سەردار حەمەڕەش

https://www.facebook.com/sardar.hamarash.1


دیالەکتیکی هیگڵ

Monday, 07.12.2021, 0:01

1561 بینراوە


کاتێك ئێمە لە باسێکی فەلەسەفی تێ دەگەین، کە تیاماناد هروژابێت، یان بە ئەزمون لە بەشێکیدا ژیا بێتین. پێ دەچێت زۆر لەو رستانەی لەم وتارەی کە دەی خوێنیتەوە، گوێت لێ بوو بێت لە دەمی مامە حەمەیەکی شارەزورەوە، بەڵام نەکراوە بە فەلسەفەیەک، بە ڕێنمایەک بۆ لێکدانەوە وڕونکردنەوەی پرۆسەی هەقیقەت و ژیان. خۆ دایکم وەک نین سوترای دایکی گیلگامێش، لە فرۆید باشتر دەیزانی شیاکار بۆ خەو بکات، یان کاتێک کارێکم لە کیس دەچوو، هەر خێرا دەیووت؛ لە بەر ئەوەی ئارەزوت نە دەکرد بۆیە نەتتوانی بی کەیت، وەک چۆن فرۆید باسی دەکات لە باسی نەستا.
لە بەر ئەوەی مێژووی شارستانیەت زۆر کورتە، بە بێ ئەوەی باسی مێژووی ئۆمۆساپیان بکەین. بە پێی دیالکتیکی هیگڵ مرۆڤ بە تێ پەڕبوونی بە بە ناکۆکیدا دەگاتە هەقیقەت، بە خوێندنەوەی دیالەکتیکی هیگڵ، تێ دەگەین کە هیچ هێزێک ناتوانێت دژی دیالەکتیکی هیگڵ بوەستێتەوە و هەمو بوون و دنیا لە سەر دیالەکتیکی هیگڵ وەستاوە، هەر بۆیەش هیگڵ کەسێکی گەشبین بووە بە داهاتوی مرۆڤایەتی، لەبەر ئەوەی هەڵەی بە بشێک لە هەقیقەت زانیوە، هەڵە، پلەیەکە بۆ گەیشتن بە هەقیقەت.
وەک لە وتارەکەی پێشودا ەسەر فرۆید باسم کرد، ئەمەش وانەیەکی فەلسەفی مامۆستایەکی فەرەنسیە، بە زمانێکی سادە بۆ گشت، لە سەر دیالەکتیکی هیگڵ.

رۆژتان باش.

کاتێک وانەیەکی  ڤیدیۆیم لەسەر سپینۆزا بەرهەم هێنا، کاتێکی زۆرم بۆ تەرخان کرد، لە بەر ئەوەی ناتوانین بۆ مۆنیمۆنتێکی وەک سپینۆزا هەروا بە ئاسانی دەست بکەین بەکار، ئەم لۆژیکەش بۆ هیگڵ ڕەوایە، کردنی وانەیەکی ڤیدیۆیی لە سەر فەیلەسوفێکی وەها مەزن، ڕیسکێکی گەورەیە، لەو روەوە کە کاتمان نیە باسی هەموو شتێکی ئەو بکەین، باسکردنی هەموو فەلسەفەی هیگڵ هێندەی ووتنی ؛ (هەموو) خۆی گرانە، لە بەر ئەوەی فەلسەفەی هیگڵ فەلەسەفیەکی گلۆبالە، بۆیە لە بری ئەوەی بە ڕێگای پیچاو پێچدا بتان بەم، باشتر وایە زمانێکی ئەپستراکت وەرگرین. هەلبژاردەیەکی مێتۆدۆلۆژیم کرد بەوەی ئەوەتان بۆ باس بکەم کە لە بیرۆکەی هیگڵدا، وەهام باوەڕە کە کۆنسێپتی بنەڕەتیە، کۆنسێپتی بنەڕەتی بە رای من لە فەلەسەفەی هیگڵدا، کۆنسێپتی دیالەکتیکە، هەرکاتێک باسی دیالکتیکم کرد وەک کۆنسێپتێک، ئەوە یەکەم نزیکبونەوەمانە، لەوانەیە یەکەم هەڵەشم بێت، گرنگ نیە چونکە لای هیگڵ هەڵە بەشدارە لە عیرفاندا. بۆچی دیالەکتیک کۆنسێپتێک نیە ؟  لەبەر ئەوەی کۆنسێپت بیرۆکەیەکی گشتیە، وەک ئەپستراکسیۆن، بۆ نمونە ؛ کۆنسێپتی ئازادی، کۆنسێپری بەختەوەری، کۆنسێپتی ماف، لەکاتێکدا دیالەکتیک وەڵامی بیرۆکەیەک ناداتەوە، زیاتر مۆدێلێکی بەڕێ بردنە، پرۆسەیەکی دینامیکە، ئەمەش لەوانەیە بە سەرسوڕهێنەر بێتە بەرچاومان چونکە باسی هەڵس و کەوتی هەقیقەت دەکەین، وەک ئەوەی  هەقیقەت خاوەنی نێت و مەبەست بێت، خاوەنی شەخسیەت بێت، ئایا هیگڵ هەقیقەت دەکات بە کسایەتیەک ؟ نەخێڕ، بەڵام لە هەقیقەتا پرەنسیپێک دەست نیشان دەکات، پرەنسیپێک کە پرەنسیپێکی ڕاسیۆنێلە، کە دیالەکتیک بنیاتنەری خستنەکارە لە ژیانی ماتریالدا. ئەگەڕێننەوە سەر هەموو ئەمانە، بەڵام لە پێشا کەوانەیەک دەکەینەوە بۆ باسکردنێکی خێرای دیالەکتیک لە یۆنانی ئەنتیکدا. 
بۆ سوکرات دیالکتیک برییتیە لە مۆدێلی هێنانەوەی تەبریر،  بەندە لەسەر پرەنسیپی رەتکردنەوە، دیالکتیک مێتۆدێکە کا یارمەتیمان ئەدات ئەوەی بەرامبەرمان بخاتە بەردەم ژمارەیەک کاری دژ بەیەک، ناکۆکی، بە درۆخستنەوە، لەکۆتایی پرۆسەی بە درۆخستنەوەدا دەگەین بە هەقیقەتێک، ئەگەین بە زانیاریەکی پتەو، کە سەرکەوتوە بەسەر ئەزمونی ناکۆکیەکاندا، تێگەیشتنە کە سەردەکەوێت بەسەر ناکۆکیەکاندا، ئەم مێتۆدەش هەتا ئەمڕۆ لە مێتۆدی زانستیدا پەیڕەوی دەکەین، بە تاقیکردنەوەی هەندێک ئەگەر؛ بەو جۆرە هەمو ئەگەرەکان دەخەینە لاوە کە بەلامانەوە هەڵەن، ناڕەوان، ئەو رایەمان بۆ دەمێنێتەوە کە توانیویەتی بەرگری لە خۆی بکات بەرامبەر بە  ناکۆکیەکان. کەوا تە دیالێکتیک مێتۆدێکە بۆ گەیشتن بە هەقیقەت بە دەرکردنی یەک لە دوای یەکی  ژمارەیک هەڵە، واتە راستی وتن بە تەسفیە کردن، گەیشتن بە ڕاستی، بە دەرکردن، وەک کاتێک پرسیارێکت لێ دەکەن، چوار وەڵامت ئەدەنێ بۆ دۆزینەوەی، لە بەر ئەوەی وەڵامەکە نازانیت مێتۆدەکەت بریتیە لە تەرک کردنی ئەو وەڵامانەی کە ڕییان تێ ناچێت، واتە ناساندنی ئەوانەی کە هەڵەن، ئەوەی دەمێنێتەوە وەک راستیەک هەڵی دەبژێرین. ئەمەیە دیالەکتیک بە ڕۆحی سوقراتی. دیالەکتیک مێتۆدی قسەکردنە بۆ گەیشتن بە ڕاستی  بە دەرکردنی ناراستەکان.
لەم وانەیەدا باسی دیالەکتیکی هیگڵ دەکەین، لای هیگڵ دیالکتیک بەو مێتۆدە کورت ناکرێتەوە، دایالەکتیک زۆر شت دەگرێتە خۆی، دایالەکتیکی هیگڵ بریتیر لە هەموو ئەو شتانەی کە بوونیان هایە، هەموو واقیع ئەگرێتە خۆی،  بۆ هیگل هەموو شتێک دیالەکتیکە، راستی مەتریال  و راستی سپیریتوێل، واتە؛ هزر، بیرۆکە، ئیسپری. ئەگەر بمانەوێت پێناسەی دیالەکتیک بکەین لای هیگڵ، ئەتوانین بڵیین کە دیالەکتیک دەستنیشانکردنی پرۆسەی هەموو ئەو شتانەی کە بونیان هەیە بە دژ بەخۆیاندا تێ پەر دەبن. ئەمەیە کلیلی کەرەسەی دیالەکتیک لای هیگڵ؛ هەموو ئەو شتانەی بونیان هەیە هەمیشە بە دژ بە خۆیاندا تێ پەڕ دەبن. لەوانەیە ئەمە بۆ ئێوە تۆزێک ئەپستراکت بێت. کات ون ناکەین، لێرەدا یەکەم نمونەی پتەوتان ئەدەمێ.

نمونەی یەکەم :

 با نمونەی خوێنداکرێک وەرگرین، کە بڕیاری داوە خوێندنی بازرگانی بخوێنێت. دوای بەکەلۆریا، ئەڵێت ئێستاکە ئەتوانم بڕیار بدەم چی بخوێنم، بۆ ئەوەش خوێندنگای بازرگانی هەڵ دەبژێرێت. لە یەکەم مانگا هەست دەکات کە زۆر بە دڵی نیە، بێ تاقەتە، ئەزانێت کە ئەو بۆ ئەو خوێندنە نەکراوە،  بەڵام لە بەر ئەوەی فێری بەرپرسیاریەتی کراوە، ناچار هەتا کۆتایی ساڵ بەردەوام دەبێت، دایک و باوکی پێ خۆش حاڵن، بەڵا، ئەو تۆزێک لە حاڵەتێکی نا لە باریدایە، ساڵێکی تەواو کردووە بەڵام هەستی بە لەزەت و ئاسودەیی نەکردوە و هەستیش بە سەرکەوتن ناکات، پرسیاریش لە خۆی دەکات کە ئایا هەڵەیەکی نەکردووە ! 
پشوی هاوین بە سەردەبات و بیر دەکاتەوە، خۆی دەبینێتەوە لە نێوان دوو ئارەزوی دژ بە یەک، یەکەمیان ئەوەیە کە لەو خوێندنە بوەستێت و دەست بکات بە خوێندنێک کە حەزی پێ یەتی، دووهەمیان بەردەوام بونە ئەگەریش بەختەوەری ناکات. لە بەر ئەوەی کە نایەوێت دایک و بوکی دڵگران بکات و داهاتوی بخاتە مەترسیەوە، وەها بڕیار ئەدات ئەو باسە داخات و ساڵی دووهەم بخوێنێت،  بەڵام واهەست دەکات تەواو بێزارە، دوای تێ پەڕبوونی چند سەردەمێك،  وەهای باوەڕە کە بۆ ئەو خوێندنە نەکراوە، وەهاشی باوەڕە کە کاتی خۆی بە فیڕۆ ئەدات، بەڵام هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی  ڕێگرە بۆیە ساڵی دووهەمیش بەردەوام بوو، دایک و باوکی شانازی پێوە دەکەن و خزمان پیرۆزبایی لێ دەکەن، بەڵام ئەو هەست بەوە ناکات کە سەرکەوتوو بووە، وەهای باوەڕە کە کاتەکەشی بە فیڕۆ داوە، بۆیە بیردەکاتەوە کە بڕیارێک بدات، کووتوپڕ واز لە خوێندنەکەی دەهێنێت و بڕیار ئەدات دەست بکات بەو خوێندنەی کە دڵی پێوەیەتی کە مۆسیقایە، بێ گومان باوک و دایکی توشی شۆک دەبن و لەو بڕیارە تێ ناگەن، دژی ئەوەستنەوە، بەڵام چارەسەر نیە لە بەر ئەوەی وەهای بڕیارداوە کە بەردەوام نەبێت لەو خوێندنە. پەندی ئەم چیرۆکە ئەوەیە کە ئەو خوێندکارە ناچار بووە  دوو ساڵ بە بارێکی ناکۆکدا تێ پەڕێت، دوو ساڵی ئەشکەنجە،  بۆ ئەوەی کۆتایی تێ بگات کە ویست و ئارەزوی ئەو جێگایەکی ترە، پێویستی بە دوو ساڵ بوو هەتاوەکو بڕیار بدات و پەیشنەکەی هەڵبژێرێت کە مۆسیقایە.
 دیالەکتیک لێرەدا ئەوەیە کە خوێندکارەکەمان دەبوایە بەو ڕێگایەدا تێ پەڕیایە  هەتاوەکو تێ بگات کە ئەو بۆ ئەو خوێندنە نەکراوە، کە تێ بگات ڕێگای ئەو نەبووە، لەوانەیە بلێن ؛ هەر لە سەرتاوە خوێندکارەکەمان لە ناخیدا ئەوەی ئەزانی، ئەو راستیەی ئەزانی. راستە لەوانەیە لە ناخیدا ئەوەی زانیبێت، بەڵام ئەبوایە ئەو زانیاریە بگەیشتایە بە ئاگایی، ئەو زانیاریە خۆی دەرخات خۆی مانیفێست بکات، بە جۆرێک کە نەتوانێت دژی بوەستێتەوە، بە جۆرێک خۆی مانیفێست دەکات، هێندە رونە کە بڕیاردان حەتمیە، دیالەکتیک لێرەدا ئەوەیە، بەئەزمونێکدا تێ دەپەڕم کە من نیم، ئەزمونێکی ناکۆک بەخۆم.  هەموو ئەو شتانەی هەن دەچنە ژێر داخوازی ئەو دیالکتیکەوە. 

نمونەی دووهەم ؛

هەرزەکارێک. هەرزەکار چیە ؟ هەرزەکار کەسێکە لە گەشەسەندندایە، بۆچی لەبەر ئەوەی قۆناغێکە لە نێوان منداڵی و گەورەییدا، ئەوەی هەرزەکار ئارەزوی دەکات ئەوەیە کە خەڵکی وەک هەرزەکار رەچاوی لێ نەکەن، وەهای ئارەزووە وەک کەسایەتیەکی تایبەت ببینرێت؛ وەک کەسیکی بڕیار دەر، ک خاوەنی هەست و ئارەزوی خۆیەتی، بۆیە بە ڕێکەوت نیە هەرزەکارەکان هەمیشە دوای مۆد دەکەون، لە بەر ئەوەی مۆد ئەو کارەکتەرەیان پێ دەبەخشێت، هەتاوەکو شوناسێک بە خۆی بدات، بۆیە هەمیشە دژی ترادیسیۆنە بە تایبەتی دژی هێزی سەروی خۆیەتی، هەرزەکار خۆی لە سەر ئۆپۆزیسیۆن بنیات دەنێت، دژی دایک و باوکی، بۆ نمونە قژی سەوز دەکات، بە جۆرێکی سەرسوڕهێنەر خۆی دەپۆشێت بۆ خۆ جیاکردنەوەی، دایک و باوکی خۆیان روبەروی کریزی هەرزەکاری دەبیننەوە، وشەی کریز گرنگە چونکە بەرامبەر بە گەشەسەندنە.
 دایک و باوکی دوو هەڵبژاردەیان هەیە، یەکەمیان ڕێگری کردنە لەو کریزە؛ داوا لە کوڕەکەیان دەکەن بە جۆرێکی تر هەڵس و کەوت بکات، دووهەم کاردانەوە ئەوەیە کە ئەوەی هەرزەکار دەستنیشان دەکات ئۆپۆزیسیۆنە، ئۆپۆزیسیۆن وەک ڕێگە چارەیەک بۆ خۆ سەپاندنی، خۆ دروست کردنی، بۆیە نابێت وەک تەنگژیەک ببیرێت، دەبێت چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە، ئەبێت هەرزەکاری بە و ڕێگەیەدا تێ پەڕێت بۆ خۆ بنیات نانی، بونی بە کەسێکی گەورە، ئەگەر بەو قۆناغەدا تێ نەپەڕێت هەرگیز ناگاتە قۆناغی گەورە بوون، کامڵی وون. پێویستی بەوەیە بەو ئەزمونەدا تێ پەڕێت، بەو ناکۆکیەدا تێ پەڕێت، هەتاوەکو ببێت بەوەی کە دەبێت. ئەبێت بەو ڕێگەیەدا بڕوات کە دژی هەموو شتێک بوەستێتەوە بۆ ئەوەی دەرئەنجام ئاشت بێتەوە لە گەڵێدا، بە شێوەیەکی گشتی ئێمە باشتر لەگەڵ باوک و دایکماندا هەڵ دەکەین کاتێک گەورە دەبین،  بۆیە کاتێک دەبینە کەسێکی گەورە و ماڵی باوک و دایک جێ دەهێڵین ئەوسا لەگەڵ دایک وباوکماندا باشتر دەتوانین بگونجێین، بۆیە هەرزەکاری ناتوانێت بگاتە کامڵی ئەگەر بەو ناکۆکیەدا تێ نەپەڕێت، ئەم ڕێگەیە ئەتوانینن بچوێنن بەسەر هەموو ئەو فێنۆمێنانەی لە پەرەسەندندان، بۆ نمونە ؛  پەیوەندی کەپڵ، چی روئەدات لە ناو ئەو پەیوەندیەدا، دوو کەس یەکتری دەناسن، یەکتریان بە دڵە، ئەیانەوێت بەردەوامی بدەن بەو پەیوەندیەیان و پێکەوە بژین، دوای چەند سەردەمێک هەست بە تەنگژی دەکەن و دەکەونە ناو یەکەم گرژیان، هەریەکەیان بە دوای عەیبەی ئەوی تردا دەگەڕێت بە جۆرێک تەنها ئەو عەیبانە دەبینن کە هەریەکەیان لەوی تردا دەی دۆزێتەوە، بە کەم و کوڕی ئەوی  تر بێزار دەبێت، پاشان یەکەم دەمبۆلە، یەکەم بە یەکدا دان، لە هەندێک جاردا ئەو ناکۆکیانە چارەسەر دەبن، بەڵام هەندێک جار دەبێتە هۆی تێکشکاندنی ئەو پەیوەندیە، لەوانەیە جیا ببنەوە و کەسیان ئەوی تر نەبینێتەوە. هەریەکەیان ئەوی تر ناو دەنێت ئیکس، لە سەر فەیسبوک ناوی یەکتری دەسڕنەوە، ناچنە ئەو شوێنانەی ئەوی تر بۆی دەچێت، لە بەر ئەوەی لە ناخماندا شتێکمان دژی ئەوی تر هەیە، ئەمە قۆناغە بریتیە لە قۆناغی رەفزکردنەوەی ئەوی تر، قۆناغی کۆنترادیکسیۆنە ( ناکۆکی )، نەهی کردنی ئەو کەسەی کە سەردەمێکی ژیانمان لە گەڵیدا بە سەرمان بردبوو، بەڵام بێ چارەیە لە بەر ئەوەی ئەو کەسەی کە دەمانەوێت لە ناوی بەرین، بەردەوام دەبێت لە بونی بۆ ئێمە، نەک تەنها لە دەرەوەی من بەڵکو لە ناوەوەی خودیشا، ئەو کەسە لە ناخی مندا شوێن پێێ خۆی دیاری کردووە، بە فۆتۆگرافی، بە بیرەوەری،  ئەو کاریگەریەی کە لە سەرمانی هەبووە ! چونکە بمانەوێت و نەمانەوێت ئەو پەیوەندیەی کە لەگەڵ ئەوی تردا هەمانە کاریگەری لە سەرمان دەبێت، شەخسیەتیشما دەگۆڕێت، چونکە بمانەوێت و نەمانەوێت ئەو پەیوەندیەی لە گەڵ کەسیکدا دروستی دەکەین، کاریگەری لە سەرمان دەبێت، شەخسیەتیشمان دەگۆڕێت، هات و چۆ کردنی کەسێك، پێدانی ئەگەری کاریگەریە لە سەرمان، ئەو کەسەی ئەمانەوێت نەفی بکەین، دەری بکەین لە ژیانمان، کاتێک ئەمانەوێت بیخەینە دەرەوەی ژیانمان، دەبینین کە بێ هودەیە،  لە بەر ئەوەی تیاماندا دەمێنێتەوە، لێرەدا ئەگەینە سێهەم  قۆناغ ؛ پرۆسەی دیالەکتیک  کە بریتیە لە ئاشت بونەوە، بە خۆمان دەڵێین ئەو کەسەی کە دەم ویست جارێکی تر باسی نە کەم و نەی بینم، هەندێک شتی بە من داوە، بەشداری کردووە لەو منەی کە پێی گەشتووم، بۆیە دەرئەنجام دەڵێم ؛ دەرکردنی ئەو کەسە لە ژیانمدا وەک ئەوەیە نەهی لە خۆم بکەم، نەهی کردن لە بەشێک لە خۆ جۆرێکە لە تێکشکاندنی خود، مۆڤ ناتواێت بە بەردەوامی لە خود تێکشاکندندا بژی، ئاشبونەوە جۆرێکە لە بازدان بە سەر ناکۆکیەکاندا، لێ بوردن ئەوەیە کە ئەو شتانەی رویان دا دەبوایە رویان بدایە، تێش دەگەین کە دەبوایە رویان بدایە، تێ دەگەین دوا جار نەمان دەتوانی بەو ناکۆکیەدا تێ نەپەرین، بەڵام لەبەر ئەوە نیە کە نەمان دەتوانی لەو ناکۆکیەکدا نەژین کە هەموو شتێک لەو نکۆکیەدا دەمێننەوە، کە ناتوانین باز بدەین بە سەریدا، بۆیە ئاشت دەبینەوە. ئەچینە قۆناغی سێهەمەوە، ئاشبونەوە و بوون بە یەک، هیگل دەستەواژەیەک بەکار دەهێنێت؛  ئاوفێبونگ،  بە مانای (  لە ناوبردن، پاراستن، بازدان) ئەمەیە دڵی دیالەکتیک لای هیگل؛ رەفزکردن، پاراستن، بازدان. بۆچی لە ناوبردن ؟ لەبەر ئەوەی کاتێک ناکۆکم لەگەڵ کەسێکدا، لە گەڵ خۆمدا ئارەزوی لە ناو بردنیم هەیە، لە هەمان کاتا کە رەتی دەکەمەوە لە ناو خۆمدا ئەو شتانە هەڵ دەگرم کە پێی داووم؛ جێ شوێن پێی ئەو. ناتوانم ئەو ئەزمونەی لە گەڵ ئەودا ژیاوم نەفی بکەم، لە ناوی بەرم. پاشان بازدان بە سەریا، جێ هێشتنی. ئەو کاتە بە سەر ناکۆکیەکەدا سەردەکەوم.  دیالکتیک بریتیە لەو سێ رێگەیە ؛  تێز، ئەنتی تێز، سەنتێز.  گرنگ ئەوەیە لە پرۆسەی دیالکتیکدا ئەو جوڵاندەنەوە بەردەوامەیە کە بە ئۆپۆزیسیۆن و ناکۆکی رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە هەموو پەرەسەندنێکدا.
 ئەبێت لێرەدا شتێکی گرنگ دەستنیشان بکەم، دەنا بە هەڵە لە هیگڵ تێ دەگەین، لە سەرەتاوە باسی دیالکتیکتان بۆ دەکەم وەک ئەوەی کە پرۆسەیەک بێت کە هەقیقەت ئەژیێنێت، ئەبێت ئەوە بزانین کە دیالەکتیک بریتیە لە ژیان، ناخیشم بریتیە لەوەی کە پەیوەندی بە فکریشەوە هەیە، بە هزر، بە بیر،  واتە هزری ئێمە لە ژێر کاریگەری ئەو شێما دیالەکتیکەدایە بەو پەرەسەندنە کە ئەوێش بە ناکۆکیدا ( کۆنترادیکسیۆن ) دا تێ پەڕدەبێت، بیرکردنەوەمان ناتوانێت خۆی لەو پرۆسەیە دەرباز بکات، بۆ تێ گەیشتن لەمە نمونەی سەفەرێک دەهێنمەوە بە ئۆتۆمۆبیل.

نمونەی سێهەم ؛  

هەمو ڕۆژێک بە ئۆتۆمۆبیل دەچیت بۆ شوێنێک بە ڕێگایەکدا، ڕۆژێک لەگەڵ کەسێکی تردا هەمان ڕێگا دەگریتە بەر، ئەو کەسەش پێشنیارت بۆ دەکات ڕێگایەکی تر بگریتە` بەر، تۆش یان دەڵێیت ؛ نا سوپاس ڕێگاکە شارەزام، یان ‌هەڵبژاردەیەکی ترت هەیە ئەویش تاقیکردنەوەی ڕێگاکەی ئەوە،  بۆ بەراوردکردنی هەتاوەکو بزانیت ئایا راست ئەکەیت یان هەڵەیت ؟ گریمان ئەوەت هەڵبژارد کە دوای ڕێگاکەی خۆت بکەویت، لەوانەیە راست بکەیت لە`و هەڵبژاردنەتا، کە رێگاکەت کورترین ڕێگایە، بەڵام لە بەر ئەوەی کە رێگاکەی ئەوت تاقی نەکردۆتەوە، ڕوبەروی ئەو ناکۆکیە نەبویتەتەوە، نا توانیت بە تەواوی سور بیت لە خۆت، لەو کاتەدا لە شکی زانیاریەکانتا ئەژیت،  لە بەر ئەوەی بەراوردت نەکرد بەرامبەر بە ئاگری ئەو ناکۆکیە، نەت خستە سەلماندنی ڕەتکردنەوەی، ئەگەریش راست بکەیت کە رێگاکەی خۆت کورتر بووە، بەڵام ئەو هەلەت نەقۆستەوە بۆ ئەوەی کە دڵنیا بیت لێێ، بۆیە زانیاریەکەت تەنها زانیاری نیە. بەڵام ئەگەر هەڵبژاردەی دووهەمت هەڵبژارد، واتە هەوڵت دا ڕێگاکەی ئەوی تر هەڵبژێریت و بەویادا بڕۆیت، تێ دەگەیت کە راستت کرد لە بری ئەوەی کە کاتت بۆ گەڕایەوە کاتت لە کیس چوو، ئایا ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە کاتت ون کردووە ؟  نە خێر کاتت ون نەکردووە، پێنج خولەکت وون نەکردوە، پێنج خولەکت ون کردووە بۆ گەیشتن بە راستیەک، کە یارمەتی دایت زانیاریەکەت پەرە پێ بدەیت، یارمەتی دایت کە زانیاریەکەت پتەو بکەیت، ئەمە ئەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی زانیاریە سەرەتایەکەت، زنیاریەکی ترە کە زیاتر گەشتووە بە ئامانج، زانیاریەکی کامڵ ترە.  ئەمەیە فکرەی دیالکتیک؛  بە یەکەم تێڕوانینمان لە ئەزمونێک هیچ شتێک فێر نابین، یەکەم تێڕوانینمنان ئەوەمان پێ دەڵێتەوە کە لە وە و بەر زانیوامانە، لەڕاستیدا ئەوە ڕاست دەکاتەوە کە لەوە و بەر زانیوتە، تەئکیدا بوون لە زانیاری گۆڕانکاری بە سەر ئەو زانیاریەدا دەهێنێت، بۆیە کاتێک بە هەموو شێوەیەک باوەڕەکانمان، ئیمانمان دەپارێزین و ڕوبەروی دژ بە خۆی ناکەینەوە،  خراپترین کارە کە ئێمە دەیکەین، لە بەر ئەوەی زانیاریەکانمان ناخەینە حاڵەتی بەرە و پێشبردنی.
 کۆنسێپتی دیالکتیک ناتوانرێت جیابکرێتەوە لە فکرەی پەرەسەندن،  هەموو ئەو شتانەی بونیان هەیە لە پەرەسەندندان، هیچ شتێک وەک شوناسی خۆی نیە. کاتێک تێ دەگەین کە پەرەسەندن تەنها پێوەرێکی بوون نیە، بەڵکو ماتۆڕی هەموو ئەو شاتەنی کە بوونیان هەیە.  هەر کاتێک ئەم فکرەیە تێ دەگەین، ئەوسا تێ دەگەین کە هەموو شتێک دیالەکتیکە.
بیهێنە پیش چاوت منداڵێک فێری ماتماتیک دەکەین، دەست دەکەین بە وەی فێری ژماردنی بکەین، سفر و پاشان یەک دو سێ چوار....تاد، کاتێک ئەمەی فێر دەکەین، پێی ناڵێین ئەمەی فێری دەکەین ژمارەی ئاسایی ( بە بێ فاریزە ) ە، پێێ دەڵیین ئەو فێری ژمارە دەبێت و بەس. ئەتوانین بڵێین کە درۆ لە گەڵ ئەو مندالەدا دەکەین، چونکێ وەهای بۆ ڕوون دەکەینەوە کە ژمارە تەنها پێک هاتووە لە ژمارەی  ئاسایی، بۆچی ئەوەی پێ دەڵێین لە چاوەڕوانیدا فێری ژمارەی ( بە فاریزەوە )ی دەکەین ؟ لە بەر ئەوەی ئەزانین بۆ ئەو لەو تەمەندا گونجاو نیە، بۆیە وەک مێتۆدێکی پێداگۆژی لەو کاتەدا ژمارەی نەگەتیڤی فێر ناکەین. ئەبێت جارێک بەو قۆناغەدا تێ پەڕێت، ژمارەی ئاسایی فێر ببێت، ئەوجا ژمارەی نێگەتیڤ و ژمارەی ناتەواو بە فاریزەوە.  کاتیك ئەو قۆناغەی تێ پەڕاند، ئەوسا ئەتوانێت بچێتە قۆناغێکی ترەوە. لە داهاتودا تێ دەگات ئەو کە وەهای باوەڕ بوو ئەوەی فێری بوبوو هەمووی بوون و بەشێکی راست بوون، هەموو راستیەکانی لە روی ژمارەوە پێ نەدراوە، کەواتە دەبوایە بە بەشێکی هەڵەدا تێ پەڕی بایە.
 بۆیە هەڵە  بۆ هیگڵ بە تەواوی بە هەڵە هەژمار ناکرێت. هەڵە بەشێکی زانیاریە، زانیاریەکی ناتەواوە  بۆیە ناتوانین دژی هەڵە بووەستینەوە، ئەبێت هەڵە قبوڵ بکەین و بیناسینەوە وەک ئەوەی کە هەیە، وەک  پرۆگرێسی زانیاری. دیالەکتیک پێمان دەڵێت کە ڕاستە و خۆ ناچینە ناو هەقیقەتەوە بە بازێک، ئەگەین بە هەقیقەت بە پرۆسەیەک کە بە ژمارەیەک هەڵەدا تێ دەپەڕيین، وەهامان بڕوا بوو کە راستن.  ناکۆکی، بۆ هیگل هەڵە کردنە، پێوستیەکە، پیوسیتە پێ یدا تێ پەڕین، لە بەر ئەوەی هەڵە پیچەوانەی هەقیقەت نیە، هەڵە پلەیەکە لە سەر ڕێگای هەقیقەت، کەواتە پرسیار دەکەین بۆچی دەبێت بە هەڵەدا تێ پەڕین ؟ ئاسانتر نیە راستە و خۆ بڕۆین بۆ وەڵامی ڕاستی ؟  ئایا پێویستمان بەوە بوو بەو هەڵانەدا تێ پەڕین ؟ ڕێگا وون بکەم هەتاوەکو ڕێگای راست بدۆزمەوە ؟ ئایا پێویستیەکە من بە هەڵدا تێ پەڕم ؟ ئایا ئاسان تر نیە بگەم بە راستی لە کەسێکەوە کە دەیزانێت و پەیڕەوی بکەم ؟ قبوڵی بکەم وەک راستیەک، ئایا ئەوە ئاسانتر نیە بۆ ئێمە ؟ لە بەر ئەوەی وەک کەسێک توانای لێکدانەوە ون دەکەم ؟ هیگڵ ئەوە ڕەت دەکاتەوە، بۆ هیگڵ نابێت ئێمە عیرفانمان پێ بگات لە لایەن هێزێکی سەروی خۆمانەوە، بۆ هیگڵ عیرفان ئەزمونێکی خۆیی ( ئەندیڤیدوێل)ە ،  ئەزمونی خۆیی بە مانای چی دێت ؟ بۆ هیگڵ بریتیە لە هەموو ئەو شتانەی کە ئەژین، هەبوونی پراتیک، خوێندنەوەی کتێب، خۆ تێکەڵ کردن لەگەڵ ئەوی تردا، ئەمانە هەمووی دەبنە ئەزمونی خۆ ( تاک )، کاردانەوەمان، تێروانینمان، مێدیتاسیۆنمان، هەموو ئەمانە دەبنە ئەزموونی خۆیی، هەموو ئەوەی دەژین دەچنە ناو ئەزموانی خۆ، هەموو ئەوەی دەژین بەشداری دەکەن لە پرۆسەی عیرفاندا، کاتێک بە کەسێک دەگەیت، دەست دەکەیت بە ناسینی ئەو کەسە، دوای چەد سەردەمێک ئەگەیتە پلەیەکی تری ئەو ناسینە، بۆ نمونە هەندێک کەمو کوڕی ئەو کەسەت بۆ دەردەکەوێت ، بێ گومان کاتێک دەڵیین ؛ کەمو کوڕی یان ناتەواوی لە گۆشە نیگای تۆوە کەوم و کوڕین، ئەوکاتە تۆزێک نا ئومێد دەبیت، لە بەر ئەوەی تۆ بە وێنەیەکی تر، ئەوت لای خۆت بنیات نابوو، کاتێک بۆت دەردەکەوێت ئەو کەسە ئەوە نیە کە تۆ چاوەڕوانت دەکرد یان باوەڕت وەها بوو، بۆیە نائومێد دەبیت، ئەمەش لە گۆشە نیگای خۆتەوە توشی بویت، لەم ئەزمونەدا فێری شتێک دەبیت، ئەویش  ئەوەیە تۆ چیت یان چی دەزانیت ؟  دوای ئەم نا ئومێدیە بەخۆت دەڵێیت کە ئەو کەسە مافی خۆیەتی وەها بێت، کە تۆ مافت نیە ئەو کەسە بکەیت بە جۆرێکی تر وەک ئەوەی کە هەیە. ئەم ئەزمونە نەگەتیڤە  لە گۆشە نیگای خۆتەوە بێ گومان، بەلام نەرێنی نیە بە تەنها، لە بەر ئەوەی شتێکی ئەرێنی خستە سەر زانستەکەت، تێ دەگەیت کە کەسێک ئەوەیە کە هەیە و نابێتە ویستی تۆ. بۆ هیگل ئەمە گرنگە، لە بەر ئەوەی ئەزمونێکی نەرێنی هەمیشە دیوێکی ئەرێنی هەیە، دانەوەی ئەرێنی بە ئەزمونێکی نەرێنی ئەوەیە کە ئەزمون فێرمان دەکات . 
ئەزمونی نەرێنی فێری شتێکمان دەکات بۆیە ئەرێنیە، ئەرێنی نیە کاتێک تێیدا دەژیت، ئەبێتە ئەرێنی کاتێک تێی دەگەیت، کاتێکیش تێ دەگەیت، وەها بیر دەکەیتەوە کە پێویست بوو هەتاوەکو تێ بگەیت. ئەوەی هیگڵ پێمان دەڵێت ئەوەیە کە تێ گەیشتن بە ڕێگایەکی راستە و خۆ دروست نابێت، هەمیشە بە ناڕستە و خۆ دەبێت، بە پلە و قۆناغ، هەموو ئەو قۆناغانەی دەتگەیەنن بە تێگەیشتن هەمیشە قۆناغی ئازار دەرن، لە بەر ئەوەی کە بە پیچەوانەی بۆچونەکانمانەوەن، ئەوەی باوەڕمان پێی هەبوو، ئارەزومان دەکرد بە پێچەوانەی زانیاریەکانمانەوە بوون،. ئەمەیە دیالەکتیک و ئەمەیە باشەی دیالەکتیک، ئەزمونێکی نێگەتیڤ بە تەواوی نێگەتیڤ نیە، هەمیشە دیوێکی پۆزەتیڤی هەیە، دیوی پۆزەتیڤی ئەزمونێکی نەگەتیڤ ئەوەیە کە ئەزمونی نیگەتیڤ فێرمان دەکات، ئەزمونی نێگەتیڤ شتێکمان فێر دەکات بۆیە پۆزەتیڤە، پۆزەتیڤ نیە کاتێک تێیدا دەژین، ئەبێتە پۆزەتیڤ کاتێک تێی دەگەین، کاتێکیش تێ گەشتین، تێ دەگەین کە پێویست بوو هەتا تێ بگەین، ئەوەی هیگڵ پێمان دەڵێت ئەوەیە کە تێگەیشتن بە ڕاستەوخۆ ڕوو نادات، هەمیشە بە ناڕاستەو خۆیە، پەلە بە پلەیە، هەموو ئەو پلانەی دەمان گەیەنن بە تێ گەشتن قۆناغی ئەشکەنجەن لە بەر ئەوەی دژ بەوە دەوەستێتەوە کە دەمانزانی یان باوەڕمان پێی هەبوو، یان ئارەزومان دەکرد، ئەمەیە دیالەکتیکی هیگڵ، ئەمەیە فەزیلەتی دیالەکتیک. باشیەکانی دیەلکتیک یارمەتیمان ئەدات کە تێ بگەین ئەزمونێکی نەگەتیڤ هەرگیز بەتەواوی نێگەتیڤ نیە، هەمیشە دیوێکی نێگەتیڤی هییە، ئەوەش لە سەر ئێمە وەستاوە کە ئەو پۆزەتیڤە بناسینەوە، لە راستیشدا هیگل بۆ مان رون دەکاتەوە کە ئەوە ئێمە نین کە بڕیار ئەدەین کە ئاگاییمان بەوە هەبێت، زیاتر ئەوە ئاگایی خۆیەتی کە خۆی دەسەپێنێت بە سەر ئێمەدا.  گرنگ نیە، گرنگ ئەوەیە کە بزانین دیالکتیک هەموو شتێک بەڕێ دەکات، کە دەڵێم هەموو شتێک بەڕی دەکات، مەبەست ئەوەیە لە هەمان کاتا دیاردەی ماتریال و دیاردەی مەنتال، هزر. زانستمان بنیات ئەنێین بە نەفی کردن لە زانیاریەکانی ڕابووردومان،  پێش خۆمان، رەفزکردنی ئەوانەی وەهامان باوەڕ بوو کە راست بوون، لە بەر ئەوەی جەوهەری باوەڕ بوون  لەژێر شکڵی عێرفاندا خۆی بە ئێمە دەناسێنێت، هەیچ کەسیک وەها بیر ناکەتەوە کە بیر و رای ڕاسیۆنێل نیە یان ئەپسوردە. کەواتە عیرفان لە گۆشە نیاگی تاکەوە کە بەو ئەزمونەدا تێ پەڕیوە، ئەوەش تەنها ئەو کاتە ڕو ئەدات کە ئەو عیرفانە بە ئەزمونێک  روبەروی ناکۆکی دەبێتەوە، ڕووبەروی کۆمەڵێك دژ دەبێتەوە، کە تاک بە پشت بەستن بە ئاگییەوە ئەتوانیت بگەڕێتەوە بە زانیاریەکانی ڕابوردویەوە و تێ دەگات کە ئەو زانیاریە بە تەواوی رەوا نەبوو، هەمووی هەڵە نەبوون بەلام شتێکی ناتەواو بوو، ئەمەش پێوسیستیەکی ئێجگار زۆری بە خۆ بەکەم زانین هەیە، قبولی بکەین کە هەڵەمان کردووە، قبوڵی بکەین کە هەموو شتێکمان نەبینی بوو، هەموو شتێکمان حساب نەکردبوو، هەندێک پارەمێترمان لێ پەڕاندبوو. قبوڵکردنی ئەمەش پێویستی بە فراوانی ئەقڵ هەیە، قبوڵکردنی ئەوەی کە هەموو شتەکانمان نەبینی بوو بە تەواوی، گرنگیمان بە زۆر شت نە دابوو  هەندیک بەش لە دەستمان دەرچوبوون، دەشبوایە کە لە دەستمان دەربچن هەتاوەکو تێ بگەین کە ئێمە بە سەر هەموو شتێکدا زال نە بووین.
دیالەکتیک بریتیە لە پرۆسەیەک فێنۆمێنی ماتریال لە هەمان کاتا  نا ماتریال. لە ئێستادا ئەبێت ئەو فکرەیە تێ بگەین کە سادەیە و لە هەمان کاتا گرنگ، هەموو ئەو شتانەی بە کاتا تێ پەر دەبەن هەر یەکەیان بە قۆناغی ناکۆکیدا تێ دەپەڕن کە هەر یەکەشیان دژی ئەوی تر دەوەستێتەوە، لە گەڵ ئەوەشدا گشتێکی گونجاو پێک دەهێنن. کاتێک ئەو پرۆسیپەی دیالەکتیکە تێ دەگەین، ئەوسا زیاتر دڵ فراوان دەبین بەرامبەر بە هەڵە، لە بەر ئەوەی ئاگاییمان بەوە هەیە کە هەڵە کۆندیسیۆنی هەقیقەتە، هەڵە پێوسیتیەکە هەتا بتوانین بە سەریا باز بدەین، بە مەرجێک لەو ڕێگەیادا دڵفراوانی خۆمان بسەلمێنین  بۆ ناسینەوەی هەڵەیەک کە کردوومانە. ئەو کەسەی کە دەیەوێت  ئەم پرۆسەی دیالکتیکە بە ئەزموون نەکات، بە هەمان شێوە دژی ئەو پرۆسە دیلاکتیکە دەوەستێتەوە کە بوونیان هەیە لە بەردەوامیدا. ئەو کەسەی پەرە ناسێنێت، ئەوە دەسەلمێنێت کە هیچ فێر نابێت، ئەوەی ئەزمونێکی پەرەسەندن رەت بکاتەوە  رەتیشی دەکاتەوە کە هەموو شتێک لە پەرەسەندندایە. بەڵام چی هاندەرە بۆ قبوڵکردنی ئەو پرۆسەیە ؟ ئەوە بێ شک ئاگایی ( concience  )ە، ئاگایی کە ئێمە خاوەنین، کە یارمەتیمان ئەدات لە هەمان کاتا تێ بگەین کە ژیان بوونی هەیە، هەروەها تێ بگەین کە ژیان چۆن بەرەوە پێشەوە دەڕوات، چۆن ڕوداوەکان دێنە کایەوە، دەوری ئاگایی ئەوەیە کە ئەوە بناسێتەوە و دیاری بکات، ئاگایی بوون بە باوەڕی هیگڵ واتە باش گوێ گربین بە پرۆسەی هەندێک جار دژ بەیەک، هەندێک جار پرادۆکساڵ کە روداوێک بە ڕێ دەکات، تێ گەیشتن خۆی روداوێکە، تێ بگەین چۆن ژیان بەرە و پێشەوە دەڕوات، ئەوەیە کە تێ بگەین چۆن ئاگایی پەرە دەسەنێت، تێ بگەین چۆن هزرمان بنیات ئەنرێت لەگەڵ زەمەندا، چۆن بیر و بۆچونمان پەرە دەسەنێت بە قازانجی ئەم و ئەو. تێ بگەین کە لە پشت هەموو هەڵەیکمانەوە هەنگاوێکی ترە بەرە و هەقیقەت، هەنگاوێکی ترە بەرەو ئەوەی هیگڵ ناوی ناوە ؛ مەملەکەتی ڕۆح. کەواتە ئاگایی چی دەکات ؟  ژیان بە ئەزموون دەکات، بە مەش خۆی بە ئەزموون دەکات، جۆری روبەرو بونەوە بەرامبەربە ژیان بە ئەزمون دەکات، بەو ئەزمونەدا تێ پەڕ دەبێت کە لە بەردەم فکرەیەکدا خۆی گرژ دەکاتەوە بەرامبەر بە فکرەیەی تر، بەرامبەر بە فکرەیەک دژ بەو،  بەو ئەزمونەشدا تێ پەڕ دەبێت کە هەندێک جار دژایەتی و ناکۆکی قبوڵ دەکات وەک کەرەسەی پەرەسەندن، وەک کەرەسەیەک کە یارمەتی ئەدات پەرە بسێنێت، بە ئەزمونی دڵفاراونی خودی خۆیدا تێ پەر دەبێت کاتێک قبوڵی دەکات گۆڕانکار بە سەردا بێت، بە زانیاری نوێ، یان ئەوەیە ئەزموی بەرخۆدان تاقی دەکاتەوە، لە بەر ئەوەی نایەوێت بچیتە پێشەوە، ئەیەوێت بە رەها لەگەڵ خۆیدا بمێنێتەوە، گرنگیدان بە خۆمان، بە بەهاکانمان، لە سەر جۆری بیرکردنەوەمان وەستاوە، کاتێکیش ئەبینین کە یەکێک لە بەهاکانما روبەروی دژ بەخۆی بۆتەوە، بە دەگمەن ئەمە بە خۆشیەوە وەردەگرین، کاردانەوەمان زیاتر بەلای ئەوەدا دەشکێتەوە کە بەرگری لە بیر و بۆچونمان بکەین، وەک کامیکازێک کە دەیەوێت هاورێکەی بکوژێت پێش ئەوەی ئەو بیکوژێت، ئەمەش کاردانەوەی ئێگۆیە، ئەوە ئیگۆیە کە خۆی بەو بیرۆکەیەوە دەناسێنێت، دەیەوێت بمێنێتەوە لە ژیاندا، راستیش دەکات وەک ئێگۆیەک دەیەوێت بەردەوام بێت، بەڵام چەندە ئێگۆ بیەوێت بەردەوام بێت لە ژیان، زیاتر هەقیقەت بە بیری هیگڵ واتە ؛ پرۆسەی بە باشترکردنی عیرفانمان،  زیاتر هەقیقەت  دەکەوێتە مەترسیەوە. هەقیقەت و ئێگۆ بۆ هەمان ئامانج هەوڵ نادەن. ئەبێت ئەوە بڵێین کە هەقیقەت هەرگیز شەڕ ناکات، هەقیقەت خۆی ئەدات بەدەستەوە، بەڵام ئێگۆ شەڕ دەکات، ئێگۆیەکیش کە خۆی بەرامبەر بە دژ دەبینێتەوە، ئیگۆیەک نیە کە خۆی دەداتە بەر پرسیار، ئێگۆیەکی بە درۆخراوە ئیگۆیەکە کە بەرگری لە خۆی دەکات، خۆی دەبەستێتەوە بەوەی کە هیگڵ ناوی ناوە ؛ زۆرانبازی هەتا مردن، زۆرانبازی هەتا مردن تەنها ستراتیژیەکە کە ئیگۆ پەیڕەوی دەکات، لە بەر ئەوەی ڕتکردنەوەم ستراتریژی مانەوەیە. ئەوەی هیگڵ پێمان دەڵێت ئەوەیە کە ئاگایی ئەبێت بمرێت لەگەڵ هەر ناکۆکیەکی نوێدا بۆ ئەوەی لە دایک بێتەوە، بۆ ئەوەی خۆی دەوڵەمەند بکات بەو دژایەتیە. پەرەسەندن ماتۆڕی بوونە،  پەرەسەندنیش ئەوەیە کە یارمەتی خۆت بدەیت ڕێبازێکی تر بگریت، پەرەسەندن ڕتکردنەوەی خود نیە وەک ئەوەی کە هەین، پەرەسەندن یارمەتیدانی خودە بۆئەوەی ببین بەوەی کە هەین، بۆ هیگڵ شکست بوونی نیە بەو مانایەی کە پەشیمان نەبینەوە لەوەی کە لە هەڵدا بووین، لە بەر ئەوەی کە هەڵە پارچەیەکە لە هەقیقەت، ئەو پارچەیەی هقیقەتیش ناتوانێت گەورە ببێت هەتا قبوڵی نەکەین کە تەنها بەشێک بووە، بە پێوەری موتڵەق، هەقیقەتێک دەبێتە هقیقەت. بەڵام بە ئەمزموونی خۆمان وەک مرۆڤ ئێمە هەرگیز لە هەقیقەتا نین، ئێمە هەمیشە لە بەشیکی هەقیقەتاین، ئێمە هەمیشە لە نیوە ڕاستیداین، لە نێوە هەڵەداین، کاتێک بەشەکەی تری هەقیقەت وەدەست دەهێنین ئەوسا دەزانین ئەوەمان نوقسان بووە، سەردێڕی فێنۆمێنۆلۆژی هیگڵ برتیە لە ؛ زانسی ئەزموونی ئاگایی، دیالکتیکیش یارمەتیمان ئەدات لە پرەنسیپی ئەو ئەزمونە تێ بگەین، ئەزمونێک کە لە ناکۆکیەکەوە دەمان باتە ناکۆکیەکی تر. ژیان لە بەر ئەوەی پلورالە، لە بەر ئەوەی هەمەجۆرە، ئەوانەی لە ئێمە ناچن، بەرپەرچمان ئەدەنەوە، دژمان دەوەستنەوە. گرەوتان لەگەڵ دەکەم تەنها یەک کەسیش بونی نیە بە تەواوی هەموو بیرۆکەکانتان، هەموو ئیمانتان،  هەموو  ئارەزوەکانتان قبوڵ بکەن، لەم گرەوەشم ڕیسکێک ناکەم، چونکە دەزانم بوونی نیە، لەو بیرۆکەیەی کە دوو کەسی لە یەک چوو بوونیان نیە جیهاندا بە جیاوازیەکانەوە خۆیان نیشان ئەدەن، کەواتە جیهان کۆنتراستە، ئەمەش پێمان دەڵیت هەموو ئەزمونێکی نوێ ئەتوانێت ئەزمونێکی ناکۆکی بێت. ناکۆکیش بە ئاراستەی هیگڵ بە هیچ جۆرێک نەرێنی نیە، بە پێچەوانەوە، ناکۆکی ژیاوە بە سوبژەکتیڤی ( بە خودی ) پێش ئەوەی بیخزێتە ناو پرۆسەیەکی گلۆبالی پەرەسەندنەوە، واتە وەک پرۆسەی رویەکی پۆزەتیڤ رەچاوی لێ بکرێت، هەموو ئەزمونێکی نوێ روبەرومان دەکاتەوە بەرامبەر بە ناکۆکی، واتە بەرامبەر بە شانسی خۆ بەرەوپێشبردنمان.
شتی وەهاش روو ئەدەن؛ ئەگەر خۆتان ببینەوە بەرامبەر بە کۆنتراستێک، بەرامبەر بە دژێک بەڵام دژی ناوەستیتەوە، ئایا ئەمە ئەوە دەسەلمێنێت کە دیالەکتیکی هیگڵ شکستی پێ هێنراوە ؟ یان هەندێکا جار خۆی ناسەلمێنێت؟ نەخێر، ئەمە مانای شتێکی سادەیە ئەویش ئەوەیە کە ئەوەی بە دژمان زانیوە پێ دەچێت  کە ناکۆک نەبین لە گەڵیدا، لەوانەیە ناکۆکیەک بێت کە لەوە و بەر پێیدا تێ پەری بووبێتین، بۆیە لەو کاتەدا ئەو دژە ناکۆکیەک نیە، ئەو ناکۆکیەتان خستۆتە ناختانەوە، ئەسیمیلێتان کردووە، بۆیە وا هەست ناکەیت کە خۆت بەرامبەر بە ئۆپۆزیسیۆنێکەوە ببینیتەوە، وەها هەست دەکەیت کە تۆ بەرامبەر بە شتێک خۆت دەبینیتەوە کە لەوە و بەر خۆت بینیوەتەوە بەرامبەری و قبوڵت کردووە. ئاگایی جیاواز کە دەکەونە دژ بەیەک لە ڕۆژانەدا، لەوانەیە لە بەرەی جیاواز نەبن، یان بۆ یەک نەکراون دژ بەیەک بوەستنەوە و زۆارنبازی بکەن هەتا مردن. لەوانەیە ئاگایی جیاواز لێرەدا بونیان هەبێت  هەتا لەوی بەرامەردا بەشیک لە گشت بدۆزینەوە، بەو بۆنەیەوە بەرزکردنەوەی ئێسپاسی کۆئاگایی.
 دایالەکتی لای هیگڵ ئەمان گەیەنێتە فراوانکردنی ئێسپاسی ئاگاییمان، بۆ فروانکردنی ئەو ئێسپاسە ئاگاییە، پێویستە بە ئۆپۆزیسیۆندا تێ پەڕین، تۆزێک لە مەوبەر باسی سەفەرەکەم بۆ کردن بە ئۆتۆمۆبیل، ئێوە پێوسیتان بەوەیە کە خۆتان ئەزمونی ئەو ڕێگایە بە ئۆتمۆبیل بکەن هەتا تێبگەن کە ڕێگاکەی تۆ کورت تر بوو یان نە لەوەی کە بۆیان پێشنیار کردیت، زۆر جار پێوسیتت بە بگژدا چونەوەی سوڵتەیەکە هەتا خۆت بنیات بنێیت لەسەر پرۆژەی شوناس؛  بوونی ڕۆحی ناکۆکی لای هەرزەکارێک وەک بارێکی نەخۆشی وەهایە، ئەوە ئەو پرەنسیپە خۆیەتی کە لە هەرزەکاریدا دێتە کایەوە، هەرزەکار مەجبورە هەرزەکاری خۆی بژیێت، هەر کاتێک هەرزەکاری خۆی ژیا، ئەوسا ئەتوانێت تێی پەڕێنێت، ئەتوانێت ئەوسا سەیری فۆتگرافیەکانی سەردەمی بکات و بلێت ؛ بەڕاستی گەوج بوم، هۆشمەند نەبووم، شەرم دەکەم. بەڵام مەجبور نین شەرم بکەین، ئەتوانین زەردەخەنە بمان گرێت وەک ئەو زەدەخەنانەی لە کاتی هەرزەکاریدا و بڵێین ؛ دەبوایە بەو قۆناغەدا تێ پەڕیمایە و گرنگ نیە چونکە ئەمە بەشێکە لە ئۆردەری سروشتی شتەکان، بۆیە لە بیست و پێنج ساڵیدا  کاتێک بە لوت بەرزیەوە بە خۆی دەڵێت ؛ بەڕاستی زۆر گێل بووە کە دوای مۆد دەکەوت وەک مەڕێک و هیچ زەوقێکی جوانی نەبووە، لەو کاتەدا ئەو گەنجە وەها هەست دەکات کە ئیتر ئەو لە هەقیقەتایە، لە عیرفاندایە، لە تێ گەیشتندایە، وەهای بوەڕە کە بەتەواو لەسەر هەقە. بۆچونەکەی ڕاستە بەڵام چی ڕوی داوە دوای دە ساڵ ؟ جارێکی تر سەیری فۆتۆگرافیەکانی تەمەنی بیستو پێنج ساڵی دەکاتەوە، جارێکی تر بیر لە هەڵبژاردەکانی دەکاتەوە،  لە ئیمان و مۆدێلی ژیانی دەکاتەوە، چی کردوە و چ پرۆژەیەکی گرتۆتە دەست کاتێک تەمەنی بیست و پێنج بووە، یان شکست هێنانی ؟ ، جارێکی تر تەنگژیەکە دووبارە دەبێتەوە ؛  دەڵێت ؛ چەندە ساویلکە بووم، چەندە لە خۆم ڕازی بووم، چەندە لوت بەرز بووم، ئاوا و بەم شێوەیە پێشکەوتنی پەرەسەندنی ئەو گەنجە ڕوئەدات لەگەڵ زەمەندا، بە ناسینەوەی بەردەوامی خۆی، چۆن بووە لە ڕابودودا، هەروەها بە رەفزکردنی بوونی لە ڕبوردودا وەک مەرجی پەرەسەندن. هیگڵ پێمان ئەڵێت؛ ئێمە کاتێک پەرە دەسێنین کە هەر ساتێک هەست بەوە بکەین کە ئێمە لە هەقیقەتاین، ئێمە پێوستمانە بەوەیە باوەڕ بە خۆمان بکەین کە لە هەقیقەتاین هەتاوەکو ناکۆکی کاریگەر بێت، ژیانەوە لە هەندێک قۆناغی ژیانماندا خۆ خستنە بەردەم ڕێسکە، قبوڵ کردنی ئەوەیە کە خۆمان بخەینە بەردەم ناکۆکیەک کە بە ئاشکرا بووە و کراوە، وەک نیچ دەیووت ؛ (ئەوەی نامان کوژێت بە هێزترمان دەکەن، ئەوانەشی کە ئازارمان ئەدەن بەرزمان دەکەنەوە). دیالکت ئەو بیرۆکەیەیە کە هیچ شتێک ناتوانێت جێگای ئەزموون بگرێتەوە، ئەزمونیش وەک مانا بریتیە لە؛ هەموو و دژەکەشی، ئێمەش بە تێ پەڕین بە دژدا دەگەین بە هەموو، بە تێپەڕ بوون بە ناکۆکیدا دەگەین بەوەی کە هەین. تەنها بە ئەزموونی دنیا و ئاگایی و ئاگایی بە بە ئەزمونی دنیا، بەو نرخە ئێمە ئەتوانین کامڵ بین، ببین بەوەی کە هەین، ببین بەوەی کە دەبێت ببین .

سوپاس تان دەکەم.