كوردستانپۆست تاكه‌ راگەیاندن بوو، کە باسی لادانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كرد

Friday, 07.09.2021, 20:27

3566 بینراوە


له‌ كۆتای هه‌فته‌ی رابردوو له‌ كوردستانپۆست ئه‌و هه‌واڵه‌مان بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ پارتی به‌ بریاری مه‌سعود بارزانی بۆ چه‌واشه‌كاری و تیكدانی كارته‌كان و مه‌شغول كردنی رایگشتی وخه‌ڵكی كوردستان، داوای كردووه‌ كه‌ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و چه‌ند دادوه‌رێكی هه‌ولێر لابده‌ن و گۆرانكاری بكه‌ن.! (لێرەدا کلیکی هەواڵەکەی پێشووتر بکە)
له‌ یه‌كشمه‌ی رابردوو نیچیره‌ڤان بارزانی واژووی له‌سه‌ر دانانی دادوه‌ر عه‌بدولجه‌بار وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و چه‌ند دادوه‌رێكی تر كرد، بۆ دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر و، چه‌ند گۆرانكاری یه‌كی تریشی ئه‌نجام داوه‌.
ئه‌مه‌ پاش ئه‌وه‌ فشارانه‌ی ولاتانی بیانی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه‌ خستیانه‌ سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌سروربارزانی تیرۆرست و گه‌وره‌ گه‌نده‌ل و تاوانكاری كوشتن و برینی گه‌نجانی بادینان و هه‌ولێر.
به‌پی سه‌رچاوه‌یه‌ك مه‌سروری تیرۆرست بریاری داوه‌، هه‌ركه‌سێك ره‌خنه‌ له‌ بنه‌ماله‌و ژن و خوشك و كه‌سوكاری بگریت، ئه‌گه‌ر تیرۆری نه‌كات، ئه‌وا له‌ زیندانه‌كان بیان رزێنیت.
شایانی باسه‌ دادوه‌ر فازیل سه‌رۆكی دادگای تاوانه‌كانی یه‌ك هه‌ولێر، تووشی زه‌هایمه‌ر بووه‌و حاله‌تی ئه‌وه‌نده‌ خراپه‌ توانای دادوه‌ری نه‌ماوه‌، به‌لام تا ئیستا به‌رده‌وامه‌ له‌ ده‌وام كردن، ئه‌مه‌ش خوای ئه‌و هه‌زاران گه‌نجی هه‌ولێر به‌ زولم و  نادادپه‌روه‌ری سزای سه‌ختی به‌سه‌ردا سه‌پاندن و،به‌ناوی تیرۆرستی داعش كه‌ هیچیان ئه‌سلی نه‌بووه‌.

حه‌مید سورچی