ئەی هەڤاڵی پێشمەرگە هەموو خەباتی پێشمەرگایەتیت بە سەرماو گەرما و برینداری و برسێتیت و ئەدیداس دڕاندن و دووپشک پێوەدانت هێندەی لا ڕانی سۆزانیەک بایەخی نیە لای بەرپرسێک !!
ئەی هەڤاڵی حزبی هەموو نەڕاندن و باڵباڵێن و چاڵهەڵکەندت بۆ هەڤاڵەکانت و شەونخونی و پۆستەر هەڵواسین و سیخوڕی کردن بەسەر ئەندامانی لایەنەکانی دی و ئەندامگیری بۆ حزبەکەت هێندەی سەمای سۆزانیەک لەبەردەم بەرپرسێکدا بایەخی نیە ...
ئەی هەڤاڵی نووسەری حزبی بە ڕۆژنامەنووس و پەڕتوک نووس هەموو نووسینەکانت لە پیاهەڵدان و شانامە و شعر و نووسینی مێژووی درۆ و بەرزکردنەوەی پایە و قامەی بەرپرسەکەت و هێنانەوەی پاساو بۆ کارە پۆخڵەواتەکانی بەرپرسەکەت هێندەی سمت و مەمکی سۆزانیەک کە دەیخاتە دەمی بەرپرسێکەوە تام و چێژی نیە بۆ کاکی بەرپرس و بایەخی نیە ...
ببینە ئەی هەڤاڵانی حزبی و پاسەوانی موڵک و ماڵی بەرپرس تۆیەک دینارێک لە گیرفانتدا نیە و جەنگی مان و نەمانی قوتی خۆت و ماڵ و منداڵت دەکەیت و هەندێککات چاویان بۆ سوور دەکەیتەوە و خەڵکیان بۆ دەکوژیت بیهێنە پێش چاوت کاتێک تۆ لەو خۆ بچووکردنەوەیەدایت سۆزانیەکی شۆخ و شەنگ لە ڕانج رۆڤەرەکەی دادەبەزێت کە بە ماندووبونی تۆ کڕدراوە و تەنها تایەی ئۆتۆمبێلەکەی مووچەی یەک ساڵی تۆی قوڕبەسەرە ، چاویلکەکانی و پۆشاکەکەی بەری و تەنانەت ستیان و دەرپێکەی هەمووی مارکەی ئەوروپیە ئەمە جگە لەوەی کە بە کیلۆ ئاڵتوونی بۆ کڕدراوە و کۆمپانیا و زەوی و شوقە و ڤێلای بۆ دابینکراوە لەکاتێکدا تۆ کرێچیت و جەنگی جیاکردنەوەی مەسروفاتی ماڵ و منداڵت لەلایەک و جەنگی کرێ خانوو ئاوکارەبا لەلایەکی دی دەکەیت ...
ئەی هەڤاڵ بزانە کاتێک تۆیەک خۆت بە هەموو دنیا ناگۆڕیتەوە و چاو بز دەکەیتەوە و سنگ دەردەپەڕێنیت کە پاسەوانی فڵان بەرپرسیت بیرت نەچێت کاتێک کاکی بەرپرس فەرمانت پێدەکات کە تۆ پاسەوانی سۆزانیەکەش بکەیت و بیپارێزیت و نەهێڵیت شوختی تؿبکەوێت و لەسەرماو گەرما بیپارێزیت و مامەڵەی شاژنێکی لەگەڵدا بکەیت ئەوکات خۆت بهێنە پێشچاووت کە تۆ قیمەتی سۆزانیەکت نیە بۆیە دەگەینە ئەو دەرئەنجامەی کە ستیانی سۆزانیەک هێندەی خەبات و شۆڕشگێڕی و زیندانی و ئەشکەنجە و سنگدەرپەڕاندنی خۆت و حەوت پشتی تۆ گرنگترە