ئاسۆ، بۆچی خۆی کوشت؟

Thursday, 07.08.2021, 9:05

3408 بینراوە


لە کتێبی ئازار و ئەزموون لە نووسینی جینایەتکار (حاتەم مەنبەری).لە لاپەڕەی ٣٨٩ باس لە خۆ کوشتنی کچێک دەکات بە ناوی ئاسۆ!
لێرەوە کتێبەکەی بخوێنەرەوە (ئازار و ئەزمون)
هیچ مرۆڤێکی لە ژیاندا بە بێ ئاسۆ ناژی. ژیان بە هەست و هیوا و  ئاسۆیەکی دوارۆژ پڕە لە رەنگیی جۆراوجۆر، پڕە لە خەم و شادی، سەرکەوتن و بنکەوتن. خۆشەویستیی،ئەوین،ئامانج،وەک هەوی و… ژیان بە بێ ئەوانە هەڵناکا و مرۆڤ دەبێتە ئامرازێکی وشک و بێ هیواو وەک ڕۆبۆتی لێدێ. ئاسۆ و هزریی ئاسۆکانن کە دوارۆژیی رزگاریمان لە ناو لاپەڕەکانی مێژوودا تۆمار دەکەن و دەبنە هیوا و سەرکەوتن.نەتەوەیەک لە ژێر ناوی حیزب و حیزبۆکەکان ئاسۆکانمان بەرەو تاریکیی پاڵ پێوەنین و دەیانکوژێننەوە، ئەو نەتەوەی درنگ دەگاتە مەبەستەکانی! هەزار جار نەفرەت لەو حیزب و سەرکردەیە و رێبەرانی ئەو حیزبە کە بە دەستی خۆیان ئاسۆکان لە تارماییدا دەخنکێنن.
من نازانم نووسەریی ئەو جینایەتنامەیە چۆن دەژی؟ب ۆ خۆی ناکوژێ؟ ئایا توانای هەیە چاوببڕێتە ناوچاوانی ژن ومنداڵەکانی خۆی؟ ئاخر ئایا ئیوەش رزگاریدەر بون؟ مرۆڤ بون؟کچێک بە هەزار ئاوات و ئارەزوو بێتە لای ئێوە و بەشداریی لە سەرهەڵدانێک بکا کە پێی وایە کوردیی پێ رزگار دەبێ، خوێڕیەکان دەست درێژیی بکەنە سەر و کێژێکی پڕ لە تاسە و بە کۆمەڵ دووگیانی بکەن! ئاژەڵی دڕندە لە ئێوە باشترە، دووژمنی کورد سەت قات لە ئێوە بە ویژدانترە. بە دەگمەن هەست و پێنووس دەتوانێ ئەو جینایەتەی ئێوە بخاتە سەر لاپەڕەکانی مێژووەوە ولێتان ئاشکرا بکا. مێژوولێتان خۆش نابێ، ئێوە لە داگیرکاری کورد چەپەڵترن. من رووداوی دڵتەزێنی ئاسۆ وەک خۆی لێرەدا دەنووسمەوە با کەسیی وشیار بۆ خۆی بڕیار لەسەر ئێوەی خۆفرۆش و دژە کورد بدا.
حەتەم مەنبەری ئاوا لە لاپەرەی ٣٨٩دا و لە ژێر پەردەی دێمۆکڕات باسی جینایەتەکانی خۆیان دەکا:

ئاسۆ بۆ چی خۆی کوشت؟

لە کتێبی جینایەتنامەی دژە کوردێکی وەک ح. مەنبەریدا و دێمۆکڕاسییخوازیی و سوسیالیزمیی ساختە و پڕ لە درۆ و دەلەسە. بابەتەکە بەوجۆرە دەگێرێتەوە:
جگە لەو کچانەی تازە هاتبونە ریزی پێشمەرگە، دوو کچی دیکەشمان هەبون دەگەڵ کومیتەی مەریوان لە دۆڵە سووربون. یەکێان ناوی ئاسۆ (سووڕەیا) کە خەڵکی سنە بوو لە کۆمەڵەوە هاتبونە لای ئێمە. ئەوی دیکەشیان ناوی چنوور ( تەوڕێز رەحمانی )، کە خەڵکی گوندی مێراوی ناوچەی ژاوەڕۆ بوو کە راستەو خۆ هاتبونە لامان.
دوای ماوەیەک ئاسۆ بۆ سەردانی دوکتور چووبووە شاری سلێمانی و دوای گەرانەوە بۆ بەرپرسانی باسکردبوو کە لە بنکەی سلێمانی حیزبدا، لە لایان چەند بەرپرسێکی حیزبەوە دەستدرێژیی کراوەتە سەر و لە ئاکامی ئەو کارەدا دووگیان (حامیلە) بووە! بەرپرسانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان ماوەیەک ئەم شتەیان لە ناو خۆیاندا راگرتبوو.  بەڵام دواتر قسەیان لە سەردەکرد. هیندێک لەو بەرپرسانە لە چارە دەگەران کە بە ئاسۆ بڵێن بە بێ کێشەی منداڵەکەی لە دایک بێ و با بگەرێتەوە شاری سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان.بەڵام ئاسۆ حازر نەبوو ئەم مەترسیە قەبوڵ بکا.
سەرئەنجام رۆژێک خەبەر هات کە ئاسۆ خۆی کوشتووە! منیش خەبەرەکەم لە دۆلە سوورەوە پێ گەیشتبوو، گرووپێک بۆ لێکۆلێنەوە چون بۆ ئەوێ، رۆژی دوایی، بێ ئەوە چاوەڕوانی ئاکامی لێکۆڵینەوەکان بێ، رادیوی حیزب هەواڵی خۆکوشتنی ئاسۆی بەم شیوەیە خوێندەوە:
بە داخەوە پێشمەرگەیەکی هێزی زاگروس بە ناوی ئاسۆ… بە هۆی دەستکاری کردنی نارنجۆک و تەقینەوەی ئەو نارنجۆکە لە دەست دا ، گیانی خۆی لە دەستداوە. بۆیە کومیتەی مەڵبەندی یەک و هێزی زاگرۆس سەرخۆشی خۆیان پێشکەشی بنەماڵەی ئاسۆ دەکەن!
-----------------
ئاسۆ خۆی نەکوشت، کوشتیان.بە کوشتنی ئاسۆ، ئاسۆی دوارۆژیی خۆشیان کوشت و لە ناو کەمپەکاندا بە دیل گیراون. باری نالەباری رووحیی ئاسۆ وایکرد کە خۆی بکوژێ. ئاخر وایدەزانی ئەوانە رزگاریدەرن، نەیدەزانی ئاسۆ کوژن. ئاسۆ لە دوای خۆی بە نووسینی نامەیەکی دڵهەژێن بۆ جەللادەکانی بە ناو دێمۆکڕات ناوی ئەو کەسانەی کە دەستدرێژیان پێکردبووبە روونی دەنووسێت ون اویان دێنێ.کەسی یەکەمی ئەو حیزبە ئەو کات قاسملوو بووە. سەرجەم ئەوە و کەسانی بەرپرسی باڵاش ئاگاداری ئەو تڕاژیدیایە بون، بەڵام هیچکات نە لەسەر پۆستەکەیان لابران و نە هیچکات سزادران!
ئەو بەرپرسانەی ئەوکات حیزبی دێمۆکڕات کە بەشداری ئەو کارە گڵاوە بون یان بەرپرس بون لەو کارەدا یان زیندون یان مردوون. ئەوانەی کە زیندوون نەفرەت لە ویژدانیان، ئەوانەشی کە مردوون و ئەو سەردەم بێدەنگیان هەڵبژاردوە ، لەعنەت لە گۆڕیان.
حیزبێک کە حەوت دەیە زیاتر بونی هەبێ و خۆی بە میراتگریی کۆمار بزانێ، چۆن بەو شێوەیە لە سەر رادیوکەی درۆی ئاوا دەکا! بەراستی جێگای شەرمە. حیزبێک کە بەرپرسەکانی بەو شێوەیە هەڵسوکەوت دەگەڵ ئاسۆکان بکەن کوا جێگای متمانەی خەڵکن؟ ئەو بەسەرهاتە پڕ لە نەهامەتیە شەرمێکی دیرۆکیە بۆ کورد و کوردستان. هەرکات کەسێکی شیاو و کارامە لە نووسینی سناریو حەول بدا ژیانی ئاسۆی شەهید بکات فیلم و نیشانی خەڵکی بدا، مەزنترین خزمەتی بە کوردستان کردوە. ئەوکارەش بۆ ئەوەیە کە هیچ سەرکردە و حیزبیی دواکەوتوو رێگایان نەبێ ئاوا بێ رێزیی بە نەتەوکەمان بکەن. خوڵقهێنەرانی ئەو تڕیاژیدیایە شیاوی ژیان نین، لە هەر کوێەک دەژین دەبێ بدرێنە دادگایەکی سەردەمیانە تا تۆلەی ئاسۆکانیان لێ بکرێتەوە.
خاتوو ئاسۆ، بۆ دواڕۆژێکی پڕ لە ئاسۆ هاتبوو ببێتە پێشمەرگە، بەڵام نابەرپرسانی سووک و چڕوکی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئیڕان نۆرە بە نۆرە دەستدرێژیان کردە سەر و دووگیانیان کرد. ئاسۆ خۆی کوشت! بەڵام دەگەڵ خۆی ئەو حیزبەشی کوشت.
لە بەشێک لەو کارەساتەدا نووسەری ئەو جینایەتنامەیە دەڵێ: ئاسۆ لە  نامەیەکا بۆ قاسملوو و بەرپرسانی باڵای دیکەی ئەو حیزبە بە ڕاشکاوی ناوی ئەو کەسانەی نووسیوە کە تەجاوەزیان پێ کردوە. من لە نووسەری ئەو کتێبە دەپرسم تۆ ناوی ئەو کەسانەی ئاسۆیان ئاوالێکرد، دەزانێ بۆچی دەقی نامەکە و ناوەکانیانیت نەنووسیوە؟ لە چی ترساوی؟
روداوی دڵتەزێنی ئاسۆی جوانەمەرگ لە کتیبی جینایەتنامەی حاتەمی مەنبەری هاتە بەرچاوم. رووداوێک کە تا دونیا هەیە پەڵەیەکی رەش و قڕێژە بە سەر ناوچاوانی هەردووک لای دێمۆکڕاتەکان و هیچکاتێکیش ناسڕێتەوە. با ئەو مێژووە گڵاوە لە سەر ناوی نەتەوەی مەزنی کورد دانەسەپێ. بکەری ئەو کارە دڕندانە تاقمێک کەسانی بەرپرسیی ئەو حیزبە بون کە ئاواتیان بۆ بخوازین رۆژێك بە سزای خۆیان بگەن.