لەم دۆخە خراپەی کە میللەتەکەمان تێپەڕێنین ، پێویستە خۆمان باشتر بناسین

Monday, 07.05.2021, 21:18

2594 بینراوە


بەڵگەنامەو قسەی ئینگلیزەکان لەسەر نەتەوەی کورد ، بەداخەوە زۆر راستی تاڵی تێدایە ، گەر دەمانەوێ ئەم دۆخە خراپەی میللەتەکەمان تێپەڕێنین ، پێویستە خۆمان باشتر بناسین .  

دەقی بەڵگەنامەکە :

(كورده‌كان حه‌وسه‌ڵه‌ و وزه‌یه‌كی سه‌یریان له‌ دژایه‌تیكردنی یه‌كتردا هه‌یه‌، به ‌جۆرێكه،‌ كه‌ هه‌رگیز له‌ شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ یه‌كتر ماندوونابن. كورد گه‌لێكن، هیچ تایبه‌ت مه‌ندیه‌كیان، له‌ نه‌ته‌وه‌كانی تری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناچێت. كورده‌كان مه‌ته‌ڵێكی واقیعین: هه‌میشه‌ له‌ناوخۆیاندا شه‌ڕیانه‌ و هه‌رگیزیش له‌ناوناچن. 
له‌ ڕوی ڕامیارییه‌وه‌، سه‌ركرده‌كانی كورد به‌ئاسانیی، ده‌رفه‌ت له‌ده‌ستده‌ده‌ن. به‌ڵام پاش چه‌ندین ساڵ، كه‌ خۆیان ده‌رفه‌ته‌كه‌یان له‌ده‌ستداوه‌. ئینجا گلله‌یی له‌ ده‌وڵه‌تی خاوه‌نشكۆی شانشینی به‌ریتانیا ده‌كه‌ن، كه‌ بۆچی ده‌رفه‌ته‌كه‌یان له‌ده‌ستداوه‌. سه‌ركرده‌كانی كورد به‌رپرسیارێتی له‌ده‌ستدانی ده‌رفه‌ت و هه‌له‌ مێژووییه‌كانیان، ناخه‌نه‌ ئه‌ستۆی خۆیان و هه‌وڵده‌ده‌ن، بیخه‌نه‌ ئه‌ستۆی لایه‌نی تر. ئه‌وان كه‌ ده‌رفه‌ت له‌ده‌ستده‌ده‌ن، دره‌نگ به‌ئاگادێنه‌وه. كاتێك به‌ئاگادێنه‌وه،‌‌ كه‌ ده‌مێكه‌ ده‌رفه‌ته‌كه‌یان له‌كیسچووه‌. 
كورده‌كان ته‌نیا نه‌ته‌وه‌ی زۆر كۆنی ئه‌م سه‌ر زه‌وییه‌ن، كه‌ مابنه‌وه‌ و به‌ مافه‌كانیان نەگەیشتبن. له‌ناوخۆیاندا بۆ گیانی یه‌كتر زۆر توندوتیژن. كورده‌كان گه‌لێكن له‌ قۆناغی مه‌ڕله‌وه‌ڕاندن تێپه‌ڕیوون و له‌ سه‌ره‌تای قۆناغی شارنشین دان. 
یه‌كێك له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌ سه‌یره‌كانی ئه‌م گه‌له‌ ئه‌وه‌یه‌: ئاماده‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كاتێك ئاژه‌ڵی یه‌كێكیان ده‌چێته‌ ناو له‌وه‌ڕگەی ئه‌وی تریانه‌وه‌، چه‌ندین كه‌س له‌ یه‌كتر بكوژن. كه‌چی له‌ هه‌مان كاتدا، هێنده‌ی ئه‌وه‌ بایەخ به‌وه‌ ناده‌ن، كه‌ خاكه‌كه‌یان هه‌مووی بووەته‌ موڵكی نه‌ته‌وه‌كانی دراوسێیان، فەرمانڕەواییانده‌كه‌ن و باجیان لێ ده‌سه‌نن!
بنچینه‌ی یه‌كنه‌گرتوویی كورده‌كان بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌:  به‌ شارنشین و خوێنده‌وار و لادێیانه‌وه،‌ هێشتا له‌ شێوەی خێڵ و خێڵەکیی تێپه‌ڕنه‌بوون. هه‌موو ئه‌و كوردانه‌ی، كه له‌ لادێكاندا ده‌ژین و ئه‌وانه‌شیان، كه‌ له‌ قۆناغی شارنشین دان، هه‌ردوولایان وه‌ك یه‌ك، هێشتا خۆیان له‌ناو گروپی خێڵ و هۆزدا ده‌بیننه‌وه‌. ئه‌م شێوەی خێڵ و هۆزبوونه‌ش، خۆراك ده‌دات به‌ یه‌كدی خۆریی و وا ده‌كات، یه‌كڕیز و یه‌گكرتوونەبن.؟!
 مامۆستا  شاکر عوڵا 
 ماڵپەڕی زانیاری کۆیە