پرسیاری بۆ سەد پارچە کردنی گەندەڵکاران!

Thursday, 08/07/2021, 12:00

3063 بینراوە


لەم  کۆبونەوەی  پارلمانی  کوردستان  لەگەڵ   وەزیری  سامانە  سروشتی یەکان  ووتی  ئەوەی  گەندەڵی  بکات  دەیکەمە  " سەد  پارچە  " ه وه به واتای ته واوی  وا ته ئەوکەسە  " پارچه  پارچە  "دەکات  ؟!!!!!  
زۆر  له عێراقه کان هۆڵی  " خود  " یان بیرماوە  کە تا ئێستاش لە میدیایی  عێراقی  و تۆڕە کۆمەڵایەتی  یە کانەوە  قسەی   لەسەر دەکرێت.
چی ڕوویدا  لە "هۆڵی  خود " و پارلمانی  کوردستان ؟!
لە سەرەتایی  هاتنه  سەرحوکمی  دەستەڵاتی  حیزبی  بەعسی  دیکتاتۆرو  " صه دام حسێن دیکتاتۆر  " بووە  سەرۆک  کۆماری  عێراق  یەکەم  کۆبونەوەی  له "هۆڵی خود  "کرد  تەنها  بە خویندنەوەی نا وەکانیان بڕیاری  لە سێدارەدانی بۆ ژمارەیەکی زۆری  کاربەدەستەتی  حوکمەت دا بێ گەڕانەوە  بۆدادگاو  یاسا  بە تۆمەتی  خیانەتی  نیشتیمانی  و گەندەڵی ؟!
وە لە دوای  خوێندنەوەی بڕیارەکە لەلایەن (صدام حسێن ) دیکتاتۆره له لایه ن ئامادەبوانەوە  ڕاستەوخۆ  بە چەپڵه  ڕێزانه وه پێشوازی  لە بڕیارە دیکتاتۆرنه  که کرا .
ئە وەی ئیمڕۆ لە پارلمانی  کوردستانی  عێراق ڕوویدا  ڕاستە و هۆڵی خود بڕیارەی کەی " سە دامی دیکتاتۆر " دەچوو.
چۆن  لە هۆڵی  پەڕڵمان  ڕاستەوخۆ  ووتی  گەندەڵکاران  دە کەمە" سەدا  پارچە " بێ ناو هێنانی  دادگا و یاسا و سە روەری قانون.
کێ دە کە یتە "سە د پارچە  " ؟
ئەوانەی  گە ندە ڵی دەکە ن یان ئەوانەی  دژی  گەندەڵین ؟
گەندەڵکاران  حیزبەکانی  پێکهنەری  حوکمەتن   کە خۆ ت ئەندام  و لا یە نگیری  یەکێکیانی .
کە سانی" دژە گەندەڵ " خۆپیشاندەران  ئە وانە ی کە یسەکانی گە ندە ڵی دە خەنەڕوو چالاکوان  و رۆژنامە  نوسان و  و هاووڵاتی  بێ موچە  و بێ خزمەت گوزارین  کە بۆدوا  کردنی  مافەکانیان  لەلایەن  هێزە چەکدارەکانی  حیزبە  حوکمڕانەکانەوە جەستەیان   دەکرێتە  سەدپارچە  لە سەر شه قامە کانی ئە و ووڵاتە  ی کە ژێرەکەی  پڕە لەسامانی  سروشتی  بەنرخ .

چالاکوانی سیاسی   



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە