ستیانی سۆزانیەک لە هەموو خەباتی تۆ بە بایەخترە

Wednesday, 07/07/2021, 0:10

8986 بینراوە


 لە زمناکۆوە بۆ ئازاد ١٧٦٠ برادەران ئاگادار بکەرەوە کە شۆڕشگێڕەکانی دوێنێی شاخ، ئەمڕۆ لە شاردا لەسەر شٶڕش بەردەوامن، بەڵام بە فۆڕمێکی جیاواز


 ئەی هەڤاڵی پێشمەرگە هەموو خەباتی پێشمەرگایەتیت بە سەرماو گەرما و برینداری و برسێتیت و ئەدیداس دڕاندن و دووپشک پێوەدانت هێندەی لا ڕانی سۆزانیەک بایەخی نیە لای بەرپرسێک !! 
ئەی هەڤاڵی حزبی هەموو نەڕاندن و باڵباڵێن و چاڵهەڵکەندت بۆ هەڤاڵەکانت و شەونخونی و پۆستەر هەڵواسین و سیخوڕی کردن بەسەر ئەندامانی لایەنەکانی دی و ئەندامگیری بۆ حزبەکەت هێندەی سەمای سۆزانیەک لەبەردەم بەرپرسێکدا بایەخی نیە ...
ئەی هەڤاڵی نووسەری حزبی بە ڕۆژنامەنووس و پەڕتوک نووس هەموو نووسینەکانت لە پیاهەڵدان و شانامە و شعر و نووسینی مێژووی درۆ و بەرزکردنەوەی پایە و قامەی بەرپرسەکەت و هێنانەوەی پاساو بۆ کارە پۆخڵەواتەکانی بەرپرسەکەت هێندەی سمت و مەمکی سۆزانیەک کە دەیخاتە دەمی بەرپرسێکەوە تام و چێژی نیە بۆ کاکی بەرپرس و بایەخی نیە ...
ببینە ئەی هەڤاڵانی حزبی و پاسەوانی موڵک و ماڵی بەرپرس تۆیەک دینارێک لە گیرفانتدا نیە و جەنگی مان و نەمانی قوتی خۆت و ماڵ و منداڵت دەکەیت و هەندێککات چاویان بۆ سوور دەکەیتەوە و خەڵکیان بۆ دەکوژیت بیهێنە پێش چاوت کاتێک تۆ لەو خۆ بچووکردنەوەیەدایت سۆزانیەکی شۆخ و شەنگ لە ڕانج رۆڤەرەکەی دادەبەزێت کە بە ماندووبونی تۆ کڕدراوە و تەنها تایەی ئۆتۆمبێلەکەی مووچەی یەک ساڵی تۆی قوڕبەسەرە ، چاویلکەکانی و پۆشاکەکەی بەری و تەنانەت ستیان و دەرپێکەی هەمووی مارکەی ئەوروپیە ئەمە جگە لەوەی کە بە کیلۆ ئاڵتوونی بۆ کڕدراوە و کۆمپانیا و زەوی و شوقە و ڤێلای بۆ دابینکراوە لەکاتێکدا تۆ کرێچیت و جەنگی جیاکردنەوەی مەسروفاتی ماڵ و منداڵت لەلایەک و جەنگی کرێ خانوو ئاوکارەبا لەلایەکی دی دەکەیت ...
ئەی هەڤاڵ بزانە کاتێک تۆیەک خۆت بە هەموو دنیا ناگۆڕیتەوە و چاو بز دەکەیتەوە و سنگ دەردەپەڕێنیت کە پاسەوانی فڵان بەرپرسیت بیرت نەچێت کاتێک کاکی بەرپرس فەرمانت پێدەکات کە تۆ پاسەوانی سۆزانیەکەش بکەیت و بیپارێزیت و نەهێڵیت شوختی تؿبکەوێت و لەسەرماو گەرما بیپارێزیت و مامەڵەی شاژنێکی لەگەڵدا بکەیت ئەوکات خۆت بهێنە پێشچاووت کە تۆ قیمەتی سۆزانیەکت نیە بۆیە دەگەینە ئەو دەرئەنجامەی کە ستیانی سۆزانیەک هێندەی خەبات و شۆڕشگێڕی و زیندانی و ئەشکەنجە و سنگدەرپەڕاندنی خۆت و حەوت پشتی تۆ گرنگترە
"*ئایی چ کارەساتە کاتێک دەستەسڕی شەهەواتی دوای شەوی سووری بەرپرس لە تۆ گرانبەهاتر بێت "..!!
سارتەر دەڵێت ( بە پێوە بمریت باشترە لەوەی لەسەر ئەژنۆ بژیت ) .. 
بەڵام ئێوە بە پێچەوانەوە ژیانتان لەسەر ئەژنۆ پێ باشترە لە مردنتان بە سەربەرزی 
ئەی هەڤاڵ بیرتان نەچێت ستەمکار هەمووکات کۆیلە و ژێردەستەکانی دەهاڕێت و ورد و خاشیان دەکات بەڵام ئێوە لەبری ئەوەی دژی بوەستنەوە دێن و دژی ئەوانە دەوەستنەوە کە دەیانەوێت بتانخانە سەر (صراط المستقیم) .
ئێوە لەبری خۆ ڕزگارکردن لە کۆیلەیی دێن و ڕەنگ و بەرگێکی نوێ دەدەن بەسەر کەسێکی تردا و دەیکەن بە گەورەی خۆتان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە