لێرە، ھەردەم خوێندەوارەکانمان، ڕێگری لە ئازادی دەکەن

Wednesday, 07/07/2021, 4:15

6034 بینراوە


ھاسان ترین بەکاربردن بۆ مەرامی چەواشەکاری و کاری ئاژانسی حیزبی توێژی نوسەر و ئەدیب و ھونەر زانن، زووتر حیزبی بەعس توانی ڕەگی کارکردنی دژی نەتەوەکەمان لەناو کەسانی بەناو ڕەوشەنبیر جێگیر بکات و لەوێوە پەل و پۆ بخاتە ناو تەواوی خوێندەواران.
کەمتر زاتی ئەوەی کردبو بتوانی کرێکارێکی مەیدانی عەمەلان یان دوکاندارێک و عارەبانچیەیک لە خشتە بەرێ و بە بەخشیش و پارە ھەڵیان بخەڵتێنێ.
لە بەرامبەر ئەوانە ئەدیبەکان زیاتر لەسەر پێ بوون بۆ ھاوکاری و کارکردن لەو دەزگا بەناو ڕەوشەنبیریە چاپکرا و پەخشی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنەکان.
نمونەیان ھێندە زۆرە ئەگەر سەرێک بەو ئەرشیفە بۆگەنەی چاپکراوی کوردی و بەرنامە تۆمار کراوەکانی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنەکان بکەی (کە زۆرانێکیشیان لەناو بردراون و یان لای کەسانێکی تایبەت پارێزراوان بازرگانیشی پێوە دەکەن)!
ئەوەندە زۆرن لەشکر گەلێکن کە ھەتا ئێستاش لە تەڕی حیزبی دەخۆن و لە وشکیەکەشی پاڵ دەکەون .
ئەوانە لە جاش و مەفرەزە خاسەکان بەبەخت تر بون چونکە خەڵک بە گشتی نەخوێندەوار و بێ ئاگا بوو نەیان توانی کەمترین زەرەر بگەیننە ئەو توێژە خایەنە تاوانبارە کەچی دەیان موستەشار و موختار و مەفرەزەخاسەیان بە سزا گەیاند لە دەمی ڕاپەڕین.
دیارە ئەوانە فێرە نانی خوساو بوون ھەر زوو لە دەست و پێ سپیاتی خۆیان و ناخ پیسی پەنجە و قەڵەم و نوسینەکانیان بونە فریاد ڕەس و لەتەک شکستی حیزبەکان بەژدار بن لە جوانکاری و کاری قەڵەم کاری لە پێناو دەستکەوتی شەخسی.
ئەگەر بە شێنەیی پەڕاوی پڕۆفایلی ئەو نووسەرە بەناو بێلایەنانەی دەرەوەی وڵات ھەڵبدەیەوە ھەر لە وێنە و نوسینە ئاماژەکراوەکانیان ھەست بەو جاسوسیە ژێر بە ژێریانەیان دەکەی.
دیارە زۆرێکیان لە ڕێگای سەردانی کادیری حیزبی ئێرەیە بۆلایان و پێدانی بەخشیشی تایبەت لە پارە و زەوی لێرە و ھێندێکیان دیاری کتێب و بگرە بەرھەمی ھونەریشن بۆیان بەڵام ئەوانەی لێرە حیزب دیاریان دەکات لە دژی ئەو چەند نوسەرە تاک و تەرایانەی چالاکوان و بەڕیوەبەرانی ھێندێک سایت و ھونەرمەندە ڕاستەقینەی تارواگە.
بە ھاسان تر و بگرە بە ھاوکاری و پێدانی کرێش ھێندێک کتێبیان لێرە بۆ چاپ دەکەن ئەوانەی لە ڕەقابەی ئەدەبی حیزبی ڕێیان پێ دەدرێت نەک وەزارەتە ڕۆشەنبیریە کارتۆنیەکە.
لە دەمی ئامادەکاری ڕەفراندۆمەکە زۆر بەناو ئەو نوسەرانەی بە قسە و درۆی گەورە گوایە لە دژی ناعەدالەتی دەسەڵاتی ئێرە لەپاڵ خەڵکن بۆ ساڵانێک سەرنجی خەڵکیان بۆخۆیان ڕاکێشا بوو دەمامکی خەیانەت و جاسوسیان لەسەر ڕوو لادا و ئاشکرا بوون.
دیارە یەکێتیش بە چەشنی پارتی لەو ھەوڵە دابوە لە ڕێگای دەزگای زانیاری بەڵام لەبەر کار لەسەریەک کردن و مل شکاندنی یەک فریای ھیچ نەکەوتونە و ئەوەی بەناو سەربەخۆشیان بوون لە دەستیان دان.
پارتی لە ڕێگای نوسەر و ئەدیب و ھونەر زانەکانی سەر بە پاراستن زیاتر بە خەفەیی و لەسەرەخۆ خزاوەتە وە ناو خەڵکی نێزیک لە خوێندنەوە.
شارەکانی کوردستانی گرتۆتەوە و بە سادەیی لە ھەموو سوچێکی مەچکۆ و چایەخانەی بنداران و یانەکانیش دەبینرێن.
بە پێچەوانەوە یەکێتی لە سلێمانی و شوێنەکانی زۆنی خۆشیان ئەو ڕۆڵەی نەماوە بە ئاشکرا پارتی جێی گرتۆتەوە و ووردە ووردە بەناوی کاری ئەدەبی و ھونەری ھەموو کار ھاسانیێکی نیشتەجێ بوون و گواستنەوە و دۆزینەوەی ھەلی کاریان پێ دەدەن لە ھەولێرێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە