تازەترین ساختەچێتی مافیا شەلاتیەکانی کورد

Monday, 12/07/2021, 2:42

12086 بینراوە


ساختەچێتی کۆمپانیای "پارتی و یەکێتی" بابەتێکی نوێ نییە، بەڵکوو مێژووی ساختەچێتی و چەواشەکاریان دەگەڕێتەوە بۆ 75 ساڵ لەمەوبەر ئەوکاتەی کە هێشتا بەشێکی بەرفروانی "چین" داگیرکرابوو، کەچی ئێستا چینییەکان ملاملانێ لەگەڵ بەهێزترین سیستەمی سەرمایەداری دەکەن جیهان دەکەن و سیستێمی سەرمایەداری چین بە ترسناکتیرین هەڕەشە بۆ سەرخۆیان دەبینن، ئەمە واشیکردووە کە هەر ئێستا دەستبەرداری کێشە گەورەکانی خۆیان ببن  و لەهەوڵی دروستکردنی کێشەیەک بێت بۆ چینیەکانی دروست بکەن، بەڵام کۆمپانیاکانی خێڵی بارزانی و پارتی، هەروەهاخێڵی تالەبانی و یەکێتیی، تازە و هێشتا سەرگەرمی چەپاوخۆریین و تێرناخۆن و گیرفانیان پڕ نابێت، هەرگیز ناتوانن بیرێک لەو گەلە چەوساوەیەیان بکەنەوە.
ئەم جووتە بنەماڵە مافیایە، نەک هەر نیشتیمانیان تاڵان کرد و سەرخان ژێرخانی ئابووریان وێران کرد، بەڵکوو بست بەستی نیشتیمانیان ڕادەستی دوژمنە هەرە سەرسەختەکانی گەلەکەمان کرد.
 لینین ئەڵێ: "بۆرجوا لە قەحبە ترسناکترە" "تاریق عەزیز لەنامە نهێنیەکانی بۆ ئەمەریکییەکانی نووسیووە، پێیان دەڵێت: چیدەکەن بیکەن نەوتەکە هەمووی بەرن بۆ خۆتان بەس لێمانگەڕین و دەسەڵاتەکەمان مەڕوخێنن، کەچی ئەم جووتە بنەمەڵە چەتەیەش دز و بێویژدانە، هیچیان کەمتر نیە لە دەسەلاتەکەی بەعس و بگەرە زۆر بۆگەنتر و بێویژدانتر، خۆفرۆش و خوێڕیترن.
http://burathanews.com/arabic/reports/392064
سەرەڕای ئەو هەموو نەهامەتیەش، کە سەدان جار هەلی زێڕینیان لەکیس گەلەکەمانداوە و جووتەیان لێداوە، هەر بۆ نموونە دوای ڕووخاندنی سەدام یەکێکە لە باشترین هەل کە کورد هاتەپێشەوە، ئەمان بەو دەردەیان برد، کە دیتمان، بەناوی "ئەردغان دۆمەوە" نیوەی خاکی نیشتیمانیان گەڕانەوە ژێر پۆستاڵی دوژمن،  زۆربەی خاکی رۆژهەڵاتی نیشتیمان ئازادکرا، کەچی خێڵی مچە بارزانی بست بەبستی خاکی ڕۆژهەلاتی نیشتیمانیان گەڕاندەوە بۆ ژێر چەپۆکی پەت و سێدارەی دڕندەیەکی وەک ئاخوندە چنگ بە خوێنەکان.
 ئاگادارین کە تەنها دەروازەیەک مابوو بۆ ڕۆژئاوای نیشتیمان کە هاوکاریان پێبگات، کەچی خێڵی مچەبارزانی بە داخوازی فاشستی تورک ئەوەشیان داخست، بەفەرمیش کەوتنە دژایەتی ئەو پارچەیەی نیشتیمان، کە بۆ 100 ساڵە بە زەبری تۆپ و فڕۆکە نقەیان لێبڕی.
 بەکورتی ئەوەی ئەم جووتە بنەماڵە مافیایە بەسەر گەلەکەمانیان هێناوە، بەدڵنیایی هیچ دوژمنێک بەسەر گەکەمەنیاندا نەهێناوە، دەبینن تەنانەت ئاویان بڕیوە و زۆر بە زەحمەت دەست دەکەوێت، تەنانەت ئاوی ژێر زەویشیان بنبڕکردووە، ئەمە  کارەساتە هەرە ترسناکەکە کە لەم نزیکانە دەیبینن.
کەچی مافیا ساختەچی ووردیلەکان وەک کاری پێشینەی جووت خێل خەڵک بە درۆ سەرگەرم دەکەن، هەروەک ئەوەی شەڕی کوردبوون بکەن، هەروەک ئەوەی کە شانە هەنگوینیان دۆزیبێتەوە لە کۆتەرەداردا، بنچکە خەرتەلەی سویدیان هێناوە بۆ باشوور و بەناوی  سویدیەکەوە بۆ ئەوەی سەر لەخەڵک بشێوێنن ئەڵێن "ڕاپس" 
ئەمانە بۆ ئەوەی سەر لە خەڵک بشێوێنن و بە شتی هاکەزاییەوە سەرقاڵیان بکەن، دەنکە زیخێک دەکەن بە کێو، چ هەرایەکی بۆ دەنێنەوە، ڕاستیەکەشی ئەوە بنچەکەی کە هێناویانە هەر هەمان خەرتەلەیە کە نیشتیمانی سەرەکی خۆرهەلاتی ناوەڕاستە و کوردستانیش یەکێکە لەو دەڤەرانەی کەش و هەواکەی بۆ خەرتەلە، بەباشی گەشە ونما دەکات.
کاتێکیش باسی ئەوە دەکەم کە ئەڵێن نیشتیمان سەرەکی خەرتەلە کوردستانە و خۆرهەڵاتە، ئەوا وەک نووسەرە قورمیشکراوەکان نانوووسم و بەڵگەم هەیە کە ١٢،٥ هەزار ساڵ پێش ئەمڕۆ، سوید و سکەندەناڤیا و زۆربەی باکووری ئەوروپا بریتی بووە لە بەستەڵک، واتا سەراپای بەفر دایپۆشیوە گژ و گیاو درەختی تێدا نەڕواوە، نەک گژ و گیاو دار و درەخت بەڵکو  ژیانیشی تیێدا نەبووە، دوای١٢،٥ هەزار ساڵ واتە بەستەڵکی دووەم کە کۆتایی دێت و ووردە ووردە بەفرەکە دەتوێتەوە، ئینجا ووردە ووردە خەڵکەکە دەست دەکەن بە  ڕاوکردن بەدوای گیاندەراکاندا بەرەو ژوور دەکشێن و ووردە ووردە نیشەچی دەبن، تا بۆ هەتا هەتایە و هەتا ژیانی تێدا دەسبدات، ئەوا خەڵک لەجەمسەری باکوور دەمێنێت، تەنها بۆ زانیاریش بەپێی لێکۆڵینەوە "دی، ئێن، ئەی" سوید بەڕەچەڵەک کوردە، یان یۆنانیین، چوونکە لە تورکیای ئێستا تەنها گرێکی و کورد هەبوون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە