گه‌وره‌ترین باندی دزیی داو ده‌رمان له‌ سلێمانی ئاشكرابوو


شەڕی ئایندەی ئەفغانستان، سی ئای ئەی و مەلاکان

Monday, 07.05.2021, 21:55

1912 بینراوە


لە قوڵترین خاڵی مێژوەوە پیاوە ئاینەیەکان پێگەی تایبەتیان هەبووە لە دیاریکردنی دەستپێکی بەرپاکردنی شەڕ و ئامانج و ئەنجامی شەڕەکان کە شەڕخوازان پیلانیان بۆ داناوە، مەلاکان (مەلاکان مەبەست لەسەرجەم ڕێبەرەئاینەیەکانی ئاینیە جیاوازەکانە، وەک قەشە و نونە، فەقێ، ١٢ ڤۆڵتەکانیش) کاریگەری هەرەباڵاشیان هەبووە، بۆ تا ئەم چرکە وساتەش توانیویانە کە تەنانەت پاساوی شکست و سەرکەووتنەکان بە خێراییە سەرسووڕهێنەر بهیننەوە و ببنە کۆڵەکەی شیکاری کارەکانیان بۆ دەسەڵاتداران، ئاخر کاتێک "ڤایکینگەکان" ویستیان "پاریس" پایتەختی فەڕەنسا داگیر بکەن و بیستووێن و تاڵانی بکەن، بە ١٢٠ کەشتی دەرییایەوە پەلاماری شاری پاریسیفەڕانسیاندا، بەڵام پاش مانگێک لە ئابڵۆقەی پاریس، ڤایکینگەکان هیچیان بۆنەکرا، چوونکە پاشای فەڕەنسا" کارلە کەچەڵ" توانی سەرکردەکانی ڤیکینگەکان بە پارە بکڕیت لە قۆناغی سەرەتاوە. 
https://sv.wikipedia.org/wiki/Vikingaattacken_mot_Paris_845
مەلاکانی ڤاکینگەکان بۆ بەرزکردنەوە وورەی سەربازەکانیان ووتیان، یەکێک لەناوماندا باوەڕی تەواوی نیە و کافرە، بەڵام وورەتان بەرز بێت، خوا ئەو کەسەمان بۆ دەدۆزیتەوە و لەناوی دەبەین، سەرکەووتن هاوڕێمان دەبیت، ئێمە خوامان لە پشتە.
هەرهەمووشمان ئاگادارین کە"یوسف قەرەزاوی" ڕێبەری سنی مەزهەبەکان بەدەنگی بەرز هاواری کرد کە "خواو فریشتەکان پشگیری ئەردۆغان دەکەن"، ئەمەش لەکاتێکدایە کە سەراپای جیهانیان ئاگادارن کە ئەردۆغان خوێنخۆرێکی دڕنندەی بێوێنەیە و خوودی ئەردۆغان هۆکاری وێرانەو کوشت وبڕی ناوچەکەیە.
https://aawsat.com/home/article/163001
هەروەها زۆرینەشمان ئاگادارین کە قەرەزاوی داوای لە سەرجەم موسڵمانی جیهانکرد کە بەشداری شەڕ بکەن دژی "بەشار ئەسەد" لە سوریا، بە سەرجەم شێخەکانی سعودیە و کەنداو بەداوای میرنشینەکانی کەنداو لەسەرووی هەمووشیانەوە شای سعودیە، هەر لەو قۆناغەشدا، عەرەبستانی سعودیە سەرجەم زیندانیەکانی ئازادکرد بەو مەرجەی بەشداری شەڕ بکەن دژ بە سوریا، هەموو  بیرمان ماوە کە فەتوای سەیرو سەمەرە قێزەون و ئەستۆ شکێنیان بڵاو دەکردەوە، تەنانەت فتوای "قومبەلە خستنە باو کۆمەوە" یان نکاح جیهاد کە موسڵمان دەتوانێت لەگەڵ خوشک ودایکی خۆیدا سێکس بکات.
مەبەستە کە ڕاستیەکی بەڵگە نەویستە کە بە درێژی مێژوو پیاوە ئاینەکان کاریگەرترینی بەرپاکردنی شەڕ و ماڵوێرانی گەلانی جیهان بوون و هەن.
"ڕۆبەرت گێتس" لە کتێبی لە سایەی سێبەر" بە ووردی باس لەو کارەساتە دەکات، کە چۆن "ڕۆنالد ڕیگان" ئیسلامیە جیهادیەکان کۆدەکاتەوە وئەڵی ئێستا کاتی تۆڵە سەندنەوەیە لە یەکێتی سۆڤێت، چوونکە پشگیری "ڤێتنام"یەکانیان کرد و شەڕەکەمان دۆڕاند لە ڤێتنام ١٩٥٥ بۆ ساڵی ١٩٧٥.
"ڕۆناڵ ڕیگان بە مەلا عەقڵ نیاندەرتاڵەکانی ئەفغانستان ئەڵێ باوباپیرانی ئێوە ئەمەریکایان دروستکردوە، وەرن شکۆی خۆتان بەدەست بهیننەوە"
ئەوەی بینیمان هێزە سەربازیەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانیان لە "ئۆکۆبەری ٢٠٠١" ،وە گەیشتنە ئەفغانستان و حکومەتی تالیبانیان ڕووخاند، ئێستاش بڕیارە کە ١١ سێپتامبەری ٢٠٢١ ئەفغانستان بەجێبهێڵن، دیاری کردنی ١١ سێپتامبەر، واتا تۆڵەی کارەساتەکەی ١١ سێپتامبەریان ٢٠٠١ کردەوە، چوونکە ئەمریکا "ئوسامە بنلادن"یان تاوانبار کرد بە هێرشەکەی ١١ سێپتامبەری ٢٠٠١، ئوسامەش ئەوکاتە لە ئەفغانستانبوو، تالیبان ئوسامەی ڕادەستی ئەمریکا نەکرد، ئەوەی مایەی سەرنجە ئەمڕۆ تالیبان لەهەموو کاتێک بەهێزترە، نەک لەناویشیان نەبرد!
نهێنی گەمەکەش هەر ئەمەیە، بۆ تالیبانیان ڕووخاند، ئەی بۆ زیندوویان دەکەنەوە؟ ئەوەی کەلای هەموو ڕوونە هەر ئێستا تالیبانەکان دەیان دەڤەری گرنگی ووڵاتیان بەدەستەوەیە، بەپێی بۆچوونی پسپۆڕانیش فەرمان ڕەوایانی ئێستای ئەفغانستان لەماوەی ٣ مانگ کەمتر دەڕوخێت، تالیبەنەکان دەتوانن کە حکومەت ئێستای ئەفغانستان بڕووخێنن و زیاتر ناتوانن لە ئاستی تالیباندا بەرگەبگرن.
کەواتە چۆڵکردنی ئەفغانستان لە هێزەکانی ئەمەریکاو هاوپەیمانان، مانەوەی سەگە هارەکەی شەڕی ئیمپریالیزم "تورکیا" تەنها بۆ گرێبەستی نوێیە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نوێ کە تالیبانەکانن، ئەگینا بۆ تالیبانیان ڕووخاند؟

بۆ دروستی دەکەنەوە؟

ئەگەر بیری خۆمانی بهێنیەوە، سەرجەم ئەمەریکاو ئەوروپاومافی مرۆڤ جڕوجانەوەرەکانی دیکە سەراپایان بێدەنگبوون لەئاست تاوانە قێزەونەکانی "سەدام" کەچی ئەوکاتەی خۆیان ویستیان، ئیتر ئەوەی لەژێر بەڕەدابوو هەرهەموویان هێنایە دەرەوە، ئەوەش تەنها بۆ لێدانی سەدام.
٤٢ ساڵیشە لە مەلاکانی جانەورەکانی ئێران بێدەگن، کە ئیتر کاتی ئەوەیە پێشینان واتەنی کە بە بەردێک دوو چۆلەکە بکوژن، یەکەم بەگژدادانی تالیبان کە سنیە، لەلایک شیعەکانی ئەفغانستان، پاشان ئێران و لوبنان، دەبینن کەوەک چۆن داعش پەلاماری هەموو لایەکیدا و لەهەموو نەتەوەو مەزهبەێکیان کوشت، بەڵام بەئاستەمیش ئاماژەیەکیان بۆ ئیسرائیل نەکرد و جوولەکەیەکیان نەکوشت.
بەم نزیکانە دەبینن، کە ئەو قوربانیەی کە کەسمان بیرمانەوە، مەدیای جیهانی بیرمانی دەهێننەوە و قێزەونی مەلاکانی ئێران دەکەن بەدەستە گوڵی خۆیان.
ئەفسووس کە سانا نیە کە ئەقل کورت و شەرواڵ کورتێک تێبگەیەنینن.
بەداخەوە، چۆمسکی واتەنی زۆربەی گەلان نازانن کە نازانن، مەسعود بارزانی لەم دەوایەدا گوایە کتێبێکی نوێی نووسیووە بەناوی" بۆ مێژوو بارزانی نەووتراوەکانی ووت" هەرچەند هەموو ئاگادارین کە ئەو دەعبایە مەسعودی مەلا مچە بارزان،خوێندەواری نیە، ئەو ناتوانێت وەک مرۆڤێکی ئاسایش بدوێت، دەبینن کە سەدان وهەزارانی وەک "ئومێد خۆشناو، ڕێباز حەملان، بەهەمەن کاکە عەبدوڵا" کە هەرە بۆگەنترین و خوێڕیترینی کۆمەڵگاکەمانیان لە خەڵگە هەژارکراوەکەمان کردووە بە دەسمڕاست، نیوەی خاکی نیشتیمانی وەک قومار دۆڕاند، سامانی نیشتیمانیان خستە ژێردەستی تورکی فاشست، کەچی داوا دەکات بیکەن بە مەرجەع.
مەلاکانی تالیبانیش، بەهەمان شێوە ڕەنجی سەدان ساڵەی ئازادیخواهانی ئەفغانستانیان ئاور تێبەرداو خەڵکیان گەڕاندەوە، بۆ چەرخی بەردین.
گوێبگرە ئەی مرۆڤ و ببینە کە هیلاری کلینتۆن هاوار دەکات وئەڵێ ئەوانەی کە ئەمڕۆ شەڕیان لەگەڵ دەکەین خۆمان دروستمان کردوون.
https://www.facebook.com/TahaHalladny
پۆڵ بیرێمەر لە نامایەکیدا بۆ نەگرۆپۆنتی نووسیووە، ئەمانە واتا دەسەڵاتدارانی عێراق و هەرێم، بێ ئەخلاق بێویژدانن، لەکۆڵانەکانی تاران و دیمەشق ئەوروپا کۆماکردنەوە، سەراپایان سەرسەرین شەلاتین، بەڵام بیرت نەچێت، کە خۆمان دروستمان کردوون. 

ئەم مشتە لینکە خوارەوە پەیوەندی بەباتەوەهەیە.

https://www.amazon.com