فاروقی مه‌لا مسته‌فا خائین و بازرگانێکی بەدڕەوشت

Monday, 07.12.2021, 0:28

9172 بینراوە


كه‌سایه‌تی و سه‌رمایه‌دار و كۆنه‌ شیوعی و پیاوی رژێمی به‌عس، فاروقی مه‌لا مسته‌فا كه‌ به‌داهاتی جه‌لال تاله‌بانی له‌ پاش راپه‌رین بووه‌ ئه‌م ملیاردێره‌، یاری به‌ سامانی گشتی و موڵكی گشتی ده‌كات، له‌ گشت پرۆژه‌كادا پشكی هه‌یه‌ تا ئه‌وه‌ی خۆ پێگۆراوه‌.
ئەوانەی کە بەم شێوەیە دەوڵەمەند دەبن دەبنە خاوەنی زۆر شت، تەنیا رەوشت نەبێت، ئەگەر ئەوەیان لە پێشدا نەبووبێت ئەوا لە دەستی دەدەن. فاروق مەلا مستەفا هەر لەسەرەتاوە  ئەمانەی نەبووە، چونکە بە سیخوڕی و خیانەت و بەناوی شیوعییەوە گەورە و پەروەردە کراوە، تا فێڵ لە هەژار و خیانەت لە بیروباوەڕ بکات.
سه‌ره‌تا باسی سالی 1987 ده‌كه‌م كه‌ فاروقی مه‌لا مسته‌فا خاوه‌نی کارگە و بەڕیوەبردنی مریشک  بوو، به‌لام له‌و سه‌رده‌مه‌شدا هه‌ر خه‌ریكی خیانه‌تکردن و گه‌نده‌ڵی بوو، به‌هۆی فێل و ساخته‌چێتیكردنه‌وه‌ له‌فرۆشتنی مریشکەکان، ئه‌وكات له‌لایه‌ن لیژنه‌ی (ئاسایشی ئابووری) پاریزگای سلیمانی ئاشكرابوو، دواتر بۆ ماوه‌ی چوار مانگ له‌ (سجنی گه‌وره‌ی سلیمانی)  حكومی به‌سه‌ردا سه‌پێنر، کە ئەو کاتە  (نه‌قیب مه‌ریوان شیخ كه‌مال به‌رخانه‌قا) به‌ڕێوه‌به‌ری سجنی گه‌وره‌ بوو. من باشم له‌ بیره‌ ئه‌وكات عه‌لی فه‌تاح برای عومه‌ر فه‌تاحیش گیرابوو.
دوای راپه‌رین فاروقی مه‌لا مسته‌فا له‌ شیوعییه‌كانه‌وه‌ نزیك بوه‌وه‌، دواتر جه‌لال تاله‌بانی بانگی كرد و پاره‌یه‌كی زۆری پێدا، خستیه‌ ناو ئیشو كاری  پرۆژه‌كانی یه‌كیتیه‌وه‌، تائیستا فاروقی مه‌لا مسته‌فا سه‌رپه‌رشتیاری زۆرپرۆژه‌ی یه‌كیتییه‌، له‌وانه‌ شاری جوان و نه‌خۆشخانه‌ی فاروق و ئاسیاسێل و چه‌ندین پرۆژه‌ی تر.
لیره‌دا ته‌نیا باسی به‌دره‌وشتی و ئه‌خلاقی فاروق مه‌لا مسته‌فا ده‌كه‌ین، كه‌ به‌و ته‌مه‌نه‌وه‌ خه‌ریكی ده‌ستدریژی كردنه‌ بۆ سه‌ر زۆرێك له‌ ژنان و كچانی كارمه‌ندانی ئاسیاسیل و پرۆژه‌كانی تر.
به‌ پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك نزیك له‌ (ئه‌ژی كوری عه‌له‌ سوری مرور) ، كه‌ ئیستا له‌ لای فاروق كارمه‌نده‌، ئاشكرای كردووه‌، کە فاروق خۆی ده‌ستی تێکەڵکردووە لەگەڵ   14 ژن و كچی كارمه‌ندانی ناو ئاسیا سێل،  ناچاری کردوون تا ئیستا 4 ئۆتۆمبیلی بۆ ئه‌و ژن و كچانه‌ كڕیوه‌ كه‌ ته‌سلیمی بوون، له‌وانه‌ بوكی یه‌كێك له‌ (xxxx)کانی ناوداری سلێمانییە و، تا ئه‌وه‌ی  فاروق به‌و  ژنه‌ كارمه‌نده‌ی وتووه‌، هه‌وڵ بده‌ كچه‌كه‌شت رازی بكه‌ی ئۆتۆمبیلیش بۆ ئه‌و ده‌كڕم.
نەک تەنیا ئەمە( زه‌ریا كوری فاروق) كه‌ به‌ حه‌مه‌ ناسراوه‌، له‌ فاروقی باوكی بێناموسترە،  بە زۆر  سیكسی له‌گه‌ڵ چه‌ندین كارمه‌نددا كردووه‌.
بنه‌ماڵه‌ی فاروق مه‌لا مسته‌فا ئه‌وه‌نده‌ به‌رباد بوون، تەنانەت وەکو سەرچاوەکە دەڵێت دەستیان له‌ كچه‌كه‌ی خۆشیان شۆردووه،  كه‌ له‌گه‌ڵ ( ك) كوڕی فه‌رمانده‌ی باڵای یه‌كیتی (xx) ده‌ستی تیكه‌ل كردبوو، كیشه‌كه‌یان ته‌قیه‌وه‌ و ئەوكات کە له‌ مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كێتی هه‌وڵدرا كێشه‌ی به‌دره‌وه‌شتییه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام كوری فه‌رمانده‌كه‌ ره‌تی كردووه‌، کە كچەکەی فاروق بخوازیت و 50 ده‌فته‌ر دۆلاری  دا بە فاروق بۆ داخستنی دۆسیه‌ییەكه‌یان.
شایانی باسە حه‌مه‌ی كوری فاروق ده‌ستی هه‌بوو له‌گه‌ل شه‌راكه‌ت و قاچاخچێتی له‌گه‌ل داعش و، به‌ 100 ده‌فته‌ر دۆلار دۆسیه‌كه‌ی له‌ سلێمانی داخرا. و له‌ ساڵی پاردا حه‌مه‌ی فاروقی مەلا مستەفا 5 ملیۆن دۆلاری له‌ قومارخانه‌یه‌كی ئه‌لمانی دۆراندبوو، دواتر له‌گه‌ل به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆشتنییه‌كه‌كانی كارتی ئاسیا سێڵ ریككه‌وت، کە هه‌موو به‌شداربووه‌یه‌ك یه‌ك دۆلاریان لێ بدزن و دواتر 8 ملیۆن دۆلاریان كرده‌وه‌، 50 ده‌فته‌ر دۆلاری دایه‌ به‌ریوه‌به‌ری فرۆشتنییه‌كه‌كانی كارتی ئاسیا سێڵ.

سیروان چوارباخی