296m پێدرا کە لەساڵی داهاتوو لە پرۆژەی بولیڤارد لە ناو جەرگەی هەولێر وەریدەگرێت.
-------------------------------------


لە کۆتایی ئەم بەشەدا و بۆ بەشی دووەمی راپۆرتە هەواڵەکەمان چاوەڕوانی زانیاریی زیاتر بن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە