هێزی بزوێنەری مێژوو...  شۆڕش و راپەڕینە، نەک قسەکردن و رەخنەگرتن


به‌راوردی نێوان دوو حاكم

Monday, 07.05.2021, 21:44

1286 بینراوە


بیره‌وه‌رییه‌كی نه‌بیستراو له‌سه‌ر حه‌سه‌ن زیره‌ك


26-6-2021 ساڵرۆژی مه‌رگی حه‌سه‌ن زیره‌كه، له‌ساڵی1967 له‌ئێواره‌یه‌كی پایزدا حه‌سه‌ن زیره‌ك میوانی ماڵی باپیرم كاك فازیلی خه‌یات ده‌بێت، وه‌ك كاك شێركۆی كوڕی كاك فازیل بۆی گێڕاینه‌وه‌و وتی : (مانگی 10ی ساڵی 1967بوو، هونه‌رمه‌ندان حه‌سه‌ن زیره‌ك و شه‌وكه‌ت ره‌شید و سه‌لاح ره‌شید و مه‌حموی تۆفیق شلك و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی تر له‌ئێواره‌یه‌كی دره‌نگدا گه‌یشتنه‌ ماڵی باوكم و من پێشوازیم لێكردن، من ئه‌و كات له‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری و سه‌ره‌تای گه‌نجیدا بووم، هه‌روه‌ها له‌و سه‌ردانه‌دا هونه‌رمه‌ند و شاعیر (محه‌مه‌د صاڵح دیلان)یان له‌گه‌ڵ ده‌بێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (دیلان) ئیشێكی بۆ دروست بووبوو، له‌سه‌رای سوبحان ئاغاوه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سلێمانی و به‌شداری ئاهه‌نگه‌كه‌ ناكات)
كاك شێركۆ به‌رده‌وام بوو  وتی ( ماڵی باوكم جمه‌ی ده‌هات كه‌سێكی تری نه‌ده‌گرت، ژوورو حه‌وشه‌و سه‌ربان و بن بان قه‌ره‌باڵخ بوو، به‌ڵام باوكم به‌ فه‌رمی چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی ده‌عوه‌ت كردبوو، یه‌كێك له‌وانه‌ (حاكم ڕۆسته‌م) بوو، ئیتر گۆرانیه‌كان به‌سه‌ره‌ ده‌وتران واته‌ شه‌وكه‌ت ره‌شید و مه‌حموی تۆفیق و .. هتد ، به‌ڵام زیاتر حه‌سه‌ن زیره‌ك گۆرانی ده‌گوت، یه‌كێ له‌ئاماده‌بووان كه‌سایه‌تیه‌كی به‌ناوبانگ بوو  به‌ناوی (له‌تیف قایه‌ر) داوای گۆرانی (وه‌رگه‌ڕێ باڵاكه‌ت ببینم ... ) ده‌كات،  كاتێ حه‌سه‌ن گۆرانیه‌كه‌ی ده‌وت كه‌ گه‌یشته‌ سه‌ر ئه‌و دێڕه‌ی كه‌ ده‌ڵێ (حاكم بمدا له‌سێداره‌) له‌وكاته‌دا (حاكم رۆسته‌م) هه‌ڵده‌ستێته‌ سه‌ر پێ و به ‌حه‌سه‌ن زیره‌ك  ده‌ڵێ (حاكم گووی باوكی ده‌خوات تۆ ئه‌دات له‌ سێداره‌) 
--
ته‌ماشاكه‌ خوێنه‌ری به‌ڕێز حاكمی ئه‌و كات چۆن ڕێزی هونه‌رمه‌ندانیان گرتووه‌، تا بگاته‌ ئه‌وه‌ی به‌زمانێكی ساده‌ به‌رگری له‌حه‌سه‌ن زیره‌ك بكات و بڵێ كه‌س بۆی نیه‌ تۆ له‌سێداره‌ بدات.
به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه‌دا دنیا به‌ته‌واوی گۆڕاوه‌ و حاكمه‌كان له‌پێناوی پله‌ و پایه‌دا رۆژنامه‌نووس و چالاكوان و هتد ده‌خه‌نه‌ زیندانه‌وه‌.
ئێمه‌ به‌شانازییه‌وه‌ ئه‌و به‌رگرییه‌ی حاكم رۆسته‌ممان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ بوو به‌ مێژوویه‌كی جوان بۆی. ‌