سەرۆکایەتی بە سەر مەسینەکانی مزگەوتەوە

Thursday, 08/07/2021, 11:45

7979 بینراوە


ئەگێڕنەوە کەوا سەرۆکی وڵاتێک دواى لەسەر کارلابردنی کەوتبووە مزگەوتێکی شارەکەوە . رۆژانە وهەموودەم مەسینەکانی مزگەوتەکەی ریز ئەکردو بەگۆجانێکی دەستیەوە یاری پێئەکردن ، ئەویانی ئەهێنایە پێشەوە ، ئەویتریان ئەبردە دواوە ، بەم حاڵەوە رۆژی پێ بەسەر ئەبرد . لێیان پرسی : ئەرێ خاڵۆ ئەوە تۆ چی ئەکەی ؟. لەوەڵامدا وتبووی : سەرۆکایەتی بەسەر مەسینەوەش بێت هەر خۆشە !! .
تورک سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی بەزاندووەو ، رۆژ بەرۆژیش پێگەی خۆی فراوانترو قاییمتر ئەکات ، وا هێدی هێدی دێتە پێشەوەش و خاکی زیاتری هەرێمەکەمان لووش ئەکات .
ئێران خەریکی دەستوەردان و دروستکردنی پێگەیەتی لەهەرێمی کوردستاندا لەرێگەی هاوێشتنی موشەکی کاتیۆشاو فرۆکەی درۆن کە لەم دواییانەدا بوونەتە هەڕەشەیەکی جیددی بەسەر کوردستانەوە .
عارەبی عیراقی وا وردە وردە دێنە شارەکانی هەرێم و نیشتەجێ ئەبن و ، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بە کەرایەتی خۆی لەم رۆژانەدا بڕیارێکی دەرکردووە کەوا بۆیان هەیە ئەرزەو خانوو شوققە بەناوی خۆیانەوە تاپۆ بکەن .
بێجگە لەسەدان هەزار خەڵکی بێگانەی بەنگەلادیشی و فلیپینی و سوری و ئێرانی کە ئەوانیش نیشتەجی ئەبن وبەتەمای گەڕانەوە نین بۆ وڵاتەکانیان .
لەم هەموو داگییرکارییەی سوپای تورک وئێران و حەشد و عارەب وبێگانە ، خەڵکی رەسەنی شارەکان ونبوون و ، دەسەڵاتی هەرێمیش لەهەموو کایەیەکی دەسەڵات وئیدارەو حوکمڕانی دووریانی خستۆتەوە .
بەهۆی قەیرانی عەقڵی تەندروستی ئیدارە لەناو حکومەتی هەرێم و زاڵبوونی سەرسەری و شەلاتی و بەڵتەچی و مناڵە ورتکەی مەسئولان ، میللەت لە تاریکترین قۆناغەکانیدا ژیان بەسەر ئەبات و ، رۆژانە دەیان قەیران و شکستی ئیدارە رووبەرووی ئەبێتەوە .
هەرێمی کوردستان دەسەڵاتێک بەڕێوەی ئەبات ، نە ئەتوانێ مووچە دابینبکات ، نە کارەبای پێ ئەدرێ ، نە ئاوی خواردنەوەشی پێ دابینئەکرێ . هاوڵاتی باج نەدات حکومەت مووچەی پێ نادرێ ، موەلیدەی ئەهلی کارەبا نەدات ، حکومەت پێى نادرێ ، هاوڵاتی بەتانکەر ئاو نەکڕێ ، حکومەت پێی نادرێ .
 نەخۆشخانەکان دراونەتە دەستی مافیاکانی دەسەڵات ، پرۆژەکان  دراوەنەتە کۆمپانیاکانی دەسەڵات ، پەروەردەو زانکۆ کەوتۆتە دەست کۆمپانیای ئەهلی ، نەوت وسامانی ژێر زەوی دراوەتە دەستی تورکیاو کۆمپانیا بیانیەکان . ئیتر نازانم ئەم دەسەڵاتەی ناوی لەخۆی ناوە حکومەتی هەرێمی کوردستان چی بە دەستەوە ماوە وەکو ئیدارەدانى وڵات ؟!.
ئەم دەسەڵاتە کە پیاوی گەواد ئەکاتە راوێژکارو ئیمتیازاتی بەسەرا ئەبارێنی . قەحپەش لەو پەڕی دونیاوە  ئەهێنێتە هەرێم و شوققەو سەیارەی بەرزو سەفتە دۆلاریان بۆ روو ئەکات ، دەسەڵاتێکی هەتا بڵێى بێ ئەخلاق و بێرەوشتە .
ئەگێڕنەوە پاشایەکی هەتیوباز گەوادێکی هەبوو کاری تەنها ئەوە بوو مناڵە لووسکە بۆ پاشا پەیدا بکات . رۆژانە بەنێو شارەکاندا ئەگەڕا بۆ دۆزینەوەی مناڵە لووسکە . جارێکیان مناڵێکی جوان ئەدۆزێتەوە کە پاشا زۆر دڵی پێخۆش ئەبێ و ساڵانێک سواری ئەم مناڵە ئەبوو . دوای ئەوەی مناڵەکە ریش وسمێڵی دەرکرد ، پاشا لەبەر چاوی کەوت و ئیدی فەرامۆشی کرد . رۆژێکیان مناڵە حیزەکە ئەچێتە لای پاشاو پێی ئەڵێ : جەنابی پاشا من ساڵانێک چێژو خۆشیم بەتۆ بەخشیوە ، ئێستا کە کەڵکم نەماوە لانیکەم وەکو وەفایەک بۆ ئەو چێژبەخشینەم ، پۆستێکم بەرێ ئەو ژیانەی ماومە بە خۆشی وئاسوودەیی بەسەر بەرم . پاشاش ئەڵی : هەقی خۆتە ، بڕۆ ببە بە والی فیلانە شار !!. 
پاش ماوەیەک کابرای گەوادیش پییر ئەبێ و تاقەتی گەڕانی بەناو شارەکاندا نامێنێ و پاشا ئەویش فەرامۆش ئەکات . رۆژێکیان ئەویش ئەچێتە لای پاشاو پێى ئەڵێ : جەنابی پاشا  ساڵانێکی دوورودرێژ بەشاراند گەڕاوم گەوادیم بۆ کردووی تا دڵت خۆشکەم ، ئێستا کە تاقەتی جارانم نەماوە لانێکەم پۆستێکم بەرێ با ئەو چەند ساڵەی تەمەنم ماوە بە ئاسوودەیی بژیم . پاشا ئەڵێ : تۆش حەقی خۆتە . بڕۆ ببە بە قازی ئەو شارەی حیزەکەی تێدا والیە !. ئیدی رۆژی گەیشتنی قازی تازەی شار ، والیە حیزەکە لەپێشوازیدا ئەبێ ، کە گەوادەکە ئەبێنی باوەشی بە یەکترا ئەکەن . قازییە نوێیەکە دەست بەگریان ئەکا . حییزەکە پێی ئەڵێ : جەنابی قازی بۆچی ئەگری ، ئەوە هەردووکمان گەیشتینە پلەو پۆستی بەرزو ژیانی خۆمان تەئمین کردووە ، ئێستا تۆ بۆچی ئەگری . ئەویش لەوەڵامدا ئەڵێ : رۆڵە من بۆ خۆم ناگریم ، بۆ ئەم میللەتە ئەگریم کە حیزو گەوادێکی وەکو من و تۆ حوکمی ئەکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە