دێمۆکراتەکان یەک دەگرنەوە؟

Monday, 12/07/2021, 1:09

3978 بینراوە


ساڵی خۆش لە بەهاری ڕا دیارە.ئەوەی کە بەکردوە روودەدامێژوویە،نەک ئەوەی کە مرۆڤەکان دەیهۆننەوە.کەس ناتوانێ گزەی سیاسیی لە دیرۆک بکا. باوەڕمەندبون بە دێمۆکڕاسی ورێڕەوی دێمۆکڕاتیکیی لە حیزب وسازمان وتاکەکاندا دەست پێدەکا.دێمۆکڕاسیش کەواوپاتۆڵ نییە کە بەرگدرووبە قەدوباڵای کەسەکانداتیف تیفەی بدەن دەجەستەی ڕاکێشن.دێمۆکڕاسیی بە کرداروزانانیی ولێهاتوویی ولە خۆنەویستیی چەکەرە دەردێنێ وهێدی هێدی مەزنتر دەبێ وتان وپۆی وڵات وکۆمەڵگا دەتەنێ.دێمۆکڕاسیی پڕۆسەی بەڕێوەبردنی پڕۆژەیەکی درێژخایەنە کە سەبرو گیانبازیی گەرەکە.کۆمەڵگا وانەزانێ حیزب شەڕابە تا کۆنتربێ تام وچێژیی خۆشترە.حیزب شەڕاب نییە،خۆی تازە نەکاتەوە ودەگەڵ ڕەوڕەوەی مێژووی هەنگاوبەهەنگاوبە ڕێدانەڕوا،وێنەی دێمۆکڕاتەکانی کۆی سەنجەقی لێدێ کە وەها زەمینگیردەبن کە دۆستیان لێ دەبێتە دووژمن ودووژمنیشیان لێ دەبێتە دۆست!
حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان وباڵە شکاوەکەی دیکەشی کاتێک بەرەو نەخۆشیی هەنگاویان نا کە لە سەفەرەکانی قازی محەممەد بۆباکو لە سۆڤیەتی پێشوو، بۆ لای باقرئۆف کە ئەوکات دەبیریی یەکەمی حیزبی کومونیستیی ئازەربایجان بووە،دەستی پێکرد.کاتیك قازی محەممەد داوای لە باقرئۆف کرد کە دەبێ ئەڕتەشێ سوور دەوڵەتی کوردیمان بۆ دامەزڕێنێ!؟بۆیە ئەو حیزبە لەوکاتەوە بە نەخۆشیی لە دایک بووە.لەسەرکەسایەتی قازی محەممەد کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردیان تواندەوە، چون داوای کوردستانێکی سەربەخۆی دەکرد.قازی محەممەد کەرەستەیەکی بەنرخ بووبۆ رووسەکان کە هەستیی نەتەوایەتیی خەڵک دابەزێنن وپێی بڵێن،بڕۆ لە چوارچێوەیە ئێڕانداداوای خودموختاری لە دەسەڵاتی ناوەندیی بکەن!درووشمی بەتاڵ وبێ ناوەرۆکی خودموختاری بۆ کوردستان ودێمۆکڕاسی بۆ ئێڕان بوو بەکراسی عوسمان وکرایە ویردی زاری کوردی داماووبێ بەخت!

هەڵەی ستڕاتیژیی قازی محەممەد!

تازە شەڕی دووهەمی جیهانی بەرۆکی سۆڤیەتی بەردابوو.لوولەی تەفەنگەکانیان هێشتا خاوێن نەکردبۆوەشەڕی سارد لە ئێڕان ونەفتی باکوری ئێڕان لە نیوان ئامریکاوهاوپەیمانەکانی وشوڕەوی وهاوپەیمانەکانی دەستی پێکرد!شەڕلەسەرنەفت جوغڕافیای ستڕاتیژیی تورکیە و ئێڕان رووخساری خۆی نیشان دەدا.لەوەها هەلومەرجێکداقازی محەممەد داوای دامەزراندنی دەوڵەتی کوردیی لە رووسیا دەکرد!لە کوێی دونیادا بینراوە دەوڵەتێکی بیانی ونادۆست ولە بنەوەبڕ،دەوڵەت بۆ کورد دامەزرێنێ؟بۆیە دوای گەرآنەوە لەو سەفەردا بۆ مهاباد سەرەڕای پێشوازیی گەرمی خەڵک لە قازی وهاوڕییانی بە گیرفای بەتاڵ گەرآنەوە مهاباد ولە کۆبوونەوەیەکدا قازی محەممەد بەڕآشکاوی بە خەڵكی گووت:کەس رازی نییە بە دامەزراندنی دەوڵەت وکۆمارلە شاری مهاباد!ئێمە ئیزنمان پێنادەن لەسەر ئەو سیاسەتەمان درێژە بە کارەکانمان بدەین!خەڵكی هەژاروساویلکەش لەو پەڕی بێ هیواییدا گووتیان: قوربان هەر چی تۆ بێڵیی هەرئەوەیە!ئێمە هیچ قسەیەکمان نییە.
پاشآن دەرکەوت راگەیاندنی کۆماری مهاباد وکۆماری ئازەربایجان ئامرازێک بووە لە نێوان ئامریکاو ئیستالین دا بۆ ساتوسەودای ناونەتەوەیی.بۆیە زۆر زووپشتیان لە هەردووک کۆمار کرد.دیتمان کۆتایی چۆن هێرش وکوشتن ولە داردان بێ وچان دەستی پێکرد وئاو بەئاوردا کرا وبۆ جاڕێکی دیکەش کێشەی کوردو ئازەری بۆ ساڵانێکی زۆر وەدوا خرا!زۆر جار دەگووترێ نابێ لەو سەردەمەدا بە پێی سەردەمی ئەو کاتی رۆژهەڵاتی کوردستان بابەتەکان لە شەن بدرێن.ئەو بۆچوونە هەڵەیە،چون مێژوو بڕیاری خۆی دەدا.ئەگەر ئەو سەردەم شاری مهاباد،شاری بچووک بووە وکێشەی کوردیش دەنگدانێکی ئەو تۆی لە جیهاندا لە خۆی نگرتووە،ئەدی بۆ قازی محەممەد بارودۆخێی ناونەتەوەیی دوای شەڕی دووهەمی جیهانی نەخوێندوەو بە بێ گڵالە کردنی ستڕاتیژییەکی نەتەوەیی وناونەتەوەیی کۆماری راگەیاند؟دەبوایە هەلو مەرجیی سیاسیی ناوچەکەی لە بەرچآوبگرتایە وزۆریش پشتی خۆی بە رووسەکان نەبەستبایە.

حیزبی دێمۆکڕات بە نەخۆشیی لەدایک بووە!

لە یەکێک لە سەفەرەکاندا کە قازی محەممەد بۆ سۆڤیەتی پێشووی کردوە چەند کەسێکی دەگەڵ بووە.ئەوانە خۆیان وەک نوێنەریی کورد داناوە.لە قازی محەمەد دەپرسن چت دەوێ بۆت ئەنجام بدەین؟دەڵێ:ئەڕتەشی سوور دەبێ کوردستانی گەورەمان بۆ پێک بێنێ ویارمەتیمان بدا!ئەوەداخوازییە هیچکات لە جێی خۆیدا نییە وناگونجی.
لە باوکی مەڕحومی قاسملووش دەپرسن داخوازیی تۆ چییە؟دەلێ:قەند چاو شکرمان بۆ بنێرن!لە کەسێکی دیکە دەپرسن،دەڵێ: زینی ئەسپم دەوێ!هەروەها تا کۆتایی بەوشێوەیە تێدەپەڕێ وبە دەستی بەتاڵ دەگەرێنەوە شاری مهاباد.لەو کاتەوە تا ئەو سەردەمە دەیان سمیناروکۆنفڕآنس وکۆنگرە گیراوە،هیچکات نەزانراوە ئەو حیزبە لە سەر کام داخوازی ساغ بێتەوە!هۆیەکەش ناکۆکیی ودووبەرەکیی ناو خۆیان بووە کە لە کۆنگرەی دووی ئەوحیزبەدا بەرۆکی بەر نەداون وتائێستێش هەر بەردەوامە،بۆ فریودان وهەڵخەڵەتاندنی کوردیی ساویلکەش جار نا جارلە کوێ سەنجەقەوە زوڕنای تێکەڵبوونەوەمان بۆ تێدەتووڕێنن!وادەزانن سەدەمی خەوی ئەسحابی کەهەفە کە خەڵک دە ئەشکەوتەکاندا خەوی لێ کەوتبێ.ئاخر حیزبێک ئەگەربە نەخۆشیی لەدایک نەبووبێ چۆن هەر چەند ساڵ جارێک بە بێ ئەوەی بەکەس بڵێن لێک دەترازێن وبە بێ ئەوەی پرس بە خەڵك بکەن هەمیسان تێکەڵ دەبنەوە!

یەکگرتنەوە!

نەخۆشیی لێکترازانی ئەو حیزبە بابەتێکی نوێ نییە.لە کۆنگرەی دوودوای رووخانی کۆمارلە مهاباد دەستی پێکردوە.لەو کۆنگریەدا قازی محەممەدیان بە مرۆڤێکی خوێڕی و ترسنۆک ناوبرد.چون خۆی تەسلیمی سەرهەنگ هوماوینی کردبۆوە.کۆنگرەی دوو لە کەشووهەوایەکی ئاڵؤزدادەرباز بوو،زۆر کەس ڕێگایان پێنەدرا بچنە ناو کۆنگرە.قاسملوو گووتبووی، بەهەمووتان دەرەقەتی ئەحمەد تۆفیق نایەن کە دەستی بەسەر حیزبداگرتبوو؟پێیان گووت: وەرەتۆ دەرەقەتی بێ،دەنا زۆری لە سەر مەڕۆ وجانتاکەت هەڵگرتوە وبچۆوە لای دۆستە توودەییەکانت!
لەوکاتەوە تا ئیستێ نەخۆشیی لێکترازان چارەسەرنەکراوە.دەسەڵات وکورسیی وپارە رێگای نەداوە بە خۆیاندا بچنەوە.بۆ ماوەی سێ دەیە زیاترە لە کەمپەکانی کۆی سەنجەقدا لە باشوری کوردستان گیرۆدەی دووبەرەکی ولێکترازان بون.بەوەها بارودۆخێکدا بگەڕێنەوە رۆژهەڵاتی کوردستان یەکەم پڕۆژەیان شەڕی ناوخۆیی دەبێ.رۆژگاڕێک دروست دەکەن کە هەزار جار خۆزگە بخوازین بۆ سی ساڵ دەسەڵات لە باشووری کوردستان.چون ئەو ماوەیە زۆرینەیان تووشی نەخۆشیی دەروونی بون وخۆیان پێ کۆنترۆڵ ناکرێ.بەڵگەش قسەکانی نەخۆشێکی وەک مەلا عەوڵای حەیاکیە کە دەڵێ: دونیا بە ئاخر نەگەیشتووە کە حیزب بۆتە دووبەش!
هەردووک باڵی دێمۆکڕات وتەواوی کۆمەڵەکان ببنەوە یەک حیزب ناتوانن وڵات بەرێوە بەرن.پێکهێنانی سیستمێکی دێمۆکڕاتیەک لە کردەوەدا گرنگییەکی تایبەت بەخۆی هەیە.فیداکاری،خۆنەویستیی،شارەزایی لە سیاسەت وئابووری ،شارەزایی لە سیاسەت وئاڵۆگۆڕەکانی ناونەتەوەیی و شارەزایی لە کۆمەڵناسیی شۆڕش وسەرهەڵدان فەکتەریی سەەرەکین بۆ بەڕێوە بردنی وڵات. من هیچ ئاسەوارێکی ئەرێنی لەو حیزبانەدا بە دی ناکەم تا هۆمێدیان پێ ببەستم بۆ دوارۆژیی رۆژهەڵاتی کوردستان.لەوەش بترازێ دووبراوپێنج ئامۆزام لە ناو ئەو حیزبانەدا گیانی خۆیان لە دەست داوە،ئەوەندی کۆماری ئیسلامی بە تاوانبار دەزانم ،ئەوەندەش کۆمەڵەکان ودێمۆکڕاتەکان بە تاوانباردەبینم.

یەکیش بگرنەوە ناتوانن وڵات بەرێوە بەرن:

لەسەردەکی قازی محەممەدداد خەڵك دەیگووت هەرچی قازی بیڵێ هەرئەوەیە ،ئێمە قەبوڵی دەکەین!پاشآن لە سەردەمی قاسملووشدا بەشێوەیەکی دیکە بوو،هەر کەس رەخنەی تووندی لە قاسملوو گرتبایە پێی دەگووت: تۆ ترسنەنۆکی،لە شەڕ دژی کۆمەڵە ئەو سیاستەی بەکاردێناولەکۆتاییشدا دەیگووت:سیاسەتی حیزب هەر ئەوەیە کە من دەیڵێم!یانی حیزب هیچکارەی وئێوەش خاوەن دەنگ نین،تەنیا من دەبێ بڕیار بدەم!ئەدی دیکتاتۆڕیی چۆنە؟
بۆیە لە داهاتووشدا کە بگەرێنەوە رۆژهەڵاتی کوردستان ناتوانن وڵات بە شێوەیەکی دێمۆکڕاتیک بەرێوە بەرن.وڵات بە درووشم وچەکداروپێشینەی حیزبیی بەرێوەناچێ.دونیای سەردەم ئەقڵی ئیستڕاتیژک وزانستی سیاسی و پێکهێنانی ئابوریەکی بەهێز وسیستم ودامودەزگای دێمۆکڕاتیک ومێدیای ئازادو رۆژنامە وپەروەردەوڕاهێنان بەڕێوەی دەبا.گوتنێک کە دەڵێن: من ئەو کەسەم کە رۆستەم پاڵەوانە،بە کاری ئەو سەردەمە نایە.هەرحیزبێک خۆی نوێ نەکاتەوەورێگا بە ڕێکاری دێمۆکڕاسی خۆش نەکا وەک کۆمەڵەکان ودێمۆکڕاتەکانی بەسەر دێ کە لە بەر چاوانن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە