پزیشکە کوردەکەی ئیتالیا بە 6 سال و 8 مانگ و نیو ملیۆن یوڕۆ، بە شێوەیەکی غیابی، حوکمدرا(بەشی سێیەم و کۆتایی)

Monday, 12/07/2021, 1:10

8166 بینراوە


کوردستانپۆست دوو وتار و رێپۆتاژێکی لە 18 تەموزی 2018  و لە 16 نۆڤەمبەری 2000 بلاوکردۆتەوە لەسەر دەستدرێژی پزیشکێکی کورد لە ئیتاڵیا، کە دەستدرێژی کردبووە سەر نەخۆشەکان، پاش ئەوەی تاوانەکەی ئاشکرا بوو، ئیتر ئەو پزیشکە هەڵات و گەڕایەوە بۆ کوردستان. و هەر کەس حەز بکات لەم لینکەوە دەتوانێ زانیاری و هەوالەکە بخوێنێتەوە :


لەم کورتە راپۆرتە هەواڵە تەنها ئەوە بۆ خوێنەران و هاوڵاتیانی دەخەینە روو، کە دکتۆر  عبدالستار عبدالرحمن محمد (ئێستا لەسەر تابۆلی عیادەکەی لە شاری کەلار وا نووسراوە)، لە سالی 1980 هاتۆتە ئیتالیا و چەندەها جار لەسەر گێچەل و دەستدرێژی سێکسی گیراوە، دواجار لە نەورۆزی 2018 زۆربەی کەنالەکانی راگەیاندنی ئیتالی هەوالی قێزەوەنی دەستدرێژی  سێکسی ئەم دکتۆرەیان، لە ناو عیادەکەی خۆی لە شاری ڤینیسیا، بڵاوکردەوە.
بە پێی زانیاریەکان ئەم دکتۆرە، کە ئێستا لە فەیسبوک ناوی خۆی بە "دکتور عبدالستار عبدالرحمن ئابلاخی" ناساندوە لە دەستی دادگای ئیتاڵی رایکردووە، بە پاسەپۆرتی عێراقی گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و پاشان چۆتەە شاری کەلار و عیادەیەکی کردۆتەوە.
دادگای شاری ڤینیسیا، دوای 3 سال، رۆژی 7 تەموزی 2021، بە ئامادەنەبوونی خۆی، بە 6 سال و 8 مانگ سزای زیندانی بۆ بڕیەوە، لەگەڵ نیو ملیۆن یوڕۆ، وەک قەرەبوو، بۆ ئەو ئافرەتەیکە ئەم پزیشکە کوردە  دەستدرێژی کردبووە سەیر، هەروەها لەگەل 50 هەزار یوڕۆ بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی شاری ڤینیسیا وەک قەرەبوکردن بۆ ناوزڕاندنی بەڕێوەربەرایەتیەکە.
هۆی دواکەوتنی بریارەکە دەگەڕێتەوە بۆ راکردنی ناوبراو  و هاتنی پەتای کۆڕۆنا، بەلام وەک دەلێن "یاسا بە سەبرە بەلام بە زەبرە".
شایانی باسە دکتۆر عبدالستار، لە ئیتالیا ناوی لەخۆی نابوو  دکتۆر هیوا ؟
ئەم بڕیارەی دادگا دوا بڕیارە و پیاچوونەوەی بۆ نییە چونکە دکتۆر لە رێگەی پارێزەرەکەی مێتۆدی "ریتۆ ئەبرێڤیاتۆ" Rito Abbreviato هەڵبژاردووە. ئەم تاوانبارانەی نایانەوێت بەرگری لە خۆیان بکەن و پێشوەختە، لە رێگەی پارێزەر، لەگەل داواکاری گشتی رێکدەکەون  دانیشتنی دادگا بە ئامادەبوونی تاوانبارو شاهید و پرسیار و وەلام و .. هتد بەڕێوە نەچێت، بەڵکو چارەنوسیان دەخەنە دەستی داواکاری گشتی و پێشوەختە بە بڕیاری دادگا، لایەنی سێیەم،  دادوەرێک یان زیاتر لە دادوەرێک، رازیبوون.
داواکاری گشتی و دادوەرەکان پێویستە رەزامەندی پارێزەری لایەنی زیان پێگەیشتوو لەبەر چاو بگرێت، لێرە ئەو ئافرەتەی دەستدرێژی کراوەتە سەر، پرسی ئەویش وەردەگرن، ئەوکات پەسەندی "ریتۆ ئەبرێڤیاتۆ" دەکەن.
ئەمجۆرە دادگاییکردنە ئەو کەسانە پەنایان بۆ ئەبەن کە دڵنیان تاوانەکانیان لەسەر ساغبۆتەوەو ناتوانن بەرگری لە خۆیان بکەن و بێ گوناهی خۆیان بسەلمێنن. ئەم تاوانبارانەی داوای ئەمجۆرە دادگاییکردنە دەکەن قازانج دەکەن، داشکاندن، بە 1/3، لە سزاکانیان دەکرێت، بۆ نموونە ئەگەر9 سال سزا بدرێن ئەوە دەبێتە 6 ساڵ.
بە گشتی لە ئەوروپا کەیسەکانی دادگای تاوان درێژە دەکێشن، زۆرجار کەیسێکی لەم شێوەیە 10 سال دەخایەنێ، هەموو کەسێک تاقەت و توانای ماددی، پارەی پارێزەری نیە و حەز دەکات زوو بە زوو کەیسەکەی دابخرێت.  بۆیە زۆرجار ئەمجۆرە دادگاییکردنە بە قازانجی تاوانبار و دەستدرێژی کراوەسەر ئەگەڕێتەوە.
کوردستانپۆست لە بەشەکانی پێشوو ئاماژەی بەوەکرد کە ئەم کەیسە قێزەوەنە دلۆپێکە لە دەریایەکی گەندەلی و ناپاکی کە سەرتاپای هەرێمی کوردستانی داگیرکردوە و کەسە گەندەل و ماستاوچیەکانی دەسەلاتی چەتەگەری هەرێم. لە دەرەوەی وڵاتیش، ئەوەی لە دەستیان بێت درێغی ناکەن، کاتێکیش روو بە رووی دادگا دەبنەوە رادەکەن و دەسەلاتی هەرێم باوەشیان بۆ دەکاتەوە، ئەمەشمان ناو لێنا "هونەری دۆزینەوەی سەرقاپ بۆ مەنجەل".
لە بەشی 1 و 2 داوامان لە رێکخراوەکانی کۆمەلگەی مەدەنی، بە تایبەت رێکخراوەکانی ژن و ئافرەتان، کرد بۆ ئەوەی ئەم دکتۆرە ریسوا بکەن، چونکە نمونەی ئەم جۆرە کەسانە هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر  کچ و ژنان، بەلام بە داخەوە گوێمان لە هیچ دەنگێک نەبوو، تەنانەت ئەو هەموو میدیا زۆر و زەبەلاحەی لە هەرێمدا هەیە باسیان نەکرد، خەلکی بەشەڕەفی کەلاریش هەڵوێشتێکی جوانیان نە نواند، کە ئەم دکتۆرە ساختەچییە و تاوانبارە بگرن و لە جێوە دادگایی بکەن. گومانمان لەوەشدا نییە کە پاش راکردنی لە ئیتالیا و گەرانەوەی بۆ کوردستان لە ژێرەوە، هاوشیوەی ئیتالیا دەستدرێژی کردۆتەوە سەر چەندی ژن و کچی کورد. 
ئێمە، وەک کوردستانپۆست، بە ئەرکی مۆڕالی خۆمان زانی ئەم کەیسە بە هەموو لایەک بناسێنین و بە راستگۆیی و بەڵگەوە بیخەینە بەردەست و جارێکیتریش ناگەڕینەوە سەر ئەم کەیسە.
لەم لینکانە هەوالی حوکمدانەکەی دکتۆر عبدالستار - هیوا بخوێنەوە:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە