براکانیان دا بە گژ یەکدا، چون مانەوە وبازرگانی و فەرمانڕانییەکەیان، لە ناکۆکی نێوان
تاکەکانی نەتەوەکەدا دەبیننەوە.
ھێندەی دوژمنی کورد، ھەوڵی یەخسیرکردن و ملکەچکردنی شاری سلێمانی داوە، بە ئەندازەی ئەوە و پتر،سەرکردەیەتی حیزبەکانی باشووریش ویستوویانە و ھەوڵیان بۆ داوە.
کورد ڕەقیب و دوژمنی خۆی باش دەناسێت، بۆیە ھەرگیز ملی لە بەرانبەریدا کەچ نەکرد، باڵای
بەرزی نەچەماندەوە.
ئەوە سەرکردەی حیزبەکانی بوون، تا ئاستی پێڵاوەکانی دوژمنی کورد، نوشتانەوە. فێڵیان لە ھەستی پاکی نەتەوەکرد و گومڕایان کردن و دەستیان بڕین و بۆ دوژمنانیان جێ ھێشتن و کەییش