ئەوانەی ئەخلاقی توانا عوسمانیان بە دڵە، با لە کەناڵی سبەی لەگەڵیدا کاربکەن (بەشی دووەم)

Sunday, 11/07/2021, 12:02

22059 بینراوە



راست و رەوان لە پێشەکی ئەم بەشەدا لەسەر (توانا عوسمان) لەوێوە دەستپێدەکەین و دەڵێین:
ئەمڕۆ کۆمەڵگای کوردیی لە باشووری کوردستان بە خێرایی هەنگاوی بەرەو هەرەسی ئەخلاقی دەنێت، کە زیاتر لە 30 ساڵە دوژمن و داگیرکەرانی کوردستان لە رێگای بنەماڵەی بارزانیی و تالەبانییەوە کارییان لەسەر کردووە.
لە ناو (قوتابخانەی پارتەکان)دا وانەی فەسادی و بەدڕەوشتی تێدا دەخوێنرێت.
(قوتابییەکان): کۆمەڵگا و خەڵکە ساویلەکەکانێتی، بێهەڵویست و بێدەنگ و هیچ لەبارا نەبوون.
(بەڕیوەبەرەکان): سەرکردە و بەرپرسەکانی ئەو حیزبانە و بازرگانەکانی خوێنن.
(مامۆستاکان): روناکبیر و رۆژنامەنووسانن.
یەکێک لەو مامۆستایانە، کە زۆر دڵسۆزانە و بێ ماندووبوون کاری تێدا دەکات ناوی (توانا عوسمان)ـە.
لەبەر هەبوونی بەڵگەیەکی زۆر لەسەر توانا عوسمان، ئێمە ئەم کەسەمان کردۆتە پاڵەوانی سەرەکی راپۆرتەکەمان، لەوێوە دەست بۆ چەند نمونەیەکی تریش دەبەین.
بەو بۆنەیەوە رووی دەمیشمان دەکەینە ئەو ژن و کچ و دایک و باوکانە، پێیان دەڵێین: ئەگەر کەمێک حەیا و ئابڕوو مابێت، بۆ ئەوانەی لە مانای شەرەف و حورمەت دەگەن، با کەمێک بە خۆیاندا بچنەوە، ئاگاداری کچ و ژنی خۆیان بن، بە بێ مەرج رەوانەی هیچ کەناڵێکی راگەیاندن و ئەو شوێنانەیان مەکەن کە دەستی پیسی هونەرمەند و میدیاکار و  ئەم بەدڕەوشتانەیان گەیشتۆتێ. بەتایبەتی بۆ ئەو کچ و ژنانەش، کە بوونەتە قوربانی و کەرەستەی رابواردنی ئەم بەدڕەوشانە بەناوی سیاسەت و فیکر و زانستەوە دەسەڵات و ناوبانگیان هەیە. ئەو کچە مۆدێل و پێشکەشکار و گۆرانیبێژانەش، کە خۆیان کردۆتە پاروویەکی چەور بۆ گەرووی ئەم ناپاکانە، داوایان لێدەکەین ئاگاداری خۆیان و کچەکانیان بن، مەچنە بەردەمی ئەم رۆژنامەنووس و روناکبیر و سێکسبیرانە، کە وەکو گورگئاسا هەڵسوکەوتان لەگەڵدا دەکەن.
ئەم راپۆرت و نووسینە بۆ ئەو کەسانەیە کە هەموو باسەکە دەخوێننەوە، نەک بۆ ئەوانەی لە نیوەیدا دەستی لێهەڵدەگرن و وازی لێدەهێنن.

لە کاتی نووسینی ئەم راپۆرتەدا ئێمەی ستافی کوردستانپۆست، دەرگای زۆرمان بۆ کرایەوە، بۆیە لە هەرکوێوە دەست پێبکەین کتێبخانەیەکی گەورەی پڕ لە بەڵگە بەسەرماندا رژاوە و زانیاریی زۆرمان وەرگرتووە،  بەشێک لە بەڵگەکان لێرەدا بڵاو دەکەینەوە، ئەویتر هەڵدەگرین بۆ کاتی خۆی، کە بۆ هەر یەکە چیرۆکێکی درێژ و دەریایەکی پڕ لە فرمێسک بەسەر بەڵگەکاندا رژێنراون، لە هەر باسەی دڵۆپە فرمێسکی پەشیمانی و حەسرەت لێیان دەچۆڕێت، تاوانبارەکانی ئەو رووداو و بەڵگانە ئەو کەسە بێویژدانانەن لە نمونەی توانا عوسمان کە رۆڵی سەرەکی تێدا دەبینن.
لە کۆتایی باسەکەشماندا چەند نمونەیەک لە سەر شاعیرێکی گەورەی بەناو کورد و رۆماننوسێکی ترتان بۆ دەهێننەوە، هەمووی دەبەستینەوە بە سەرچاوەی ئەو فەسادییەی، کە دەسەڵاتی پارتەکان پڕ بە دەریایەک نیشتیمانیان لێ پڕ کردووە. کۆمەڵگای ئەمڕۆی کوردییان پێ فاسد و بەدڕەوشت کردوە، کە دەمێکە ئێمە لە ئەرشیفی کوردستانپۆستدا گلمان داونەتەوە، هەست دەکەین کاتی هاتبوو مەلەفی ئەوانەش هەڵبدەینەوە و بیانتەکێنین، تا بۆ خوێندنەوە، بۆ کەسانی عاقڵ و بەویژدان رامان و پەندی لێوەربگیرێت. گومانیشمان نییە کە رەنگە لە سەرەتادا زۆر کەسی سادە و ساویلکە بڕوای پێنەکەن.
 (سەرکزی دڵ وریا)

توانا عوسمان کێیە؟ بۆ کاتێک سەری مەنهۆڵەکەمان هەڵدایەوە، ناوی ئەم سەرکزە کەوتە سەر زاران؟ 

شەڕکردن لەگەڵ دەسەڵاتێکدا کە تەژیی بێت لە خیانەت و ناپاکی، هەر وەک یاری شەترنج وایە، دەبێت لە پێشدا ئەوانەی لە دەوروبەری وەزیر و پادشاکەوە وەستاون لاوازیان بکەیت و لە ناویان بەریت! سەرەتا هێرش بکەیتە سەر سەرباز و قەڵا و فیلەکان، هێڵی بەرگرییان لاواز بکەیت، ئەوسا دەتوانیت بە ئاسانی کش لە پادشا بکەیت. قەڵای دەسەڵاتی ستەمکاری کوردی جگە لە دەزگا سەرکوتکەرەکان و چەکدارەکانیان، پێکهاتووە لەو نووسەر و هونەرمەند و رووناکبیرانەش، کە بە هەموو توانایەکیانەوە بەرگری لە مانەوەیان دەکەن.
گەلی ئینگلیز شانازی بە (شکسپیر)ەوە دەکەن، ئێمەی کوردیش بە دەیان (سێکسبیر)مان هەیە، تەنیا بیریان لەلای سێکس و رابواردنە، لە رێگای ئەمانەوە بەشێک لە کۆمەڵگا فەساد بەدڕەوشت کراوە.
هەندێک لە سایت و کەناڵ و کەسە بچوکەکان، کاتێک ناوی توانا عوسمان دەهێنن، لە هەندێک نووسین و هەواڵدا، پێناسەی ئەم کەسە دەکەن بە روناکبیر و رۆشنبیر ناوی دەهێنن. بەبێ ئەوەی بزانن ئێمە هێشتا ماومانە کە بیرمان رۆشن بکەین و روناکی لە ناو هزرماندا پەروەردە بکەین، چونکە زۆربەمان بیرکردنەوەمان سەقەت و کۆڵەوار و وێرانە، دەنا ئەم کابرایە چییە جگە لە پارچەیەک حەز و هەوەسی حەیوانی، کە بە ناشرینی کەوتۆتە گیان و رۆحی فریشتەکانی کورد؟! ئەمانە کوێیان لە روناکبیر دەچێت؟ دەتوانین وەکو (سێکس بیر) پێناسە بکرێن، نەک وەک رووناکبیر و شتێکی تر.
 ئیستا توانا عوسمان بۆتە بەڕیوەبەری کەناڵی(سبەی)، بە پێی مەرجی تایبەتی خۆی کچە پێشکەشکار و ئەوانی تر دادەمەزرێنێت. لە خوارەوە زیاتر ئەم کەسەتان پێدەناسێنین.

- ناوی تەواوی ئەم مرۆڤە پۆخڵە (توانا عوسمان موحەمەد)ـە، لە رۆژی 08 / 03 / 1975، لە سلێمانی لە دایک بووە. خوشکێک و دوو برای هەیە، پاش مردنی باوکییان خانوویەکیان بۆ جێمابوو، خوشکەکەی لە سوید دەژی، بێ کارە، چوار پێنج منداڵی هەیە، مێردەکەی کەمئەندامە، بە ژیانێکی هاکەزایی و کولەمەرگی دەژی، توانا بۆ فرۆشتنی خانوەکەی باوکیان پەیوەندیی پێوە دەکات فێڵ و درۆی لەگەڵدا دەکات، تا وەکالەتێکی پێ بکاتەوە، پەیمانی ئەوەی پێدەدات، کە لە پشکی خانووەکەی باوکیان حسابی پیاوی بۆ بکەن، کاتێک فرۆشتیان بە پێچەوانەوە بەشی خوشکەکەیان نەدا، تەنیا بڕێک پارەی کەمیان بۆ نارد، چونکە پێی وابوو مادام لە سوید دەژی، ئیدی پێویستی بە پارە نییە. (کەسێک درۆ و ساختە و خیانەت لە خوشکی خۆی بکات، ئیدی بۆ لە خەڵک و خاک و نیشتیمانی ناکات؟ هەڵبەت توانا ئیستا واش دەکات. دەست بۆ شەرەفی زۆر کچ و ژن بردووە. ئەو پۆستەی کە لە بواری راگەیاندندا هەیەتی، هەمیشە داوای لە کچەکانی دەوروبەری کردووە کە لەگەڵیادا بن! لای توانا عوسمان پارە و پۆست ئامرازن بۆ گەیشتن بۆ مەرامی رابوراندن و بەتاڵکردنەوەی ئارەزووە سێکسییەکانی خۆی).
تێبینی: ئەم بەشە پەیوەندی بە کێشەی خێزان و مەسەلەی شەخسییەوە نییە. بۆ تێگەیشتن لە مانای (شەخسی) تکایە لێرەدا کلیکی پێناسەکەی بکە، کە بۆ ئەو مەبەستە لە فەرهەنگی کوردستانپۆستدا دامانناوە).
- توانا عوسمان خوێندنی تەواو نەکردووە، تا پۆلی پێنجی ئامادەیی خوێندووە، وازی لە خوێندن هێناوە، دوایی وەک خۆی دەڵێت تاقیکردنەوەی بە (خارجی) داوە و شەشی ئامادەیی تەواو کردووە.
- ئەو کاتەی لە رۆژنامەی هاوڵاتی لای (تاریق فاتح) کاری دەکرد، پەیوەندیی لەگەڵ خوشکی تاریق پەیدا دەکات بە ناوی (سایە فاتح)، پێکەوە هاوسەرگیری دەکەن، خزم و کەسوکاری ژنەکە سەردان و هاتوچۆیان دەکەن، لەو نێوانەدا چاو دەبڕێتە کچی مامی ژنەکەی بە ناوی (ژ. هـ.حـ.) کاتێک ژنەکەی بەمە دەزانێت، لە رێکەوتی 2 – 5 – 2010 بە دەمانچەیەکەوە دەچێتە سەر ماڵی مامی لەوێ بە بەرچاوی هەموویانەوە گوللەیەک بە خۆیەوە دەنێت و خۆی دەکوژێت، هێشتا گیانی تێدا دەمێنێت، سەیارەی فریاکەوتن دەگەنە سەری، لەکاتی گواستنەوەی (سایە) بۆ خەستەخانە، کە کەمێک گیانی تێدا ماوە، لە خێراییدا سەیارەکە وەردەگەڕێت، شۆڤێرەکەش لەگەڵ ژنەکەی توانا گیان لە دەست دەدەن.
بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر ئەو رووداوە کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە:
https://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=89654

رووداوی خۆکوژی (سایە فاتح) کەرەستەی رۆمانێکە بەتایبەتی ئەو کاتەی مامی سایە  و کچەکی مامی (ژ. هـ.حـ.) کە بۆتە دۆستی توانا لە لایەن پۆلیسەوە دەگیرێن و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت. لە دادگادا کۆمەڵیک بەڵگە کە پێویستە بۆ سەلماندنی خیانەتی توانا بەرامبەر بە ژنەکەی، ئەویش بریتیی دەبێت لەو هەموو گفتوگۆ و ژوانەی لە تەلەفونەکەدا هەیە توانا و کچی مامەکەی سایا پێکەوە کردویانە، سایا گوێی لێبووە، بەڵام لەلایەن فاروقی مەلا مستەفاوە، هەمووی سڕدراوتەوە، ئیتر هیچ بەڵگەیەک بەدەستەوە نامێنێت، تا بیسەلمێنێت توانا خیانەتی لە ژنەکەی کردووە،  بە سەلامەتی رزگاری دەبێت.
توانا تا ئیستا پەیوەندیی بە کچەکەوە ماوە. وەکو سەرچاوەی ئەم زانیاریانە بۆ کوردستانپۆستی ئاشکرا کرد،  توانا ئەوەندە بەدنمەک و حەرامزادە و بێشەرەفە، لەگەڵ چەندین خوشک و ژنی هاوڕێکانی خۆیدا پەیوەندیی هەیە، بە چات و تەلەفون و مەسنجەر قسەیان لەگەڵدا دەکات، دەچێتە لایان بەتایبەتی خوشکی هاوڕێیەکی کە لە ئەڵمانیا و وڵاتانی ترە. (ئێمە لێرەدا ناوەکان پارێزراو دەکەین نایاننوسین، بۆ خاتری ئەوەی کارەساتی گەورەی کۆمەڵایەتی بەدوادا نەیەت). با ئەو هاوڕێیانەی توانا، ئەوانەی دەوروبەری کەمێک بە خۆیاندا بچنەوە، لە هاوڕێیەتی ئەم کەسە دووربکەونەوە، متمانەی پێنەکەن، داوەتی ماڵی خۆیانی نەکەن، بە ژن و کچ و خوشکی خۆیانیان نەناسێنن.
- بەر لە (30) سی ساڵ جەلال تالەبانی دژی سوپای پاسدارانی ئێران لێدوانێکی دابوو، بەمە دەسەڵاتدارانی ئێرانی توڕە کرد، بۆیە هاشمی رەفسەنجانی لە نوێژی هەینیدا، هێرش دەکاتە سەر تالەبانی و دەڵێت:
(جەلال تالەبانی قەحبەی سیاسییە، هەر رۆژەی لە باوەشی دەوڵەتێک و دەزگایەکی موخابەراتدایە، ئەم قەحبەیە جێگای متمانە نییە)، رێک ئەو پێناسەیەی رەفسەنجانی، توانا عوسمانیش دەگرێتەوە.
توانا هەر رۆژەی لەگەڵ بەرپرسێکدا دەردەکەوێت، سەر بە ماڵی بەرپرسێکدا دەکات، لە دەرگای ماڵی بەرپرسێکی تر دێتە دەرێ، ئەمڕۆ لای فاروقە، شەو دەچێتە لای شێخ فاخیری قەیوان. سەردانی فڵانە بەرپرس دەکات و داوای دەفتەرە دۆلاریان لێدەکات. رۆژێک لە دانیشتنێکدا کە کۆمەڵێک کەس دانیشتوون کۆسرەت رەسوڵ بە توانا دەڵێت، دیسان هاتوویتەوە داوای پارەم لێدەیت، من تا ئیستا دوو جار پارەم داویتێ، پێم بڵێ چی لەو پارانە دەکەیت وا ئیستا هاتوویت داوای سێ دەفتەر دۆلاری ترم لێدەکەیت؟ !
توانا ئەوەندە بێ موڕاڵ و بێ چاو و رووە، رۆژێک دەبێتە پیاوی نەوشیروان و دەڵێت من گۆڕانم، لە کەناڵی (کەی ئێن ئێن) کاریان بۆ دەکات، پاش هەفتەیەک نەوشیروان دەریدەکات، چونکە چاوحیزە و سەیری کچان دەکات، دوایی دەچیتە لای شاسوار، (ئێن ئاڕ تی)ی بۆ دادەمەزرێنێت، لە هەمانکاتدا پەیوەندیی بە فاروقی مەلا مستەفاوە دەکات، هەرچی نهێنیی کاری بازرگانییەکانی شاسوارە بۆی باس دەکات، لەلای فاروقیشەوە دەچێتە لای شێخ فاخیری قەیوان، ئینجا دوایی دەچێتە لای لاهوری شێخ جەنگی، لەوێوە دەڕواتە هەولێر و پیرمام بۆ لای نێچیرڤان. دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و بە گردی زەرگەتەدا هەڵدەگەڕێت، کەناڵی (سبەی) بۆ کوڕەکانی نەوشیروان دادەمەزرێنێت. لەم هەموو پەیوەندییانەدا زانیاری لە هەموویان وەردەگرێت بەوانی تری دەفرۆشێتەوە.
 ئافرەتی لەشفرۆش جگە لە لەشی خۆی هیچی تری نییە بفرۆشێت، توانا لە لەشفرۆشێک سووکتر هەموو شتێک دەفرۆشێت، ئافرەتی لەشفرۆش کەمێک موراڵی هەیە، توانا عوسمان ئەوەشی نییە. ئافرەتێکی پۆرنی روسی لەگەڵ عەرەبێکی سعودیدا رادەبوێرێت، کابرا عەرەبەکە سەرخۆش دەبێت جنێو بە رووسەکان دەدات، دەڵێت هەموو ژنیان وایە، ژنە رووسەکە پەلاماری دەدات، دەڵێت تۆ بۆت نییە بە هۆی منەوە جنێو بە گەلی رووس بدەیت، راستە من قەحبەم، بەڵام شەرەفی نەتەوە و نیشتیمانەکەم شەرەفی راستەقینەی هەموومانە. کابرای عەرەب دەکاتە دەرێ.
هەر لێرەوە لەوە دەگەین، کە چۆن و بۆچی زۆر لە ئافرەتە سیخوڕەکان لە پێناوی نیشتیمانەکەیاندا وەکو ئیسڕائیلەکان ئامادەن لەشی خۆیان بفرۆشن، ئەو ژنانەی کە لە دەزگاکانی پاراستن و زانیاریی و دژە تیرۆردا کار دەکەن، وەکو ئەو ژنە ئیسڕائیلانە نیین، کە لە پێناو بەرژەوەندی نیشتیمانی خۆیاندا لەشفرۆشی یان سیخوڕی دەکەن، بەڵکو بۆ بنەمالەکانی دەسەڵاتی پارتیی و یەکێتیی و، دژی بەرژەوەندی کورد دەیکەن.
لەسەر قسەکەی رەفسەنجانی توانا عوسمان هەرچەندە لە چاو تالەبانییدا ئاستێکی نزمی دەسەڵات و پۆستی هەیە، بەڵام وەکو ئەو ژنە لەشفرۆشە روسییە ئەو شەرەفەشی پێنابڕێت کە بڵێین من خاوەنی شەرەفم، چونکە شەرەفی نیشتیمانیشی نییە و بەم رۆژگارە لە هەوڵی هەتککردنی کچ و ژنانی کوردایە، بەلایەوە ئاساییە شەرەفی خۆی و خەڵکی کوردستانیش بشکێنێت و گوێ بە هیچیان نادات، ئەوەی بۆ توانا عوسمان گرنگە دەستکەوت و پارە و رابواردنە، لەو پۆستەی کە پێی دەدرێت خاڵی لاوازی ئەو کچانە دەگریت، تا بیانباتە شوقەکەی خۆی بە زۆر و بە خوایشت لەگەڵیاندا رابوێرێت. لەناو راگەیاندنەکاندا لەم جۆرە کەسانە نمونەیان زۆرە، کە خەریکی فەسادی و بێناموسین. 
- توانا داوا لە هەندێک لە ژن و کچە دۆستەکانی خۆی دەکات، کە (بۆتۆکس و فیلەر و سلیکۆن) بەکار بهێنن، دەڵێت کچ دەبێت شکڵی کچە مۆدێلی هەبێت، جوان و خرپن بێت، پێشی راگەیاندنوون، کە ئامادەیە پارەی تێچوونەکەی بدات. بۆ ئەمەش لە پەیجەکەی خۆی لەسەر ئەوە نووسیبووی. (د. پەروین نوری عارف) لێێ هاتۆتە دەنگ و وەڵامی توانای داوەتەوە. بڕوانە نووسینەکە:
https://www.rwangauraxna.com/detail.aspx?IDNews=4517
یان:
- هەر کچ و ژنێک ئەگەر تەسلیمی توانا نەبووبێت، یان لە بۆنە و بەرنامەیەکدا بە ناڕاستەوخۆ باسی کردبێت، بە دڵی توانا قسەی نەکردبێت. ئەوا توانا بە زمانی بازاڕیانە وەکو سەرسەرییەک جنێوی پێی داوە، وتویەتی: (ئاخر ئەوە وام لێنەکردووە بۆیە باسم دەکات).
- توانا عوسمان وەکو ئەکتەری فلیمەکان چەند لومپین و چەکلێکی دوای خۆی خستووە، هەندێک ئیشی بەردەستی بۆ دەکەن، بەسەریاندا پۆز لێدەدات، ئەوان دەچن سەیارەکەی بۆ پڕدەکەن لە بەنزین، یان بۆی دەشۆن، چونکە خۆی بێزی نایەت هیچ بکات، یەکێک لەو دەستوپێوەندانەی کە لە کەناڵی سبەی لەگەڵ خۆیدا دایمەزراندووە هەندێک جار کاری مێخۆشیی و بەردەستیشی بۆ دەکات ناوی (هیوا شێخ نوری)یە کە لە ئەڵمانیاوە گەڕاوەتەوە لەسەر بودجەی کەناڵی (سبەی) لای خۆی دایمەزراندووە، تەنیا موچەی ئەم هیوایە مانگانە 2.000 دۆلارە، پارەی خۆشی، کە چیا مانگانە بۆی بڕێوەتەوە 7.000 حەوت هەزار دۆلارە.
- لەو هەموو پەیوەندیانەدا، کە لە سەرەوە باسمان کرد، توانا عوسمان ئیشی بۆیان کردووە هەمووی بۆ ماوەیەک بووە و لەلایان ماوەتەوە، دوایی یان دەرکراوە، یاخو ناچارکراوە وازبهێنێت، هەمووشی پەیوەندیی بە کاری بەدڕەوشتییەوە هەبووە، تا بۆی کرابێت دەستدرێژی کردۆتە سەر کچ و ژن، یان کارمەندەکان شکاتیان لێکردووە و دەریان کردووە، وەکو لای (نەوشیروان، لاهور و شاسوار)، ئەوەشی کردووە کە کاتێک زانیبێتی لە شوێنێکی دیکەپارووی چەور و دەستکەوتی باشتر و کچی جوانتری لێیە وازی هێناوە و لەمیتریان دەستی پێکردووە.
وێنەیەکی کاریکاتێری گونجاو کە لەگەڵ رەفتارەکانیدا دێتەوە
- یەکێک لەو کچانەی، کە بۆ کەناڵی (سبەی) ویستوویەتی دابمەزرێت، تەلەفونی بۆ دەکات، دەڵێت سیڤی و نامەکانم بۆ ناردیت، تواناش لە وەڵامدا دەڵێت: ئا بەڵی بینیمیت، پیس خۆشیت، کەی بتبینم؟ تەرتیبی بکە! وەرە بۆ شوقەکەم!
توانا عوسمان دەسەڵات و پێگەی خۆی بۆ دەستدرێژی کردن بەکار دەهێنێت، لە کاتێکدا ژنی هەیە، دوو دۆستی ئافرەتی هەیە، کەچی بەمانە تێرناخوات، دەور و خولی کچانی تەمەن منداڵیش دەدات، تەمەن 18 و بەرەو خوارتریش، ئەم کەسە لە هەر وڵاتێکی تر بێت وەکو منداڵباز (پۆدۆفیل) زیندانی دەکرێت.
- توانا عوسمان وەک کابرایەکی فاسد و بەدڕەوشت، لە هەر کچێک نزیک بووبێتەوە دەستی کردووە بە قسەی سێکسی و توانج، تیری خۆی تێگرتووە، راستەوخۆ پێی دەڵێت وەرە بۆ شوقەکەم، با زیاتر یەکتر بناسین.
ئەو شوقەیەش شێخ فاخیری قەیوان پێی داوە وەکو لە بەشی یەکەمدا ئاماژەمان پێی دا، لەوێ کەرەستەی لاستیک و بوکەڵەی تێدایە، کەچی شێخ فاخیریش تاوانبار دەکات، دەڵێت کاتێک وەرمگرت شێخ فاخیر وەکو مەخزەن بەکاری دەهێناوە، ئەمانەی تێدا بووە.
بەکارهێنانی بوکەڵەی سێکسی، کە شوقەکەی پڕکردووە، رەوشت و هەڵسوکەوتی کەسێکی نۆرماڵ نییە، ئەم جۆرە کەسانە بۆ لەزەت و خۆشی بەکاری دەهێنن، چونکە نەخوشن، لە کاتی سێکس کردندا حەزیان بە توندوتیژییە، تا ئازاری بەرامبەرەکەی پێ بدەن وەکو قامچی و زللە و شەق وەشاندن. (سەرنجی ئەو چاتەی خوارەوە بدە، بزانە زمانی گفتوگۆی لەگەڵ ژنێکدا چۆنە، کە یەکەم بە چاوی سووک سەیری ژن دەکات و لەلای ئەو ئافرەت بێنرخە، تەنیا بۆ سێکس و رابواردنە).
توانا عوسمان لەگەڵ هەر کەسێکدا بووبێت حەزی کردووە لێی بدات و سوکایەتی پێ بکات، (بە داوای لێبوردنەوە کە ناتوانین سەرچاوەی ئەم زانیاریانە بدرکێنین.)، بەڵام وەک بەڵگە لە خوارەوە نمونەیەکی سەرنجڕاکێشتان پێشان دەدەین کە چۆن لەگەڵ ئافرەتێکدا بۆ یەکتریان نووسیوە. ئەو سوکایەتییەی توانا عوسمان بەو ژنەی دەکات، تەنیا لە کەسێکی نەخۆش و سەرسەری دەوەشێتەوە، بە بەراورد بە نیهاد بارزانی بۆڕی نیهادی داوەتەوە، لە بری قسەی رۆمانسی و قسەی گونجاو دوور لە جنێو و توانج، توانا بە زمانێکی بازاڕی دوور لە ئەتەکێتیی پیشەکەی خۆشی قسەی ناشرین بۆ ئەو ژنە دەنووسێت. ئافرەتەکەش لە توانا سووکتر بە پێکەنینەوە لێی وەردەگرێت. وەکو دوایی بۆیان باسکردین، کە لە بەشی یەکەمدا هەر ئەو ئافرەتە وەڵامی ئێمەی دابووەوە و بەکۆمێنت بەرگری لە توانا کردبوو.
- ئەم سێکسبیرەی کورد زۆربەی کاتەکانی بە (چات)، (مەسنجەر)، (ڤایبەر) و (واتسئەپ) دەباتە سەر، بەردەوام لەگەڵ ژن و کچاندا نامە دەگۆڕێتەوە و قسەیان بۆ دەکات و پەیوەندییان پێوە دەکات. بە داوای لێبوردنەوە ناچارین ئەم وێنەیەی خوارەوە بڵاوبکەینەوە، تا ئەوانەی بڕویان بەم قسانە لەقە، بڕوا بکەن:

لە خوارەوەش چات و نووسینەکانی توانا عوسمان بەڕیوەبەری کەناڵی سبەی بخوێنەرەوە کە لەگەڵ ژنێکدا بۆ یەکتریان نووسیوە (داوای لێبوردن لە خوێنەران دەکەین، کە ناچاربووین لە ئاست ئەو وشانەی تێیدا بەکار هاتووە بیانهێڵینەوە و نەیانسڕینەوە تا کوڕەکانی نەوشیروان بیخوێننەوە).




- توانا عوسمان رای وایە، ژن دەبێت (Open mind) بێت، بە کوردییەکەی مێشکی کراوە بێت. توانا عوسمان مێشک کراوەیی بەوە لێکدەداتەوە، کە ژنەکەی خۆی، یان دۆستەکەی دەبێت قبوڵی بکات لە پشتیانەوە دۆستێکی دیکەی هەبێت و لەگەڵ ژن و کچی دیکەدا رابوێرت، دەبێت ژنەکەی ئەمەی بە لاوە ئاسایی  نۆرماڵ بێت، ئەگەر ئاوا (Open mind) نەبێت ئیتر ژنەکەی کۆنەخواز و دواکەوتووە.
- لە دانپێنانێکدا کە لە زمانی هاوڕێیەکیەوە لێی پرسیوە ئایا لە دواوە کاری وات لەگەڵ کەسدا کردووە، توانا وەڵامی داوەتەوە چەند جارێک لەگەڵ کوڕا لە دواوە کردوومە.
- لای توانا عوسمان چاوپێکەوتن بۆ دامەزراندن دەکرێت بە دوو بەشەوە (تەماشای ئەو وێنەیەی سەرەوە بکە):
(یەکەم: کراوە)
(دووەم: داخراو)
بۆ (داخراو) مەبەستی لەوەیە، کە بە نهێنی کچەکان ببینێت و لە شوێنی داخراودا بڕیار بدات و دایانمەزرێنێت. لە هیچ شوێنێکی دنیا بەو شیوەیە کەس دانەمەزرێندرێت و شتی وا نەبووە، بەڵکو هەر کەسێک داوای کارێکی کردبێت، لێژنەیەک سەرپەرستی کردووە، کە پێکهاتووە لە دوو سێ کەس، ئەویش بە ئاشکرا قسەیان لەگەڵدا کردووە، بەڵگە نامە و سیڤی و هەرشتێک هەبێت پێشکەشی دەکات و لێی وەردەگرن، نەک بە نهێنی، ئەگەر پێویستیش بکات هەر لە جێوە هەندێک گفتوگۆی لەگەڵدا دەکەن، ئیتر کەسەکە دەڕوات و چاوەڕوانی سەرەنجامی وەرگرتن، یان وەرنەگرتنەکە دەکات. بەڵام توانا عوسمان مەرجی دووەمی داناوە، کە بە نهێنیش لە شوقەکەی خۆیدا دەبێت کچەکان ببینێت، تەماشای ئەم وێنەیەی سەرەوە بکە، کە لە خولێکی دامەزراندندا باس لەو دوو جۆر چاوپێکەوتنە دەکات.
1. توانا ئیستا لەلای شێخ فاخیر دەستی دەڕوات، پارە و شوقەی لە بەرزاییەکانی سلێمانی بە خۆڕایی پێداوە، وەک سەرچاوەکە دەڵیت شوقەکە بریتییە لە 50 مەتر و لەبینای B1، ژمارەی شوقە 205، ئەو شوقەیە بەرامبەر بە پەیمانگای شێخ فاخیر خۆیەتی.
2. فاروقی مەلا مستەفا هەروەک شێخ فاخیر لە زۆر بۆنەدا پارەی پێداوە. کە دژی شیخ فاخیر زانیاریی بۆ وەردەگرێت.
3. لای شاسواریش شوقەی وەرگرتووە، پارە و موچەی پێدراوە.
4. بۆ پرۆژەی راگەیاندن و کردنەوەی سایت و پەیجی فەیسبوک، کۆسرەت رەسوڵ پارەی داوەتێ. نەجمەدین کەریمی پاریزگاری پێشووی کەرکوک کە لەلای کۆسرەت بینیوێتی چەندین جار لە پاشملە جنێوبارانی کردووە.
5. لاهور شیخ جەنگی پارەی پێداوە و بەنیازبوو بیکات بە بەرپرسی کەناڵی ئاسمانی خۆی، بەڵام پاش ماوەیەکی کەم دەریکرد، چونکە دەوروخولی کچانی ناو ستافەکەی دابوو، ئەوانیش لە هەڵسوکەوتی توانا ناڕازیی بوون.
6. دیسان پێش ماوەیەک و بۆ جاری دووەم چۆتەوە لای شاسوار بەهەمان شێوەی لاهور پاش هەفتەیەک ئەویش دەریکرد.
7. دوو جار چاوی بە نێچیرڤان بارزانی کەوتووە، لەیەک چاوپێکەوتندا باسی ئەوەی کردبوو کە پرۆژەی راگەیاندنێکی هەیە بە ناوی (هەنگ)، نێچیریش لە رێگای سامی ئەتروشیەوە چەند دەفتەر دۆلاری پێدابوو. ئیستا ئەم سایتەی خوارەوەی داناوە:
https://hangreport.com

8. بەر لە هەفتەیەک، دادگایەکی سوید، کابرایەکی تەمەن 60 ساڵەیان دە ساڵ زیندانی کرد، بە تۆمەتی ئەوەی لاقەی چەند منداڵیکی کردووە، کەسوکاری ئەو منداڵانە دەیانوت کاتێک بۆیان باسکردین توشی شۆک بووین، چونکە هەرگیز چاوەڕوانی ئەوە نەبووین ئەم کەسە ئەوە بێت کە دەستدرێژی کردبێتە سەر منداڵەکانمان، چونکە هێمن و لەسەرخۆ و کەسێکی مرۆڤدۆست و نەرم و نیان و خۆشەویست بوو، تەنانەت یەکێک لەوانە دەیگوت من بڕوا بەمە ناکەم. توانا عوسمانیش بە هێمنیی و لەسەرخۆیی و زمانلوسییەکەی خۆی لە هەموو کەسێک نزیک دەکاتەوە لە ژێریشەوە کەسایەتییەکی تری هەیە، هەندێک کەس زەحمەتە بڕوا بکەن، کە ئەم توانایە، ئەم کەسەیە، کە ئەم هەموو بەدرەوشتییەی لێوەشاوەتەوە.
پێش تەواوبوونی بەشی دووەم و کۆتایی ئەم راپۆرتە، وەکو لە سەرەوە باسمان کرد، ئەوەش ماوەتەوە بڵێین، کە توانا یەکەم کەس و دوایی کەس نییە وەک میدیاکار و نووسەرێک ئەو هەموو کارە قێزەوەند و ناشرینانەی کردبێت، پێش ئەویش کەسانی دیکە هەبوون، ئەم ڕێوشوێنی ئەوانەی هەڵگرتووە، ئەگەر ئەمڕۆ توانا عوسمان مامۆستای قوتابخانەی دەسەڵاتی فاسد و حیزبەکانە، لە سەردەمانێکدا کۆمەڵیک مامۆستای قەڵەم و قوتابخانەی فاسادی تریش هەبوون، بە هەمان شێوە بەو رێگایەدا گوزەریان کرد، لێ توانا عوسمان لە بەدڕەوشتییدا بۆڕی هەموو ئەمانەی داوەتەوە. لە خوارەوە ئەو دوو نمونەیەشتان بۆ دەگێڕینەوە:
- شێرکۆ بێکەس، شاعیری گەورەی کورد، وەکو هەندێک کەس پێیان خۆشە وا ناوی بهێنرێت و پێیان ناخۆشە بە خراپە لەسەری قسە بکرێت، کەسانێکیش پێیان وایە نابێت باسی مردووەکان بکرێت. ئەم کەسە لە کۆڕێکدا کە سەردانی ئیتاڵیا دەکات، کوردێکی خوێنگەرمی عاشق بە ناو و شیعری شێرکۆ، دەیباتەوە بۆ ماڵی خۆی، ئەو کوڕە کچێکی ئیتاڵی هاوڕیی دەبێت، بەخێرهاتنی دەکات، شێرکۆ تەماشای دەکات و چاوی لێناتروکێنێت، کچەکە بۆ ئەوەی تێی بگەیەنێت کە هاوڕێ و دەستگیرانی ئەم کوڕە کوردەیە، باوەش بە کوڕەکەدا دەکات و ماچێکی گەرمی دەکات لەسەر کورسییەکە دەچێتە باوەشیەوە، شێرکۆ خۆی پێناگیرێت روودەکاتە کوڕەکە کە میوانداری کردووە، دەڵێت: کوڕی باش دەپێی بڵێ، با بێتە باوەشی منیشەوە. کوڕەکە یەکسەر وەڵامی دەداتەوە دەڵێت: چ وەختێک ژنەکەی تۆ هاتە باوەشی من، ئەوا منیش رێگا دەدەم کە دەستگیرانەم بێتە باوەشی تۆوە.
- برادەرێکی نووسەر گێڕایەوە وتی: کە لە فڕۆکەخانەی سلێمانی لەگەڵ هاوسەرەکەمدا دەگەڕاینەوە، تەماشام کرد بەختیار عەلی لە بەرامبەرمانەوە وەستاوە بە بەردەوامی تەماشای ژنەکەم دەکات و چاوی لێناتروکێنێت. ناچاری کردم بچمە لایەوە، پێم وت: فەرمو.. بۆ ئاوا سەیرمان دەکەیت، تۆ نازانیت ئەو ژنە لەگەڵ مندایە و خێزانی منە؟ لە وەڵامدا بەختیار عەلی دەڵێت:
- تۆ من دەناسێت؟ من بەختیارعەلیم؟ 
وتی منیش خۆم گێل کرد وتم: نەخێر بەختیار ناناسم و پێویستیشم بەوە نییە بزانم تۆ کێیت! من پێت دەڵیم: تۆزێک شەرم، ئەوە ژنی منە با نەدەم بە قەپۆزتا !.

بۆ توانا عوسمان: 

دوای خوێندنەوەی ئەم راپۆرتە لەسەر هەڵسوکەوتەکانی ئێوە، بۆ ئەوەی بیسەلمێنین، کە هەموو نووسینەکە راستە، ئەوا ئێمە لێرەوە و بە ئاشکرا نەک بە نهێنی، پێت دەڵێین، کەوا ئامادەین لە لایفێکی فەیسبوکدا بەرەو رووت ببینەوە، لە رێگای ئەندامێکی ستافی کوردستانپۆستەوە هەندێک وێنەی حەیابەرەی تر، لەگەڵ ڤیدۆی (کەتەرەکە کە دۆستەکەت قەنەفە و جل و بەرگی دڕاندووە) هەروەها شتی دیکەمان لەبەر دەستدایە هەمووی لە حزوری خۆتدا لێدەدەینەوە. ئەمیش ئەگەر بڵێیت ئەوەی لەسەرم نووسراوە درۆیە. ئەمانە هیچیان شەخسی نیین، چونکە تۆ ئەرکی بەرێوەبردنی (کەناڵی سبەی)گرتۆتە ئەستۆ، لە هەمانکاتدا راوێژکاری نێچیرڤان بارزانیت، کار بۆ فاروقی مەلا مستەفا و شێخ فاخیری قەیوانیش دەکەیت.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە