بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە مەچنە دەرەوە.


فه‌رمانده‌یه‌كی پارتی سوكایه‌تی به‌ نوینه‌ری بارزانی ده‌كا

Monday, 07.12.2021, 23:34

3878 بینراوە


ئه‌مرۆ مه‌سعود بارزانی بریاری ده‌ركردن و لادانی عه‌مید سه‌فه‌ر بێسه‌ری فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی سوپای سلێمانی دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌فه‌ر بێسه‌ری سوكایه‌تی به‌ نوینه‌ری بارزانی كردووه‌، كه‌ به‌رنامه‌یه‌كیان بووه‌ پشكنین و به‌دواداچوون بۆ ئاماری ته‌واوی پیشمه‌رگه‌كانی ئه‌و سوپایه‌ بكه‌ن!
دوای ئه‌وه‌ی سه‌فه‌ر بێسه‌ری گه‌نده‌ڵی زۆری هه‌بووه‌و بندیوار و دزی له‌ مووچه‌و میزانییه‌و داهاتی ریكسختنه‌كانی سوپای سلیمانی كردووه‌، به‌هاوكاری ئه‌نوه‌ر حاجی عوسمان گه‌وره‌ دزو گه‌نده‌ڵه‌كه‌ی بریكاری پیشووی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه‌، كه‌ له‌سه‌ر گه‌نده‌لی  پیش دوو ساڵ لادراوه‌.
هه‌ر ئه‌مرۆ به‌ وه‌كاله‌ت لیوا عومه‌ر حه‌مه‌ عه‌لی نه‌وێی له‌ شوینی سه‌فه‌ر بێسه‌ری دانراوه‌.
سه‌فه‌ر بێسه‌ری به‌ پشتویانی هیوای عومه‌ر چكۆلی كۆنه‌ جاش موسته‌شار و، كاوه‌ی برازای قادرقادر و عه‌قید سۆران به‌رپرسی هه‌والگری سوپا وه‌ك باندیك ده‌یان گه‌نده‌ڵی و تاوان و دزیان له‌ مووچه‌ی پیشمه‌رگه‌و خۆراك و بودجه‌ی مانگانه‌و سوته‌مه‌نی كردووه‌.

حه‌مید سورچی